پەڕی 124 هەم
رانی
به رانمه‌وه‌نا و ره‌نگم به روخساره‌وه نه‌ما
هاته سه‌رێ، چاوێكی به‌گشت كورسییه‌كاندا خشاند، گشتیان
پڕ بوون. نا.. به‌هه‌ڵه چووم، ببوورن! تكایه بگه‌ڕێوه! دانه‌به‌زی! یه‌كێك له
كورسییه‌كان چۆڵه.
ده‌زانم خۆشت، چاوت به كورسییه‌چۆڵه‌كه كه‌وت. ئه‌ی بۆ
ویستت دابه‌زیی و سوار نه‌بی؟! بۆ هه‌ر ده‌بێ منی چیرۆك نووسی قوڕ به‌سه‌ر پێتان
بڵێم: وابكه‌ن و وا مه‌كه‌ن؟! باشه بۆ بۆخۆتان ئه‌قڵتان به‌و شتانه ناشكێ؟!
باشه وه‌ره دانیشه! له‌وه زیاتر چاو بگێڕی و خۆت مه‌حته‌ل
بكه‌ی، خه‌ڵك خاست ناڵێن! دانیشه ده‌ی! با جارێك له جاران له‌په‌نای كوڕێكی گه‌نجی
قۆز دانیشتبێتی! چ ده‌بێ؟! خۆ لێت كه‌م نابێته‌وه؟! نه‌خێر، نه‌ك هه‌ر لێت كه‌م
نابێته‌وه، به‌ڵكوو به بڕوای من شانسیشت هێناوه، له هه‌ر هه‌موو ته‌مه‌نت دا
ئه‌وه یه‌كه‌م جاره كه قه‌راره بۆنی نێرینه‌یه‌كت له بنه‌وپاڵه‌وه بۆ بێت!
كه دانیشتی ئه‌و بۆنه هه‌ڵ مژه، سییه‌كانت پڕ پڕ بكه! دانیشه ده‌ی! زه‌ره‌رناكه‌ی!
بۆ ده‌بێ حه‌تمه‌ن پیرێژن و پیره پیاوه‌كان ئه‌م شانازییه‌یان به‌ر بكه‌وێ و هه‌ست
به گه‌رمای له‌شت و بۆنی مێیینه‌ی تۆ بكه‌ن؟!
دانیشتی؟! هه‌ر بژی! ئه‌وه چۆن بوو؟! به‌سه‌ری بارگین
خه‌ڵاتێكت حه‌لاڵ كرد! ئه‌وه یه‌ك، له دیرۆكی ته‌مه‌نت دا! وه‌ڵڵا ده‌بێ هه‌موو
ساڵێ ئه‌م رۆژه و ئه‌م كاته بكه‌ی به جه‌ژن! تۆش پێت وا نییه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
تۆ ده‌توانێ سه‌ره‌تایه‌ك بێ بۆ به ئاسایی روانین له بڤه‌كانی ژیانت و تابۆیه‌كت
شكاندبێ!؟ شكاندنی نه‌ریتێكی دزێوی كۆمه‌ڵگا پڕاوپڕ له تابۆكه‌مان چ هه‌ستێكت بۆ
ساز ده‌كا؟!
ئه‌و كوڕه قۆزه منم. من زۆرم قین له تۆیه! من تۆ
ناناسم! به‌ڵام گه‌لێك كه‌سی دیكه‌ی وه‌ك تۆ ده‌ناسم. كه‌واته مافی خۆمه رقم لێت
بێ! رقم له خودی خۆت نییه! رقم له ئاكار و كردارته! رێكا و رێك رقم له ئاكار
و كرداره‌كه‌ی تۆ نییه، به‌ڵكوو رقم له‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك تۆیه كه بۆخۆیان ئه‌م
ئاكار و كرداره‌یان بۆ خۆیان به ره‌وا ده‌بینن و په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن!
