پەڕی 94 رەم

گەر، سەر، بوونی هەبێ، گەر، پێ، چوونی هەبێ، گەر، دەست، پێرابگات، گەر، لەش، كێشی هەبێ، گەر، سەر، لەش، دەس، پێ، بوونی هەبێ، چوونی هەبێ، كێشی هەبێ، پێ رابگات، سەر و مەمك و نێوك و پاش و پێش...

گەر، كۆڵ، بەری هەبێ، باڵاو باهۆ، شانووشەپۆڕ: بوونی دەبێ؟! چوونی دەبێ؟! كێشی دەبێ؟! پێ رادەگات؟! سەر و مەمك و نێوك و پاش و پێش...

گەر، سەر، دەس، پێ، باڵاو باهۆ، یەكدیگربن، مل سەر هەڵئەبڕێ؟! ئەم ئەو توند ئەگرێ؟! سەر و مەمك و نێوك و پاش و پێش...

گەر، دەم گازی هەبێ، گەر، چاو بازی هەبێ، گەر، دم بینی هەبێ، گەر، لێو شازی نەبێ: گەر، دەم، چاو، دم، لێو، شازی نەبێ و بازی هەبێ، گازی هەبێ و بازی نەبێ، بینی نەبێ و شازی هەبێ، بازی هەبێ و شازی نەبێ، سەر و مەمك و نێوك و پاش و پێش...

گەر، كون تاقی هەبێ، جووتی هەبێ، پاشی هەبێ، پێشی هەبێ، قاشی هەبێ، قاشی نەبێ، سەر و مەمك و نێوك و پاش و پێش...

گەر، قوو، موو، گوو، نوو، قوو، موو، گوو، زوو، زۆری هەبێ بۆری نەبێ، بۆری هەبێ و زۆری نەبێ، جۆری هەبێ و زۆری نەبێ، نێوی هەبێ و ناوی نەوێ، ناوی هەبێ و نێوی نەوێ، هی من هی تۆ, هی هەركێ بێ، سەر و مەمك و نێوك و پاش و پێش...

گەر، لەش، پۆشی هەبێ، ئوو، گەر، پۆشی نەبێ، سەر و مەمك و نێوك و پاش و پێش و قوون و قووز: شەرمی ئەوێ؟!

***