بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب
پەڕی 125 هەم
هین، هه‌رامه وانێكه‌كه‌ی خاتوو ئه‌وه، خاتوو هه‌مین!
نۆبه‌ی ئه‌وهات. ئه‌وانی تر چاكیان رزگار ببوو. چوو له‌سه‌ر كورسییه‌كه، روو به ئاماده‌بووان دانیشت. هه‌میشه وا بووه، هه‌ركات كه‌سێكی نوێ ده‌هاته سه‌ر سه‌كۆی شانۆ، به سڵامه‌ت نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه خوارێ. هه‌موومان خۆمان لێ مات ده‌دا بزانیین ده‌ڵێ چی؟! تا ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی ده‌كرد، لاقه‌كانمان خێرا خێرا له زه‌وی ده‌وه‌ژاند و حه‌جمینمان لێ هه‌ڵده‌گیرا. زارمان داده‌پچڕاند، خۆمان لێ خۆش ده‌كرد، ئێستا نا ئیستێكی تر ده‌ستپێ ده‌كا و هاكا هه‌ڵه‌یه‌كی كرد. هه‌ركه‌س بوێرتر و ئاژاوه‌گێڕتر بوایه به‌ره‌نده‌بوو. ده‌بێ هێرشه‌كه پڕ به پیت و به‌به‌ره‌كه‌ت بێ! ده‌بێ كولانكه‌ی مریشكانی له‌گه‌ڵ كۆڵانه‌كه‌ی خۆیان لێ تێك بچێ!
هێشتا ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی نه‌كردبوو، پێشكه‌شكار گوتی: ئێستاش داوا له به‌رێز كاك "وانێك" ده‌كه‌ین ده‌ست پێ بكات. وانێك شتێكه وه‌ك هین، پێم وابێ هه‌رامه‌شی پێ ده‌ڵێن. زیاتر ئه‌وكه‌سانه‌ی له خۆڕا پێیان وایه كه موهیممن، له كاتی قسه‌كردن به‌كارێی دێنن و خۆیانی پێ له‌و وه‌همه ده‌په‌ڕێننه‌وه.
كه‌واته ئێسته ده‌بێ بڵێن: كاك وانێكی خۆمان تكایه ده‌ست به خوێندنه‌وه بكه!
دیاره به‌پێویستی ده‌زانم به‌ر له‌وه‌ی كاك وانێك ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی بكات، شتێكتان بۆ روون بكه‌مه‌وه، ئه‌ویش كه‌سایه‌تیی ئه‌و خاتوو هه‌مینه‌ی حازرییه. ئه‌وه‌ی ئێسته قه‌راره باسی بكه‌ین.
خاتوو هه‌مین، كچێكی باڵابه‌رزی، ناوقه‌د باریكی، ره‌چه‌ڵه‌ك نادیاره. دیاره هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن: ره‌چه‌ڵه‌كی دیاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیار بێ ئه‌وه‌یه جارێ بۆ كه‌س دیار نییه سه‌ر به چ ره‌چه‌ڵه‌كێكه، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه به كوردییه‌كی بیانی ده‌ئاخفێ! بۆیه سه‌ری له خه‌ڵك تێك داوه‌و هه‌ر رۆژه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كێكی بۆ ده‌دۆزنه‌وه.
با كارمان به ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی خاتوو هه‌مین نه‌بێ و بچینه سه‌ر كه‌سێتیی ئه‌و به‌رێزه. به‌ڵێ، خاتوو هه‌مین خۆی له‌گشت كچانی دنیا پێ قۆزتر و جوانچاكیله‌تره. پێی وایه شۆخ و شه‌نگتر و له‌بارتر له‌و، تا به هه‌نووكه نه‌هاتۆته ئه‌و زانكۆیه‌ی ئێمه. خاتوو هه‌مین هه‌میشه "ئه‌وه"ی له‌سه‌ر زاره و پێی وایه شووره‌ییه ئه‌گه‌ر كه‌سێك په‌یدابێت و بڵێ: من له، زۆر به‌رێز و باڵابه‌ز خاتوو هه‌مینی به‌ناوبانگ، مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ك پسكتر و ناشیرنتر و له‌خۆبایی تر نیم! ئیتر ئه‌وه تاوانێكی پاساو هه‌ڵنه‌گره و ئه‌و كه‌سه كردوویه‌تی و ده‌بێ زاری حه‌وتاو بكات و جارێكی دیكه له‌م چه‌شنه فڵته فه‌رمایشتانه نه‌فڵتێنێته‌وه! چوونكوو خاتوو هه‌مین له‌ناو زانكۆدا ده‌ستی ده‌ڕوات و ئه‌و كه‌سه‌ی ئیدعای وا بكات، به‌ڵایه‌كی ناگه‌هانیی له لایه‌ن خاتوو هه‌مینه‌وه تووش ده‌بێ، به‌قه‌ولی براده‌رێكی خۆم: خاتوو هه‌مین كه‌ره‌كه‌ی باش ده‌سه‌ڕێنێ بۆیه كه‌س ناوێری له‌به‌رامبه‌ریدا راوبوه‌ستێ.
