بێكاری لە بێداری داری رۆحی بەكاری
پەڕی 273 هەم
تف لەو سەردەمە كە
زیاتر بیری مردووكانی تێدا دەكەم تا زیندووەكان!
***
من چەندە خۆڕاگرم!
من چەندە خۆڕاگرم!
من چەندە خۆڕاگرم كە
ئەو مەلزەمە (جوزوە) سەمەرانە دەخوێنم و
لەبەریان دەكەم و
فججە ناكەم؟!!
***
لەم وڵاتە
خۆزگەم دەخواست
بەڕاستی خۆزگەم دەخواست
هەر زۆر زۆر بەڕاستی خۆزگەم دەخواست
تەنیا گەر بۆ یەك جاریش بووبێ
بۆ یەك جار
تەنیا یەك نەفەر
یەك نەفەر و هیچی دیكە
سەرنجم رابكێشێ!
***
قسەكەتم قەبووڵ نییە
گوو مەخۆ
دەڵێم: گوو مەخۆ!
دە باشە بیخۆ!
***
كاتێك بیر و باوەڕی خۆت
بە ئاسوودەیی و
بە تێرو تەسەلی بۆ من باس دەكەی و
گوێ بۆ بیر و باوەڕی من راناگری
هەر دەتوانم ئەوەندەت پێ بڵێم: دەتگێم!
***
دوای چوونە ناو 6 مانگەی بێكاریمەوە
بە ناوێكی كچانەوە
3 ئیمەیلم بۆ
3 شوێن نارد و گوتم: لە هیچ بوارێك هیچ نازانم،
كارم دەدەنێ؟!
30 ئیمەیلی داوەت بە كارم بۆ هات.
دوای چوونە ناو 6 مانگەی بێكاریمەوە
بە ناوێكی كوڕانەوە
30 ئیمەیلم بۆ
30 شوێن نارد و گوتم: لە بواری خۆمدا هیچ نییە نەیزانم،
كارم دەدەنێ؟
3 نامەی هەڕەشە ئامێزم بۆ هات:
یەكەم: خۆزگە كچ بوایەی!
دووهەم: خۆزگە كچ بوایەی!
سێهەم: جارێكی دیكە ئیمەیلمان بۆ نەنێری!
***