بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب بیب
پەڕی 123 هەم
جارله‌گه‌ڵ جار چووكه تر ده‌بێته‌وه
ـ تادێ چووكه تر ده‌بێته‌وه!
ده‌بوایه به‌و "با" تونده‌ی دوایی ڕا، بمزانیبایه ئه‌م بارانه شێته‌ی ئێستای به‌دواوه ده‌بێ!
ـ چووكه و گه‌وره‌كه‌ی زۆر گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه بڕێك به‌كه‌ڵك بێ!
تازه خۆم ناده‌مه په‌ناو په‌سیوان، ده‌چمه به‌ری و لێی ده‌گه‌ڕێم جوان جوان بخووسێم.
ـ پێم وابێ، نا.. به‌دڵنیاییه‌وه جارێكیان له‌وه چووكه‌تریشم بینی! یه‌كه‌م جار كه بینم هه‌ڵ به‌زیمه‌وه، له به‌ر قاقا و پێكه‌نین هۆشم له خۆم بڕا و عه‌یب نه‌بێ یه‌كێكیشم لێ به‌ر بوو! ئاخر زۆر له‌وه‌ی من چووكه تر بوو!
خۆزگه ئه‌مڕۆ نه‌چووبایه‌م بۆ سه‌رتاشخانه، مۆده كه‌ڵه‌شێرییه‌كه‌م، به‌م بارانه‌یه تێك چوو! دیاره ئه‌گه‌ر راستم كردبێ و چیرۆك درۆی پێ نه‌كردبێتم!
ـ ده‌باشه ماڵ ئاوه‌دان، به‌سی كه! ده‌بڕۆ به‌سی چاو لێ كه! ئه‌و چووكه چووكه بووه‌وه‌یه‌ت له چییه؟!
بارانێكی سه‌یر ئه‌بارێ، ده‌ڵێی هه‌رچی ئه‌ستێره‌ی عاسمانه به جارێك وێكڕا هه‌ڵترووشكاون و خۆیان هه‌ڵده‌دێرن! تۆ بڵێی ئه‌م قوڕه بارانه به‌م زووانه دوایی بێت؟!
به قوڕم نه‌گرت بۆ شاری هه‌مانه، نه باران بارینی باران بارینه، نه باو بۆرانی باو بۆرانه، جارێ له خۆڵ بارینه‌كه‌ی هه‌ر مه‌پرسه! یان هه‌ر نابارێ نابارێ، یان ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێ كرد ئیتر لێی نابڕێته‌وه. خۆزگه ئه‌و كامێرامه‌ن و وێنه‌گرانه‌ی، ئه‌و گشته تلێفزییۆنه زۆر و بۆره‌ی هه‌مانه، له‌و خه‌وه كه‌رۆشكه‌ییه هه‌تاهه‌تاییه‌یان بێنه ده‌رێ و سه‌رێك بچن بۆ قه‌راخ شۆسته‌كان، به‌ڵكوو ره‌حمیان وه‌جووڵه بكه‌وێ و وێنه‌یه‌ك یان دیمه‌نێك له‌و ئاوه‌ڕۆ و به‌چكه سێڵاوه سه‌مه‌رانانه‌مان هه‌ڵبگرنه‌وه و به بڵاو كردنه‌وه‌ی به جیهانیان بڵێن: ئه‌م شۆسته گێڕانه، ئه‌م كۆڵانه كاولانه، ئه‌م ئاوه‌ڕۆ شازانه، كه له‌به‌ر لرفه لرفی قوڕو چڵپاو، خه‌ریكن گوێی زه‌وی كه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌مووی به‌رهه‌می پێشكه‌وتن و چاكسازییه دۆششاوه‌كه‌ی خۆمانه!
ده‌ك ده‌ستیان... وه‌ڵڵاهی منیش بوومه‌ته پوور په‌ڕۆ به‌بۆڵه بۆڵه‌كه‌ی هه‌وشار! ئه‌خه باشه، بۆ حه‌قم پێ ناده‌ن له دین ده‌هری بم؟! بۆ له‌خۆڕا بڵێم: ده‌ستیان خۆش بێ؟! توو سه‌ری خۆتان ئه‌وانه شۆسته‌ن ئه‌و كۆمپانیاگه‌له تورك و فارسه مفته‌خۆره سازیان كردوون؟! ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شۆسته‌یه‌كیان له سه‌روو ماڵی ئێمه ساز كردووه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێ له پێشدا له عه‌یبه‌تی پێكه‌نیانا بكه‌ویه سه‌ر پشت و خۆت له خۆڵ بگه‌وزێنی و دواتر هه‌ستییه‌وه سه‌ر پێ و خۆت نه‌ته‌كێنی و تێر و پڕ بگریی و بۆ زۆر كه‌سی دابگری!
