سڕینه‌وه‌ی سوڕڕی نه‌سڕاوه‌یی بۆسڕاوه‌كان

په‌ڕی 87 ه‌م

زۆر دڵته‌نگم، زۆر! دڕاندن: هاتن. هاتن یانی  وێرانی، وێرانی یانی دۆڕاندن، دۆڕاندن یانی دڕاندن، دڕاندن یانی زۆر دڵته‌نگم!

خه‌م خه‌ریكه‌ شێت ئه‌بێ كه‌چی ئارام ئارام وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ گێژه‌ڵووكه‌یه‌ك له‌پشت پێستی بوونی نه‌بێ ده‌ستێكی خستۆته‌ سه‌ر داری هێزی و ده‌سته‌كه‌ی تری خستۆته‌ سه‌ر ده‌سته‌كه‌ی تری و گۆنای له‌سه‌ر داناوه‌ و چاوه‌كانی بڕیوه‌ته‌ سه‌ر زه‌وین و ئه‌لێی ناڵێی كه‌ من خه‌ریكم وێنه‌ی ئه‌خه‌م!

خۆزگه‌م به‌ مۆخی ئێسقانی كه‌ ئه‌ڵێی شه‌وی بوونه‌ له‌م گه‌ردوونی بێ هاتووچوونه‌دا ئۆقره‌ی گرتووه‌!

زۆر دڵته‌نگم، زۆر! دیلی: هاتن. هاتن یانی ئازار، ئازار یانی مانه‌وه‌، مانه‌وه‌ یانی وێرانی، وێرانی یانی دیلی، دیلی یانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێكی پڕ له‌ گێلی!

هات ئازار بوو، رۆیشت ئازار بوو، ئازار ئازار بوو، چ ئه‌وكاته‌ی هه‌بوو، چ ئه‌وكاته‌ی هه‌رنه‌بوو!

تینووی تاوان ئه‌چووین، مه‌ستی ناده‌روه‌ستی ئه‌هاتن، یه‌كمان گرته‌وه‌ و كردمان، كه‌س نه‌یزانی و كه‌سیش نه‌مرد.

به‌سسه‌ ئیتر! وه‌رخواره‌وه‌! گه‌ر تۆ نه‌بی نه‌كه‌س ده‌زانێ نه‌كه‌سیش ده‌مرێ! هاوساری پیكه‌نینمان بۆشل كه‌، كه‌ پێكه‌نین زرمه‌ زرمی سمی كۆمه‌ڵێ سوارچاكی سه‌ده‌ی كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی كچی خه‌مه‌!

گوتم:...، گوتی: نا! گوتم: ماڵاوا!

بۆنی زاری وه‌زاری ده‌خات پاڵه‌وانی نه‌بان له‌گه‌ڵ بێزاری!

"فریشته‌یه‌كی قه‌حپه‌" ناوی بۆهاته‌ رۆمانێكی منه‌ كه‌ تا به‌ئێستاشی ده‌ڵ دابێ ونه‌، هةمووجاريَ دةلَيَ:

ـ " ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ده‌زانین رۆژێك هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا ئه‌مڕۆ تۆمارمان كردوون ده‌بێ بیانسڕینه‌وه‌ و بیاندڕێنینن، ئیتر بۆچی واز له‌ تۆماركردنيان نه‌هێنین ؟!"

***

سڕینه‌وه‌ی سوڕڕی نه‌سڕاوه‌یی بۆسڕاوه‌كان

په‌ڕی 86 ه‌ م

چاوه‌كانم قووچاند،

ده‌ستم بۆ "بریل"ه‌ دووپیتییه‌كه‌ی سینگی برد،

یه‌كه‌م پیت: مــ

دووهه‌م پیت: ــه

ئاره‌زوومه‌.. مه‌.. مه‌.. مه‌مه‌...