دانیشه ده‌ی خۆ ناتخۆم! له‌په‌نای مار دانانیشی! له په‌نای
به‌شه‌ر داده‌نیشی! خۆ قه‌رارنییه به‌یه‌كه‌وه سه‌فه‌ری ئاخیره‌ت بكه‌ین! به‌هه‌موویه‌وه
10 خوله‌ك له‌په‌نام داده‌نیشی!
دانیشت. ئاژۆوانی پاسه‌كه چاوێكی به گشت كورسییه‌كاندا
خشاند. جێگا بۆ كه‌سی دیكه نه‌ماوه. بڕۆ كاكه بڕۆ! جێگه‌ی دانیشتن نه‌ماوه!
پاسه‌كه وه‌ڕێ كه‌وت. به‌هه‌موویه‌وه 300 هه‌نگاو له هێڵی ده‌سپێك دوور نه‌كه‌وتبۆوه
كه كوتووپڕ یه‌كێك گوتی: دابه‌زین هه‌یه!
به‌خۆت نه‌بوو. له داخانه ئاگات له خۆت نه‌ما، به‌بێ
مه‌به‌ست رووت له كچه شۆخه‌كه كرد و گوتت: ده‌ك جه‌رگت داوه‌شێ! بۆ ئه‌و ڕیگا
كه‌مه، بۆ سواری پاس ده‌بووی؟! یانی پشتت ده‌شكا ئه‌و دوو هه‌نگاوه به پێیان
بچووبایه‌ی؟!
كچه شۆخه‌كه بۆنێكی خۆشی لێدێ! قسه‌كه‌ت له‌بیر چۆوه.
پێشتریش ئه‌و بۆنه خۆشه‌ت بۆ هاتبوو. كچه شۆخه‌كه ده‌تگووت په‌یكه‌ره‌یه‌كی
ناشیانه‌یه كه من دامتاشیوه، ره‌ق و ته‌قه، نه قسه‌ده‌كا، نه پێی وایه گوێی
له قسه‌یه‌ك بووه!
بۆ جواب ناده‌یه‌وه؟! ده‌ك دڵت داكه‌وێ! خۆ پێته‌وه
نادا، خۆ به‌له‌شی خێر نه‌دیتووتانه‌وه خۆتان ئه‌قڵوو به‌م شتانه ناشكێ و هه‌ر
ده‌بێ ئێمه‌ی چیرۆك نووسی خۆڵ به‌مل پێتان بڵێن وابكه‌ن و وا مه‌كه‌ن!
ئاره‌قه‌م پێ كردی. جا بمره! شانست هێنا نه‌مكردی به
دڵۆپه‌یه‌ك ئاو و نه‌مخستییه ناو پێڵاوه‌كانته‌وه. به خۆتم به‌خشیی! ده‌نا له‌م
چیرۆكه‌دا سه‌گ به‌حه‌وشه‌م پێ ده‌كردی!
كچی باش، پێم وابێ له‌گه‌ڵ تۆی بوو! گه‌ر هه‌ر چاو له‌چاوه‌كانی
ناكه‌ی و ناتهه‌وێ بزه‌یه‌ك بخه‌یه سه‌ر رێوه‌كانت و به‌م كاره‌ت وا نیشان بده‌ی
كه یانی: گوێم له قسه‌كانت بوو، راست ده‌كه‌ی وه‌ڵڵاهی خۆ ئه‌م رێگه كه‌مه بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو بۆی سواری پاس بی!
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت له‌به‌ر گران بوو، خۆ ده‌توانی
مله موومیایی كراوه‌كه‌ت بجووڵێنی و سه‌رتی یه‌ك دووجار بۆ راوه‌شێنی، كه یانی:
راست ده‌كه‌ی ئه‌و چه‌ند هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌دبوو، بۆی سواری پاس بیت و خۆتی
پێ سووك بكه‌ی! ده‌تتوانی به‌پێیانیش بڕۆیت و لێشت كه‌م نه‌ده‌بۆوه، بۆسلامه‌تیشت
باش بوو!