ماڵێكم له قه‌راغ شۆسته‌كه بینی، به‌ته‌واوه‌تی داهێزرام، نازانم داخوا ده‌بێ ماڵی چ حووكمه‌ت پێداوێك، یان مه‌سئوولێك بێ! ژوورێكی بچووكیان له په‌نای حه‌وشه‌كه‌یان سازكردووه، كه پێ ده‌چێ ژووری موه‌لیده و ماتۆڕخانه و شتی وابێ، ئه‌و ژووره به حسێبی، شارسازیش بێ، هه‌ر ته‌جاوزه و ئه‌گه‌ر به‌و حسێبه‌ش نه‌بێ، هه‌ر ته‌جاوزه! به‌ڵام به‌داخه‌وه كێ هه‌یه بڵێ "با"ی بابم، ده‌بێ ژووره‌كه‌ت بڕێك بكشێنییه‌وه! به من بوایه‌م، به‌ر له هه‌مووشتێك ئه‌و ژووره‌م پێ تێك ده‌دا و دوایه‌ش له بری ئه‌م ته‌جاوزه، بۆ ئه‌وه‌ی چاك چاكم جه‌ریمه كردبێ، یه‌ك مانگ به خۆڕایی ده‌مكرد به كرێكاری شۆسته سازكردن و فلسێكیشم نه‌ده‌دایه! كه‌چی براده‌رانی شاره‌وانییه چییه!؟ ئه‌وانه‌ی كارووباری شۆسته سازكردنیان به ئه‌ستۆوه‌یه، نازانم له ترسان بووه یان له‌به‌ر ره‌زاگرانی خۆیان بووه، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بووه، ژووره ته‌جاوزه‌كه‌یان به كاكی ته‌جاوزگه‌ر بخشییه‌وه و زۆر به رێزه‌وه، ده‌وروو پشتی ژووره‌كه‌یان، به موزاییك، بۆ فه‌ڕش كردووه! به واتایه‌كی دیكه شۆسته‌كه‌یان به جارێك بۆ ئه‌و براده‌ره تێك و په‌كان داوه و تێی ڕیاون!
ماڵێكی دیكه‌ش كه خوا ئه‌زانێ ماڵی چ ملیۆنێڕێكی فه‌قیره، هاتووه حه‌وشه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ، له‌به‌ر بێ پاره‌یی بووه، یان له‌به‌ر حه‌زی دڵی خۆی بووه، جا نازانم! تا ده هه‌نگاو دوورتر له رێكی شۆسته‌كه بردۆته دواوه و، به واتایه‌كی دیكه، ئه‌مه‌یان ته‌جاوزی له خۆی كردووه و كه‌چی دیسانه‌وه براده‌رانی شۆسته‌سازه ده‌ستڕه‌نگینه‌كانمان، دڵی ئه‌م به‌ڕێزه‌شیان به‌لاوه مه‌تڵه‌ب بووه و فه‌ڕشی شۆسته‌كه‌یان، تا بن ده‌ركه‌ی حه‌وشه‌كه‌ی ئه‌و ملیۆنێره هه‌ژاره بردووه، خوایه ئیمانم نه‌چێ، لام وایه پێڵاوه‌كانیشان بۆ بۆیاغ كردبێ!
