پەڕی 329 هەم
بەڵێ تۆش
تۆش ماستاوچی
تۆیەك كە ئەم دێرانە دەخوێنییەوە،
تۆش ماساوچی
رقم لە ئینسانی ماستاوچییە!
***
پەڕی 328 تەم
شا ئەو هەموو شێخ و
شەریفەی لێمان پەیدا بووون!
ئەوە بۆ هەموو بوونە شەیتان تۆ بووی بە رەحمان؟!
لێمان گەرێ بابە!
قوز و قوونت خڕكەوە!
***
پەڕی 327 تەم
رۆژ نییە چیرۆكێك
نا دوان
نا زیاتر،
لە مێشكم دا نەنووسم و
نەیدڕێنم.
خۆشحاڵم هیچ رۆژێك
دەرفەتی نووسینەوەیانم دەست ناكەوێ
ئەگینا
توڕەهاتی دونیام تۆمار دەكرد!
***
پەڕی 326 شەم
كاتێك
دوو كەس كە
لە گۆشت و خوێنێكن
چاویان بە چاوی یەكتر هەڵنایە و
لێك تێناگەن
ئیتر دوو بێگانە
دەیانهەوێ چۆن و
چەتوون گوویەك لێك بگەیەنن!؟
***
پەڕی 325 جەم
بەتەمام
دووكانێكی وەسیەت نامە فرۆشی دابنێم
ئەگەر دامنا
ئەم جۆرانەمان دەبێ:
وەسیەت نامە بۆ بەناو گەورە پیاوان
وەسیەت نامە بۆ كوت و خوێڕیی دار و بەرد
ئەگەر دام نەنا
ئێوە داینێن
خێڕی زۆرە
خێری زۆر تێدادەبێ!
***
پەڕی 324 رەم
كاكە ئێمە ماڵی كارین
خۆ نەدی و بەدی نین
یەكسەر لە پارە بپرسین
هەر چۆنێك بێ دەزانین
كار گرنگترە لە جرپین
كەس نەبۆتێ بە تڕین
وەرن بۆ بوون بتڕین
خۆ ئێمە هەر نەبوونین!
***
پەڕی 323 هەم
كە دەڵێی: بە باوەڕی من
ئاگات لە دمت بێ
دڵنیابەوە لەوەی باوەڕی خۆتە
دەنا لە دمت رادەكێشم
خۆ كەر كەرێن نییە
باوەڕی خەڵك بەناوی خۆتەوە تەواو كەی!
***
پەڕی 322 هەم
رووناكیی مۆم زیندوویە
گیانی هەیە
رووناكی مۆم
كەم دەكات
زۆر دەكات
جۆلانە بە سێبەر دەكات
لە تاریكیما
لە
تەنیاییما
مۆم دەدوێنم
مۆم دەهەژێنم
فرمێسك و سەمای پێك دەگەیەنم!
***
پەڕی 321 كەم
بیستن و
بینین و
خشان و
دوانەكەی دیكە
بەردەوام دێنە نێوتەوە و
دەنگوو
گوو
گوو
گوو
دەدەیتەوە!
***
پەڕی 320 تەم
ئەو حەسەن زیرەكەش
گۆرانی ناخۆشی
نییە!
***