بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب
پەڕی 126 هەم
رادران
تێی كردووە
رۆیشتنێك زۆر تێی كردووە
تەزوو نیگا
بەسەر سەرما
زاڵە و،
راوەستان و
چهقان
ئەڵێی بۆماوەمە
لە دابابی درەخەت و
رووەك پشتم،
بەڵان
حەیف و خەساران
دەك لە ناچاران
داد لە بێ
دادان!
تێی كردووە
نیگایەك زۆر تێی كردووە
حەوشەی چاوم
پڕ لە كلووی نیگای
ئەوی و،
ئێستا دەزانم
ئەم زانە
واتە
رژان
رژانە ناو
تا لێی دەچێ
تا سڕ دەبێ
ئەژنۆگەلی
دژ بە
دادان!
تێی كردووە
ئەمرێكی زۆر تێی كردووە
تا توو بدات
دڕكی دڕ و،
ورد و درشت
گێڕ و
رەوخۆش
لاسار و گۆش
ناڕێك و رێك
خەمین و خەندان
لاڵ و
بەبەندان
بەر لە سەر هەڵدان
بمرێ بە
دادان!
تێی كردووە
بێدادێكی زۆر تێی كردووە
رەوتی هەڵقەنران
فەخری لەرەگدان
رووداوی كۆچان
بە ئەمری گۆجان
وەرگرین وەك ناس
هەروەكوو پێناس
بە بێ گوفتووگۆ
بەناوی مرۆ
ئینجا لەبۆ رۆ
رۆ لە بۆ رۆیشتن
رۆیشتن بۆ رادران
رادران تا
دادان!
***