پەڕی 272 هەم
پش پش باران ده‌بارێ
جا ميرزا، له باشووری قه‌شمه‌رئاوا، جگه له كاناڵه ئاسمانییه‌كان،
له چه‌ند ساڵی رابردوودا، به‌سه‌ریه‌كه‌وه زیاتر له 50 كاناڵی ته‌له‌فزیۆنیی
ناوخۆیی دامه‌زراون و په‌خش یان وه‌شانیان هه‌یه ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی ده‌مهه‌وێ
لێره‌دا باسی بكه‌م كورد گوته‌نی جۆرێك نانوودۆبڕیی خۆشمی به‌دواوه‌یه، به‌ڵام سه‌رباقی
ئه‌وه‌ش ناتوانم چاوی قه‌شمه‌رییانه‌می لێ گێل بكه‌م و به‌خۆم بڵێم چوونكه خۆشم
له‌م رێگه‌یه‌وه نانێكم ده‌ست ده‌كه‌وێ خه‌ڵك چاوی ده‌رێ چه‌ند نانی لێ ده‌سووتێ!!!
هه‌ربۆیه ده‌یڵێم چش له‌و نانه‌ش ـ به‌رنامه‌كانی
ئه‌م كاناڵانه به گشتی پێك هاتوون له: په‌خشی سه‌رله‌به‌یانیی قوڕئان، گۆرانی
كوردی و ناكوردی، بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی ژێرنووس كراوی عه‌ه‌ره‌بی و كوردی، دوبلاژی
عه‌ڵقه یان سڕیاڵه فارسی و توركی و عه‌ره‌بییه‌كان، هه‌روه‌ها تاق و لۆقه ته‌له‌فزۆنیش
هه‌ڵده‌كه‌وێ كه یه‌ك تۆز زیاتر له‌وانه‌ی ئێمه باسمان كردن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه!
به‌ڵام به‌گشتی ئه‌وانه به‌رنامه‌كانیانن.
له‌م
50 ته‌له‌فزۆنه‌ش رێك 50 دانه‌یان به‌شێكیان هه‌یه به‌ناوی "SMS " كه نه‌وارێكی
باریكه كه یان له‌سه‌ره‌وه یان له خواره‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان SMS " ی هاووڵاتیانی
تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه كه‌مترین SMS "ێك كه رۆژانه بۆ ئه‌م ته‌له‌فزیۆنانه ده‌چێ
هه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌ی 5 هه‌زاردانه‌یه، هه‌ر SMS "ێكیش 20 سێنت واته
نزیك 250 دینار و نزیك 200 تمه‌نی تێده‌چێ! به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، واته ئه‌گه‌ر
ئامارێكی گۆتره‌ی نزیك به راستی بۆ دابنێین ده‌بێ بڵێین هه‌ر بینه‌رێكی ئه‌م
كاناڵانه رۆژانه 20 "SMS " ده‌نێرێت بۆ كاناڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی و
هه‌ندێكیان نزیكه‌ی رۆژی 50 "SMS "یش ده‌نێرن، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی SMS "ده‌نێرن كوڕ و كچی
گه‌نجن، هه‌ندێك جار بینراوه كه كه‌سانی به‌ساڵاچووش SMS " ده‌نێرن، ئێوه
بێننه پێش چاوی خۆتان باوكێك له كن كوڕ و كچه گه‌نجه‌كه‌ی خه‌ریكه SMS " ده‌نێرێ بۆ ته‌له‌فزیۆنێك
و كچ و كوڕه‌كه‌شی هه‌ر ده‌ینێرن بۆ ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه و له‌وانه‌شه شه‌ڕه SMS " له‌گه‌ڵ یه‌كتریش
بكه‌ن و هیچیان به‌وی دیكه‌شیان نه‌زانن! زۆر سه‌یره وانییه؟ جا له‌هه‌مووی سه‌یرتر
سه‌یری ئه‌م SMS "سانه بكه‌ن بزانن به‌گشتی ناوه‌رۆكیان چین و چی‌یان تێدا
باس ده‌كرێ، ئه‌و چه‌ند SMS "ه‌ی خواره‌وه جوانترین و رێك و پێك ترین SMS "ه‌كان بوون كه
پێم هه‌ڵبژێردراوه و پێم وابێ رووی مه‌جلیسیان هه‌یه كه بڵاویان بكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ش
SMS "ه‌كان:
$ من كوڕێكی باڵابه‌رزی قسه‌خۆشم بۆ
كچێكی به‌وه‌فا ده‌گه‌ڕێم# چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام$ من كچێكی دڵشكاوم بۆ كوڕێكی قۆزی
شیك پۆشی لووت به‌رز ده‌گه‌ڕێم# چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام$ من بێزار شادان ته‌مه‌ن 17 ساڵ
حه‌زم له كچێكی چاوشینی ده‌وڵه‌مه‌نده# چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام$ من گۆڤه‌ند كافكا ته‌مه‌ن
19 ساڵ حه‌زم له كوڕێكی ده‌نگ خۆشه# چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام$ من رامبۆ ماملێ حه‌زم له
كچێكی مه‌حه‌جه‌به‌ی سپی و سۆڵ و ناسكۆكه‌یه# چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام$ من ژینۆ ده‌مهه‌راش
حه‌زم له كوڕێكی بێ ده‌نگی گێلی گوناحی فه‌حه‌یه# چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام$ من وه‌ردی
بارشێلۆنا داوای گۆرانی " وه‌ی وه‌ی" خوله سمێل ده‌كه‌م# تكایه چاوه‌ڕوانم$
من هه‌ناسه ریاڵی حه‌زم له گۆرانی " پش پش باران ده‌بارێ" ی فاته
داییره‌یه# تكایه چاوه‌ڕوانم!
