دەنەم دەدەی دەدەن دەدادەدەن دەنەم

په‌ڕی 99 هه‌م

له دڵی خۆیدا: (( به‌زیادم نه‌کرد فریای ئه‌وه‌ڵه‌که‌ی نه‌که‌وتم! ))

...كردووە؟

ـ نا لەبەر ئەوە نییە، لەبەر ئەوەیە لە منداڵییەوە

كەس وەك فیلسووفێك سەیری نەكردووم و

هیچ پرسیارێكی فەلسەفییان لێ نەكردوووم

بۆیە نەبوووم بە فیلسووف

" جیڕەی دەرگا"

له دڵی خۆیدا: (( خۆزگه‌ له‌ ئه‌وه‌ڵه‌وه‌ دیتبایه‌م))

ـ راستە

ـ ئەی تۆ؟

ـ راستییەكەی من

هەر كات شتێك دەخوێنمەوە

یانی هەر كاتێك كتێبێك دەخوێنمەوە

" ورتە ورتی ناڕوون "

له دڵی خۆیدا: (( ده‌له‌وێ دوورکه‌ونه‌وه!‌ ))

هەست دەكەم دوو كەسم

كەسەكەی دەرەوەم شتێك دەخوێنێتەوە و

كەسەكەی ناوەوەم شتێكی دیكە

دوو بابەتی تەواو لێك جیاواز

كەچی هیچیان سەر لەوی تریان ناشێوێنێ و

هەر دووكیان لەوەی دەیخوێننەوە

بەباشی تێ دەگەن!

" جیڕەی دەرگا"

له دڵی خۆیدا: (( رێک وه‌ک من! ))

ـ دەزانی چۆنە؟ پێم وابێ

هۆكاری سەرنج راكێش بوونی

چیرۆك و رۆمان و فیلمەكانی

وڵاتە پێشكەوتووەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە

كە ئەوان زۆربەیان بێ دایك و باوك

گەورە دەبن!

" ورتە ورتی ناڕوون "

له دڵی خۆیدا: (( قسه‌ی قۆر! ))

نا خراپ تێ مەگە

مەبەستم ئەوەیە بەتەنیایی ژیان و

یەك دەست نەبوونی پێكهاتەی بنەماڵە و

سەربەستی و ئازادی و سەرەرۆیی

تاكەكان لەو وڵاتانەیە وا دەكات

دەفەتی داهێنان و تاودانی خەیاڵ

و بیركردنەوەیان زیاتر بێ!

" جیڕەی دەرگا"

له دڵی خۆیدا: (( نه‌م گوت قسه‌ی قۆڕ ده‌کا! ))

دیارە لەگەڵ ئەوەی من خۆم

لەگەڵ ئەوەدا نیم، بەڵام لام وایە

ئەو شێوازە ژیانەی ئەوان

شێتی و خەمۆكییەكی زۆریشی

لەگەڵ خۆی بەدیاری بۆ هێناون

" جیڕەی دەرگا"

له دڵی خۆیدا: (( ئه‌رێ تۆ شه‌ره‌فت خۆشت ده‌زانی ده‌ڵێی چی؟! ))

ـ تا رادەیەك لەگەڵ بۆچوونەكەتم بەڵام..

" جیڕەی دەرگا"

له دڵی خۆیدا: ((  تا راده‌یه‌ک یانی چ راده‌یه‌ک؟! ))

" ورتە ورتی ناڕوون "

بەڵام..

" جیڕەی دەرگا"

له دڵی خۆیدا: ((  ده‌ناڵێم له‌وێ دوور که‌ونه‌وه‌! ))

لێناگەڕێن بەجوانی قسەكەمان بكەین

هەستە با بڕێك لەو جیرەجیر و ورتە ورتە

دوور كەوینەوە

باسی چیمان دەكرد؟

ئەها!

" پشمین"

له دڵی خۆیدا: (( ئه‌وه‌ چۆن بوو ئه‌قڵتان پێی شکا! ))

دەی لێی گەڕێ هیچ نەڵێم باشترە

پشمینی ئەو سەگ بابە لێی تێك دام

ـ زەحمەت نەبێ قاپێكی دیکه‌م نۆك بۆ تێكە

ـ بەسەر چاو، چەور بێ یان نا؟

ـ با چەوربێ!

ـ ئه‌وه‌ش قاپێکی دیکه‌! بیکه‌ی به‌ گۆشت!

ـ ده‌کاته‌ چه‌ند؟

ـ ده‌کاته‌...

