بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب

پەڕی 115 هەم

چەند نەهێنییەكی ئێستای ژیانی رۆژانەی من: هەموو بەیانییەك پێش ئەوەی لە خەو هەستم لەخەو هەستاوە. بەخۆشییەوە جارێ. پێش ئەوەی لێم بەربێ بۆخۆم بەری دەدەم. بۆ ئەوەی لە پاسەكانی شار گوێم لە شیڕە شیڕی مەلاكان نەبێ گوێ لە مكایل (ئەسڵان  و مهابادی ) و نەجمە و لەیلا و هایدە و ... رادەگرم، دیارە بە هێدفۆن، تەواو قەوەشی دەكەم، گۆێچكەشم زۆر دێشێ. لەگەڵ هەر هەولێرییەكیش قسەبكەم زوو زوو وەبیر خۆمی دەهێنمەوە كە ئەوە هەولێرییە. رۆژی شەش هەزار لەگەڵ خۆم دەبەم بۆ دەرێ، دووهەزار بۆ پاس، هەزاری بۆ نان، سێكەشی بۆ میوە. ئەگەر ئەورۆژە نانمان نەویست و میوەكەی دوێنێش مابوو، ئەوە قلیانێكیش دەكێشم. ئاخر قلیان لەلای قەڵایە بەچوار هەزارە پارەی چایەكەشم پێ دەبەخشن چوونكە موشتەرییانم. لە هەر كەس تووڕە بم لە دڵی خۆم بۆ نەنكی دادەگرم. رقم لە خەو و حەمام و گلێییە. سەرم لەوە سوڕ دەمێنێ كە هەندێك كەس دەتوانن بایجانەرەشە و كوولەكە بخۆن. نیشتمانی من ئەو جێگایەیە كە پێم لەسەریەتی، جا ئەگەر زیندانیش بێت. حەز دەكەم یەكەم منداڵمان كچ بێت. خەفەتم ئەوەیە ژن نیم، نەك وەك جەستە، بەڵكوو وەك دەروون...

***

بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب

پەڕی 114 هەم

ماوەیەكە وازم لە جگەرە هێناوە، ئاوا شەش حەوت مانگێك دەبێ، بەڵام جار و بارە بە ئاشكرا و، جار و بارەش بە دزی ئارەزوووەوە خۆم لە چاخانەیەكی لای قەڵای هەولێر دەبینمەوە و، كە جوان سەنجی خۆم دەدەم  بابۆڵە ئاسنێكی درێژم بەدەمەوەیە و خەریكم دەیمژم و، بە باقە دووكەڵ دەكەم، هین گوتەنی قلیان دەكێشم، بەڵێ نێرگەلە، بەهەرحاڵ ئەمڕۆش وەك زۆر جاری دیكە نازانم كەی و چۆن خۆم گەیاندبۆ ئەو چاخانەیە و خەریكی نێرگەلە كێشان بووم؟! بەڵام ئەوەندە دەزانم، مادام بە وتەی ئەو كابرایە"نیشانەكان جێگەی بەهەند وەرگرتنن" و لەوانەیە خۆ دۆزینەوەم لەو چاخانەیە نیشانەیەك بێت، خۆم سەركۆنە نەكرد و زۆریشم خەمی سەركۆنەكانی ئارەزوو نەبوو. باوەڕ بفەرموون هەركاتێك چوووم بۆ نێرگەلە كێشان شتێك رووی داوە كە ئەگەر بۆ لاپەڕەیەكی بەردەستمی بگێڕمەوە ناچار دەبم ناوزگی هەرچی لاپەڕەی سپیی ژوورەكەمە رەش بكەم. زۆری لەسەر ناڕۆم تەنیا بە پەلەپڕووزە و بە كورتی سێ پەڕیتان بۆ دەگێڕمەوە:

1-       هەر ئەوەندەم زانی لەپشت سەرمەوە نەفەرێكیان لەخۆڕیاو كرد، هەر قەڵەمبازبوو بەسەرمدا لێ دەدرا و خۆیان دەگەیاندە كابرای شەقخۆر. گوتم بۆ؟ باشە ئاخر بۆ؟! گوتیان ئەوە ئەو خۆڕییە وێنەی ئەو ژنە بیانیانەی دەگرت بۆیە خەریكن داكی دەگێن! بەشی سەرنج راكێشی ئەم گێڕانەوەیە بەلای منەوە نیوەمردووبوونی كوڕە و تێهەڵدان خواردنەكەی بەدەست ئەو لشكرەوە نەبوو، بەڵكوو پڕ وێنە ترین بەشی ئەم بگرەو بەردەیە لەبەرچاوی من ئەوە بوو كە ئەو دووسێ بیانییە خۆیان هەر ئاگایان لە مەحموودی بێزەوادیش نەبوو و، بە سەرسووڕمانەوە سەیری ئەو شەرە پێلاقەیەیان دەكرد و، وەك بەڵێی خەریكە بەشیان دەخورێ بەتەنگاوییەوە جرت و فرت وێنەیان دەگرت و هەر بەخەیاڵیشیاندا نەدەهات كە ئەوە ئەو عالەمە خەریكن لەسەر ئەوان ئەو گەنجە بەستەزمانە دەڕەتێنن.