تۆ سمتت زله، ئه‌ویش بڕێك قه‌ڵه‌وه، پاسكه‌كه به‌ڕێوه‌یه.
زۆر سه‌یره كه‌س ناڵێ: دابه‌زین هه‌یه! ده‌ڵێی هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ین و قه‌راریشه
به‌یه‌كه‌وه دابه‌زین! ئه‌ه.. وه‌ڵڵا ده‌ڵێ گوێیان له وڕێنه‌كه‌ی من بوو! ئه‌وه
سێ نه‌فه‌ر وێڕای یه‌ك گوتیان: دابه‌زین هه‌یه! بۆیه له‌كۆنه‌وه گوتوویانه
باسی گورگ بكه‌ی، لێت په‌یدا ده‌بێ! ئه‌وه‌ش پێم وابێ هه‌ر ئه‌و نه‌قڵه‌یه!
ماوه‌یه‌كه كه‌متر ده‌خۆم. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زگه زله‌م
دانێم. تۆ زگت نییه؟! نا.. له‌وه ناچێ زگت زۆر زل بێ! له‌وه‌ش ناچێ شووشت كردبێ!
گه‌نه‌مووه‌كانی بان لێوت و بن چه‌ناگه‌ت و په‌نا نه‌رمایی گوێت جوانن، به تایبه‌ت
گه‌نه‌مووه‌كانی نێوان دوو برۆكه‌ت یه‌كجار سه‌رنج راكێش دێنه به‌رچاو، له
تابڵۆیه‌كی ره‌ش و سپی ده‌چی كه به خه‌ڵووز كێشرابێته‌وه.
خۆت كۆ كردۆته‌وه، وات خۆ وێك هێناوه، ده‌ڵێی خۆت ده‌چۆڕێنییه‌وه!
به حاڵێك و دوو به‌ڵا، شانی راستم هه‌ست به شانی چه‌پت ده‌كات. بۆنێكی خۆشت لێ
دێ! باوڕناكه‌م تا به ئێستا بۆنی ئاوام له كه‌سێكی دیكه‌وه بۆ هاتبێ!
من به بێ ئه‌وه‌ی خۆم بچۆڕێنمه‌وه و خۆم گرمۆڵه بكه‌م
و به جارێك به جامی پاسه‌كه‌وه بلكێم، به هاسانی و به‌راحه‌تی دانیشتووم، تۆ
هه‌ر خۆت له من ده‌كشێنییه‌وه و ناهێڵی به هیچ كلووجێك گیانت له گیانی من بكه‌وێ!
ـ دابه‌زین هه‌یه!
كورسییه‌كه‌ی ئه‌وبه‌رت چۆڵ بوو، پاسه‌كه وه‌ڕێ كه‌وته‌وه،
له‌وانه‌یه پێت عه‌یب بێ هه‌ستی و بچی له سه‌ر ئه‌و كورسییه‌ی كه تازه چۆڵ
بووه دابنیشی! شه‌رت بێ له‌په‌نام هه‌ستی و بچی له شوێنێكی دیكه دابنیشی،
ئابڕووت پێوه نه‌هێڵم! ئه‌وه‌م له دڵی خۆمدا گوت. پاسه‌كه له هێڵی كۆتایی نزیك
بۆته‌وه!
پاسه‌كه جیا له‌من و تۆ و دوو كه‌سه كه‌ی په‌نای
ئاژۆوان، كه‌سی دیكه‌ی تێدا نه‌ماوه، یانی دابه‌زیون.
چاوێكت گێڕا، كه‌س كه‌س جیا له من و له تۆ و له
ئاژۆوان و ئه‌و دوو كه‌سه‌ت وه‌به‌ر چاو نه‌هات!
