پهڕی
93 ههم
باران دەبارێ بەبارانەوە دڵۆپە دەكا لەسەربانەوە گۆرانی دەڵێم بەبارانەوە
باران دەبارێ لەسەربانەوە ئەتۆش بەتەنیا لەبارانەوە گۆرانی دەڵێی بەبارانەوە
لەبەر پەنجەرە بەبارانەوە ئەویش مایەوە بەبارانەوە گۆرانی دەڵێت بەبارانەوە
لە دەشت و لە دەر بە بارانەوە دەبارێ باران بە بارانەوە گۆرانی دەڵێین
بەبارانەوە
جا چۆموكانی كەوتوونەرێوە دڵخۆش و خۆشحاڵ بەبارانەوە گۆرانی دەڵێن بەبارانەوە
دووسێ چۆلەكە بەفڕكانەوە زۆربڵەو تاوتاو بەبارانەوە گۆرانی دەڵێن بەبارانەوە
بەتوندی و تەقڵە بەباڵانەوە خۆ دەدەن دەدەن بەبارانەوە دەدەن دادەدەم بەبارانەوە
تاوساو نەما بەبارانەوە لەبیرم نەما بەبارانەوە دڵۆپە دەدا دەدەن دادەدەی
بەبارانەوە
رۆژێكی كۆنم بەبیرهاتەوە لەسەربانەوە بەبارانەوە دەدەن دادەدات بەبارانەوە
باغی میراوا و ماسی عەلیاوا منداڵیم دەدەن دەدەن دادەدەین بەبارانەوە
نەرمو ناسكو گەڕۆڵو چڵكن بەبارانەوە پەشمەك دادەدا دەدەن دادەدەن بەبارانەوە
لە چۆلەكە را بۆ گوێرەكە جا، لە خزۆكەوە بۆ بەبارانەوە دەدەن دادەدەن
بەبارانەوە
باغی بەڵاڵووك بەبارانەوە راكردن لە شوان بەغارانەوە لەجێی باخەوان
بەبارانەوە
گەرموگوڕ بووە بەبارانەوە منداڵی ئەوكات لە باغانەوە بۆ بێستانەوە بەبارانەوە
عاسمان شین و سەرسەكۆ چڵكن بەبارانەوە بەدارانەوە خەیاڵ دەمبات و بەبارانەوە:
یەكدانە هەور دوودانە هەور لێرە بەملاوە، گۆرانی دەڵێم، دڵم هەر لاوە
دوو هەور لێرە و سێ هەور لەوێ، باران دایداوە، وەرە بەملاوە
وەك دڵی من رۆژی رووناكیش پەردەی لاداوە، هەوری هێناوە
بۆنی داری تەڕ وەك مەی ی هی مێو سەرخۆشی داوە، بەم گشتە لاوە
بەسەر داران وەك گوێزی ئازان، وێنەی شابازان
جۆگەلەكان بەخوڕ و بەجۆشن، گوڵ و گوڵاڵان، كەوتوونە ماڵان،
لە هەموو شوێنێك حەوز و كانی كوتوونە ناڵان،
جا گیانە ناڵان، بەسەرت ناڵان، ناڵان.. ناڵان.. ناڵان
بەردە بەردە بەردە، دەبڕۆ بەر بەردە بەردە
ئەو بەردەی وا بەردا سەد دڵۆپەی وەبەردا
بەردە.. بەردە.. ئاو هاتۆتە ئەو هەردە
سەروگوێلاكم بەردە بارانەكەی زۆر سەردە
لە قەوزەم هەڵمەكێشە دەنا دەیكەم بە كێشە
پاكی گیانم پیس بووە، هەی بۆقە بوات كردووە!
لە ئاو هاتوویتە دەرێ.. دەرێ .. دەرێ.. دەرێ..
جا كیسەڵ چاوی دەرێ، رەقەی دەخەمە سەرێ
سەرێ .. سەرێ.. سەرێ.. بەقوربانی باران بم
هەر دڵۆپەی گەوهەرێ، هەرێ.. هەرێ.. هەرێ..