میرزا
جا با قسه‌یه‌كی خۆشت بۆ بكه‌م، مامه ره‌شه‌ی خۆمان ده‌ناسی؟ ئا ئا! كوڕه مامه
ره‌شه هاتۆته لای خۆمان، هاتۆته شاری قه‌ڵاو ئەوەكەی دیكە! هاتۆ بۆ ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ی
ئێمه كاری لێ ده‌كه‌ین، له‌وێ دامه‌زراوه، جا خۆشییه‌كه‌ی لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات،
مامه ره‌شه دوای ئه‌وه‌ی هاته ته‌له‌فزیۆن له‌به‌شی په‌خش یانی وه‌شان دامه‌زرا،
ئه‌ویش شیفتی شه‌و، یانی شیفتی شه‌ڕه ئێس ئێم ئێس! خۆشتره‌كه‌ی لێره‌وه ده‌ست پێ
ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی دامه‌زرا شتی خۆشی لێ قه‌وما، با هه‌ندێكیانت بۆ باس بكه‌م،
چوونكه زۆر له كاره‌كه شاره‌زا نه‌ببوو هه‌ر شه‌وه و گووكارییه‌كی له‌پته ده‌رده‌چوو،
بۆ وێنه شه‌وێكی نازانم خه‌ریكی چی ببوو و بۆچی ئاگای له شریتی ئێس ئێم ئێسی نه‌مابوو،
به‌ڵێ جه‌ماعه‌تی مادامۆلئێسێمئێسيش به‌هه‌لیان زانیبوو و ده‌تسیان كردبوو به ناردنی
شتی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق، ئه‌وه مامه ره‌شه‌ش ئاگای له هیچ نییه، یه‌ك نووسی
بووی: له هه‌موو بینه‌رانی ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه بم! یه‌كی دیكه نووسی بووی: دایك
و خوشكی هه‌رچی بینه‌ری ئه‌و كاناڵه‌یه به‌هـ به‌هـ له‌و قسانه! یه‌كی دیكه
نووسی بووی: كاك فڵانی له‌بیرته له فڵانه شوێنه وام لێ كردی!؟ یه‌كی دیكه
نووسی بووی:...
كوڕه
جا چی‌یان نه‌نووسی بوو؟! كاكه ئاغای به‌ماڵم ره‌شه ئه‌وه هه‌ر ده‌ڵێی له‌م
دنیایه‌ش دا نه‌ماوه، شه‌ڕ جنێوێك ببوو نه‌بێته‌وه هه‌ر تف بوو نێوچاوانی ئه‌م
و ئه‌وی سواخ ده‌دا! ئه‌و شه‌وه هیچ، به‌ڵام به‌یانی خه‌ڵكێكی زۆر هاتبوون به‌ربینگیان
به ته‌له‌فزۆیۆن و كارمه‌نده‌كانی ته‌له‌فزیۆن گرتووبوو و گوتبوویان به‌س بزانین
ئه‌و شه‌وه كێ له‌سه‌ر په‌خش بووه ئێمه هیچمان ناوێ! كوڕه میرزا هه‌ڕه‌شه‌ی
كوشتن‌یان لێ كردبوو، گوتبوویان: واو وای لێ ده‌كه‌ین! ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی گیانی له‌سه‌ره
فه‌قیره! كوڕه‌كانی ته‌له‌فزیۆنیش ناوی كه‌سێكی خه‌یاڵییان پێ دابوو و گوتبوویان
ئه‌وه كابرایه‌كی خاریجییه و جار‌و باره دێته ئێره‌و له‌و قسانه حاڵی نابێ،
بۆیه جارێ كه‌ره‌كانیان وازیان هێناوه، جا ماوه‌ته‌وه سه‌گه‌كانیان ئه‌وان باوه‌ڕ
ناكه‌ن و ئاخرییه‌كه‌ی ده‌ترسم گازێك شتێك له قولاپه‌ی ره‌شه بگرن!
2010
***
گووخانه‌ی فولكلۆريی من و عه‌تای نێو ده‌وڵه‌تی
ئه‌و رۆژه چوومه به‌ر
ئاوێنه و چاوێكم له به‌ژن و بازوو و مه‌چه‌ك و باهۆی خۆم كرد و به خۆمم گوت: وه‌ڵاهی
خۆ ئه‌و "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر"ه‌ی كه باسی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش هه‌ر به قه‌ت
تۆی شان و باهۆ هه‌بووه!
هه‌ر بۆیه به خێرایی
له خۆبایی بووم و به باقه‌یه‌ك سمێڵه‌وه، هه‌ستام چووم بۆ ئاسنگه‌رییه‌كانی هه‌ولێر.
سه‌رم به هه‌ر ئاسنگه‌رییه‌ك دا ده‌كرد، له‌ڕێوه ده‌مگوت: ئه‌رێ خاره شاگردوو
ناوێ؟!
ئه‌و رۆژه هه‌رچی
ئاسنگه‌ریی هه‌ولێر بوو چووم، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچیان شاگردیان نه‌ده‌ویست!
تێدا مابووم بچم به‌دوای
چ كارێكی دیكه دا بگه‌ڕێم!؟
له‌و فكر و خه‌یاڵاتانه‌دا
بووم كه له‌پڕ، عه‌تا كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێم لێم وه‌ژوور كه‌وت، ده‌ی دوای چاك و چۆنی
و ئه‌ملا و ئه‌ولا، به عه‌تام گوت: كوڕه براله بێكارم و سه‌رم لێ ماساوه، ئه‌رێ
بۆ كارێك شتێكم بۆ نادۆزییه‌وه؟
عه‌تای به‌سته‌زمانی
له خۆم خرابتریش، هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشا و زۆر به ناهومێدییه‌وه گوتی:
حه..ح! وه‌ڵا باشه! به خوای به‌كه‌سێكی خاوێن ده‌ڵێی كارت بۆ بدۆزێته‌وه!
گوتم: بۆ؟
گوتی: ئه‌ی ئابرا ناڵێی
من به‌م كه‌ڕه‌ی به‌یانییه له ماڵی ئێوه چی ده‌كه‌م؟! ئه‌گه‌ر خۆم كارم بوایه
لێره چیم ده‌كرد؟! ئه‌وه وام دانابوو به‌شكم تۆ كارێك بۆ من بدۆزییه‌وه! حه..ی!
حه‌ی!!!