خۆت ره‌ها كرد، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئاوه‌چۆڕه‌ی جه‌سته‌ت
كۆتایی پێ هات، خۆت دا به‌ده‌م "با"ی بێ خه‌یاڵییه‌وه، یانی خۆت شل كرد!
ئێستا جیا له شانی چه‌پت، رانی چه‌پ و باسكی چه‌پت و
لاق و به‌له‌كی چه‌پیشت له به‌ری لای راستی جه‌سته‌ی من كه‌وتوون.
زۆر سه‌یره، ئه‌وه چۆن بوو؟! نا.. نا.. زۆریش سه‌یر
نییه! كه‌ست لێ دیار نییه بۆیه ئاوا بوێر بووی! ده‌نا پێم وا نییه له‌م ماوه
كورته دا به‌و ئه‌نجامه ئاساییه گه‌یشتبێتی!
گه‌رمایه‌كی زۆر هه‌ست پێ ده‌كه‌م، ده‌ڵێی خه‌ون ده‌بینم،
تۆ بڵێی به‌ڕاستی خه‌و نه‌بێت و گیانم به سۆبه‌كه‌ی په‌نامه‌وه نه‌نووسابێ؟! تۆ
بڵێی كه‌ی سۆبه‌كه بمسووتێنی و له‌و خه‌وه سه‌یره ڕامچڵه‌كێنێ؟!
ته‌واوی گیانم وه‌سه‌ر ئاو گه‌ڕاوه، عاره‌قه‌یه‌كی سه‌یرم
كردووه، هێشتا به ته‌واوه‌تی نازانم ئه‌و رووداوه خه‌ونه یان راستیی! هێشتا به
ته‌واوه‌تی به‌هار نه‌هاتووه، ئه‌ی بۆ هه‌وا ئاوا زوو گۆڕا و یه‌كسه‌ر بوو به
چله‌ی هاوین؟!
من له جیات تۆ شه‌رمم ده‌كرد، تۆش ئاره‌قه‌یه‌كی نه‌رمت
كردووه، نازانم هی شه‌رمه یان هی تامه‌زرۆیی؟! هه‌ستم ده‌كرد ورده ورده جۆرێكم
لێ دێ!
تۆ هه‌ستت به خۆشییه‌كی هه‌تا هه‌تایی ده‌كرد و منیش هه‌ستم
به سه‌ڕسووڕمانێكی داڕمێنه‌ر ده‌كرد، كه گوایه بۆ ئه‌به‌د هاوڕێیه‌تیم ده‌كات!
پاسه‌كه له پێچێك لایدا، قورساییه‌كی زیاتری جه‌سته‌ی
تۆم هه‌ست پێ كرد، ئێسته تۆ بڵێ، پێویسته ببوورێمه‌وه یان هه‌ڵفڕم؟!
نا.. نا.. پێویسته بمرم! له شه‌رمان؟! یان له
خۆشییان؟! قه‌ت وا نه‌بووم! پێ ده‌چێ واش بووبێتم، به‌ڵام ئێسته وه‌بیرم نایه‌ته‌وه،
بۆ وام لێ هات؟! هه‌ست ده‌كه‌م هه‌رچی وزه‌ی سه‌ركوت كرا‌و و حه‌زی ئاگرینی له‌شی
تۆیه ده‌گوازرێته‌وه ناو جه‌سته‌ی من!
ـ بۆنه‌كه‌ت زۆر خۆشه!
ـ زۆر سوپاس!
ـ ناوی چییه؟!
ـ ناوی كاكه مه‌مه!
ـ ئێ... به‌ڕاستی؟! بۆ بۆنمان به‌و ناوه‌شه‌وه هه‌یه!
ـ به‌ڵێ، بۆنێكی ته‌واو سرووشتییه، هه‌مووشتێكی له
وڵاتی خۆمان به‌رهه‌م دێت! به‌شی سه‌ره‌كیی بۆنه‌كه له گوڵی نێرگز پێك دێت!
ـ زۆر جوانه؟!