قریوە قریوی چیتانە چیتی عەسڵ گرانە
چۆمەكە.. چۆمەكە.. خۆتم لێ ئاڵۆز مەكە
ئەگەر دەچی بۆ دەریا.. دەبچۆ بچۆ! زۆر جوانی
دەڵێی جۆگەی دەم پانی!
گۆرانی گۆرانی بەرەبەری بەیانی
بە پێی راپۆڕتی كانی
دارو بەردی ئەم شارە لەدوی كڵاوی خوارە
دەخولێنەوە وەك سەرخۆش، ئێوارەش پارە تۆ خۆش!
دەبا كانییەكانیش وەك شووشەی بەرهەتاو نەرمو خۆشو بەجۆشو لەرزانەوە
بە بارانەوە
وەردە خیسكی سوور و سەوز و زەرد و شینی بن زێ بن بەدەست منداڵانەوە
بە بارانەوە
هەڵدەهاتم وەك ئاسك، بەسەر جۆگەدا بازم دەدا بە بارانەوە
لە ماڵێ دوور دەكەوتمەوە بە كەری داری بە بارانەوە
بە وركەبەرد، بەردەفڕكێنم دەكرد بە بارانەوە
توودڕكی سوور و رەشم لێ دەكردەوە بە بارانەوە
بە دەم بای بەقەوەت بە بارانەوە
گوێم لە قشقەرە هەڵدەخست و لە هەقایەتە سەیرەكان بە بارانەوە
هەرچیم بە منداڵی دەدیت دڵڕفێن بوو، جوان بوو، دڵخۆشی بوو، گۆرانی بوو، بەبارانەوە
دەمگوت ئەی رۆژ، رۆژی دڵڕفێن بە بارانەوە
ئەم دەمچاوە بێ گەردە، ئەم تەمەنە جوانە، وردە وردە كەچی بەبارانەوە
هەورەكان چڕتر دەبوون و عاسمانیش رەشتر، دەموچاوی رۆژیش
دادهپۆشرا بە بارانەوە
باران باری باغ بە بای بەقەوەت رادەوەشا وەك پرچی دەرۆش،
وەك سێڵاوی گێژ، بە بارانەوە
دڵپۆپە خڕەكانی باران لەسەر زەوی دفڵیقانەوە بە بارانەوە
لە هەموو شوێنێك هەورە برووسكە، هەر لێی مەپرسە بە بارانەوە
بە قامچی لە هەورەكانی دەدا بەبارانەوە
هەورەكانی دادەقڵیشاند بە بارانەوە
دەنگیشی دەتگوت دەنگی شێتە بەبارانەوە
لە قەراغ چۆمی میراوا مراوی لە كون و كەلێن دەردەپەڕین بەپەلە بەبارانەوە
زۆریش بوون زۆر زۆریش بە بارانەوە
سەرو پرچی تەڕی هەرجارە و بەلایەكدا بۆ دادەهێناین "با" بە
بارانەوە
سەوزەڵانی بن دارەكان بەرە بەرە وەبن ئاو كەوتن بە بارانەوە
بوو بە دەریای بێ بن دەركەوت باغی سەراوبن بە بارانەوە
بەڕاستی باغەكە جوان بوو هەمووی گۆرانی بوو هەموو بۆنی خۆش بوو بەبارانەوە
هەمووی بۆنی خۆش، هەمووی گۆرانی بەبارانەوە
هێندە خاوێن بوو ئەو بارانە دەتگوت فرمێسكی مناڵە بەبارانەوە
نەهێنیی هەرمانم دەبیست بە بارانەوە
گوێ بگرە رۆڵەم رۆڵەی سەبەینێم بە بارانەوە
كە سەبەی گەورە بووی بە بارانەوە
ژیان بۆ تۆ و لە چاوی تۆدا زۆر ئەولاترە لەوەی پێت دەڵێین بە بارانەوە
ژیانی سبەی چ تاریك چ روون هەر خۆشە هەر جوان بە بارانەوە!
***