ده‌ی سه‌رتان
ناهێشێنم، من و ئابرا عه‌تا دانیشتین بۆ ته‌گبیر كردن! ته‌گبیرێك له من و ته‌گبیرێك
له‌و، تا به‌ڵكوو كارێك ئیشێك شتێك بدۆزینه‌وه و به‌یه‌كه‌وه خۆمانی پێوه خه‌ریك
بكه‌ین.
عه‌تا هه‌ندێك
پێشنیاری وه‌ك: فرۆشتنی ئه‌سباب بازی و بووكه‌ڵه‌ی منداڵان و واكسی و رێزه‌نان
فرۆشی و له‌و جۆره شتانه‌ی پێ كردم و رووی كرده من و گوتی: نه‌زه‌رت چه‌س؟! منیش
وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێو كۆمه‌ڵێك پیاو ماقووڵ و شتی وا لێم به‌ر بووبێت، خۆم كڕ كرد
و له‌به‌ر خۆمه‌وه به‌بێ ده‌نگی له دڵی خۆمدا گوتم: پف ف ف...! وه‌ڵا باشه،
كوڕه ئه‌گه‌ر من پیاوی ئه‌و كارانه بوایه‌م بۆ خوا له‌ونی لێ گۆڕی بووم هه‌ستم
بێم بۆ ئه‌م به‌قوڕێ گیراوه بۆ پێشمه‌رگایه‌تی؟!
گوتم: نا.. نا! كاكه
ئه‌وه بۆ ئێمه نابێت، خۆ ناڵێم ئێمه زۆر موته‌شه‌خس و پیاو ماقووڵین، نا.. له‌به‌ر
ئه‌وه نییه! له‌به‌ر ئه‌وه نییه بڵێم: پێم عه‌یبه و حه‌یامان ده‌چێ، حاڵه
یان حیسابه و له‌و جۆره قسانه! نا..! له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و
كارانه بكه‌ین، له‌وانه‌یه نان و دۆی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژار و قووڕ به‌سه‌ره‌ش
ببڕێن كه خه‌ریكی ئه‌و جۆره كارانه‌ن! ئاخر ئێمه به‌و نێوچاوانه‌ی هه‌مانه ده‌بینه
سه‌به‌ب كار و باعیسی خه‌ڵكی ره‌ش و رووتیش، هه‌ر بۆیه با بیر له كارێكی تر بكه‌ینه‌وه!
ده‌ی دیسان سه‌رتان
زۆر ناهێشێنم، قسه‌یه‌ك له‌من و قسه‌یه‌ك له مام عه‌تا و پێشنیارێك له من و
پێشینارێك له‌و، تاكوو به‌و نه‌تیجه و ئه‌نجامه گه‌یشتین كه "گووخانه‌یه‌كی
سه‌ییار" دابنێین!
ئاوامان له‌لای خۆمان
لێك داوه: گوتمان خه‌ڵكی ئه‌م به‌قوڕێ گیراوه، خه‌ڵكێكی زۆرخۆر و زگ په‌روه‌رن،
هه‌ر بۆیه زۆریش گوو ده‌كه‌ن! جا باش وایه داشقه‌یه‌كی گووی سه‌یار دابنێین و ده‌ست
بكه‌ین به كاسپی. ئه‌وجۆره‌ی لێكمان دابۆوه، به مسته‌ڕا و w.c ی سه‌ییار، به‌ماوه‌یه‌كی زۆر، به
پاره‌ی گووكردنی خه‌ڵك، ده‌بووینه خاوه‌نی هه‌موو شتێك!
هه‌ر
بۆیه دانیشتین و بیرمان له چۆنێتیی دامه‌زراندنی كرده‌وه:
من:
كا عه‌تا! ناوی ده‌نێین" گووخانه‌ی فولكلۆری من و عه‌تای نێو ده‌وڵه‌تی"
پێت چۆنه؟!
عه‌تا:
زۆر باشه، زۆر جوانه، مادام فولكلۆر و سوونه‌نه‌تیشه، ده‌بێ له‌جیاتی
ئاو،"به‌رد" بۆ قوونسڕینی خه‌ڵك دابنێین!
من:
بۆ دانانی به‌رد رازیم، به‌ڵام ده‌بێ ده‌سماڵ كاغه‌زی و ئاوی مه‌عده‌نیش هه‌ر
دابنێین!
عه‌تا:
راست ده‌كه‌ی، له‌وانه‌یه موشته‌ریی خاریجیشمان هه‌بێ، ئه‌وه فكرێكی باشه، كه‌وابێ
با توالتێكی فه‌ڕه‌نگیش دابنێین.
من:
زۆر چاكه، به‌ڵام شتێكی دیكه‌شمان نابێ له‌بیر بچێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه داشقه‌كه‌مان
ده‌بێ به‌شی ژنانیشی هه‌بێت!
عه‌تا:
زۆر باشه، كاكه تۆ ببه به مه‌سئوولی به‌شی ژنان و منیش به‌شی پیاوان به‌ڕێوه
ده‌به‌م!
من:
بۆ ئه‌وه‌یانم پێ خۆشه، ئاخر من له زمانی ژنان له كاتی گووكردن باشتر حاڵی ده‌م
تا تۆ!
عه‌تا:
واش نییه، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ، با وابێ! تا له‌بیرم نه‌چووه، ده‌بێ بۆ به‌شی
خزمه‌ت گوزارییه‌كه‌ی دووسێ شتی دیكه‌ش دابین بكه‌ین. یه‌كه‌م: ده‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی
گوویان له قوون ده‌گیرێ، رۆنی قوونچه‌ور كردن و چیلكه‌ش دابنێین.
دووهه‌م:
هه‌ندێك له موشته‌رییه‌كانیشمان له‌وانه‌یه حه‌ز بكه‌ن له كاتی گوو كردن‌دا،
قلیان و نێرگه‌له و جگه‌ره و سیگار و شتی وا بكێشن و هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه حه‌زیش
بكه‌ن كه گوێ بۆ گۆرانی و مۆسیقاش رابگرن، هه‌ر بۆیه نابێ ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌شمان
له‌بیر بچێ و ده‌بێ دابینیان بكه‌ین!