***

سڕینه‌وه‌ی سوڕڕی نه‌سڕاوه‌یی بۆسڕاوه‌كان

په‌ڕی 85 ه‌م

وشه‌. نان. ده‌نگ. ره‌نگ. هه‌نار. ترێ. ره‌ق. نه‌رم. گه‌رم. برژاو. سووتاو. نان. قه‌راخ. سه‌فه‌ر. سه‌ف. ته‌ندوور. چاو. سوور. دووكه‌ڵ. متبه‌ق. نان. هیوا. فرمێسك. خۆشه‌. خۆش. به‌خت. وه‌نه‌وز. نۆبه‌. بڕی. به‌ش. رۆژ. باینجان. كڕین. به‌خشین. تاوان. هێڕه‌ماسی. سۆز. رزیو. كه‌لاك. گه‌یوو. سه‌گ. قه‌ڵاته‌. مێشه‌. سه‌گانه‌. نامرێ. به‌به‌رد. ماندوو. ژان. تازه‌. چوون. نان. نه‌چوون. خۆشه‌. چه‌قه‌ره‌. هه‌ڵپڕووچقان. باس. نا. نان. شه‌رم. بێز. تف. باس. نان. نان. نان. نان. نان. نان. گۆڕ. خۆ. هه‌ڵواسین. تێر. هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌. خۆش. ناخۆش. بۆ. هه‌میشه‌. بۆ. تێربوون. ئاره‌زوو. نان. چا. خه‌و. خودا. خه‌ڵك. مرد. خۆزگه‌. من. تۆ. پیر. ژن. خه‌ڵك. نان. خۆش. زۆڵ. سه‌ر. بڵند. سووك. جگه‌ره‌. چرووك. ده‌سپێك. نان. خۆشه‌. خۆشه‌. خۆشه‌. خۆشه‌. نان. لاپه‌ڕه‌. رامان. توند. ره‌و. باشه‌. ئه‌من. ده‌بێ. چی. بكه‌م. ؟. نازانم. !. زیندوو. لێگه‌ڕان. ئه‌وه‌ش. ئه‌ویش. ئه‌میش. ئه‌وانیش. نان. نان. نان. نان. كه‌س. نازانێ. كڵاو. درۆ. نان. پاك. نان. پاڵه‌وان. نان. دابڕان. نان. نان. نان. نان. نان. هیچ. خۆشه‌. خۆشه‌. خۆشه‌. خۆشه‌. باشه‌. زۆر. نان. نییه‌. ژوان. نامه‌. نان. نامه‌وێ. دنیا. سوێند. خودا. نان. شه‌یتان. نان. خۆشه‌. خۆشه‌. خۆشه‌. خۆشه‌. خۆشه‌. بۆ. ؟. ئه‌وێ. بار. گران. نان. ئه‌وه‌ی. نان. ده‌رد. ده‌وا. نوور. خۆشه‌. خۆشه‌. نوست. شاهید. بچووك. نان. نان. منداڵ. ده‌رد. خۆش. ده‌رد. ده‌وا. دایك. ژن. ورد. درشت. نان. بیر. خۆش. خۆش. خۆش. نان. وشه‌. نان. وشه‌. خۆشه‌. نان. سه‌ر. كۆمه‌ڵ. ره‌سته‌. وشه‌. نان. خۆش. خۆشه‌. زانین. نان. نه‌زانین. نان. باران. هه‌نار. بارین. ئاسمان. زه‌وین. نان. رووبار. بڵاو. ؟. دۆز. نان. زیندوو. بیر. نان. بیر. نان. خۆشه‌. خۆش. خۆشه‌. خۆشه‌. خۆشه‌. تف. له‌. ره‌سته‌. ته‌نها. وشه‌. به‌رزه‌. نان.

***

سڕینه‌وه‌ی سوڕڕی نه‌سڕاوه‌یی بۆسڕاوه‌كان

پاشكۆی پشوو

قلی 14 هه‌م

وەرگێڕانی هۆنراوەیەکی بەرزی وسێن پەنایی بەکەیفی خۆم

( به‌شی سێهه‌م )

 

چیرۆکی کەسێ کە چ کەس نەو

 

 

رێزی جاتره‌م لێ سه‌روو زیاتره‌

بزه‌ و مانگه‌شه‌و لێم سه‌رووزیاتره‌

جاتره‌م رێزی چاوی زێده‌ جوانه‌ته‌

لۆیه‌ لۆ په‌ره‌ستنێ

دڵ ئه‌به‌ستمێ

جاتره‌ ته‌نێ!

كوڕی مرێمێ له‌ جول جوتایێ له‌خاچ نه‌ئه‌ریا

وه‌ر تیره‌باران له‌ گڕانه‌دایێ

نه‌ئه‌ریا لۆركا

له‌شه‌ویه‌ل كه‌سكی كاج و مانگه‌شه‌و!

ئه‌پڵیشایه‌وه‌

گلوو گلوویان

سیه‌لی پیسم

وه‌ ئاگر گڕو بڵێسه‌سایا جگه‌ریه‌ل پیسكه‌!

چاوم ئه‌قونجان

به‌ڵكوو خه‌ون بێ ئه‌م وێنه‌ قه‌ر‌په‌ و

قل به‌ قه‌ل بمرم به‌ بێداریا

له‌وێ په‌ڕ

بۆوێ!

له‌وێ شار

بۆوێ!

لۆ په‌ره‌ستنێ و دڵببه‌ستنێ جاتره‌ ته‌نێ

و

هەر ئەندێشەیێ جاترەخوانێ!

 

***