تبليغاتX
كونه‌ كورد‌ - دەنەم دەدەی دەدەن دەدادەدەن دەنەم
"بۆهات"

پەڕی 107ەم

هیوادارم لەم نیشتمانە رزگارمان بێت


ئەمڕۆ بۆ دەرسی رەنگ چووینە قەڵای هەولێر، بووین بە دوو گرووپ، رێبەری گرووپی ئێمە بە كوردییەك قسەی دەكرد كە لە دە وشەی هەشتی عەرەبی بوو، سەر و فڵقیشی هەر لە عەرەب دەچوو، پرسیم ئەوە كوردە؟! گوتیان: كوردە بەڵام لە بەغدا گەورە بووە، گوتم لەوانەیە دایكی كورد بێ بەڵام بڕوا ناكەم بابی كورد بێ! داناو زریان زۆر بەم قسەیە پێكەنین. رێبەرەكەی ئێمە پیاو بوو، رێبەری ئەوانی دیكە ژن. رێبەرەكەی ئێمە كەمترین زانیاریی لەسەر ئاسەوار هەبوو، لە دە پرسیار وەڵامی یەك دانەی بە زۆری پێدەدرایەوە. رێبەری گرووپەكەی دیكەش بە زاراوەیەك قسەی دەكرد كە لە كوردی دەچوو بەڵام لەهجەی توركمانییەكەی ئەوەندە زاڵ بوو مرۆ باوەڕی نەدەكرد بە رەچەڵەك كورد بێ. بۆ ئەویشم پرسی ئەویشیان بە كورد پێ ناساندم. كاتێ تازە لە پاسەكە دابەزی بووین و ئەو دەمی هێنابۆ پێشێ و دەیگوت ئێمە وامان بۆ قەڵا كردووە و وای بۆ دەكەین و ئێوەش بە تابلۆ وای بۆ بكەن و وای بۆ مەكەن، یەك دوو رەخنەم لەسەر جۆری نوێژەن كردنەوەی قەڵا لێ گرت، قسەكانم بە تەواوی تەواو نەببو وەختە بوو لەگەڵم بەشەڕ بێت، گوتی: ئێمە هەموومان پسپۆڕین تۆ لە خووتەوە قەڕرار مەدە!!! راستییەكەی بەهەڵچوونەكەی را گومانم كرد ئەویش كورد بێ، جا نازانم! باشە بەڕاستی نازانم بۆچی هەرچی ئاسەواری مێژوویی ئێمەیە یان لە دەستی عەرەب و توورك و فارس دایە؟! یان لەدەستی خەڵكی ناكورد؟! باشە لانیكەم ئەگەر پێشتر كورد لەوشتانەی نەدەزانی و بە كەڵەگایی ئاسارەكانیان لێ دەبردین و لێیان دەدزین، خۆ ئێستا هەمانە و زۆرمان لە وڵاتە پێشكەوتووەكان دەرسمان خوێندووە و دەتوانین لە هەڵبژاردنی كەسانی شارەزای كورد سەرپشك بین و، بۆخۆمان بە دەستی خۆمان كەڵەگا و دز نەهێنینە سەر خۆمان!!! كاتێك بە نێو قەڵادا دەگەڕاین و سەیری بینا مێژووییەكانیمان دەكرد، كوتووپڕ رێبەرەكەمان دەستی دایە شتێك و لە گۆشەی بینایەك هەڵی گرتەوە، ئەو شتە ملیوانی جەڕڕەیەك بوو، جا خوا ئەزانی چەن ساڵی تەمەن بوو. بڕێكی دیكە تێپەڕ بووین، گوتم: بەڕێز ئەم خشتانە وا شۆفڵ و لۆدێرتان تێ بەرداون و خەریكن بەنرخی زبڵ دەیخەنە گەڵابە و بێنزەوە و دەیبەن دەیڕێژن، ئاسارن ها!!! واتە دەكرێ وەك ئاسار جارێكی دیكە بۆ نوێژەن كردنەوەی ئەو بینایانەی تەمەنیان لەو خشتانه نیزكە كەڵكی لێ وەربگرنەوە، یانی دووبارە بیانكەنەوە بە كەرپووچ ئەگەر لە وشەی خشت حاڵی نابی!!! گوتی: نا ئەوانە هەر خۆیان زبڵن، دەنا خۆشمان ئەوەی تۆ دەڵێی دەیزانین. بەڵام باوەڕتان هەبێ زبڵ نەبوون، هەموویان خشتی ئەو خانییانە بوون كە تێك چووبوون، یان تێكیاندابوون. رێبەرەكەمان هیچ زانیارییەكی ئەوتۆی لەسەر ئەو