من:
زۆر فكرێكی چاكه، قلیان و سیگاره‌كه‌ی زۆر به‌قازانجی خۆمانه، یانی یارمه‌تی
گووكه‌ره‌كانمان ده‌دات كه گوویه‌كه‌یان به خێرایی بكه‌ن! ئه‌وكات موشته‌رییه‌كی
زیاتریش ده‌توانین به‌ڕێ بكه‌ین!
عه‌تا:
تێ ناگه‌م سیگار و قلیان چ ره‌بتێكیان به خێرا گووكردنی موشته‌رییه‌كانمانه‌وه
هه‌یه؟!
من:
با.. ره‌بتی هه‌یه! وه‌ك ده‌ڵێن: سیگار و قلیان بڕێكیان "نیكۆتین"
تێدایه، نیكۆتینیش له باری پزشكییه‌وه سه‌لمێنراوه كه خێرایی گووكردن ده‌باته
سه‌رێ!
عه‌تا:
وه‌ڵاهی جا بڵێم چی!؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیكۆتینیش چاری نه‌كردن، ده‌بێ زوو زوو به
شه‌پ له ده‌رگای مسته‌ڕاكه بده‌ین و به كابرای گووكه‌ر بڵێن: ده‌ی، یاڵا ده‌ی!
زووكه! زووكه كاكه! زووكه موشته‌رییه‌كانمان به‌خۆیانیان داكرد!
من:
ئه‌وه‌ش فكری چاكه! به‌ڵام یه‌ك شتی دیكه‌شمان نابێ له‌بیر بچێ، ده‌بێ له دیوی
ژووره‌وه‌ی ده‌س به‌ئاوه‌كه هه‌ندێك تێبینی بۆ گووكه‌ره‌كانمان بنووسین، وه‌ك:
- تكایه زوو بیبڕێنه‌وه!
- تكایه زۆری بیر لێ مه‌كه‌وه!
- تكایه مشته و كابله‌مه و ئه‌عمالی
غه‌یری شه‌رعی قه‌ده‌خه‌یه و به‌دواداچوونی یاسایی به‌دواوه‌یه!
- تكایه فشار بۆخۆت بێنه!
- تكایه درووشمی سیاسی له‌سه‌ر دار و
دیواری مسته‌راحه‌كه مه‌نووسن!
- تكایه ئه‌گه‌ر دۆخینه‌كه‌تان گرێ
پووچكه بوو، یان گرێ كۆره‌ی تێكه‌وت، ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، چوونكه باشترین
موته‌خه‌سس و پسپۆڕی دۆخین كردنه‌وه‌مان بۆ له به‌نگڵادێشه‌وه بۆ گرتوون كه به
ددان دۆخینه‌كانتان به خێرایی بۆ ده‌كاته‌وه!
- تكایه له كاتی تڕ كه‌ندندا داوای
بێده‌نگ كه‌ر(سه‌دا خه‌فه‌كۆن) بكه‌ن و له كاتی ت‌س كه‌ندنیش دا داوای ماسك بكه‌ن!
عه‌تا:
نا كاكه! من له‌گه‌ڵ ئه‌م تێبینییه‌ی ئاخرییانت نیم! ئاوا سه‌ختی بگرین موشته‌رییه‌كانمان
روومان تێ ناكه‌ن! ده‌بێ پێیان بڵێین: به‌كه‌یفی خۆتان بتڕن!
من:
زۆر باشه بۆ ئه‌و به‌شه‌ی حه‌ق به‌تۆیه، خه‌ریك بوو له خۆڕا رێگای تڕ كه‌ندن له
خۆشم بگرم! كاكه باشه به‌چاوان! با به‌كه‌یفی خۆیان بتڕن! هیچ نییه ده‌ی، خۆم
خۆش!
عه‌تا:
كاكه به‌ر له‌وه‌ی داشقه‌كه‌مان به درووستكردن بده‌ین و ده‌ست بكه‌ین به گه‌ڕان،
ده‌بێ له‌سه‌ر سه‌ته‌لایت و رۆژنامه‌كان رێکلام و پرووپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر باشی بۆ
بكه‌ین! مه‌سه‌له‌ن له رێکلامه‌که‌دا ده‌نووسین:
ئاگاداری! ئاگاداری!
مزگێنی!
مزگێنی!
هاونیشتمانییه
به‌ڕێزه‌كان!
خۆشكان
و برایانی خۆشه‌ویست!
تكایه
سه‌رنج بده‌ن! سه‌رنج بده‌ن!
ئێمه،
وه‌ك دوو هاووڵاتیی كوردی بیانیی ئێوه‌ی به‌ڕیز، له هه‌ڵوێستێكی شۆڕشگێڕانه‌و نه‌ته‌وه
په‌ره‌ستانه‌دا، هه‌ر وه‌ها بۆ رێز گرتن له بارودۆخی شوێنه پیرۆزه‌كان به‌تایبه‌ت
مزگه‌وته‌كان، هه‌ستاوین به كردنه‌وه‌ی ده‌س به‌ئاوێكی سه‌ییار، به‌شێوه‌یه‌كی
مۆدێڕن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له فولكلۆری نه‌ته‌وه‌كه‌مان بپارێزین.
له
كۆتایی دا پێتان راده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست له‌كاتی گووكردندا
ساتێكی خۆش و پڕ له نه‌شه و گه‌شه به‌سه‌ر به‌رن، سه‌ردانی "گووخانه‌ی
فولكلۆری من و عه‌تای نێوده‌وڵه‌تی" بكه‌ن!
به‌سپاسه لێژنه‌ی ئاماده‌كاریی گووخانه‌ی سه‌ییار!
من:
كا عه‌تا ئاگادارییه‌كه‌ت زۆر جوانه، به‌ڵام یه‌ك كه‌م و كۆڕی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كه ناونیشان و ژماره ته‌له‌فوونی خۆمانت له‌بیر چوو بۆ هاووڵاتییه به‌ڕێزه‌كانی
بنووسی!
راسته
گووخانه‌كه‌مان سه‌یاره به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر ناونیشانی رێکیشی نه‌بێ، ده‌توانین وه‌ك
تاكسی ته‌له‌فوونییه‌كان ژماره ته‌له‌فوونی خۆمان بڵاو بكه‌ینه‌وه!