به‌هه‌ر حاڵ با كارمان به‌وه‌شی نه‌بێ، مه‌به‌ستم له‌م ورده تێبینیانه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی خاتوو هه‌مینی نازدار و پێشكه‌شكاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆمان، ئه‌وه بوو، پێم حه‌یف بوو ئێوه‌ش ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌ز و ناوداره‌ی گه‌له‌كه‌مان نه‌ناسن! ئه‌دی كوو!
باجی هه‌مین، وه‌ك من، هه‌میشه له‌كاتی قه‌سه كردن‌دا، ئه‌وه‌نده به‌سه‌ر خۆیدا زاڵه، قه‌ت به پێویستی نازانێ له وشه‌گه‌ڵێكی یارمه‌تی ده‌ری وه‌ك "وانێك" و "هین" و "هه‌رامه" كه‌ڵك وه‌ر بگرێ، ئه‌و زیاتر حه‌زی له وشه‌ی "ئه‌وه"یه! ئیتر "ئه‌وه"ش ته‌نها وشه‌یه‌كه كه مرۆڤایه‌تی به‌درێژایی ته‌مه‌نی زمانه‌وانیی خۆی، تاك و ته‌نیا، بۆ خاتوو هه‌مینی داهێناوه، له‌مه به‌ولا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش نه‌تانزانیوه، ده‌بێ بیزانن وشه‌ی "ئه‌وه" تایبه‌ته به خاتوو هه‌مین و كه‌سی تر مافی به‌كارهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی نییه، چوونكوو ئه‌و مافه ته‌نیا بۆ ئه‌و زاته به‌رزه پارێزراوه و هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات، به پێی یاسا نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خاتوو هه‌مین له‌گه‌ڵی مامه‌ڵه ده‌كرێ!
ـ ئه‌وه، ئێتاش داوا له كاك "ئه‌وه" ده‌كه‌ین ئه‌وه‌كه‌یمان بۆ ئه‌وه بكات و چیتر، ئه‌وه، ئه‌و ئاماده بووانه ئه‌وه نه‌كات!
كاك وانێك، هه‌مان كاك"ئه‌وه" كه‌ی خاتوو هه‌مین، ورده ورده خه‌ریك بوو بێزاری ده‌كردین. ئاخر زیاتر له یه‌ك خوله‌ك هه‌روا بێده‌نگ دانیشتبوو و چاوی به‌سه‌ر ئاماده بووان دا ده‌گێڕا و وتاره‌كه‌ی نه‌ده‌خوێنده وه.
پێم وابێ 30 چركه له‌و یه‌ك خوله‌كه‌ی بۆم باس كردن، تێپه‌ڕ ببوو، كه من كوتوو پڕ چاوم به شتێكی نا ئاسایی كه‌وت. شتێكی ره‌ش ره‌ش، له دووه‌ره‌وه جوان دیار نه‌بوو چییه! به‌ڵام هه‌ستم ده‌كرد ده‌جووڵێته‌وه، ئه...هاااا!!! به‌سه‌ری هه‌مینی زانیم! هه‌تی خۆ ئه‌وه!!! ئا...ای، له‌و حه‌لاڵ نه‌زاده‌یه! ئه‌وه تۆ بڵێ بۆ سه‌ری له‌و كونه‌وه ده‌رهێنابێ؟! باشه شه‌ره‌فی هه‌رچی مرۆی... لێگه‌ڕی بابه!!! ئه‌وه ئه‌و سۆندی شه‌ڕه‌فه‌شمان نه‌خوارد! باشه، ئێسته كاتی ئه‌و شته ناوه‌خته‌یه؟!
له‌سه‌ره‌تایی مامۆستایه‌كی قه‌شمه‌رمان هه‌بوو ده‌یگوت: ئه‌م بوونه‌وه‌ره ره‌شه پیسانه، عاده‌تێكیان هه‌یه، گه‌ر هه‌زار جاریشیان سه‌ر بخه‌یته بن ئاو و ده‌ریان بهێنیته‌وه، هه‌ر ناخنكێن. ده‌بێ به‌زۆری سه‌ریان بگریی و له ئاوی گه‌رمیان رۆكه‌ی، تاكوو بخنكێن.