ئاسەوارانەی وا یەك بەیەك بە پەنایاندا تێدەپەڕین پێ نەداین، دیارە خۆ ئەو قوڕبەسەرە هەر ئەوەندەشی دەزانی، خۆ بە زۆرەملی نییە، كابرای عەرەب چ پێوەندییەكی بە مێژووی من و تۆوە هەیە تا زانیاریی لەسەر هەبێ، ئەو تەنیا لەسەر بەتاڵان بردنی ئاسەوار و رێگاكانی دزینی ئاسەواری كورد شارەزایە و هەر پرسیارێكی لەم بارەیەوە لێ بكرێ بەهەموو وردەكارییەكەوە وەڵام دەداتەوە. كاكی رێبەرە نەعەرەب نەكوردە زڕە كەمان نەیدەهێشت بە ئارەزوو خۆمان سەیری بابەتەكان و بیناكان بكەین، هەر لەسەرەتاوە دەستی كردبوو بە یەك پەلە پەل هەلە هەلێك، وەختەبوو نێوكمان بخات. هەر دەیگوت: وەقت قەلیلە جەماعەت عەجەلە عەجەلە! عەجەلەی دووهەمی لەبری "بكەن" دەگوت. یانی نەیدەزانی بڵێ عەجەلە بكەن، دەگوت: عەجەلە عەجەلە! وەی لەو كوردییە خاوێنە، پف!!! هەروا كە پێدا دەگەڕاین، واتە بە قەڵا دا دەگەڕاین، گەیشتینە گەڕەكی پیاوە ئایینییەكانی قەڵای هەولێر، پێم وابێ گوتیان ئێرە گەڕەكی خانەقایە، لەوێ سەرمان بە چەند ماڵێك داكرد، بەپێی نەخشونیگاری نێو ژوورەكان وا پێدەچوو كە خاوەنی ئەم ماڵانە كەسانێكی ئاینی بووون، ئاخر دار و دیوارەكانیان بە هەڵكۆلراوی خەتی قوڕئانی داپۆشرابوو و پێدەچوو ئەو هەڵكۆلڕاوانەی نێو ماڵەكانيش ئایەتی قوڕئان بن. هەروا كە سەیرمان دەكرد لەپڕ یەكێك لە هاوپۆلییە مەسیحییەكانم دەستی بۆ قەڵەشتی دیواری یەكێك لە ماڵە ئاینییەكان برد و، وەرەقەیەكی بەدەستەوە هات، لەرێوە زانیم كە ئەوە شتێكی ئاسایی نییە و، دەبێ ئاسەوار بێ، هەر بۆیە خێرا لێم سەند و پێش ئەوەی بیر بكەمەوە كە ئایا لە بیری دزینی دا بم یان بیدەمەوە بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسەواری قەڵا، دەستێك لەپشت سەرمەوە هات و لاپەڕەكەی لێ سەندم! كه تەماشادەكەم ئەوە رێبەرە زڕەكەیە، هەرچی خۆم هەڵهاویشت و داوام لێ كرد، بەزۆری زۆرداری بۆ ماوەی سی چركە وەرەقەكەم لێ وەرگرتەوە و سەیرم كرد، كە سەیرم كرد بە خەتی عەرەبی شتێك نووسرابوو نە كوردی بوو نە عەرەبی بوو، نە فارسی ، یەك دوو خەتم بە پەلە پڕووزە لێ خوێندەوە بەڵام هەر بۆم دەر نەكەوت كە چییە، یانی چ زمانێكە!؟ ئاخر چاوم لەخۆشیان رەشكەو پێشكەی دەكرد. دواتر كە لێی سەندمەوە لەبەر خۆمەوە گوتم: تۆ بڵێی خەتی توركیی عوسمانی نەبووبێت. لاپەڕەیەكی بچووك بوو، پێدەچوو یەكێك لە لاپەڕەكانی كتێبێكی دەست نووس بێ، دیار بوو بە خۆشنووسی و بە خەتێكی خۆشی قەڵەم قامیشی ورد نووسراوە. ویستمان وێنەی لێ بگرین بەڵام بەداخەوە ئەو نەكورد نە عەرەبە رێگەی پێ نەداین. لاپەڕەكەی لێ سەندینەوە و، ئیتر من ماباقی گەشتەكەی نێو قەڵام لێ بوو بە زەهریمار، هەر چاوم لە دەستی بوو، دەترسام بیخاتە گیرفانییەوە، ملە جەڕڕەكەی بە دەستێك گرتبوو و لاپەڕە خەتییەكەشی بەدەستەكەی