هه‌ر
بۆیه پێم باشه ئه‌م به‌شه‌ش به ئاگاداریی و مزگێنییه‌كه‌مانه‌وه زیاد بكه‌ین:
- هاووڵاتییه خۆشه‌ویسته‌كان، له هه‌ر
كوێیه‌ك و له هه‌ر جێیه‌كی ئه‌م هه‌رێمه بوون، له هه‌ر كات وساتێك دا گووتان
هات، ته‌نها پێویسته ژماره ته‌له‌فوونی 000 لێ بده‌ن، تا ئێمه به‌خێرایی خۆمان بگه‌یه‌نینه
سه‌رتان و له ته‌نگاوی رزگارتان بكه‌ین!
- تێبینی: تكایه بۆ میز كردن ته‌له‌فوونمان
بۆمه‌كه‌ن، چوونكه ئه‌گه‌ر بۆ میز كردن ته‌له‌فوونمان بۆ بكه‌ن پاره‌ی گووكردنێكی
خه‌ستتان لێ وه‌رده‌گرین!
عه‌تا:
ئه‌گه‌ر وایه، ده‌بێ به‌شی ئۆرژانسیشمان هه‌بێ، چوونكه له‌وانه‌یه هێندێك له
موشته‌رییه‌كانمان حاڵیان زۆر خراپ بێت و كاتێك ده‌گه‌ینه سه‌ریان به‌خۆیانی
دابكه‌ن و پێویستییان به شۆردنه‌وه و شتی وا ببێت!
من:
ئا.. ئا! ئه‌یچۆن! ده‌بێ له‌سه‌ر داشقه‌كه‌شمان ئاژیر و زه‌نگ دابنێین، بۆ ئه‌وه‌ی
له كاتی په‌له په‌لدا پۆلیسی هاتووچۆ و داشقه‌و بارگینی خه‌ڵك رێگه‌مان بۆ چۆڵ
بكه‌ن!
عه‌تا:
ئه‌رێ باسی خزمه‌ت گوزاریمان كرد و باسی مۆسیقاشمان كرد، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌مان نه‌كرد
چ مۆسیقایه‌ك بۆ موشته‌رییه‌كانمان وه‌سه‌ر بخه‌ین؟!
من:
كاكه بۆ موشته‌رییه كورده‌كانمان، گۆرانییه‌كانی سمایل سه‌رده‌شتی و عه‌زیز وه‌یسی
وه‌سه‌ر ده‌خه‌ین و بۆ موشته‌رییه خارجییه‌كانیشمان مایكێل جاكسۆن و پۆپ و راك و
شتی وا وه‌سه‌ر ده‌خه‌ین!
عه‌تا:
كاكه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته موسووڵمانن، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌مان لێ نگرن، ده‌بێ كاسه‌ی
مسته‌ڕاحه‌كه‌مان به‌شێوه‌ی ئیسلامی دابمه‌زرێنین! خۆ ناكرێ روو به قیبله دایبه‌ستین!
من:
راست ده‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش بۆخۆی قسه‌یه‌كه، به‌ڵام خۆ ده‌س نییه له گۆزه دا
مابێته‌وه، داشقه‌كه‌مان ته‌گه‌ری هه‌یه و به پێی دینی كابرای گووكه‌ر داشقه‌كه‌مان
راده‌گرین، با ئیسلامییه‌كان لاشانیان له قیبله بێت و كافره‌كانیش قوونی تێ بكه‌ن!
هه‌روه‌ها
ده‌بێ به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان و بۆنه ئایینییه‌كان
نرخی گووكردنه‌كان دابشكێنین و ته‌خفیف بۆ گووكه‌ره‌كانمان قایل بین! من له
ئێستاوه یه‌ك ده‌رسه‌د داشكاندنه‌وه و ته‌خفیف پێشنیار ده‌كه‌م!
عه‌تا:
كاكه منیش رازیم، له‌سبه‌ی ڕا ده‌چین داشقه‌كه‌مان به درووستكردن ده‌ده‌ین، جا
چوونكه تۆ ده‌نگت له ه‌ی من بۆڕ تر و زلتره، من پاڵ به‌داشقه‌كه‌وه ده‌نێم و
تۆش له‌سه‌ر داشقه‌كه دانیشه و یه‌ك به‌خۆت هاوار بكه:
گوو..
گوو..! ئای وه‌ره گوو! وه‌رن گووبكه‌ن! گوو به به‌لاش! گوو به‌خۆڕایی! وه‌رن هه‌ڕاجمان
كرد! وه‌رن گوو بكه‌ن! ئاورمان له ماڵی خۆمان به‌ردا! گووكردن به خۆڕایی،
گووكردن به هه‌رزان، گووكردن به دووتمه‌ن!( له‌وانه‌یه نووسه‌ر مه‌نزووری له
دووتمه‌ن هه‌مان دووهه‌زارتمه‌ن یان دووهه‌زار دینار بێت)
ئا............ی!
میلله‌ت گوو، گوو... گوو كردن به شێوه‌ی خۆماڵی و مۆدێڕن!
گوو
به‌هه‌رزان، گوو به خۆڕایی!
له
هه‌ر كوێیه‌كی و گووت دێ پێوه‌ندی بكه به‌و ژماره ته‌له‌فوونه‌وه 000!
گوو!
گووخانه‌ی فولكلۆری من و عه‌تای نێوده‌وڵه‌تی، وه‌رن بابه ده‌ی یاڵڵا!!!
گووخانه‌ی
ته‌له‌فوونی! گووخانه‌ی ئۆرژانس! وه‌رن گوو بكه‌ن! ده‌ی یاڵڵا ده‌ی!!!
وه‌ره
ده‌ی كاكه، وه‌رن گوو بكه‌ن! زووكه‌ن، زووكه‌ن ده‌نا وه‌دوا ده‌كه‌ون!
- شه‌پێك له‌و ده‌رگایه بده، ئه‌و سه‌گبابه
بۆ نه‌هاته ده‌رێ، ئه‌و كابرایه خه‌ریكه به‌خۆی داده‌كات!