گوتم: ئه‌ی باشه مامۆستا تۆ نه‌تگوت ناخنكێن؟! گوتی: با! گوتم: ئه‌ی بۆ ده‌ڵێی له ئاوی گه‌رم دا ده‌خنكێن؟! گوتی: ئاخر رۆڵه تۆ كه‌ری نافامی خۆ هێشتا قسه‌كانم ته‌واو نه‌بووه! خۆ به‌له‌شی ناخێرتانه‌وه له‌و 42 كه‌سه‌ی وا له‌سه‌ر ئه‌م پۆله دانیشتوون، هیچتان خۆتان پێ راناگیرێ، پیاو قسه‌كانی ته‌واو بكات و خۆی تێ هه‌ڵده قورتێنن! ده‌ڵێی هیچتان 9 مانگه‌كه‌ی سكی دایكتان ته‌واو نه‌كردووه و ده‌رپه‌ڕیونه‌ته ده‌رێ!
من ئه‌وده‌م، ئه‌و قسه‌یه‌م زۆر پێ ناخۆش بوو، ئاخر ئه‌وكات له‌م قسه‌ی مامۆستاكه‌مان تێ نه‌گه‌یشتم، بۆیه له به‌رخۆمه‌وه جنێوێكم پێ دا‌و گوتم: نه‌وڵڵا!!! زگی دایكی خۆت!!! زگی دایكی خۆت نۆ مانگای لێ ده‌رپه‌ڕیوه‌ته ده‌رێ!!!
مامۆستاكه‌مان ده‌ستی خسته ناو ئاوه گه‌رمه‌كه‌وه و مێشه‌كه‌ی ده‌رهێنا. مستێكی خوێ له‌سه‌ر رۆكرد و گوتی: گوێ فیچینه! جوان چاو له‌و خوێیه بكه‌ن، بزانن چی روو ده‌دات؟!
هه‌موومان زارمان داپچڕی بوو و چاوه شیشۆخه بلبۆقه به‌یانی نه‌شۆراوه‌كانی خۆمانمان به‌سه‌ر مێشه‌كه‌ی بن خوێیه‌كه دا شۆڕ كردبۆوه. چاوه‌ڕوان بووین. 30 چركه‌ی نه‌خایاند، مێشه سه‌گباب خێوه‌كه، له‌بن خوێیه‌كه هاته ده‌رێ و گوتی: وززززززززززززز. ئیتر تێی قووچاند و له شه‌قه‌ی باڵیدا و فڕی!
زۆمان پێ سه‌یر بوو، ئه‌و مێشه نه‌گبه‌تییه به كوێدا زیندوو بۆوه؟! خۆ كاتێك مامۆستا له په‌رداخه ئاوه‌كه‌ی هێناده‌رێ ملی به‌لاره‌وه‌دا شۆڕ كردبۆوه و ده‌تگوت له حه‌وت ساڵییه‌وه راست بۆته‌وه! ئه‌ی باشه ئه‌وه چ حیكمه‌تێكی تێدا بوو وا ئاوا به 30 چركه له بن خوێ هاته‌ده‌رێ و زیندوو بۆوه و ده‌رپه‌ڕی؟!
له دڵی خۆم دا ده‌مگوت: بێت و نه‌بێ ئه‌وه سێحره و مامۆستاكه‌مان ساحیره! بۆیه له‌ڕێوه، هه‌ر له‌دوای ئه‌و سێحره، قسه‌ی مه‌لا ملباریكه‌كه‌ی مزگه‌وتی ته‌نیش ماڵی خۆمانم وه‌بیر هاته‌وه كه جارێكیان ده‌یگوت: هۆ...ی! میلله‌ت، سێحر كاری پیاو خراپان و كافرانه! ده‌بێ ساحێره‌كان ده‌ست به‌جێ سه‌ریان له ملیان لێ بكه‌رێته‌وه و بیانكوژن. ئه‌وان خوێنیان حه‌ڵاله و خوا بۆ كوژرانی سازكردوون!!!