دیكەی، هەر ئەوەندەم زانی بەردێكی كۆنیشی بەدەستەوەیە، بۆ ئەوەیان نەمزانی بە كوێدا دەستی كەوتووە. سەیرە لە گەڕانێكی پڕ پەلە پەل و نیو كاتژمێریدا سێ پارچە ئاسەواری دەست كەوتووە، تۆ بڵێ، ئەو كە وەك خاوەنی قەڵا هەڵسووكەوتی دەكرد، ئەوكاتانەی دەرفەتی زیاتری هەیە بۆ گەڕان و پشكنین، چیها شتی دەست كەوتبێ و، دەست بكەوێ؟!!! دەیگوت: زۆربەی ماڵەكان قەبریان لە نێو ژێرزەمینەكانیان دا هەیە. تۆ بڵێی تا بە ئێستا چەند قەبری دابێتەوە و چەند پارچە ئاسەواری دیكەی شورتوگوم كردبێ؟! ئەرێ تۆ بڵێ بۆچی زۆربەی ماڵەكان لە ژێرزەمیندا قەبریان هەبووە؟! تۆ بڵێی چەند كەسی بێتاوان لەسەر نامووس و شتی وا كوژاربێتن و لەو ژێرزەمینانەدا شاردرابێتنەوە؟!! تۆ بڵێی كوردی ئەو سەردەمەش كاری وا قۆڕیان كردبێ؟ ئەوكاتیش نامووس پەرەستی و شتی وا هەبووە؟!! كوڕە نا بابە باوەڕ ناكەم!!! زۆر خەفەت بارم، شتی ئەوەندە كۆن و مێژوویم لەو قەڵایەدا دەبینی باوەڕم بە چاوی خۆم نەدەكرد، بەڵام داخی گرانم تۆ بڵێی تا چەند ساڵی دیكە بمێنن؟ بڵێی تا وەخۆمان دێینەوە هیچی لێ بهێڵنەوە!!!؟ تۆ بڵێ وەك ئەو برادەرە توركمانەی خۆی بە خاوەنی عەنتیكە خانەكەی قەڵای هەولێر لە قەڵەم دەدا و، جارێكیش بەشێك لە ئاسەوارەكانی قەڵای بە سووتان داوە، جارێكی دیكە بەشێكی دیكەی بەناوی سووتان بەتاڵان نەبەن و نەڵێن وەڵا ئەوە شۆڕتی كارەبا بووە و، لەبری ئاسەوار كۆمەڵێك شتی تەقلیدی چینی نەسووتێنن و بە دەرگای پشتەوەدا ئەسلییەكان بەتاڵان نەبەن؟! من كە هیچ دڵخۆش نیم!تا ئەو جێگایەی توانیم هاوڕێیانم و هاو پۆلییەكانم تێ گەیاند كە چیم بینیوە و ئەوانیش گوتیان: بە بەرپرسانی قەڵا رادەگەیەنین و لەو قسانە و خۆم وازم لێ هێنا. باوەڕ ناكەم كەس لەو قەڵا پڕ لە ئاسەوارە یەك تۆز هەستی نەتەوەیی و نەتەوە پەروەرانەی هەبێ، هەر بۆیە ئەگەر راپۆڕتی ئەو سێ پارچەیەشم بە بەرپرسانی ئەو قەڵایە دابایە هیچ بایخێكی نەبوو. كێ دەڵێ بەم راپۆرت دانە ژمارەی شەریكەكانی دزەكەم زۆر نەدەكرد؟!! لێی گەڕێ بۆچی ئەوانیتر بەتەنیا دزی دەكەن با ئەویش بەتەنیا بیخوات! مادام كە هەر خواردن خواردنە با ئەویش وەگیانی بكەوێ و بە زەهریماری بكات ئەم موڵكە بێ خاوەنە!!! خەفەت بارانە وەك بڵێی هەزار شەقیان تێ هەڵدابێتم لە قەڵای هەولێر هاتمە دەرێ و شۆڕ بوومەوە بەرەو بازاڕ، لەبازار برادەرێكی ڕشۆڵە فرۆش، واتە سێروو فرۆش، سێرووی بە پێنسەد دینار دەفرۆشت، دوو سێرووم لێ كڕی و بەدەستمەوە گرتن و، چاوم قووچاند و لەدڵی خۆمدا نزایەكم كرد و، هەردووكیانم بە تەواوی هێزمەوە بۆ ئاسمان هەڵدا و، ئازادم كردن. نزاكەم ئەوە بوو: بەو هیوایەی چۆن ئێوە ئازاد دەكەم ئەمن و ئارەزووش رۆژێك لە رۆژان لەم نیشتمانە پڕ تڕاژدیایە رزگارمان بێت و ئەم گۆڕستانە بەجێی بێڵین و ئازادبین!!!