- كاكه وه‌ره ده‌رێ فشاریان هێناوه!
وه‌ره‌ده‌رێ به‌زیادم نه‌كردی، ئه‌وه گوو ده‌كه‌ی یان گوریس!؟ وه‌رده‌رێ! زووكه!
له جیاتی تۆبایه‌م ئێستا به‌شی خشتی شارێكم گوو كردبوو!
- گوو گوو! گوو به‌به‌لاش! گوو به
خۆڕایی! گوو به‌هه‌رزان
- عه‌لۆ! به‌ڵێ! به‌ڵێ بۆخۆمانین! به‌ڵێ
گووخانه‌ی فولكلۆری كاك ناسر و كاك عه‌تای نێوده‌وڵه‌تییه، فه‌رموو! ئێ باشه كاكه،
ئه‌وه ده‌گه‌ینێیه، به خۆتی دانه‌كه‌ی! قامك له قوونت راكه ئه‌وه هاتین!!!
- ئه‌وه كێ بوو؟! موشته‌ری بوو؟!
- كاك ناسر بابڕۆین نه‌فه‌رێك ته‌له‌فوونی
بۆ كردم خه‌ریكه به‌خۆی داده‌كات!
- كوڕه له موشته‌ری گه‌ڕێ، گه‌ڕ! بۆخۆم
خه‌ریكه به‌خۆمی داده‌كه‌م!!!
- های شیڕڕڕڕڕڕ بۆ كاسپی كردمان! های
شیڕڕڕڕڕڕرررررررررررررررررررررررررررررررررررررررررر !!!
2009
***
ئه‌حمه‌و قه‌لگێ
كا
ئه‌حمه‌و هه‌وه‌ڵێ ناوی "ئه‌حه‌مه‌و قه‌لگێ" نه‌بوو. تاریك و روونی به‌یانی
بوو. پاسبه‌خش رووی كرده كا ئه‌حمه‌و و گوتی: كاكه ماندوو نه‌بی، له‌شت ساخ بێ،
ئیتر ئه‌و دووچاره‌كه منی ناوێ، من ئه‌چم ده‌نووم، تازه خۆت زه‌حه‌متی هه‌ڵساندنی
نیگابانی پۆستی رۆژم بۆ بكێشه!
كا
ئه‌حمه‌و به زار گوتی: زۆر باشه، به‌چاوان. به‌ڵان دڵ وتی: ملت بشكێنه باشه!
وادیار
بوو پاسبه‌خش هه‌وساری خه‌یاڵه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی كا ئه‌حمه‌وی پچڕاندبوو.
كا
ئه‌حمه‌و قه‌ت شۆرت و شتی وا ناكاته پای، گیرفانی چه‌پی هه‌موو پاتۆڵه‌كانیشی
كونن.
پێش
ئه‌وه‌ی پاسبه‌خش(چاوه‌دێری نیگابانه‌كان) بێت، كا ئه‌حمه‌و بیری له قسه‌یه‌ك ده‌كرده‌وه،
كه پێموابێ دوێنێ یان پێرێ بوو.. یه‌كێك له كوڕه‌كان بۆی گێڕابۆوه، كه: له هه‌ندێك
شوێن گه‌لی ئه‌و وڵاته حیزه‌ی، كه قه‌رار بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ژنانه‌یه،
نێوێكی دیكه‌ی لێ بنێن، پیاوه‌كانی ئه‌و شوێن گه‌له كاتێك ده‌یانهه‌وێ بچن بۆ سه‌فه‌ر،
تا كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه قوزی ژنه‌كانیان به‌ده‌رزی و دروومان(ده‌رزی و مه‌كاره)
ده‌دوورنه‌وه.
كا
ئه‌حمه‌و كه، به‌حومراتی بابیشی قه‌ت شتی ئاوا سه‌یری نه‌بیستبوو، له‌وه‌تی ئه‌و
قسه‌یه‌ی بیستووه وه‌ك كه‌ڕ و ڵاڵی لێ هاتووه، دایم و ده‌رهه‌می خوڵایه له خۆی
دایه. ئه‌وه‌نده وڕ و كاس بووه، هه‌رده‌ڵێی به گۆپاڵ له سه‌ریت راكێشاوه.
كا
ئه‌حمه‌و زوو زوو ئه‌و قسه‌یه دێنێته پێش چاوی خۆی و ده‌ست ده‌كا به بیر كردنه‌وه
و به ورته ورت، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ: یانی تا كابرا بۆخۆی نه‌یه‌ته‌وه و
دروومانه‌كه به ده‌ستی خۆی نه‌كاته‌وه، كه‌س بۆی نییه ته‌قه‌ڵه‌كان بكاته‌وه؟!
ئه‌وه وامان دانا ئه‌و قسه‌یه راسته، باشه ئاخر ئه‌و ژنه بێچارانه چۆن میز
ده‌كه‌ن؟! چۆن خۆیان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه؟! كاتێك قوزیان ده‌دوورنه‌وه ئازاریان پێ
ناگا؟! به مێرده‌كانیان ناڵێن: ئه‌خه پشتمل پان بۆ واده‌كه‌ی؟!
ئه‌وه‌هاتوو
ئه‌و گه‌واده له سه‌فه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه و له رێگادا له گوو كه‌وت و خنكا! جا
له‌و قه‌راره بێ، ده‌بێ ئه‌و ژنه هه‌ش به‌سه‌رانه تا ئاخری حومریان ئه‌و ته‌قه‌ڵانه‌یان
به قوزیه‌وه بمێنێ! ئاخر چۆن شتی وا ده‌بێ؟! باشه گه‌ماڵباوكگه‌ل له‌چی ده‌ترسن؟!
له‌وه ده‌ترسن ژنه‌كانتان لێ بگێن؟! ئه‌وه قوزیشتان دوورینه‌وه، ئه‌ی قوونیان
چی لێ ده‌كه‌ن؟! خۆ ئیشه‌ڵڵا كونی گووشیان لێ نادوورنه‌وه؟!
