داهاتووە نەهاتووە روو لەگووەكان
پەڕی 258 تەم
بەشێت زانینی خەڵك،
یان بەگاڵتە گرتنی كارێك
یان رەفتارێك
یان باوەڕێكی
جێی رەخنەی خەڵك
رۆحێكی زۆر تەندرووست تر و
بەرپرسیارانەتر و
مەزن تری تێدایە
تا بە ئاقڵ زانینی خەڵك!
چوونكە كاتێك كەسێك بەرەورووی رەخە دەكەیەوە
یانی گۆشە نیگایەكی دیكەت هێناوەتە كایەوە
یانی هۆشدارت داوە بە بەرامبەرەكەت كە
خۆت كۆكەوە!
دەكرێ واش نەبێ!
دەكرێ هەڵەبی!
بیر بكەوە!
چاوەت زیاتر بكەوە!
گرفتە
ئیرادە
هەرچییەكە چارەسەری بكە!
بەڵام كاتێك بەرامبەرەكەت لە هەموو دوودۆخێكدا بە ئاقڵ و
تێگەیشتوو و
ژیر و
زانا زانی،
ئەوە یانی ئەوت بۆ گەمژەیی و
خۆ گەوزاندن و
نوقم بوون لە بێ عەقڵی هانداوە!
بۆیە ئەگەر بەشێت زانی
هەمان بەگاڵتە گرتن و
بەگاڵتە گرتن هەمان رەخنە بێت،
ئەوە من بەڕاستی هەمیشە حەز دەكەم
خەڵكانی دەورووبەرم بەشێتم بزانن تا بەعاقڵ!
دیارە لەسەر ئەم بنەمایە،
ئەم مافی بەشێت زانینی خەڵكەش بەخۆم دەدەم!
***