دەنەم دەدەی دەدەن دەدادەدەن دەنەم
په‌ڕی 100ته‌م
ماڵه‌كه‌مان روو به‌قه‌برانه. دیاره قه‌بره‌کان له‌وبه‌ری ئاسنه‌واڵه‌کانن، پاتۆڵه‌كه‌م پیسه، بۆنی شاوه‌تی لێ دێ. خه‌ریكم گوێ بۆ گۆرانییه‌كانی نه‌جمه‌ی خوڵامی راده‌گرم و سه‌ر به كه‌لێن و كه‌له‌به‌ری ئه‌م سه‌مه‌ره‌خانه‌یه‌ی ئینترنێت داده‌كه‌م. له دوێنێ شه‌وه‌وه كه ده‌كاته ساحه‌ت 11ی ئه‌مشه‌و تا كاتژمێر چواری ئه‌م به‌ری به‌یانییه، یه‌ك ته‌غارم شت له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتییوکانی ئه‌م وڵاته بۆ تۆ نووسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ركه ویستم هه‌ڵه‌یه‌كم بسڕمه‌وه، نه‌مزانی و دووجار قامكم له "Power" ه كه‌ی سه‌ر كیبۆرده‌كه‌م كه‌وت و، كامپیتێڕه‌كه‌م كووژاوه. بۆ بەدبەختی هێندە بە تامەزرۆیی و شاگەشكه‌ییه‌وه دەستم پێ كردبوو كە هەر لەبیرم نەبوو یەك جاریش "سێڤی" بكەم، واته هه‌موو نووسینه‌كانم فه‌وتان، نزیك ده لاپه‌ڕه‌ی وۆرد ده‌بوو، زۆر به وردی و به هه‌ستیاریشه‌وه نووسیبووم. باشه له‌كاتی وادا زه‌لام ده‌بێ چی بكات؟ ده‌بێ ئارام بێ؟ باشه له‌كاتی وادا ئارامی كه‌رێتی نییه؟ ئه‌ی تووڕه‌بێ؟ باشه تووڕه ده‌بی چ ده‌كه‌ی؟ له كامپیتێره‌كه راده‌كێشی؟ باشه بۆ تووڕه بوون حه‌تمه‌ن ده‌بێ پێداكێشان و لێ راكێشانی له‌گه‌ڵ بێت؟ ئه‌ی خۆ به ماچ ناكر‌ێ؟! كێت دیتووه له‌كاتی تووڕه‌یی له‌جیات قه‌پ ماچان بكات؟! ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر ناوه‌شێنیی و ناشکێنی خۆت شێت ده‌بی و که‌ر ده‌چی! ئه‌ی له‌وه‌ها كاتێك دا هه‌ڵوێستی به‌جێ چ هه‌ڵوێستێكه؟! هیچ كه‌س ناتوانێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه!!! هیچ كه‌س! هیچ كه‌س...!!! تۆ هیچ نه‌ڵێی! چوونكه هه‌موو وه‌ڵامێكت جۆره به‌كه‌رزانین و به‌كه‌م زانینێکی ـ زه‌لامی ـ تێدایه!!! هه‌موو وه‌ڵامێكت، به‌ڵێ هه‌موو وه‌ڵامێكت...! به‌ڵام به‌ڕای خۆم له‌م کاتانه‌دا ته‌نیا ده‌بێ تێپه‌ڕ بیت و چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م رووداوه بی، كه حه‌تمه‌نه رۆژێك له رۆژان، خۆی به لووشکه‌ش نه‌نێ، به پێ له‌قه هه‌ر ده‌ر ده‌خات...! دیاره ئه‌وه وه‌ڵام نییه، ئه‌وه دڵنیا كردنه‌وه‌یه! دڵنیام...! بۆ زۆر شت دڵنیام! ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌و شتانه‌یه كه من دڵنیام له‌سه‌ری: ریشم پاك پاك تاشیوه، ئێستا بابه‌تی ئه‌وه‌یه تێ بخزێیه بن په‌توووه و شته‌که بکه‌ی! ئاخر زستانه و ساردیشه و خۆشیشه. هیچ نییه ده‌ی کورته‌یه‌کی ئه‌و 10 لاپه‌ره‌یه‌ت بۆ ده‌گێڕمه‌وه: هه‌ر بێكارم، جارێ با نه‌جمه بێده‌نگ که‌م، ئه‌وه نزیك ده‌بمه‌وه له سێ مانگه‌ی بێكاریم، چه‌ند رۆژێكه وازم له جگه‌ره كێشان هێناوه، بڕێك له خۆم تووڕه‌م. ئاخر به‌خه‌یاڵی خۆم وازم هێناوه، كه‌چی هه‌ر تاق و لۆقه ده‌یكێشم، ئاوا بڕواته پێشێ زۆر بێتام ده‌بێ، هه‌ر بێكارم، لاقی راستم مانگێك زیاتره دێشێ، دیاره له‌وه‌ته‌ی وه‌بیرم دێ ئه‌و ئێشه‌م هه‌ر له‌گه‌ڵه، به‌ڵام ماوه‌یه‌که زۆرتر بووه، به‌هیوام تا نه‌بۆته چوار و نیوی به‌ری به‌یانی بوتی ته‌واه‌که‌م و بخه‌وم، خه‌وم زۆر كه‌مه، چاوی لای چه‌پم ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌په‌ڕێ، هه‌ردووک چاویشم تیژن، ئاره‌زوو ده‌ڵێ هی بێ خه‌ییه، منیش ئه‌و جاره گوتم نا هی دڵه‌راوكێی بێکارییه و هی ئەو هەموو ئیمەیلەیە كە بۆ دۆزینەوەی كار بۆ ئێرەو ئەوێم ناردووە و كەچی هیچیشیان وەڵامیان نەداوەتەوە، درۆ نەبێ یەك دوانێكیان وەڵامیان داوە و خەریكم لەگەڵ یەكیان كار دەكەم بەڵام پێم وا نییە پارەیەكی ئەوتۆی تێدابێ، لەوانەیە هەر تێشی دا نەبێ! ماندووم.. ماندوو!!! له بێكارییا سه‌رم لێ ماساوه، ئەو رۆژە چوومە كاناڵێكی ناوخۆیی بۆ كار، كابرای خاوەن کار دوای دوو ساعەت نسحەت: كە ژن و منداڵ دێنە ئێرە و دەبێ بە ئەدەب بم، تازه لێی پرسیم: ئەرێ لەبیرم كرد تۆ بۆچی هاتبووی بۆ ئێرە؟ گوتم: بۆ كار. گوتی: دەی باشە بچۆ سەر "رادۆنەكە" و ده‌سپێ بکه لە سبەیش را بە مەزبووتی دێیتە سەر كارەكەت، بۆ پارە و مەعاشیش ئەگەر پارە هەبوو بەسەر چاو، ئەگەر نەش بوو دەبێ لێمان نه‌گری! له‌دڵی خۆمدا گوتم جا بۆ یه‌کجاری بۆشتان نه‌گرم؟! پێت ناڵێم بە چ حاڵێك هاتمە دەرێ، هەر ئەوەندە بزانه به‌سه. لەو تەلەفزیۆنەی من كاری لێ دەكەم و جارێ کار نییه و جار جاره سه‌ردانی ده‌که‌م، بەرنامەیەكیان هەیە بە ناوی"ئاهه‌نگ" لەو بەرنامەیەدا پێشكەشكار دەچێ لەگەڵ بووك و زاوا قسە دەكات و دوایە زەماوەندەكەیان لەو تەلەفزیۆنەوه بڵاو دەبێتەوە. روژێک لە زاوایان پرسی: ئەم زەماوەندە بە خۆشەویستی بوو؟ یان نا؟ زاوا گوتی: نا.. ئامۆزام بوو بۆیە هێنام! لە بووكیان پرسی: رات لەسەر ئەم بەرنامەیەی ئێمە چییە؟ گوتی: وەڵا ئەگەر ئێوە ئەوەتان نەكردبایە ئێمەش ئاوامان نەدەكرد! لە بابی زاوایان پرسی: تۆ چ قسەیەكت هەیە؟ گوتی: سپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین...، یەك دوو دەقە راوەستام تا جوان جوان پەیامەكە بەگات بە مێشكم، دوایی كە گەیشت، تێر تێر پێكەنیم و چوومە ستۆدیۆ به‌دزییه‌وه بەهەردووك دەست چەپۆكێكی توندم بەسەر خۆمداكێشا و، لێی گەڕام! زۆرم خه‌می ئه‌و كتێبانه‌یه كه هێشتا نه‌متوانیوه بیانخوێمه‌وه. زۆر بێ تاقه‌تم، تا نه‌بۆته 5ی به‌یانی با زوو فۆنتی ئه‌م نووسینه‌ش بگۆڕم و بوت بنێرم و بچم به‌زۆری بخه‌وم. نا.. نا قسەیەكی خۆشم وەبیر هاتەوە، دیارە دەتوانین بڵێن قسەیەكی تاڵی قووڵی پڕ لە...! قسەكە ئەوەیە: زانكۆ كرایەوە، چووینەوە، یەكترمان ماچ كرد، لەیەكترمان دەپرسی ئەم هاوینە چمان كرد، وەڵامی من دیار بوو: بێ كار و بێ بار بە دوای كار دا دەگەڕام! لە برادەرێكی بە ڕەچەڵەك خەڵكی ئێرەم پرسی گوتم: ئەی تۆ چت دەكرد؟ گوتی: منیش لەگەڵ وەستای سەقف سانەوی كارم دەكرد، گوتم: زۆر باشە دەبێ پارەی چاكت دەست كەوتبێ! وەك دەڵێن كابرا بە یەك دوو رۆژ فێری ئەم كارە دەبێ، گوتی ئەرێ وایە، بەڵام من خۆم فێر نەكرد! گوتم: بۆخۆت خۆت فێر نەكرد؟ بۆ؟ گوتی: ئاخر ئەو وەستا سەگبابە دەیهەویست فێری كارەكەم بكات و كاری خۆشیم پێ بكات! منیش بابیم گا و خۆم فێر نەكرد! گوتم: ئاخر ئەگەر فێر بووبایەی دەبووی بە وەستا و رۆژی چوار بەرامبەری پارەی كرێكارێكت وەردەگرت! گوتی: نا.. جا چۆن خۆم ده‌كەم بەوەستا بۆ وەستایەكی سەگباب!؟ رۆژێكیشیان بڕێك درێنگ گەیشتمە سەر كلاسی رەنگ، مامۆستاش دەستی كرد بە گلەیی و بە تووڕەییەوە گوتی: ئەوە چییە یەك درێنگ دێت، یەك تەلەفۆن دەكات دەڵێ نایەم، یەك دەڵێ سەیارەكەم تێك چووە!؟ هاوپۆلییەكم كە كوڕەكان پێی دەڵێن "مێشە" هەڵیدایە ناو قسەی مامۆستا و گوتی: مامۆستا ئەوڕۆژە لە ناوەندی جاددە سەیارەكەم كووژایەوە، مامۆستاش وەك ئەوەی یەك دەفعە مێشكی فۆڕمەت بووبێتەوە گوتی: جا ئەوە چییە ئەو رۆژە كوڕەكەی من لە ناوەندی جاددە خۆی بە سەیارەی زەلامێك دادابوو منیش چووم بەبێ ئەوەی لە كوڕەكەم تووڕەبم پارەی خەسارەتی كابرام دا‌و هاتمەوە بۆ زانكۆ نەمهێشت كەس هەر بشزانێ! ئەوی تر گوتی مامۆستا سەیارەیەك هاتووە مۆدێلەكەی ئەوەیە، ئەوی تر گوتی مامۆستا سەیارەی ئێستا هەمووی قاوخە و سەت خۆزگە بە سەیارەی كەون! ئیتر كلاسی سێ چوار ساعەتەی رەنگمان كە پارەكە سەیرانی گووی لێ ساز بوو بە باس كردن لەسەر سەیارە و جۆرەكانی و شتی پێوەندی دار ته‌واو بوو. بۆ ئاگاداریت ئەو مامۆستایە تەنیا لە زانكۆی ئێمە نزیك مانگی چوار میلیۆن وەردەگرێ و لە زانكۆیەكی ئەهلی یان خوسووسی دیكەش نزیك سێ ملیۆن وەردەگرێ، ئەوە لە كاتێك دایە كە تا ئێستا یەك تابلۆی خۆشی پێ نیشان نەداوین و یەك جاریش لەسەر كلاس یەك كاری نەكردووە و بە دڵنییایشەوە