داهاتووە نەهاتووە روو لەگووەكان
پەڕی 250 هەم
خۆشم ناوێن!
پڕ بە دڵ لێتان
رەنجاوم!
لە بزەكانتان
لە سڵاوەكانتان
لە چاوەكانتان
لە بەڵێ كانتان
لە نەخێرە كانتان
دەترسم!
لە هاوسۆزیتان
لە گیانەتان
بە گومانم!
لە دووڕوویتان،
لە درۆزنیتان،
لە خوداكەتان،
حەپەساوم!
لە بنەوەبڕیتان
لە سەگە دۆستیان
لە نان و دۆتان
بێزارم!
نە بۆ متمانە دەبن
نە بۆ دواندن!
بێزارم لێتان!
لە زمانتان
لە زاراوەتان
لە نێر و مێتان
لە ورد و درشتتان
تووڕەم!
لە دار و بەردی گشت شارەكانتان
لە ئاو هەوای نیشتمانەكەتان
دەڕشێمەوە!
لە هەر جریوەیەك و سریوەیەكتان
رادەكەم!
دڵم دانێ
وەرتان نەگرت!
سۆزم دانێ
بەهەندتان نەگرت!
سەرم دانێ
باوەڕتان نەكرد!
دڵم ئاگای لە دڵتانە.. خۆشم ناوێن
ئەی خەڵكی باشوور!!!
***
+ نوشته شده در 2012/12/8 ساعت 19:2 توسط ناسر فەتحی
|