رەم و رەمبەی كۆتایی رەوتی بنی كوولەكە
پەڕی 330 یەم
دانپیانان
لە چاوەڕوانی مەرگ دا،
لە چەشنی كتكێك
كە خۆ دەخات
لەسەر پێخەف
زۆر زگم بە ژنەكەم دەسووتێ
كاتێ دەبینێ
كەلاكێكی
رەقهەڵاتوو و
ساردەوەبوو.
جارێك رایدەوەشێنێ، دواتر،
جارێكی دیكەش.
((كوڕە!))
كوڕە وەڵام ناداتەوە.
ئەوە مەرگم نییە كە وە دڵەراوكێم دەخات،
ئەوە ژنەكەمە
كە دەمێنێتەوە
بە تەغارێك لە هیچ.
سەرەڕای ئەوە دەخوازم لێگەڕێم بزانێ
تەواوی ئەو شەوگەلەی لەتەكیا نووستووم و
تەنانەت تەواوی چەلەحانێكانمان لەسەر هیچ و پووچ،
بەلامەوە تا هەتایە بەشكۆن.
هەروەها ئەو وشە ئەستەمانەی كە
هەردەم لە گوتنیان
دەترسام،
ئێستا دەكرێ بگوترێن:
عاشقتم!
***
ن: چارڵزبۆكۆڤێسكی
و: ن.ف
***
+ نوشته شده در 2013/4/12 ساعت 1:5 توسط ناسر فەتحی
|