***

+ بۆی هاتووە لە  2012/2/21 كاتی بەڕەڵاكردنی 0:49  بە دەست ناسر فەتحی | 
 
ماڵەوەم
ئیمەیلەكەم
كونە بۆری بۆهاتەكانم
ناونیشانی بۆهاتەكانم
پێناسە
تەنها بۆهات

كۆگای بۆهاتەكانم
3/20/2012 - 4/19/2012
2/20/2012 - 3/19/2012
1/21/2012 - 2/19/2012
12/22/2011 - 1/20/2012
11/22/2011 - 12/21/2011
10/23/2011 - 11/21/2011
9/23/2011 - 10/22/2011
8/23/2011 - 9/22/2011
7/23/2011 - 8/22/2011
4/21/2011 - 5/21/2011
8/23/2010 - 9/22/2010
6/22/2010 - 7/22/2010
4/21/2010 - 5/21/2010
3/21/2010 - 4/20/2010
12/22/2009 - 1/20/2010
11/22/2009 - 12/21/2009
10/23/2009 - 11/21/2009
9/23/2009 - 10/22/2009
8/23/2009 - 9/22/2009
7/23/2009 - 8/22/2009
6/22/2009 - 7/22/2009
4/21/2009 - 5/21/2009
3/21/2009 - 4/20/2009
1/20/2009 - 2/18/2009
12/21/2008 - 1/19/2009
11/21/2008 - 12/20/2008
10/22/2008 - 11/20/2008
9/22/2008 - 10/21/2008
8/22/2008 - 9/21/2008
7/22/2008 - 8/21/2008
6/21/2008 - 7/21/2008
5/21/2008 - 6/20/2008
4/20/2008 - 5/20/2008
3/20/2008 - 4/19/2008
2/20/2008 - 3/19/2008
1/21/2008 - 2/19/2008
آرشيو
لێره‌:
وێبلاگی هاوڕێیانم و قسەزلەكانم بخوێننەوە:
........................................
وه‌رگێڕان
ئه‌ده‌بی منداڵان
هه‏سته به شـان
شیـکار
كچی باران
فه‌ردین مه‌زهـه‌رپوور
واحد
ماڵی‌ بابه‌كه‌م زبێد
تاڤگه‌
میرزا
جریوه‌ی دارســتان
تينوو
خه ‌ز ا ن
شه‌وبا
ژیلوان
کورده‌گیـان
قه‌شـمه‌رئاوای تازه
رێڤنگ
هۆزان
سۆلاو (سۆلاڤ)
سارۆ خه‌لیـقـــی
یک دوست خوب
دژهۆنــی
کـاروان
پاییز
بـنار
خۆرهه‌ڵات نیوز
ژنـانـی بـانــه‌
کامیـل
چه‌پکـه‌ گوڵ
سـارۆ بێکـه‏س
زانكـۆ گیـــان
نیشتمـان پەروەر
ایلام- ساتراپ مهـر
خۆشه‌ویست
هه ستیار
سه‌ ریوان
........................................
قسه‌ زله‌كانم:
........................................
مەنووسە! ئەگەر هەر دەشنووسی، تەنیا چێژ بێ مەبەستت.
مەرگ بۆ مرۆڤایەتی ، بژی بوونەوەرایەتی.
ئەوەی پێی وایە نووسینەکانی هەڵگری پەیامێکی تایبەتن، لەهەڵەدایە.
ئەو قسەیەی بیری لێ ناکەمەوە و دەیکەم،دڵنیام هەڵە ناکەم.
گەر ناتوانی بەرەنگاری دەسکەوت و تەکنۆلۆژیەکانی مرۆڤ بیەوە : پێبکەنە و جارێ بەکاریان بێنە.
سڵاو لە ئارامی ، بژی نائارامی.
 

 RSS

POWERED BY
BLOGFA.COM