ـ فه‌رموو، ده‌ست خۆش، من رۆیشتم!

ـ زۆر باشە سەرچاوان

ـ ئەرێ برام ناوەكەتم نەزانی

" دەنگی دید دیدی ماشێن"

ـ ناوم...

" دەنگی دید دیدی ماشێن"

ـ منیش ناوم...

" دەنگی دید دیدی ماشێن"

له دڵی خۆیدا: ((  حه‌ح! له‌وکورته‌ فیلمه‌ی! ئه‌وه‌چبوو؟ ))

 

كۆتایی

 

كورتە فیلمی

"  نۆکاو "

لە نووسینی: ناسر فەتحی

لە دەرهێنانی: خۆم فه‌تحی

كامێرا: من فه‌تحی

ئەكتەرەكان: خۆم و نۆکاو فرۆشێک

ژێرنووس: كوڕی عومبەری گۆره‌ی باز

سپاس بۆ: جه‌ددوئابادم

 

ئەم كورتە فیلمە پێشكەشە بە

رێكخراوی كەڕولالانی پەناتاوا


***

دەنەم دەدەی دەدەن دەدادەدەن دەنەم

پاشكۆی پشوو

قلی 18 هه‌م

وەرگێڕانی بڕێ بڕگەی هۆنراوەیەكی "زۆرابی سپێری" به‌که‌یفی خۆم

 

جا ناڵێین لە كوێین.

بۆن بە گوڵی نەخۆشخانەوە دەكەین.

جا شەقێ لە شانس دەدەین.

لە "بۆچی دڵی راستی شینە"ش دەگەڕێین.

جا ناڵێین بابی بابیان شنەی شەویان چۆن بووە.

ژیان لە دواوە فت بووە.

مەلێ لە دواوە ناخوێنێ.

بایەك لە دواوە نایە.

دارەكە لە دواوە دەربیجە شینەكەی داخراوە.

فرفڕەكان لە دواوە تەپ و تۆزیان لێ نیشتووە.

مێژوو لە دواوە ماندووە.

خەیاڵی شەپۆل لە دواوە گوێماسیی ساردی وەستان دەڕێژێ.


***

دەنەم دەدەی دەدەن دەدادەدەن دەنەم

پاشكۆی پشوو

قلی 17 هه‌م

وه‌رگێڕانی شێعرێكی "نیما یووشیج" به‌ كه‌یفی خۆم

 

ئه‌رێ هۆی به‌شه‌ر! 

كه‌ ئاوا لێی كه‌وتووی و زارت كردۆته‌وه‌ و پێ ده‌كه‌نی

نه‌فه‌رێك خه‌ریكه‌ ده‌خنكێ

له‌ عه‌یبه‌ت پله‌ قاژه‌ خه‌ریكه‌ نێوكی ده‌كه‌وێ

له‌م گۆمه‌ قووڵ و"سه‌رسه‌كۆیه‌"دا جا بۆخۆتان بزانن،

ئه‌وكاته‌ی خواردووتانه‌ته‌وه‌ و به‌قوون ئینگلیزی ده‌نووسن و

پێتان وایه‌ قوڕتان وه‌سه‌ر دوژمن كردووه‌،

ئه‌وكاته‌ی هه‌ر له‌خۆڕاوه‌ پێتان وایه‌

كه‌ پیاوه‌تییه‌كتان له‌گه‌ڵ قوڕبه‌سه‌رێك كردووه‌

بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه‌ش گوویه‌كمان كردووه‌،

ئه‌و كاته‌ی له‌ خۆتان هه‌ڵده‌شیڕێن و

دۆخینه‌كانتان توند توند كردووه‌...

باشه‌ كه‌نگێ پێتان بڵێم؟

ماڵوێرانێك خه‌ریكه‌ له‌ گۆمی سه‌رسۆكۆدا ده‌خنكێ!

هۆی به‌شه‌ری تێر و ته‌سه‌ل و زگ مه‌شكه‌

نان و دۆبڕی زۆر خۆری كابراپێداو!

ئه‌و ماڵوێرانه‌ له‌و گۆمه‌دا قوونی دڕا هێنده‌ی بانگی ئێوه‌كرد!

ده‌ست و قاچ و قوولی له‌ قه‌وزه‌ و ریشه‌دار و شی واوه‌ هاڵاوه‌!

زاری نیوگه‌ز كردۆته‌وه‌ و چاوی بۆته‌ بلبۆق و وه‌خته‌ له‌ ته‌پڵی سه‌ری بێته‌ ده‌رێ!