2-       دوێنێش نەفەرێك هاتە لام و گوتی برام ئێرانیی؟ دوای ئەوەی بڕێكمان قسە كرد بۆ ئەوەی نیشان بدات كە هەڕە لەبڕەی شتێك دەكاتەوە و بەس زەلامێكی سەرودڵگر نییە، گوتی:" خۆشەكەی لەوە دایە ئەو عارەبانە دڵیان بەوە خۆشە كە وشەی ئەڵڵا هی ئەوانە، كەچی ئەو وشەیەش هی كوردە، تەنانەت ئەڵڵاش عەرەبی نییە". گوتم ئەرێ منیش شتێكی وام بیستووە دەڵێن عیبرییە گوتی نا كاكە نا! گوتم  ئەی چۆن؟ گوتی ئەی نەتدیتوە دەڵێن:" ئەڵڵا كەجوانە"؟!خۆی بەو قسەیە دەردەكەوێ كە ئەڵڵا كوردییە. ئاغای بەماڵم ئەوە هیچ، هەر خۆی لێ نزیك دەكردمەوە و،  دووكەڵی نێرگەلەكەی قوڵپ بە دەموفڵقی مندادەكرد، هێندەی لێ رست نێگەلەكەی لە منیش كردە قوزەڵقۆرت. دوای دنیایەك رەخنە و لەسەرووگوێلاك دانی قوڕئان و پیرۆزێكانی خۆی، گوتی: بەڵام برام سەرەرای هەموو ئەو قسانە نابێ ئەوەمان لەبیر بچێ كە هەموومان"ئیسلام"ین و باشترین دین هەر دینی خودایە و دەبێ خودا و پێخەمبەر لێمان رازی بێت دەنا كوردستانی گەورە درووست نابێت.

3-       ئەمڕۆش كاكم دوای ئەوەی لەفە چەوروەكەی بە چۆڕە چۆڕ خوارد، یانی لەتەنیشت ئەو چاخانەیەی كە من ئەوشتەی لێدەكێشم، هات و دەستە چەورەكانی بە سابوونێكی پیسی مووواوی كە لەسەر عەرزی كەوتبوو ششت و، دەستێكیشی لە دەم و چاوی داو یەكجاری بەو كەفەی لە دەستی دابوو جوان جوان ددانەكانیشی ششت و غەرغەرەیەكیشی بەو كەفاوەی ناوزاری كرد و تەشتێك تف و بەڵخەمی خستە سەر ناوەندی خەڵكرۆكەوە و رۆیشت.

***

بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب

پەڕی 113 هەم

گەر شێعرێكی جوانی شاعیرێكی گەورەی دنیا سەرنجم رابكێشێ و

لەسەر فەیسبووك دابنێم و چاوەڕوانی لایك بم و

 دوای حەفتەیەك تەنانەت لایكێكیشم بۆ یەنەیەت، ئەوە دەبێ

هۆكارەكەی بۆ كام یەك لەو دوو خاڵەی خوارەوە بگەڕێتەوە:


1-      نە شێعرەكە شێعرێكی جوان بووە، نە شاعیرەكەش شاعیرێكی گەورە.

2-      بەهەڵە لە جیات ناوی ئەو ناوی خۆمم لە ژێر شێعرەكە نووسیبوو.

 ***

بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب

پەڕی 112 هەم

قوەت

هەرچۆنێ بێ نەمدیتۆ

خوڵا چی كردۆ بە گۆ

دارو درەخت و دەوەن

گشتی فرك دایە لۆ تۆ

باڵندەی زۆر عاجباتی

خشۆكەی زۆر بێزاتی

دارو درەخت و دەوەن

داپۆشراوە لەباتی

ئەوە كەی گۆیە گووی تێ

دوای ماوەیەك بڕووتێ

دارو درەخت و دەوەن

هەمووی ببڕی و بسووتێ

ئەوەبوو گشت قوەتی

كەس نابینێ سقووتی

دارو درەخت و دەوەن

خوڵایە و خۆو قوەتی!

