ئاوا هات و ئاوا چوو و ئاوا فەوتا و ئاوا تەواو
پەڕی 367 تەم
هەمووشتێک،
شەوی بەسەر دادێ!
یەک شەوی بەسەر دادی نەبێتەوە!
جا شەوی بەسەر دادێ،
شەو!
شەوی بێ مانگ و بێ ئەستێرە،
شەوی بێ تریفە،
بێ ترووسکە!
راوەستە،
شەو بەسەر هەمووشتێک دادێ،
بەسەر هەر هەمووشتێک،
هەموو هەموو شتێک!!!
شەو بەسەر دار و بەرد دادێ
شەو بەسەر پاک و پیس دادێ
شەو بەسەر ورد و درشت دادێ
شەو بەسەر تەڕ و وشک دادێ
جا شەو بەسەر چی دا نایە؟!
نەگبەتە شتێکی،
بەسەر هەموو شتێک دادێ،
تەنانەت بەسەر"سێو"یشدا!
***
+ نوشته شده در 2013/6/19 ساعت 17:29 توسط ناسر فەتحی
|