داهاتووە نەهاتووە روو لەگووەكان
پەڕی 249 هەم
گەر من پیزیشكێكی دەروونی بوایەم بۆ چارەسەر كردنی هەموو جۆرە نەخۆشییەكی دەروونی و بۆ چارەسەر كردنی هەموو نەخۆشە دەروون نەخۆشەكانم یەك پێشنیارم دەكرد، ئەویش ئەوەیە: با ژوورێكی بە درێژی و پانی و بەرزیی ژووری ئاودەستی ماڵەوەیان، لە سووچێكی حەوشە، یان سووچێكی گونجاو درووست بكەن و، لە بری كاسەی ئاودەستیش كورسییەك دابنێن و، رۆژی دووسێ جار بچنە ناوی و، لەسەر كورسییەكە دابنیشن و، چاوەكانیان بقووچێنن و، بیر بكەن. یان تەنها یەك یر بكەن، یان بیر لە هەمووشتێك بكەن. لە یەك رستە دا بۆ ئەوەی بۆم لە بنی كولەكەكە دابێتن دەڵێم: شتێكی وەك مستەڕا لە ماڵێ درووست بكەن و رۆژانە بچن لەناویدا هەڵترووشكێن و گووەكانی ناو مێشكتان بكەن!
***
پەڕی 248 تەم
دەنكێك برنج لەلالێومەوە بەربۆوە بەر پێم، كاتێك بەربۆوە نە شكا نە پڵیشایەوە، بیر دەكەمەوە: بەس نەبوو من برینج نەبووم! حەزم لە شكانە!
***
پەڕی 247 تەم
سەرەتا لە دەرێدا بەدوای خۆمان دا دەگەڕێین، بنەتا لە خۆماندا بەدوای دەرێدا دەگەڕێن!
***
پەڕی 546 شەم
خۆشحاڵم بەوەی لەگەڵ تۆ دەژیم، بەختەوەر دەبم گەر لەلات برم!
***
پەڕی 245 جەم
- ئێ؟! چ جالێب شۆما هەم ئیرانی هەستی؟!
- (( بە دەربڕینێكی ساردی سەركۆنە ئامێزەوە )) خێیر من كوردستانی هەستەم!
- (( وەك بڵێی تێی گیرابێ، چاوەكانی زەق دەكاتەوە و لەوەی بەوهەموو تامەزرۆیی و خۆشحاڵییەوە ئەو پرسیارەی لە من كردووە پەشیمان دەبێتەوە و بۆ چەند چركەیەك پێش ئەوەی كە بۆ خۆی هەڵوێست بگرێ و دژكردەوەكەی بە زمان نیشان بدات سوور هەڵگران و رەنگ هێنان و بردنەكەی قسەی دڵی كرد )) ئارێ دیگێ كۆردهاهەم ئیرانی هەستەن دیگە!
- (( بە بزەیەكی ئاوێتە لەگەڵ بێز )) بیخۆد! كۆردها كۆردستانی هەستەند وە هەمین!
- (( بە نیگایەكی هاوڕێ لەگەڵ سووكایەتی و داخە و بەلامەوە زۆر ئاشنایە و دەزانم سەرچاوەكەی بۆ لووت بەرزی و خۆبینیی باندەستییان دەگەڕێتەوە )) نە دیگە نەشۆد خێلییەم بیخۆد نیست، هالا شووخی میفەرمایید شۆما!
- (( بە گرنگی پێنەدانێكی سەرسەرەكی )) هەمینێ كە هەست!
- (( كە دەبینێ بۆی ناخەوێنم و لە روانگەی ئەوەوە لە سونووری خۆم دەچووم و پێی وایە بایی ئەو قسانە نیم خۆی كۆ دەكاتەوە )) میشە لۆتف كۆنید بگین كۆدووم كۆدردێستان؟
- (( پێی وا بوو من ئەوەندە گەمژەم دەڵێم كوردستانی ئێران و ئەویش قسەم دەخاتە زاری و پێی مەحكوومم دەكات )) كۆدووم كۆردستان نە، بگین كۆجای كۆردستان؟!
