دەنەم دەدەی دەدەن دەدادەدەن دەنەم
پاشكۆی پشوو
قلی 17 هه‌م
وه‌رگێڕانی شێعرێكی "نیما یووشیج" به كه‌یفی خۆم
ئه‌رێ هۆی به‌شه‌ر!
كه ئاوا لێی كه‌وتووی و زارت كردۆته‌وه و پێ ده‌كه‌نی
نه‌فه‌رێك خه‌ریكه ده‌خنكێ
له عه‌یبه‌ت پله قاژه خه‌ریكه نێوكی ده‌كه‌وێ
له‌م گۆمه قووڵ و"سه‌رسه‌كۆیه"دا جا بۆخۆتان بزانن،
ئه‌وكاته‌ی خواردووتانه‌ته‌وه و به‌قوون ئینگلیزی ده‌نووسن و
پێتان وایه قوڕتان وه‌سه‌ر دوژمن كردووه،
ئه‌وكاته‌ی هه‌ر له‌خۆڕاوه پێتان وایه
كه پیاوه‌تییه‌كتان له‌گه‌ڵ قوڕبه‌سه‌رێك كردووه
بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه‌ش گوویه‌كمان كردووه،
ئه‌و كاته‌ی له خۆتان هه‌ڵده‌شیڕێن و
دۆخینه‌كانتان توند توند كردووه...
باشه كه‌نگێ پێتان بڵێم؟
ماڵوێرانێك خه‌ریكه له گۆمی سه‌رسۆكۆدا ده‌خنكێ!
هۆی به‌شه‌ری تێر و ته‌سه‌ل و زگ مه‌شكه
نان و دۆبڕی زۆر خۆری كابراپێداو!
ئه‌و ماڵوێرانه له‌و گۆمه‌دا قوونی دڕا هێنده‌ی بانگی ئێوه‌كرد!
ده‌ست و قاچ و قوولی له قه‌وزه و ریشه‌دار و شی واوه هاڵاوه!
زاری نیوگه‌ز كردۆته‌وه و چاوی بۆته بلبۆق و وه‌خته له ته‌پڵی سه‌ری بێته ده‌رێ!
له دووره‌وه سێبه‌ره‌كانتان ده‌بینێ!
جار له‌گه‌ڵ جار زیاتر ئه‌و چڵكاوه ده‌خواته‌وه و هه‌ربینا دووتڕ به‌گۆڕی بوو!
یه‌ك لینگه فڕكێیه‌كی هه‌رنه‌بێته‌وه!
جارێ سه‌ری دێنێته ده‌رێ ، جارێ پێی!
هۆی به‌شه‌ر!
له‌سه‌ره مه‌رگ دا سه‌یرێكی ئه‌و دنیا قۆڕه كۆنه ده‌كات و
دیسان له‌پڕ ده‌ست ده‌كاته‌وه به هات و هاوار و داوای كۆمه‌گ و شتی وا ده‌كات!
هۆی به‌شه‌ری له گوێی گادا نووستووی چاولێكه‌ر!
گۆمی سه‌رسه‌كۆ ئه‌وه‌نده قووڵه نه‌بێته‌وه، بابم ده‌یكوت بێ بنه!
به‌شه‌ره‌ف ده‌یگوت وه‌ك كابرای سه‌رخۆش پێت هه‌ڵده‌ڕۆسكێ و
تا ملت نه‌شكێنێ و نه‌تباته خوارێ لێت نابێته‌وه!
كوڕه كاینه! خوشكینه! تۆ شه‌ره‌فتان گوێتان له‌و هاوار هاواره نییه!؟
كوڕه ده هۆی ی ی به‌شه‌ر!
لووره لووری "با" و هاوار هاواری ئه‌و به‌سته‌زمانه
له گۆمی سه‌رسه‌كۆدا خنكا و
هێشتاش له گۆمه‌كانی دیكه‌ی بۆكان و
گۆمه‌كانی شاره‌كانی دیكه‌ی
ده‌ورووبه‌ری
ئه‌و ده‌نگانه دێنه گوێ كه ده‌ڵێ:
هۆی به‌شه‌ر!!!
كوڕه تۆشه‌ره‌فتان ئێوه به‌شه‌رن؟!!!
***