***

بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب

پەڕی 111 هەم

وەرگێڕانی شێعرێكی هاوڕێیەكی خۆشەویستم "كاك رێناس مەریوانی" لە كوردییەوە بۆ كوردی بەكەیفی خۆم:


نموونەی یەكەم:

 

لە تەنیشت مەرگ رائەكشێم و

ئەم گۆڕستانە ئیتر

بەدەنگی هیچ كەسێك وەخەبەر نایەت

نا!

ئەم چاوانە ناڕۆن بخەون

هاوار لە دەستیان

***

دنیا ماڵی تاوانێكە كە

هێشتا نەهاتووە و

دەبێ دان بەهەموو تاوانە نەكردووەكانی خۆتدا بنێی.

 

نموونەی دووهەم:

 

درێژ ئەكێشم، جگەرە،

جگەرەی درێژ!

ئەكشێم بۆ دواوە و

درێژ ئەبم

لە تەنیشت مەرگ و

بمرم؟

دەمرم!

ئەم كوردستانە

نا نا ببوورن

ئەم گۆڕستانە

ئیدی

چیدی

هیچی تر

بەهیچ كلووجێك

لە دەنگی،

نا نا ببوورن

بە دەنگی

بە دەهۆڵی

هیچ ئەیوهەلناسێك بەخەبەر نایە

را ناچڵەكێ

راستەوە نابێ

نە،

مەبەستم لە نە "نا"یە!

نا

ناڕوات بخەوێ

بنوێ

ئەم چاوانە

ئەم چاوانە

ئەم چاوانە

ئەمان

ئامان لە دەستی

***

دنیا

دووكانی

تاوڵەیەكە

نا نا ببوورن

تاوانێكە

كە هێشتا نەهاتووە

دەبێ پێت لە هەموو گوویەك رێخشێنی

هەموو گوو یەك  نا

گووناحێك

بنێی.

 ***

بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب

پەری 110 هەم

1 - مەنووسە! ئەگەر هەر دەشنووسی، تەنیا چێژ بێ مەبەستت.

2 - مەرگ بۆ مرۆڤایەتی ، بژی بوونەوەرایەتی.

3 - ئەوەی پێی وایە نووسینەکانی هەڵگری  پەیامێکی تایبەتن، لەهەڵەدایە.

4 - ئەو قسەیەی بیری لێ ناکەمەوە و دەیکەم،دڵنیام هەڵە ناکەم.

5 - گەر ناتوانی بەرەنگاری دەسکەوت و تەکنۆلۆژیەکانی مرۆڤ بیەوە : پێبکەنە و جارێ بەکاریان بێنە.

6 - سڵاو لە ئارامی ، بژی نائارامی.

7 - ژن بەقیمەت ترین كۆیلەی پیاوە و پیاویش بێ قیمەت ترین كۆیلەی ژن!

8 - هیچ كەس ناتوانێ نەفەسێكی خاوێن بدات بە كەسێكی دیكە!

9 - ناچار هەمان ناكارە، هەرچی ناكارە  ناچارە. 

10 - توند چنگ داگرتن واتە: شل لەچنگ دان!

11 - خەتەر كردن واتە: بۆگەن نەكردن!

12 - بۆخەڵك چابوون واتە: بۆخۆت گەمژە بوون!


***

بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب

پەڕی 109ەم


كۆمەڵێك بۆهاتە شێعر و بۆهاتە قۆڕیات و بۆهاتە وەگێڕانە كەیفەم بەیەكەوە بۆ دەسپێكی هاوسارە نوێیەكەی بۆهاتەكانم هەڵبژاردووە و ئەمجارەیان هەوساری بۆهاتەكانم نێو ناوە:

 بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب

 


ئەوەندە

 

ئەوەندەی

ئەوەندەت بۆ دەگێڕمەوە

ئەوەندە لەبیر نەكەی

ئەو ئەوەندەیە

ئەوەندەكەی

هەر ئەوەندە نییە

ئەو ئەوەندەیە

زۆر ئەوەندەیە!

 


كتێب

 

من هاوڕێیەكی باشم

زانایەكی گفت خۆشم

وتەی زۆران دەزانم

لەگەڵ ئەوەی بێزمانم

زاناو لێزانت دەكەم

هونەرمەندی گەلانم

بۆت بەكەڵك و بەنرخم

بیرم دەكەی دەزانم

من هاوڕێیەكی باشم

زانایەكی گفت خۆشم

 


جەرگ

 

رۆژێك

پیرێك

لە دوورێك

دەستی راگرت

بۆ

فەرخێك:

بگرە

بخۆ

ببڕە

دڕبە

ڕۆلەكەم

جگە گورگە

جزەیە

بۆ جەرگ و

جەنگ

یەكاو یەكە

قەحبەیە!

