دووكه‌ڕه سوور یه‌كسانه به گوو
په‌ڕی 91 ه‌م
هێرش شه‌ڕڤانه، هێرش یه‌كێك له شه‌ڕڤانه‌كانی یه‌كێك له سوپاكانه، هێرش له گه‌رمه‌ی شه‌ڕ و پێك دادانه‌كانی سوپا خوێنڕێژه‌كه‌ی خۆی و سوپا خوێنڕێژه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریان دا، دوای كوشتنی شه‌ش شه‌ڕڤانی سوپای به‌رامه‌ریان، كاتێك كه خه‌ریك بوو شمشێره‌كه‌ی له دڵی حه‌وته‌مین شه‌ڕڤانی سوپا خوێنڕێژه‌كه‌ی به‌رامه‌ریان ده‌هێنایه ده‌رێ، شه‌ڕڤانه روو له مه‌رگه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و تابلۆیه‌ی بینی بێت كه لێی نووسراوه " دووكه‌ڕه سوور یه‌كسانه به گوو" هه‌ردووك چاوی زه‌ق كرده‌وه و، به بزه‌یه‌كی تاڵه‌وه به هێرشی گوت: ت ت ت تۆ زۆر خه‌مگینی! هێرش شمشێره‌كه‌ی هێنا ده‌رێ و چاوی له چاوی بڕی و له‌گه‌ڵ پاڵپێوه‌نانی گوتی: خه‌مگین تریش ده‌بم هاوڕێ!
***
+ نوشته شده در 2010/7/9 ساعت 3:12 توسط ناسر فەتحی
|