یەك شتی فێری كەس نەكردووە و رقی دنیاشی لە منە چوونكە بە شێوازی خۆم كار دەكەم و وەڵامی ئەو نادەمەوه. سه‌رباقی ئه‌مانه فەرقی گونیی و گێزەریش نازانێ. زۆر بێ تاقه‌تم، سه‌رم له‌خۆم و له‌وهه‌موو به‌رگه‌گرتنه‌م سووڕده‌مێنێ! ئاخر ئه‌گه‌ر من خاوه‌نی هه‌مووشتێكیش بم له دنیایه‌دا، به‌ڵام كارم نه‌بێ و بتوانم له بێكاری دا هه‌ڵبكه‌م، ئه‌وكاتانه له هه‌موو كاتێك زیاتر سه‌رم له خۆم مڕده‌مێنێ، چوونكه خۆی هه‌ڵكردن له بێكاریدا به‌لای منه‌وه گه‌وره‌تیرن سه‌رسوڕمانه نه‌ک ئه‌وانه‌ی باسم کردن، گه‌وره‌ترین خۆڕاگری و به‌رگه‌گرتن، خۆڕاگری و به‌رگه گرتنه له بێكاریدا نه‌ک به‌رگه گرتن له‌م وڵاته‌دا. ده‌ی کوڕه ئه‌وشتانه‌ی سروشتین به‌ڕاستی سروشتین! لێی گه‌ڕێ! ئاخر ناشکرێ لێی گه‌ڕێی، لێره رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ هه‌ست به تسكه‌نه بوون و مرده‌لۆخه‌یی و بێ گیانی و بێ ده‌ماخی و گه‌مژه‌یی و هیچ و پووچی ده‌که‌م، چۆ لێی گه‌ڕێین؟! جا هر پێشم ده‌ڵێن بۆ پێته‌وه به‌ند نابێ؟! زۆر بێ زارم، هه‌ر بێكارم، سبه‌ی ده‌چم بۆ مه‌نته‌قه سه‌ناعه، بزانم حه‌مماڵییه‌كم ده‌ست ناكه‌وێ! كە فكرم مەشغووڵ دەبێ و لەسەر ئینترنێت ئەم كون ئەو كون دەكەم، دەستێكم بە ماوسەكەوەیە و دەستەكەی دیكەم بەبێ ئەوەی بۆ خۆم بمهەوێ بە سەری كیرم دا دەنووسێ و دەست دەكات بە راكێشان و هەڵخولاندن و تەسپێحات پێی! جار جارە كە وەخۆ دێمەوە و دەبینم دەستم لە كوێ‌یە، فەقیرەی هێندەی نەماوە بپسێ! دڵم خۆش بوو "تیك"م نییە، كەچی تیكی من لە هی هەمووكەس ناوازەتر و بێ وێنە ترە! زۆر لەسەر ئەو بەشەی ناڕۆم كە چەندە ژن مردوون و هەركە ژنێك دەبینن چۆن خۆیان لەبیر دەچێتەوە و سێسەت و شەست دەرەجە بەدەوری خۆیان و ژنەدا دەسووڕێنەوە و وەختە ملی خۆیان بشكێنن، ئەم تایبەتمەندییەیان زۆر شتێكی بەقەولی خۆیان بەسیتە، سەد خۆزگە لە پاڵەوانێتییەكانی تریان هەر ئەوەیان لە چاوی دابایە! ویستم شتێكی وات بۆ نەنووسم، ئەگەر بە وردی بم نووسیبایەتەوە 5 ساعەتی دیكە و 20 لاپەڕەی دیكەی دەگرتەوە، با لێرەوە بیبڕمەوە و واز لەو شێر و ڕێوییە بێم، باوەڕكە ئەگەر لە ئێستاوە دەست بكەم بەنووسین و پشووم هەبێ لەوانەیە ساڵێكی دیكە ئەو دەمانە هێشتا یەك لە سێی ئەو شتانەی لەو چەند ساڵە دا دیتوومنن پێم نەنووسرێنه‌وه، دەی كوڕە جارێ ماوین و ئەم چیرۆكەش درێژەی هەیە، با بزانم چۆن دەبێ، لەوانەیە دیسانیش خۆ لەم بابەتە بدەمەوە و هەندێك پاڵەوانێتی دیكەشت بۆ بگێڕمەوە، جارێ تا ئەوكات ماڵاوا!
***