پاسبه‌خش
نزیك بۆوه، وتی: ماندوو نه‌بی كا ئه‌حمه‌و! ((كا ئه‌حمه‌و له دڵی خۆیدا كوتی:
ها..ی له ده‌لینگی ده‌رپێی نه‌نه‌ت بم، ئه‌وه وه‌خته موزاحیم ده‌بی؟! ))
ــ
سه‌رچاو، بۆخۆت به‌خێر بێیت!
ــ((به
پێكه‌نینه‌وه)) ئه‌رێ هه‌واڵه‌كه‌ت بیستووه؟!
ــ
ئا.. بیستوومه! كام هه‌واڵ ده‌ڵێی؟! (( له دڵی خۆ‌یا: هه‌واڵی قوزی خاڵۆژنت؟!))
ــ
كوڕه هه‌واڵی كوڕه‌كه‌ی جانی، ئه‌ویان ده‌ڵێم، نه‌تبیستبوو؟! ده‌ڵێن: كوڕه‌كه‌ی
جانی وه‌سه‌ر توڵه‌سه‌گێك په‌ڕیووه! توڵه ره‌ش به‌ڵه‌كه‌كه‌ی به‌ر په‌لی سه‌رێت
له‌بیر نییه؟! ده‌ڵێن: له‌و توڵه به‌سته‌زمانه‌ی ناوه و كێری شكاوه!
ــ
كوڕه شتی وام پێ نه‌ڵێی!!! (( له دڵی خۆیدا: خۆزگه له‌سه‌ر تۆیان گرتبایه!))
ــ
كوڕه به‌یچۆن ئه‌حمه‌و گیان، ده‌ڵێن: رێبه‌رایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پڕ گفتوو گۆ
و چڕ و پڕی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گرتووه و له ئه‌نجامدا بڕیاریان داوه كه
ئه‌و جاشكه‌كه‌ره بنێرن بۆ به‌غدا به‌شكم وه‌ك هه‌وڵێی لێ بكه‌نه‌وه!
ــ
وه‌ڵڵا نه‌قڵێكی خۆشه، خۆزگه‌م به حه‌یای خۆمان! نه‌قڵی كه‌ر گایینه‌كه‌ی رۆسته‌م
و كێر له ده‌م نانه‌كه‌ی ئه‌و هه‌تیوه سه‌رشێته و جی و چیمان كه‌م بوو، نۆبه‌ی
ئه‌م به‌زمه‌مانه!!!
((ئه‌وه
ده‌ڵێن: نیگابانێك خه‌وی زۆر قورس ده‌بێ، نیگابانه‌كه‌ی دیكه ده‌چێ هه‌ڵیستێنێت و
بینێرێته سه‌ر پۆست، هه‌رچی هه‌رای لێ ده‌كات هه‌ڵناستێ، ئه‌ویش له داخان بووه
یان بۆ قه‌شمه‌ری، دۆخینه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و كێری ده‌خانه نێو ده‌می كابرای خه‌وتووه‌وه.
ئه‌ویش هه‌ركه خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه و كێره‌كه له ده‌می دا ده‌بینێ، له بنه‌و
پاڵه‌وه ده‌ست بۆ چه‌كه‌كه‌ی راده‌كێشێ و ده‌یخانه سه‌ر ره‌گبار و یه‌ك خه‌شابی
ته‌واو به نێو په‌له‌كه‌دا خاڵی ده‌كات! نازانم بڵێم موعجیزه بووه یان شانس، به‌هه‌ر
حاڵ خوا‌و راستان هیچیان فیشه‌كیان به‌ر ناكه‌وێ و به كوندێك میزه‌وه ده‌رده‌په‌ڕنه
ده‌رێ.))
پاس
به‌خش خه‌ریكه پێ ده‌كه‌نێ و كا ئه‌حمه‌ویش له داخانی خه‌ریكه فججه بكات! كا
ئه‌حمه‌و بۆخچه‌ی نه‌كراوه‌یه، زۆر جار بۆ پێكه‌نین به كوڕه‌كان ده‌ڵێ: قه‌تم
قوز نه‌دیتووه، بێت و بۆ یه‌كه‌م جار بیبینم له‌وانه‌یه له خۆشیان دڵم بتۆقێ و
به‌ده‌رده‌كه‌ی كه‌ره نێوه سه‌ڕه‌كه‌ی به‌هارێ بچیم و بۆ هه‌میشه له په‌ڕین
بكه‌وم!
((وه‌ك
ده‌ڵێن: دووسێ ساڵ له‌وه پێش "رۆسته‌م كه‌ڵه شێر"ێك هه‌بووه، شه‌وێكی
ده‌چێ بۆ كه‌ر گایین، شوێنه‌كه زۆر تاریك ده‌بێ، هه‌ر بۆیه رۆسته‌م به‌ناچاری
چراقه‌وه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ره‌كه ده‌دۆزێته‌وه و له
گایینی وه‌ره‌ز ده‌بێ، چراقه‌وه‌كه هه‌ڵده‌كات و ده‌یخاته قوونی كه‌ره‌كه‌وه و
روو به خۆی رایده‌گرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر رووناكیایی چراقه‌وه‌ی قوونی كه‌ره‌كه
جله‌كانی جوانتر ببینێ و له‌به‌ریان بكاته‌وه!
ده‌ی
سه‌رتان ناهێشێنم، كوڕه‌كان به‌م به‌زمه ده‌زانن و له پڕ له رۆسته‌م په‌یدا ده‌بن
و تێی ده‌قوولێنن. كه‌ره‌كه ده‌سڵه‌مێته‌وه و ده‌رده‌په‌ڕێ و رۆسته‌میش له
ترسانه به‌قوونی رووتی جاوه‌ره تێی قووچێنه! رۆسته‌م به لایك دا و كه‌ره‌ی
چراقه‌وه له‌قوونیش به‌لایه‌كی دیكه دا! ئه‌و كوڕانه‌ی له رۆسته‌م و كه‌ره‌كه‌یان
قوولاندبوو، ده‌گێڕنه‌وه كه‌ره‌كه رووی له هه‌ر لایه‌ك ده‌كرد، ده‌شتێكی پان و
به‌رینی پشته‌سه‌ری خۆی رووناك ده‌كرده‌وه و هه‌ر جاره‌و لایه‌ك له‌و دۆڵه هه‌ڵده‌بوو
و ده‌كووژایه‌وه! ))
پاسبه‌خش
رۆیشت بخه‌وێ، كا ئه‌حمه‌ویش هه‌رچی كردی نه‌یتوانی بچێته‌وه سه‌ر خه‌یاڵه‌كه‌ی
پێشووی.