ئه‌وكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی منداڵ بووم و رقیشم له‌و مامۆستایه‌مان بوو، به‌ڵام هیچ كات بیرم بلای ئه‌وه‌دا نه‌چوو بوو كه خوێنی مامۆستاكه‌مان به حه‌ڵاڵ بزانم، ئاخر مامۆستاكه‌مان ئه‌گه‌ر ده‌ستی له كاری خودا‌ش دابووبێت، كاره‌كه‌ی خۆ خراپ نه‌بووه، ئه‌و مردوویه‌كی زیندوو كردبۆوه! بۆ زیندوو كردنه‌وه مردووكان تاوانه؟!
مامۆستاكه‌مان گوتی: ناڵێم ئێوه كرن په‌له‌م لێ ده‌كه‌ن و ناهێڵن حاڵیتان بكه‌م!؟ ئه‌وه‌تا به‌چاوی خۆتان نه‌تاندیت ئه‌و مێشه‌م خنكاند و زیندووم كرده‌وه؟! گوێ بگرن، له دوای خنكانی هه‌ر بوونه‌وه‌رێك ئه‌گه‌ر زوو فریای بكه‌وین، ده‌توانین له مردنی رزگار بكه‌ین! هه‌ر وه‌ك چۆن من ئه‌و مێشه‌م رزگار كرد، مرۆڤه‌كانیش ئه‌كه‌ر خنكان، له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به هه‌ندێك شێوازی زانستی، كه دوایه بۆتان باس ده‌كه‌م، ده‌كرێ له مردن رزگار بكرێن.
خۆزگه ئه‌وكات زووتر بمزانیایه مرۆڤی خنكاو به شێوه‌ی زانستی رزگار ده‌بێ! تا بمتوانییایه منداڵه هارو هاجه‌كه‌ی ره‌زێ عه‌جه‌می جیرانمانم پێ زیندوو كردبایه‌ته‌وه!
ئاخر به‌سه‌ری بابم، خاڵم كوڕه‌كه‌ی ره‌زی عه‌جه‌می جیرمانمانی نه‌خنكاند! من به‌چاوی خۆم دیتم كوڕه‌كه‌ی ره‌زێ عه‌جه‌م له‌گه‌ڵ خاڵم مسابه‌قه‌ی زیخ ده‌رهێنانیان ده‌كرد، خاڵم له ئاوه‌كه هاته ده‌رێ و مستێكی خیز و لیته له بن چۆمه‌كه ده‌رهێنا! به‌ڵام هه‌رچی چاوه‌ڕوانی بله زگ زلی ره‌زێ عه‌جه‌م بووین هه‌ر نه‌هاته ده‌رێ! ئه‌ی باشه ئه‌وه بۆ خه‌تای خاڵمه؟! خۆ خاڵم ئه‌وه‌نده بێ مێشك نه‌بوو منداڵی خه‌ڵك بخنكێنێ!
ره‌زێ عه‌جه‌م ده‌یگووت: كۆردی سه‌ج بابینه، مینداله‌كه‌ی ده‌مینتان خینكانده‌وه و ده‌ڵێنه‌وه كوڕه‌كه‌ت له ریشه‌ی دار گیری كیردووه و خینكاوه‌ته‌وه!
هه‌مین بڵقه‌یه‌كی له لووتی هاتوو ده‌سره‌كه‌ی پڕكرد له قه‌وزه. كچه به‌نازه‌كه‌ی شێخ به‌له‌ز خه‌ریك بوو بڕشێته‌وه.
30چركه خۆ مه‌حته‌ل كردنه‌كه‌ی كاك وانێك ته‌واو بوو. به‌ته‌واوی بێزار ببووین. هه‌ركه ده‌می كرده‌وه و ویستی ده‌ست پێ بكات، یه‌ك به‌خۆم هاوارم كرد: نا... راوه‌سته! نه‌كه‌ی!!!
ئاخر كاك وانێك ویستی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م قسه قومێك ئاویش بخواته‌وه!
هاوارم كرد! نا... نه‌كه‌ی! نه‌كه‌ی! راوه‌سته! كوڕه نه‌كه‌ی نه‌یخۆیه‌وه؟!
هۆڵه‌كه پڕ بوو له ورته ورت و ترس و دڵه راوكێ! كاك وانێك فریا نه‌كه‌وت به‌قسه‌م بكات و ئاوه‌كه‌ی هه‌ڵدا! دیاره ئه‌گه‌ر من یه‌ك چركه زووتر هاوارم كردبایه له‌وانه بوو ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه رووی نه‌دابایه.
