بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب
پەڕی 120 هەم
شه‌ڕڤان
هه‌موو بوونه‌وه‌رێك، له چركه‌ساتی مه‌رگ دا، ئه‌وكاته‌ی سوور دووچركه‌ی ماوه گیانی لێ ده‌ربچێ، به زمانی زگماكیی خۆی، تابلۆیه‌ك دێته پێش چاوی كه لێی نووسراوه:
" دووكه‌ڕه سوور یه‌كسانه به گوو"
ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی له چركه‌ساتی مه‌رگ دا به‌حه‌په‌ساوی و به‌چاوی زه‌قه‌وه گیانیان لێ ده‌رده‌چێ له‌و تابلۆیه حاڵی بووون.
ئه‌وانه‌ش وا له چركه‌ساتی گیاندان دا، به ئاسووده‌یی چاوه‌كانیان ده‌قونجێنن و، گیان به‌ڕه‌لا ده‌كن، هه‌ڕه‌یان له‌بڕه‌ی ئه‌م تابلۆیه نه‌كردۆته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌یه‌ك له بڕه‌ی ئه‌م ره‌سته تابلۆیه: "دووكه‌ڕه سوور یه‌كسانه به گوو" بكه‌مه‌وه، دامناوه تا ده‌گه‌مه دووچركه‌ساتی به‌ر له مه‌رگ، رۆژانه به‌رده‌وام بۆ هه‌موو ژماره‌یه‌ك و، بۆ هه‌موو ره‌نگێك و، بۆ هه‌موو گوویه‌ك سه‌رم سووڕماوبكه‌م و، چاوه‌كانم زه‌ق زه‌ق بكه‌مه‌وه و، له كۆتاییشدا گیانم به‌زه‌بری شه‌ق لێ ده‌ربچێ، نه‌ك به‌ئاسووده‌یی بيده‌م و به‌ڕه‌ڵای كه‌م!
***
هێرش شه‌ڕڤانه، هێرش یه‌كێك له شه‌ڕڤانه‌كانی یه‌كێك له سوپاكانه، هێرش له گه‌رمه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سوپا خوێنڕێژه‌كه‌ی خۆی و سوپا خوێنڕێژه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریان دا، دوای كوشتنی شه‌ش شه‌ڕڤانی سوپای به‌رامه‌ریان، كاتێك كه خه‌ریك بوو شمشێره‌كه‌ی له دڵی حه‌وته‌مین شه‌ڕڤانی سوپا خوێنڕێژه‌كه‌ی به‌رامه‌ریان ده‌هێنایه ده‌رێ، شه‌ڕڤانه روو له مه‌رگه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و تابلۆیه‌ی بینی بێت كه لێی نووسراوه " دووكه‌ڕه سوور یه‌كسانه به گوو"، هه‌ردووك چاوی زه‌ق كرده‌وه و، به بزه‌یه‌كی تاڵه‌وه به هێرشی گوت: ت ت ت تۆ زۆر خه‌مگینی! هێرش شمشێره‌كه‌ی هێنا ده‌رێ و، چاوی له چاوی بڕی و، له‌گه‌ڵ پاڵپێوه‌نانی گوتی: خه‌مگین تریش ده‌بم هاوڕێ!!!
***