ئه‌م
به‌سه‌رهاتی كه‌ر گایین و كێر له ده‌منانی نیگابان و قوز دوورینه‌وه‌یه‌ش، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهات گه‌لێكی كاره‌ساتاوین و پیاو وا لێ ده‌كه‌ن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
كێری هه‌ستێ، بچێ خۆی بخه‌سێنێ، به‌ڵام نازانم بۆ له‌سه‌ر ئه‌حمه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی
پێچه‌وانه‌ی بوو و ده‌ماره‌كانی هه‌وه‌سی لێ وه‌جووڵه جووڵ خست؟!
ئه‌حمه‌وه
ده‌ستی به گیرفانی دا برده نێو گه‌ڵی و چه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆشی دانا و پاڵی به
تاشه به‌ردێكه‌وه دا. بڕێكی ده‌ست له گیانی وه‌ردا، دوو ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ده‌ماره‌كانی
هه‌وسی گڕیان گرت. چاوه‌كانی قووچاند و هێنان و بردنی ده‌سته‌كانی توندتر كرد،
زاری وشك وشك ببوو، به‌زۆری بڕێكی دیكه‌ی تف له زاری ده‌رهێنا و له‌سه‌ر به‌ری ده‌ستی
رۆكرد، به گیرفانه دڕاوه‌كه‌ی دا ده‌ستی خسته‌وه ناو گه‌ڵی.
كێ
بێنێته به‌رچاوی؟! یادی به‌خێر یه‌كم جار كه حه‌زی كردبوو قوزی كچێكی هاوته‌مه‌نی
خۆی ببینێ، به سه‌عاده‌تی گوتبوو: ئاده‌ی سه‌حاده‌ت وه‌ر پێشێ! ئه‌وه بۆ زیبی شه‌ڕواڵه‌كه‌ت
كراوه‌ته‌وه؟! راوه‌سته با بۆت هه‌ڵكێشمه‌وه، راوه‌سته!
سه‌عاده‌تیش
نه‌یزانی بوو چی بڵێ، هه‌ر بۆیه له‌شه‌رمان چاوه‌كانی قووچاند و زیپه‌كه‌ی دا بوو
به‌ده‌ستییه‌وه، ئه‌حمه‌ویش زیبه نیوه كراوه‌كه‌ی به ته‌واوی هێنابووه خوارێ
و پڕ به دڵی خۆی چاوی له قوزی سه‌عاده‌ت كردبوو و زیپه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵكێشابۆوه.
هه‌میشه
وا بووه، كاتێك ده‌ستی به كیرفانی دا ده‌برده ژوورێ، له سه‌عاده‌ته‌وه ده‌ستی
پێ ده‌كرد و به خات خه‌جیجی جیرانیانه‌وه كۆتایی پێ ده‌هێنا!
له
گه‌رمه‌ی خه‌یاڵی خۆی و خات خه‌جیجی جیرایناندا بوو، كه كوتووپڕ گوێی له خرته
خرتێك بوو، به حه‌په‌ساوی و په‌شۆكاوییه‌وه چاوه‌كانی هه‌ڵێنا، ره‌شاییه‌كی
كورته باڵا له‌به‌ر ده‌می راوه‌ستابوو، ملی هه‌ڵێنابوو و وه‌ك زمان زان چاوی لێ
ده‌كرد، له حه‌یبه‌تانه هه‌ركه جووت پێ راسته‌وه بوو، شه‌پێكی بێ بیركردنه‌وه‌ی
به‌ره‌و ره‌شاییه‌كه هه‌ڵێناوه، ده‌ستی چه‌پی هه‌روا له نێو گه‌ڵی دابوو، ره‌شاییه‌كه
له په‌له‌ورێكی منداره‌وه‌بوو زیاتر له هیچی تر نه‌ده‌چوو، پڕی به قاچه‌كانی ره‌شاییه‌كه‌دا
كرد و به‌هه‌ڵاتن به‌ره‌و مسته‌راح چوو، له‌به‌ر خۆیه‌وه‌وه ده‌یگوت: راوه‌سته
با كاره‌كه‌م ته‌واو بێ دوایی ده‌چم له جێیه‌ك ده‌یشارمه‌وه و ده‌ینێژم!
خۆی
به مسته‌راحه‌كه داكرد، چاه‌كانی قووچاند و ملی بۆ هه‌ڵێنا، به ده‌ستێك له‌گه‌ڵ
خۆی خه‌ریك بوو و به‌ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌شی قاچی قه‌له منداره‌وه بووه‌كه‌ی
گرتبوو!
نیگابانی
پۆستی یه‌كه‌می رۆژ، هاتبوو خۆی خاڵی بكات و بچێته سه‌ر پۆست، هه‌ركه ته‌لیسی
مسته‌ڕاحه‌كه‌ی لادا، ئه‌حمه‌و تازه وه ئاخ و ئۆف كه‌وتبوو، ئه‌حمه‌و ته‌واو
بوو، نیگابان هه‌روا واقی وڕمابوو، دووسێ پریشكه ئاوی خه‌ست كه‌وتبووه سه‌ر تووك
و په‌ڕ و باڵی پاشه‌ڵی قه‌له‌كه، ئه‌حمه‌و ورده ورده چاوه‌كانی هه‌ڵێنا، قه‌له‌كه‌ی
له‌ده‌ست به‌ربۆوه و وه‌ك له به‌رقی بده‌ن له جێگای خۆی وشك بوو! له‌وكاته‌وه
به‌حمه‌وی قوڕبه‌سه‌ر ده‌ڵێن: ئه‌حمه‌و قه‌لگێ. داخه‌م بۆ ئه‌حمه‌وی سه‌ر به‌هه‌ش، قه‌لی نه‌گا و...
2008
***