دووكه‌ڕه سوور یه‌كسانه به گوو
په‌ڕی 89 هه‌م
هه‌موو بوونه‌وه‌رێك له چركه‌ساتی مه‌رگ دا، ئه‌وكاته‌ی سوور دووچركه‌ی ماوه گیانی لێ ده‌ربچێ، به زمانی زگماكی خۆی، تابلۆیه‌ك دێته پێش چاوی كه لێی نووسراوه:
" دووكه‌ڕه سوور یه‌كسانه به گوو".
ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی له چركه‌ساتی مه‌رگ دا به‌حه‌په‌ساوی و به‌چاوی زه‌قه‌وه گیانیان لێ ده‌رده‌چێ له‌و تابلۆیه ناحاڵی نه‌بوون.
ئه‌وانه‌ش له چركه‌ساتی گیاندان دا به ئاسووده‌یی چاوه‌كانیان ده‌قونجێنن و گیان به‌ڕه‌لا ده‌كن هه‌ڕه‌یان له‌بڕه‌ی ئه‌م تابلۆیه نه‌كردۆته‌وه.
دامناوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌یه‌ك له بڕه‌ی ئه‌م ره‌سته‌یه : "دووكه‌ڕه سوور یه‌كسانه به گوو." بكه‌م، تا ده‌گه‌مه دووچركه‌ساتی به‌ر له مه‌رگ رۆژانه به‌رده‌وام بۆ هه‌موو ژماره‌یه‌ك و بۆ هه‌موو ره‌نگێك و بۆ هه‌موو گوویه‌ك سه‌رم سووڕماوبكه‌م و چاوه‌كانم زه‌ق زه‌ق بكه‌مه‌وه و له كۆتاییش دا گیانم به‌زه‌بری شه‌ق لێ ده‌ربچێ نه‌ك به‌ئاسووده‌یی بيده‌م و به‌ڕه‌ڵای كه‌م!
***