ئاخر هاوكات له‌گه‌ڵ هاواره‌كه‌ی من و خواردنه‌وه‌ی مێشاوه‌كه له‌لایه‌ن كاك وانێكه‌وه، پڕمه و پڕژاندنی ئاو به‌سه‌ر و چاوی دانیشتووانی ریزی پێشه‌وه‌ی كورسییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی دنگێكی نامۆ له پشته‌وه‌ی خاتوو هه‌مین، هه‌ر هه‌مووی له‌یه‌ك چركه دا رووی دا.
دانیشتووانی ناو هۆڵه‌كه، به‌شێكیان تاسابوون و به شێكی دیكه‌شیان هاوكات له‌گه‌ڵ قۆخه قوخه‌كه‌ی كاك وانێك و وه‌سه‌رخۆ نه‌هێنانه‌كه‌ی خاتوو هه‌مین، پێ ده‌كه‌نین و چه‌پۆكیان به خۆیان و به یه‌كتر داده‌دا!
هه‌مین هه‌ستا سه‌ر پێ، به هه‌ردووك ده‌ستی گوێچكه‌كانی گرت، یه‌ك بۆخۆی زیقاندی و به زۆڕ زۆڕ و گریانه‌وه هه‌ڵاته ده‌رێ.
هه‌ندێك له كچه‌كان به‌سرته سرت خه‌ریك بوون له‌بن گوێی یه‌كتر قسه‌یان ده‌كرد و به بێ وچان باسی ده‌نگه نامۆكه‌ی پشت هه‌مینیان ده‌كرد و پێكه‌نینه‌كانی خۆیانیان به‌سه‌ر گشت هۆڵه‌كه دا به‌ش ده‌كرد.
ورده ورده هۆڵه‌كه له‌به‌ر قاقای پێكه‌نین ده‌بوو به بۆمبێك و به‌ره‌و ته‌قنه‌وه ده‌چوو.
دووسێ نه‌فه‌ر له‌و گێلۆكه خه‌وخه‌وانه‌ی ناو هۆڵ، روویان له‌من كرد بوو و زوو زوو لێان ده‌پرسیم: چ بوو؟! ها...!؟ ئه‌وه چ روویدا؟! چ قه‌وما؟! چ بوو بۆچی هاوارت كرد؟! ئه‌و عاله‌مه به‌چی پێ ده‌كه‌نن؟!
منیش كه هێشتا كاره‌بای په‌شۆكان ده‌موزمانمی به‌رنه‌دابوو، به بێ ئه‌وه‌ی بیر له قسه‌كانم بكه‌مه‌وه وه‌ڵامم ده‌دانه‌وه: ئا .. ئا.. مێش بوو، خوێ باشه، خوێ! بڕۆن ته‌لیسێك خوێ بێنن! كوڕه‌كه‌ی ره‌زێ عه‌جه‌م خنكا! نا .. نا.. مستێك به‌سه! كاك وانێك مێشه‌كه‌ی ده‌رداوه! خاڵم مه‌گرن! ئه‌من به چاوی خۆم دیتم ره‌زێ عه‌جه‌م له كۆڵانه‌كه‌ی ئێمه رۆیشت! مامۆستا، مامۆستا! خوێیه‌كه! مێش، كوا به منداڵی سێحر مێشه؟! ئه‌و، ئه‌وه‌یان نا، ئه‌وه! ئه‌و كوڕه خنكا! لیوانه‌كه‌ی مێشی تێدا بوو! من ئه‌رێ من، سه‌ری بابم، به‌چاوی خاڵم دیتم! به شه‌ره‌فی ره‌جێ عه‌جه‌م قوڕ ولیته‌ی پێوه بوو!
ئه‌و لیوانه‌ی كاك وانێك خواردی، ئه‌و ئاوه‌ی كاك وانێك خواردی مێشی تێدا بوو! مێش ئه‌رێ مێشه‌كه بوو ده‌جووڵا، ره‌ش ره‌ش بوو!
كارتان به ده‌نگه‌كه‌ی پشته‌وه نه‌بێ، كێ ده‌ڵێ ئه‌و تڕه هی كاك وانێك نه‌بووه و هی هه‌مینه؟! نا هه‌مین تڕ ناكه‌نێ، هه‌مین به‌شه‌رم و به‌حه‌یا ترین تڕكه‌نی سه‌ر رووی ئه‌م گۆی زه‌وییه‌یه! ئا ببوورن لێم تێك چوو، مه‌به‌ستم پێچه‌وانه‌كه‌ی بوو!
بیگه‌نێ، كوڕه له‌و قسانه گه‌ڕێن جارێ بگه‌نه كاك وانێك، خه‌رێكه ده‌خنكێ! له پشتی ده‌ن له پشتی!
***