پەڕی 111 هەم

وەرگێڕانی شێعرێكی هاوڕێیەكی خۆشەویستم "كاك رێناس مەریوانی" لە كوردییەوە بۆ كوردی بەكەیفی خۆم:


نموونەی یەكەم:

 

لە تەنیشت مەرگ رائەكشێم و

ئەم گۆڕستانە ئیتر

بەدەنگی هیچ كەسێك وەخەبەر نایەت

نا!

ئەم چاوانە ناڕۆن بخەون

هاوار لە دەستیان

***

دنیا ماڵی تاوانێكە كە

هێشتا نەهاتووە و

دەبێ دان بەهەموو تاوانە نەكردووەكانی خۆتدا بنێی.

 

نموونەی دووهەم:

 

درێژ ئەكێشم، جگەرە،

جگەرەی درێژ!

ئەكشێم بۆ دواوە و

درێژ ئەبم

لە تەنیشت مەرگ و

بمرم؟

دەمرم!

ئەم كوردستانە

نا نا ببوورن

ئەم گۆڕستانە

ئیدی

چیدی

هیچی تر

بەهیچ كلووجێك

لە دەنگی،

نا نا ببوورن

بە دەنگی

بە دەهۆڵی

هیچ ئەیوهەلناسێك بەخەبەر نایە

را ناچڵەكێ

راستەوە نابێ

نە،

مەبەستم لە نە "نا"یە!

نا

ناڕوات بخەوێ

بنوێ

ئەم چاوانە

ئەم چاوانە

ئەم چاوانە

ئەمان

ئامان لە دەستی

***

دنیا

دووكانی

تاوڵەیەكە

نا نا ببوورن

تاوانێكە

كە هێشتا نەهاتووە

دەبێ پێت لە هەموو گوویەك رێخشێنی

هەموو گوو یەك  نا

گووناحێك

بنێی.

 ***