- (( پێی وا بوو من گەمژەم و چوونكە بە فارسییەكی كێویلە و بە قوڕگێكی تەواو كوردانەوە زمانەكەیان دەئافم، جیاوازی كۆجا و كۆدووم نازانم )) هالا!
- (( منیش كە پێشترەكەشی بە ئانقەست هەوڵم نەدەدا وەك فارسێك دەم و قوڕگم بە كار بهێنم، بە زاراوەیەكی هاوشێوەی ئەفغانی و تاجیكی هاتمەگۆ )) هالا ڤە بەرای هەمێشە ئێن را در گۆشهایەتان فرۆ بۆردەن كۆنید كێ مێن ئەهلی شەرقێ كۆردێستانێ بۆزۆرگ هەستەم!
- (( باوەڕی نەدەكرد كە من تا ئەو رادەیە ئاگام لە خۆم و لە قسەكانمە و وەڵامە یەك لە دوای یەكە چاوەڕوان نەكراوەكان و گورچووبڕەكانم ئارەقەی رەش و شینی پێ دەردابوو و هەر خۆی دەخواردەوە )) هالا ئین كۆردستان بۆزۆرگی كێ شۆما كۆجا قەراردارن؟!
- خاورێ میانێ قەراردارێ وە دەر هەمسایەكی وە مەركەزێ سێ دۆلەت ئێستێعمار گەر وە تەجاوز گەرێ فارسێ ئیرانی وە تۆركێ تۆركیێیی وە عەرەبێ عەراقی واقێع شۆدێ ئەست!
- (( وەك بڵێی قسەیەكی زۆر رەق و ناحەزی كردبێ )) ئاقا شۆما خێلی خیال پەردازین!
- مێسلێ ئین كێ شۆماهەم خێلی بی خیالین! ئێنگار توو گووش فیل خابیدین!
- چێتۆر مەگێ!؟
- كۆردێستان بۆزۆرگ خیلی وەقتێ شێكل گێرێفتێ فەقەت مووندێ حكوومەتۆ ئیعلام كۆنیم كە ئوونم بێ وەقتێش حەللێ!
- ...
- مێن مێن نەكۆنید باوەر كۆنید!
تێبینی: ئەم دیالۆگە شەڕێكی لەبڕان نەهاتووی نێوان منی كورد و فارسە فاشیستە پانئێرانیستە زمانبازە مێشك داخراوەكانە كە لە هەرشوێنێكی دنیا بووم لەگەڵیان كردوومە و بۆ هەر شوێنێكی دیكەی دنیاش بچم لەگەڵیان دەیكەم!
***
پەڕی 244 رەم
بەشێكی بەرچاوی شێعرەقسەكان و بۆهاتەكانم لە ئاودەست بۆ هاتووە. هەركات هاوژینەكەم بە سەروو رووخۆشی بچێتە دەرێ و بە تووڕەیی و بۆڵە بۆڵ بێتەوە ژوورێ، یەكسەر دەزانم قەوماندوومە و پاش خۆمم خاوێن نەكردۆتەوە. ئاخر من زۆر جار هەم پێش ئاودەست تەنگاو دەبم هەم دوای ئاودەست. ئەو كاتانەی دوای ئەركی ئاودەست تەنگاو دەبم رێك ئەو كاتانەیە كە بۆهاتێكم بۆ هاتووە و پاش خۆمم خاوێن نەكردۆتەوە. زۆر جار كە جوان بیر دەكەمەوە كاسەی ئاودەست لەگەڵ شاشەی كۆمپیوتێر بۆ من هەردووكیان هەڵگری یەك واتان. ئێستا كە لەسەر كۆمپیوتێرەكەم خەریكی ئەم بۆهات و تڕەهاتەم سوور دەزانم ئەگەر دوای ئەم خۆ خاڵی كردنە پێش هاوژینەكەم خۆم نەگەیەنمەوە ئاودەست و ئاسەواری خۆ خاڵی كردنەكەی پێشترم خاوێن نەكەمەوە تووشی بۆڵە بۆڵ و سەركۆنەیەكی توند دەبمەوە.
***