پەڕی 97 ەم

"هەوا"


لە ناو گۆڕاموو

دەورەیان داوم

لەمن دەپرسن:

ژنت لە بۆ تۆ،

وەك چی بوو گەلۆ؟

وەرامیان دەدەم:

ئەو ئاو بوو بۆ من!

ژیان بەبێ ئاو،

كوو دەبیتن پیاو!

ئەو ئاو بوو،

ئەو ئاو!

ئاو ئەو بوو،

ئەو ئاو!

نا نا ببوورن!

مرۆ بەبێ ئاو،

چەن رۆژێك دەژی،

لێ بێ "هەوا" ئەو،

چەن چركە ئەژی!

***