 


زینده‌گێ

 

سڵامه‌تی، ئیزدواج و توولی عومر به‌رایێ پیاگگه‌ل.

ته‌حقیقات گه‌لێكی بسیار نیشانی داگە‌ كه‌ پیاگگه‌لی موته‌هیل عومرێكی توولانی تریان نیسبه‌ت به‌ پیاگگه‌لی موجه‌ره‌د و، ئه‌وانه‌ی كه‌ هیچ وه‌قت ئیزدیواج ناكه‌ن هه‌س.

ته‌لاش گه‌لێكی بسیار بۆ ده‌ستیابی به‌ ده‌لایلی ئه‌م ئه‌مره‌ ئه‌نجام دریاگه‌ كه‌ سوعالات گه‌لێكی میسلی خواره‌وه‌یان به‌دواوه‌ بووگه‌: ئایا ئیزدیواج ته‌ئسیری حفازه‌تی و ئیمه‌نیی موسته‌قیمی هه‌س و، به‌ خاتر داشته‌نی فه‌وایدی مه‌ربووت به‌ سلامه‌تی، خه‌ته‌ری مه‌رگومیر كاهش ده‌دات؟

یا ئه‌فزایشی تولی عومر نیشانده‌هه‌نده‌ی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌‌س كه‌ ئێژێ ئه‌فرادی سالم گه‌رایشی بیشتریان هه‌س به‌ ئیزدواج و ئه‌فرادی موته‌هیل ئه‌ز هه‌مان ئیبتیدای ئیزدیواج سالم ترن؟!

 


جوو

 

جوو جوو

جوو جوو

جێی جوو نییە

جاڕە جۆ یە

بۆ

جووجەڵە و

بۆ جاشوولە

هەمیشەیە

بەقەد جوویەكەم

جۆ هەیە

ئەو جاشە بێنە

بیدەیە

بەخشوودەیە!

 


بەقوربان

 

ئەو لەوێ دەدا

خۆ بەدەستی پەستی بەئانقەستی

تۆش لێرە دەكەی

خۆت بە قوربانی!

 


به‌ز

 

به‌كه‌ل مه‌كه‌ل قوز قایشۆكێ

 

زه‌ردوو سوور و شه‌مامۆكێ

 

یه‌كم لێدای یه‌كت دزی

 

هێلكه‌ی چه‌پم له‌جێ خزی

 

دێل حیز مێل حیز قوز قالۆنچه‌

 

زه‌ردوو سوور و قاپۆر پووچه‌

 

یه‌كت لێده‌م هه‌ڵنه‌به‌زی

 

هێلكه‌ی راستم لێ نه‌دزی

 

گاندره‌ مانده‌ر قوز مارمێلكه‌

 

زه‌ردوو سووری قوز به‌لۆكه‌

 

یه‌كم پێیه‌ پڕ به‌ قوزت

 

قوڵه‌ و قایم پڕ به‌ به‌زت

 


لات

 

لات وایە ئەو

خوایە

لات وایە!

 


ئەشق

 

ئەشقی چی

بەشقم چی؟!

 


را

 

هاتی

نەتگوت

رۆیشتی

چت گوت؟!

 


دێڵ

 

ئەو بەشەرانەی بەجێتان دێڵن

ناتوانن بەجێتان گۆڵ بن

بۆیە رۆژێك بەجێتان دێڵن و

دەبن بە دار و بەردی مێكشی ئێوە

گەر رۆژێك لەپڕێك مۆزیان كرد و

حەزیان كرد بەجێتان گۆڵ بن

لێیان گەڕێن با قەوە رەخۆیان بدەن

بەڵام ئەگەر نەیانتوانی بەجێتان گۆڵ بن و

هەر دێڵ بوون

بەچاویان دامەدەنەوە

چوونكە

ئەو دێڵ و گۆڵ بوونە پێوەندی بە وەرگێڕانەكەوە نییە

بەڵكوو بەهانەیەك بوو بۆ ئەوەی بڵێم:

هەر خۆی بەشەر

شتێكی هیچە

بۆخۆشی نازانێ چی دەوێ

چی دەكات

دێڵ بێ یان گۆڵ بێ!؟

گرنگ نییە من چی دەڵێم، بەڵام وەگێر دەڵێ:

كەس بەجێی كەس ناتوانێ دێڵ بێ

كەسیش بەجێی كەس ناتوانێ گۆڵ بێ

بۆیە رۆژێ دێ

بەشەر لەداخان

خۆی بەجێ دێڵی

بەبێ ئەوە بۆی گرنگ بێ

كە دێڵە یان گۆڵ!

 ***