ـ ببووره جوان نییه، خۆشه، یانی بۆنه‌كه‌ی خۆشه،
جوان بۆ بۆن به‌كار نابه‌ن، هه‌ڵه‌یه!
ـ وایه، فه‌رمایشته، به‌جێیه، به‌دڵنیاییه‌وه!
ـ زۆر خۆشه به‌ڕاستی بۆنێكی بێ وێنه‌یه! من زۆرتر حه‌ز
ده‌كه‌م شتی خۆماڵی به‌كار بێنم، به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆت ده‌زانی...
ـ به‌ڵێ... به‌ڵێ، به‌داخه‌وه كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌رمان
زۆر كه‌مه!
ـ به‌دڵنییایه‌وه، قسه‌كه‌ی ئێوه‌ش هه‌ر فه‌رمایشته،
وایه!
ده‌ستی خسته ناو جانتاكه‌یه‌وه و بۆنێكی هێنا ده‌رێ،
بۆ لای منی ڕاداشت، بۆنێكی خۆماڵی؟! زۆر سه‌یر بوو! ئاخر ئه‌وه‌نده‌ی بزانم ئێمه
كنگر و رێواسی خۆماڵیشمان نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه به سوارى كه‌ر دێته ئه‌م وڵاته
و تا ده‌شگاتێ بۆگه‌ن ده‌بێ، ئه‌وه بۆیه ئه‌م بۆنه‌ش خۆشه، چوونكه سواری كه‌ری
نه‌دیتووه! ده‌ستم بۆ بۆنه‌كه برد و گوتم: دایه‌ی! قه‌واره‌یه‌كی زۆر جیاوازی هه‌بوو،
ده‌تگوت جه‌ڕڕه‌یه! له‌وانه‌ی له كۆندا كچان به به‌هانه‌ی بینینی گراوه‌كانیان
ده‌یانبرده سه‌ر كانی و پڕیان ده‌كرد له ئاو
له‌سه‌ر شانیان به له‌نجه‌و لاره‌وه ده‌یانبرده‌وه به‌ره‌و ماڵێ! بڕێكم
بۆن لێ كرد و گوتم: زۆر بۆنێكی تایبه‌ته!
ـ ئه‌دی كوو، ئاخر خۆماڵییه!
ـ وایه! رێم بكه‌وێته بازار حه‌تمه‌ن دانه‌یه‌ك ده‌كڕم!
ـ هه‌ڵیگره، شایانی نییه!
ـ نا.. نا.. زۆر سپاس، بۆ خۆم ده‌كڕم، شتی باش هه‌ر بۆ
كچێكی جوان و نازداری وه‌ك تۆ باشه!
ـ نا.. نا.. سوپاسی پێ ناوێ، وه‌ڵڵا هه‌ڵی ده‌گری!
ـ ئاخر!
ـ ئاخریشى پێ ناوێ، هه‌ڵیگره و پیرۆزیشت بێ!
ـ زۆر باشه، دیسانه‌وه زۆر زۆر سپاس، شه‌رمه‌نده‌تان
كردم!
ـ نا.. تكایه، دوژمنتان شه‌رمه‌نده بێ، سووپاس بۆ ئێوه‌ش
كه ده‌ستی منتان ره‌ت نه‌كرده‌وه!
زۆر سه‌یره، ئاره‌قه‌كه‌م وشكه‌وه بوو، هه‌ست به گه‌رما
سه‌مه‌ره‌كه‌ی نێوان ڕانی خۆم و ئه‌و ناكه‌م! ئه‌وه چ بوو؟! به كوێ دا ئه‌م هه‌موو
تامه‌زرۆییه و كوڵ و كۆیه‌مان دامركا؟!
تۆ بڵێی هۆی ئه‌م دامركانه چی بێ؟!
ئاژۆوانی پاسه‌كه چه‌پڵه‌یه‌كی لێدا، هه‌ڵبه‌زیمه‌وه،
ئه‌ه.. نه‌مگوت خه‌وه! نا.. نا.. وا دیاره خه‌و نییه، سه‌رم هه‌ڵێنا، ئێ...
