داهاتووە نەهاتووە روو لەگووەكان
پەڕی 266 شەم
ئەمن و ئەتۆ هیچمان،
هیچمان لە خۆمان نییە!
ئەوەی هەمانە،
هی ئەم و ئەوە!
سەیرە..
لەوانیش وایە:
ئەوەی هەیانە لە من و لە تۆیە!
***
پەڕی 265 جەم
كابرا ناكرێ ژنی هەبێ و
وەك خەڵكی نەچێ!
***
پەڕی 264 رەم
رقم لەو كەسانەیە
هەواڵی مەرگی
كەسانی دیكە
هەراوا بێ هیشتێك بە خەڵكی دیكە
رادەگەیەنن!
***
پەڕی 263 هەم
لەبیرم نەچێ سبەی
بەرنامەی كۆنوێرت
بەرم بۆ "نامۆ"
راپۆڕتی یەكەم پێشانگای كەسیم
بەرم بۆ "بەشدار"
پارەی بایعی
بەرم بۆ "باسد"
فایلی كارەكانی زانكۆشم
وەرگرمەوە لە "نزاڵ"!
***
پەڕی 262 هەم
هەر شتێكی
بە مەبەستی
كارێكی هونەری
بۆ خەڵكی نومایشی بكەی
منێكی ئەواهی
پێی ئێژمی
كارێكی هونەری!
***
پەڕی 261 كەم
"گرفتی
هاوبەشی
تابلۆی شێوەكاریی
زۆربەی
هونەرمەندانی
كورد": كۆڵەوای لە پێرسپێكتیو یان دووری و نزیكی
حاڵی نەبوون لە ئاناتۆمی یان پێكهاتەی ئێسقانیی مرۆڤ و هیشتێك
لاوازیی كۆمپۆزیسیۆن یان دارشتن و دابەشكاری
ترسەنۆكی و بێ سەرەو بەرەیی بابەتی
لە هەمووی خۆشتر:
شاردنەوەی "دەست و لاق"ی بەشەر و
جڕو جانەوەری ناو تابلۆكانیان
لە پشت قوونیان
یان
لە نێو گژ و گیاو
ئاو و قوڵكە و پشت بەرد و
شتی وا!"
ئەو قسەیەی سەرەوە
هێندەی نەمابوو
ببێت بە
نامەی كۆتایی بەكالێریۆسەكەم
ئەگەر بووبایە خۆش دەبوو
چوونكە
قوولەم بە زۆر كەس دەكرد
بەڵام نەبوو و
بە بێ شێر و رێوی
ئاوای لێ هات!
***
پەڕی 260 تەم
هەرچی
دەیخوێنمەوە
هەرچی دەیبینم
هەرچی دەیبیستم
هەرچی دار و بەردە
بۆ من،
تەنها كەرەستەیەكن بۆ
ئەوەی دەینووسم و
ئەوەی دەیڵێم!
واتە:
"هەموو مەنتق و
زانست و
فەلسەفەیەك بۆ من
تەنها كەرەستەیەكن بۆ
دەوڵەمەند تر كردنی
ئەو باوەڕ و
فەلسەفە نەنووسراوەی
ناخی من!"
***