له‌ دووره‌وه‌ سێبه‌ره‌كانتان ده‌بینێ!

جار له‌گه‌ڵ جار زیاتر ئه‌و چڵكاوه‌ ده‌خواته‌وه‌ و هه‌ربینا دووتڕ به‌گۆڕی بوو!

یه‌ك لینگه‌ فڕكێیه‌كی هه‌رنه‌بێته‌وه‌!

جارێ سه‌ری دێنێته‌ ده‌رێ ، جارێ پێی!

هۆی به‌شه‌ر!

له‌سه‌ره‌ مه‌رگ دا سه‌یرێكی ئه‌و دنیا قۆڕه‌ كۆنه‌ ده‌كات و

دیسان له‌پڕ ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ هات و هاوار و داوای كۆمه‌گ و شتی وا ده‌كات!

هۆی به‌شه‌ری له‌ گوێی گادا نووستووی چاولێكه‌ر!

گۆمی سه‌رسه‌كۆ ئه‌وه‌نده‌ قووڵه‌ نه‌بێته‌وه‌، بابم ده‌یكوت بێ بنه‌!

به‌شه‌ره‌ف ده‌یگوت وه‌ك كابرای سه‌رخۆش پێت هه‌ڵده‌ڕۆسكێ و

 تا ملت نه‌شكێنێ و نه‌تباته‌ خوارێ لێت نابێته‌وه‌!

كوڕه‌ كاینه‌! خوشكینه‌! تۆ شه‌ره‌فتان گوێتان له‌و هاوار هاواره‌ نییه‌!؟

كوڕه‌ ده‌ هۆی ی ی به‌شه‌ر!

لووره‌ لووری "با" و هاوار هاواری ئه‌و به‌سته‌زمانه‌

له‌ گۆمی سه‌رسه‌كۆدا خنكا و

هێشتاش له‌ گۆمه‌كانی دیكه‌ی بۆكان و

گۆمه‌كانی شاره‌كانی دیكه‌ی

ده‌ورووبه‌ری

ئه‌و ده‌نگانه‌ دێنه‌ گوێ كه‌ ده‌ڵێ:

هۆی به‌شه‌ر!!!

كوڕه‌ تۆشه‌ره‌فتان ئێوه‌ به‌شه‌رن؟!!!

***


دەنەم دەدەی دەدەن دەدادەدەن دەنەم

 په‌ڕی 98 ه‌م

هێنامانە بوون، گەورەمان كرد، سەرمان لێ شێواند، بزۆزمان كرد، گوتمان ساكارە، لارێمان كرد، بۆمان دانەواند، هارووژاندمان، لێمان خێس بۆوە، رەنگاڵەییمان كرد، چەواشەمان بۆ كرد، بێزیمان لەخۆمان هەستاند، بێ دەرپێمان كرد، شێوەمان پێدا، لارێ ترمان كرد، رەسەنایەتیمان پێ بەخشی، پێی لێ چەقاندین، یەك دەنگی كردین، لێمان بوو بە راستەقینە، ریزی كردین، روونی كردینەوە، پێی قووچ كردینەوە، نوورمان لێ دی، ئاسۆی بۆ داناین، لە سووچی ئاخنین، نەگۆڕیی راگەیاند، هەرمانمان كرد، زمانمان پێدا، هاوارمان پێدا، خۆمان بێ دەنگ بووین، لەیەكتر هەڵبڕاو بووین و بۆ ئەو یەكگرتوو، خۆمان ماڵوێران كرد، ئەومان ماڵاوا، چاوەكانی ئەومان وەبریسكە هێنا، چاوی خۆمان شۆڕكرد، بەر لەخستنەوەی، هیچ وێك نەدەچووین، ئەومان فڕێدایە بوون و خۆمان خزاندە ناو گۆڕ، پێش بەردانەوەی، هیچ لێوار نەبوو، هەمووشت خڕٍ بوو، هەمووشت پەخ بوو، كەس پەخمە نەبوو، توانای گەشبینی، توانای پێش بینی، بوو بەوی دی، یەك پارچە؟ نا سەد پارچە. ئەو له‌ ئێمە بەربۆته‌وە، كەچی بەوەچە دەمانباتەوە سەر توخم و تۆرەمەی خۆی، جارێك و بۆ هەمیشە تەنیا ئەوەندە دەڵێم: ئێستا ئێمە لەیەك بەرین و، بۆ ئەو بەرین، داخۆم لایبەرین؟ لە یەك بەربین و، لە ئەوی بەرین!

***