تیاح له‌و شاره چه‌ند خۆشه! جا حه‌یف نییه شار ئاوا نه‌بێ، توو سه‌ری من، ئێوه له كوێی ئه‌م دنیا پان و به‌رینه‌دا دیتووتانه حوكمه‌ت به كه‌یفی یه‌كه به یه‌كه‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی یاسا دابنێ، له سایه‌ی ئه‌م حووكمه‌ته ره‌نگینه خۆماڵییه‌ی خۆمان، ئێمه بووینه‌ته یه‌كم وڵاتی به‌رهه‌مهێنانی یاسای سه‌یر و سه‌مه‌ره و خۆ شكوور هێنده ده‌ست و دڵاواین، به‌رده‌وام خه‌ریكین ـ مادام هیچ شتێكی خۆماڵیمان به‌رهه‌م نه‌هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی به وڵاتانی ده‌ره‌وه سه‌هله به وڵاتی خۆشمانی بفرۆیشن ـ هه‌رچی كولتووری شاز‌و ناوازه‌ی خۆمانه به‌ڕێی ده‌كه‌ینه ده‌رێ و چاوه‌ڕوانیی دراوێكی ره‌شیشمان له كه‌س نه‌بووه! ئاوا ده‌بێ حوكمه‌ت!
یه‌ك تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵێكه نه‌بێته‌وه! باشه تۆ بڵێی یه‌كێك په‌یدا نه‌بووبێت و به‌و براده‌رانه بڵێ: ئه‌رێ براله خۆ به له‌شی ناخێرمانه‌وه ئێمه ده‌مانهه‌وێ رواڵه‌تی شاره‌كه‌مان بگۆڕین و بڕێك ره‌نگ و رووی شارستانییه‌تی پێوه بلكێنین! ئه‌دی بۆچی هیچ یاسایه‌كتان بۆ ئه‌و خاوه‌نماڵانه‌ی به‌رده‌ركه‌یان بۆ ده‌كه‌ن به شۆسته و فه‌ڕشی موزاییكی كاشانی ئێران، دیاری ناكه‌ن؟!
ئه‌گه‌ر قه‌راره شۆسته‌یه‌كی رێك و پێكمان له ده‌ورووبه‌ری جادده‌كان و شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌مان درووست كردبێ، با یان ئه‌وه‌ی شاره‌وانی مه‌ودایه‌كی دیاری كرا‌و بكات به شۆسته و خه‌ڵكه‌كه‌ش به گوێی شاره‌وانی بكه‌ن، یان ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكه پێكه‌وه ساغ بنه‌وه و مه‌ودایه‌ك بۆ به شۆسته‌كردنی به‌ر ماڵه‌كانیان بۆ شاره‌وانی دیاری بكه‌ن! ئاخر خۆ ئاوا نابێت هه‌ڕه‌مه‌كی هه‌ر كه‌س به كه‌یفی خۆی ماڵه‌كه‌ی بباته دواوه و بیهێنێته پێشێ! با یان گشت ماڵه‌كان ته‌جاوزه‌كانیا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و حه‌وشه و دیواره‌كانیان بهێننه یه‌ك رێك، یان ئه‌وه‌ی شاره‌وانی مه‌جبووریان بكات، یان بكشێنه‌وه، یان ئه‌وه‌ی بێنه پێشێ، ئاخر خۆ ئاوا نابێ! هه‌موو شتێك حیساب و كتابێكی هه‌یه! هه‌موو شتێك به یاسا و یاساش به‌مانا، وانییه تۆخوا؟!
ـ ئه‌رێ باشه ماڵت نه‌شێوێ، خۆ مێشكی سه‌رت بردین! ئه‌وه هه‌ر ماندوو نه‌بووی له‌م پرته پرت و بۆڵه بۆڵانه‌ت؟! ئه‌وه كه‌ی كێشه‌ی تۆیه؟! سه‌رت ناهێشێ بۆ پرێسكه‌ی لێ ده‌به‌ستی؟! وه‌ڵڵاهی خۆ من به‌ده‌ست ئه‌م پرته وبۆڵانه‌ی تۆوه گه‌وج بووم! سه‌ری خۆت بیبڕه‌وه و واز بێنه!
ـ جار له‌گه‌ڵ جار چووكه تر ده‌بێته‌وه، له داخانی خه‌ریكه شه‌ق ببه‌م!
ئه‌ستێره‌كان هێشتا له هه‌ڵترووشان و هه‌ڵمیستن نه‌كه‌وتوون! ده‌ك میزه‌ڵدانیان دڕێ بۆ ئه‌م خێروو به‌ره‌كه‌ته‌یان! خۆ خۆزگه شتێكی بڕێ خاوێنیشان هه‌ڵڕشبایه، ئه‌م قوڕو لیته‌یه چ خێرێكی هه‌یه؟!
