په‌ڕێ 60 ه‌م
رووبه‌روو، رووبه‌یه‌ك، دانیشتووین. تۆ هاوته‌مه‌نی دڵه‌خورپه‌یه‌كی تازه‌زاوی بێ هۆی و، من له‌ناو بازنه قه‌ترانییه‌كه‌ی گلێنه‌تا به‌دوای ته‌مه‌نی بزرماوی خۆما ئه‌گه‌ڕێم.
سازگار دوایین وانه‌ی فێربووی خۆی فێرم ئه‌كا: دۆخی ره‌قی بریتییه له:... دۆخی شلی بریتییه له:... دۆخی هه‌ڵمی بریتییه‌له:...
بۆ وێنه دایكم گۆشتاوی وه‌سه‌ر ناوه، قابڵه‌مه‌كه‌ی دۆخی ره‌قییه، گۆشته‌كه.. نازانم هی چ دۆخێكه! به‌ڵام ئاوه‌كه‌ی هی دۆخی شلییه. كاتێك له‌سه‌ر ئاگر گۆشتاوه‌كه ئه‌كوڵێ، ئاوه‌كه له دۆخی شلییه‌وه ئه‌چێته دۆخی هه‌ڵمی.
ئه‌ی مامۆستا بۆنه‌كه.. بۆنه‌كه‌ی گۆشتاوه‌كه هی چ دۆخێكه؟!
چاوه‌كانم.. بابڵێین: فرمێسكیان تێ زاوه. ده‌ترسم له‌جیات دوان، له‌كاتی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی وه‌ڵام، هه‌ركه بڵێوه‌كانم لێك بڵاوبكه‌م، قوڵپاوی خوێنت بۆ بچڕم.
سازگار لێوڕێژی گریانه، ئه‌منیش.. ئه‌منیش بابڵێین: هێشتا نه‌باریوم.
رووبه‌ڕوو، رووبه‌یه‌ك، دانیشتووین. تۆ له ته‌مه‌نا هاوتای منی و من له ته‌مه‌نا هاوته‌مه‌نی تۆم. تۆ له‌ناو چاوه‌كانی من.. پێ ده‌چێ به‌دوای وه‌ڵامی دۆخی بۆنی گۆشتاوه‌كه‌ی دایكت دا وێڵ بیت و، ئه‌من له‌ناو چاوه‌كانی ئه‌توویا، بۆ ئه‌وه‌ی له زه‌ریای میهره‌بانیی چاوه‌كانت دا نوقم نه‌بم، به‌دوای به‌له‌مه قه‌ترانییه‌كه‌ی گلێنه‌تا ئه‌گه‌ڕێم. چ نابینم!
***