وایه، خۆ ئه‌و كچه هه‌ر كه په‌نام دانیشتووه، كوڕه خۆ ئه‌ویش په‌شۆكاوه!
سایق پاسه‌كه گوتی: مه‌باره‌كه! زۆر زۆر پیرۆزه!
هیوادارم خێری پێوه بێ! تكایه دابه‌زن! زیاتر له پێج خوله‌كه گه‌یشتووینه‌ته
هێڵی كۆتایی! وا دیاره ئێوه حه‌ز ناكه‌ن دابه‌زن؟! جا بۆ داده‌به‌زن؟! وه‌ڵڵا خۆ
منیش بم دانابه‌زم، له‌وه خۆشتر چ هه‌یه؟! له ته‌واوی ته‌مه‌نمدا وه‌ها هه‌ڵكه‌وتێكی
رۆمانتیك و جیاوازم نه‌بینیبوو! بێخه‌م بن بێخه‌م! به‌قوربانانه، ئه‌گه‌ر ئێمه
چاومان به‌م ژیانه خۆشه نه‌كه‌وتۆ، ئێوه بۆ ده‌بێ نه‌یبینن؟! خۆشتان بێ! گه‌نجی
زیندوو ئێوه‌ن، هیوادارم وێنه‌تان زۆر بێ و ئه‌م میلله‌ته‌ی ئێمه‌ش بڕێك چاو له
میلله‌ته تێگه‌یشتووه‌كانی دیكه بكات!
به‌ڵام چ بكه‌م؟! داخه‌كه‌ی به‌جه‌رگم، منیش كاسبم و ده‌بێ
دوو دراو بۆ منداڵه‌كانم په‌یدا بكه‌م، ئێستاش ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێ ته‌شریفتان
بچێته خواره‌وه، چوونكه ده‌بێ بایده‌مه‌وه و بگه‌ڕێمه‌وه!
ـ ئا.. ببووره! خه‌جاڵه‌تم! هه‌ر هۆشیشمان نه‌بوو گه‌یشتووینه‌ته
هێڵی كۆتایی!
كچه‌كه گوتی: پاسه‌كه‌ت چه‌ند كورسی هه‌یه؟!
ـ بۆ؟! 22 دانه!
كچه‌كه گوتی: تكایه بمانگه‌یه‌نه‌وه هێڵی ده‌سپێك و
له كوێت سورا كردووین له‌وێ دامانبه‌زێنه‌وه!
ئاژۆوان خه‌ریك بوو تووڕه بێ! هه‌ر بۆیه زوویه‌كی قسه‌ی
كچه‌كه‌م ته‌واو كرد و گوتم: مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه، بمانگه‌یه‌نه‌وه هێڵی ده‌سپێك
و پاره‌ی هه‌موو كورسییه‌كانیشت ده‌ده‌ینێ!
ـ راست ده‌كات، مه‌به‌سته‌كه‌م هه‌ر ئه‌وه بوو! من پاره‌ی
22 كورسییه‌كه‌ت پێ ده‌ده‌م و ئه‌ویش پاره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ت پێ ده‌دا كه ئه‌گه‌ریی
ئه‌وه هه‌یه له ناو رێگادا دابه‌زن و كه‌سێكی تر جێگه‌كه‌یان پڕ بكاته‌وه.
پاسه‌كه به‌ره‌و هێڵی ده‌سپێك وه‌ڕێ كه‌وته‌وته‌وه،
ڕانمان به ڕانی یه‌كه‌وه‌یه و ره‌نگمان ئاسایی ده‌نوێنێ!
ـ كچی جوان، ناوتانم نه‌زانی!
ـ من ناوم "هه‌مین"ه
ـ ناوێكی زۆر جوانه، منیش ناوم"وانێك"ه...!
***