ـ هه‌رچی هاوارمان كرد و لێره و له‌وێ، له‌سه‌رمان نووسین و بڵاومان كرده كه كاكه: كوڕه كاكه، ئه‌وه ئێوه بۆ ئه‌وه‌نده چاولێكه‌ر و چاو چنۆكن؟! بۆ كابرای بیانی ناوێرێ شه‌كرێك بشكێنێ ئێوه‌ش له‌ڕێوه له زاری ده‌گرنه‌وه و ده‌یكورۆژنه‌وه؟! هه‌ر هیچ!!!
ئه... ه...! جا بیخۆن! هه‌ر به‌قسه‌ی ئێمه‌تان نه‌كرد! ئاخر چه‌نده‌مان پێ گوتن: ئه‌م شاره‌ی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی نابێ رووكاری بیناكان و باڵاخانه‌كانی به شووشه و جامی ره‌نگاڵه‌یی و شتی وا بڕازێته‌وه؟! هه‌ر هیچیان به قسه نه‌كردین!!!
ئه‌و هه‌موو شوققه و بینا زه‌به‌لاحه چییه به جام و شووشه سازتان كردوون؟! پێتان وایه ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌و وڵاته ره‌نگاڵه‌ییانه‌ی ناو سه‌ته‌لاته‌كه‌تانه؟!
نا، كاكی خۆم، هه‌ر وڵاته و ده‌نگ و فه‌نگی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه! ئه‌م تۆزوو خۆڵه‌ی له‌م شاره‌ی ئێمه‌دا باوه، له شاره ره‌نگاڵه‌ییه‌كانی ناو سه‌ته‌لایته‌كاندا به خه‌ونیش نابیندرێ. جاری وایه تۆز و خۆڵێك به‌رده‌بێته گیانی ئه‌م وڵاته و ده‌ڵێی ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌م شاره خه‌ریكن شه‌ڕه كه‌ڵشێر و شه‌ره سه‌گ ده‌كه‌ن.
وه‌ڵڵا تاوانه، بیللا تاوانه! كوڕه به‌سه‌ری ئه‌وه‌ی سوێندم پێ نه‌خواردووه، ته‌نیا ره‌نگ و رووی شاره‌كه و بیناكانی خۆتانی پێ ناشیرن ده‌كه‌ن!
ئێوه قه‌ت چاوتان به‌و قوڕ و چڵپاو و په‌ڵه په‌ڵه‌یه‌وه نییه، كه بیناكانتانی كردۆته جلی حه‌سكه‌ری!؟ ده‌ڵێی بیناكانتان گول بوون، ئه‌وه‌نده نێوچاوان به‌ڵه‌ك و تۆزاوین، "دڵ"ی قوله‌ره‌شه‌كانی كاره‌كه‌رتانی كردۆته قوونه چۆله‌كه، له سامی ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر داربه‌ست و بۆتان خاوێن بكه‌نه‌وه، شه‌و و رۆژیان لێ حه‌رام بووه، شه‌وانه‌ش خه‌ون به به‌ربوونه‌وه ده‌بینن. ئاخر ده‌زانن وازی داربه‌سته‌كانیشتان هێنده خاوێن نییه و به‌رده‌بنه‌وه و به جارێك دوو تڕ به گۆڕیان ده‌بێ!
ـ به‌سی كه ماڵێكته، خۆ تۆ له من خرابتری، ئه‌وه هه‌ر ئێستا تۆ نه‌بووی منت سه‌ركۆنه ده‌كرد و له‌و قسه به‌لاشانه!
ـ ده‌ی باشه ئه‌وه لێكم نا با بزانین چ گوڵێكمان له‌سه‌ری ده‌ده‌ن!؟
ـ هه‌ر دێت و چووكه تر ده‌بێته‌وه!
ـ باشه، باش! سه‌ری خۆت، تۆش واز بێنه له‌م قسانه، ده‌ڵێی له‌م دنیا پان و به‌رینه هه‌ر هی تۆ چووكه‌یه!
باران ده‌بارێ، نا ببوورن، قوڕ ده‌بارێ! كیسه‌ڵێكیشی لێ نییه لێمان بتۆرێ! ده وڵڵا ره‌حه‌مت له‌و گۆڕه‌ت، بۆ شتی گوتووته، جا هه‌ر كه‌سێكی!
ـ سه‌ری خۆت واز بێنه! ده‌باشه، به‌سمان پیشان بده! چت لێبكه‌ین؟! چووكه‌یه..چووكه‌یه! كاری خوڵایه! په‌له‌ت لێی نه‌كردبایه، ئاوای لێ نه‌ده‌هات!
ـ باشه من چیم گووتووه، وه‌ڵڵاهی تۆش حه‌زت له گۆنگه‌ڵه، من وازم لێ هێناوه تۆ وازی لێ ناهێنی! ئه‌و بارانه‌یه‌ش هه‌مووی تڕ كرد! ده‌ك به‌زیادی خێرم نه‌كرد له گه‌ڵ تۆش!
قوڕو چڵپاوێكی سه‌یره، ته‌واوی گیانی تڕ بووه، له دۆڵی سه‌ریه‌وه تا دۆڵی سمتی جۆگه‌له ئاوێ ساز بووه كه به حه‌زه‌تی فیلیش لاڕێ نابێ! چۆنی ده‌ست پێ كردووه هه‌ر واش كۆتایی پێ دێ!
ـ زۆر چووكه‌یه!
ـ ههههههههههههههههههههههههااااااااااااااااااا
ـ چییه؟! ئه‌ی زۆر چووكه‌یه ئیدی!
ـ چه‌ند سانتیمه‌تره؟!
ـ نازانم، نه‌مپێواوه!
ـ هههههههههههههههههههههههااااااااااااااااااا
ـ دوازده سانت ده‌بێ!
ـ ئێ! ده‌ی باشه باش! زۆریش بچووك نییه! تا دوانزه سانت سرووشتییه!
ـ ئا، ئا.. كوڕه دوانزه سانت هه‌ر ئه‌بێ، ئه‌گه‌ر گه‌وره‌تر نه‌بێ!
ـ ده‌ی باشه ئه‌ی بۆ دڵت تۆقیوه؟
ـ ئاخر ئه‌وه‌ی من له‌و سه‌ته‌لایت و مه‌ته‌لایته دا بینیومه كه رێكلامی بۆ ده‌كه‌ن، شتێكی تره!
ـ رۆڵه تۆ بۆ ئه‌وه‌نده بێ مێشكی؟! ئه‌وانه هیچی سرووشتی نیین! تایته‌تن به رێكلام!
ـ ئه‌وه‌ڵه‌ن ڕۆڵه بۆخۆتی؟! خۆ من له تۆ نه‌بووم! دووه‌مه‌ن ئه‌و سرووشتی نا سرووشتییه‌ت له چییه؟! من هه‌ر له ئه‌وه‌ڵه‌وه جوان سه‌رنجی ئه‌م قسه قۆڕه‌ی تۆم نه‌دابوو! سرووشتی چی و تڕه‌ماشی چی؟!
بارانه‌یه‌كی توند ده‌بارێ، ته‌واوی گیانی خووساوه!
هه‌ر تاو ناتاوێك قسه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆم و كاك "وانێك"م وه‌بیر دێته‌وه! ورده ورده هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌م.
جگه‌ره‌كه‌م به‌ته‌واوه‌تی چووكه بۆته‌وه! لێوی وه‌به‌ر نایه مژێكی دیكه‌ی لێ بده‌م! من زۆرم حه‌ز له جگه‌ره‌ی درێژه، ماوه‌یه‌كه جگه‌ره‌یه‌كی درێژ درێژ ده‌بینم له‌سه‌ر كاناڵێكی ماهواره‌یی، كه خه‌ریكن رێكلامی بۆ ده‌كه‌ن! زۆر به تاسه‌وه‌م بۆ جگه‌ره‌یه‌كی وا درێژ!
تۆ بڵێی ئه‌و جگه‌ره درێژانه درێنگیش دواییان پێ بێ؟! كوڕه ده‌ی مادام ده‌ستمان وێڕاناگا حاشا له‌و جگه‌رانه‌ش! ئه‌م جگه‌ره درێژه‌یان چ خێرێكان بۆ من بووه، تا بیر له جگه‌ره‌ی درێژتریش بكه‌مه‌وه؟! له‌وه به‌ینانه‌دا به جارێك فڕێی ده‌ده‌م، یان ئه‌وه‌ی پێی قانع ده‌بم و نه‌قه ناكه‌م، یان ئه‌وه‌ی... كوڕه ده‌ی لێی گه‌ڕێ!
***