((هاوساری نوێی "بۆهات"ه‌كانم))
په‌ڕی 58 ه‌م و 59 هه‌م
سه‌ره‌م به‌ره‌و به‌رم به‌رده‌ده‌مه‌وه. به‌هه‌ردووك پێ له‌سه‌ر هێڵێكی ئاسۆیی رابردووم قوت بوومه‌ته‌وه. دوور ئه‌ڕوانم. به‌هه‌ر دووك قلی موقراییم له‌سه‌ر هێڵێكی تری ئاسۆیی داهاتووم داده‌وه‌زمه خواره‌وه.
ئه‌وه منم.. هههههه، كه به هێورییه‌كی حه‌كه‌دارانه‌وه‌ی تووڕه‌ییمه‌وه، له‌ناوه‌ندی هێڵه‌كانی ئاسۆیی منی رابردوو و هێڵه‌كانی ئاسۆیی منی داهاتوو، له‌سه‌ر شاده‌ماری هێڵێكی ئاسۆیی بێ گیان به‌ناوی هه‌نووكه وێستاوم.
هه‌نگاو ئه‌نێم. هه‌ر هه‌نگاوێكم كه لێ جێ ئه‌مێنێ، جوێنێكی خه‌مڵاوی گورچووبڕ ـ كه تازه به‌تازه هه‌ر خۆم میدالیای مه‌زنایه‌تیم پێ به‌شیوه ـ به‌م شێوه‌یه به ناخ و هه‌ناوی ده‌خۆمی داده‌ده‌م: هه‌ی بوونه‌وه‌ری له بجووڵ بوو! نه‌كه‌ی، تووڕه‌یی و خۆشحاڵی به‌سه‌ر "بۆهات"ه‌كانت دا زاڵ نه‌كه‌ی!!! كه تووڕه‌یی و خۆشحاڵی له قێزه‌ون ترین ئاكاره‌كانی بوونه‌وه‌ریته.
هه‌ر هه‌نگاوێك كه جێ دیڵم، هێڵێكی ئاسۆیی ـ وه‌همی و، گریمانه‌یی ـ بمریی رابردووم جێ ئه‌هێڵم.
هاوكات له‌گه‌ڵ جێتڵینی هێڵه ئاسۆییه گریمانه‌ییه‌كانی رابردووم، هێڵه گریمانه‌ییه وه‌همییه‌كانی داهاتووشم لێم ده‌كشێنه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بازنه‌یه‌ی گه‌ردوون من هه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵئه‌بڕم و جێ ئه‌هێڵم و جێ ئه‌مێنم.
جێ ئه‌هێڵم، هێڵه ئاسۆییه گریمانه‌ییه‌كانی رابردووم جێ ئه‌هێڵم و هێڵه ئاسۆییه گریمانه‌ییه بمرییه‌كانی داهاتووشم جێم ئه‌هێڵن.
گوێ گره: كاتێك پێده‌شتم له‌به‌رده‌مه و هه‌نگاو هه‌ڵده‌بڕم، هێڵه ئاسۆییه گریمانه‌ییه‌كان زۆر به ئه‌سپایی لێم دوور ده‌كه‌ونه‌وه، هه‌ر بۆیه خۆشیشم ده‌وێن. به‌ڵام كاتێك به‌ره‌و هه‌وراز هه‌نگاو ئه‌نێم، دڵه خورپه‌مه، نازانم، خۆشم بوێن یان نا؟!
كاتێك به‌ره‌و هه‌وراز پێ ئه‌نێم، به هێورییه‌كی حه‌كه‌دارانه‌وه دڵ به‌وه خۆش ده‌كه‌م كه جار له‌گه‌ڵ جار له هێڵی ئاسۆیی مه‌به‌ستم نزیكتر ده‌بمه‌وه. هه‌رواشه. نزیگ ده‌بمه‌وه.. نزیك ده‌بمه‌وه..! نزیك.. نزیك!
ئاخ...! بۆ ئاوا به‌پڕتاو لێم دوور كه‌وتییه‌وه ئه‌ی هێڵی ئاسۆیی نه‌گریس؟! بۆ؟! بۆ...؟! بۆ؟!!!
بۆ وا به‌پڕتاو و به‌بێ ره‌حمی؟! ئاخر مه‌گه‌ر تۆ هێڵی ئاسۆیی مه‌به‌ستی من نه‌بووی؟ من تازه به‌تازه گه‌یشتبوومه دووهه‌نگاویت، ده‌مهه‌ویست بۆ چركه‌ساتێك ـ بۆ جارێكیش ئه‌گه‌ر بووبێ ـ هاوكات هه‌م پێم له‌سه‌ر هێڵی ئاسۆیی مه‌به‌ستم و، هێڵی ئاسۆیی بمریی هه‌نووكه‌م دانابێ!
ئاخر بۆ؟! بۆ وا به‌خێرایی لێم دوور كه‌وتییه‌وه؟!!!
له‌هه‌ورازه‌وه به‌ره‌و نشێو پێ ئه‌نێم. هێڵی ئاسۆیی له‌ولایه. له دووره‌وه‌یه. ناوێرم سه‌رم هه‌ڵبڕم و بڕوانم پێیا. ئاخر ده‌ڵین: له هه‌ڵدێرا ده‌بێ چاوله‌به‌ر پێ بێ. كارم به "ده‌ڵێن"ه‌كان نییه! من هه‌ڵدێرم زۆر خۆش ده‌وێ، له پێده‌شتیشم خۆشتر ده‌وێ، ئاخر پانتایی هه‌ڵدێر هیچ كات هێڵی ئاسۆیی نه‌بووه و، ناشی بێ! پانتاییه‌كی خۆشه‌ویسته هه‌ڵدێر. خۆشم ده‌وێ.
به‌ئه‌سپایی هه‌نگاو ده‌نێم. به‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌ڵدێرا، به‌رو نشێو پێ هه‌ڵئه‌بڕم. به ئه‌سپایی هه‌نگاو ده‌نێم، نایڕه‌نجێنم. خۆشم ده‌وێ.
ئه‌وه منم.. هههههههه، به‌سه‌ر بازنه‌ی گه‌ردوون دا هه‌نگاو ده‌نێم و له رۆیشتن ناسڵه‌مێمه‌وه. ناوه‌ستم و هه‌ر ده‌ڕۆم. ته‌نیا دڵم به‌وه‌نده خۆشه گه‌ر هێڵه ئاسۆییه گریمانه‌ییه بمرییه وه‌همییه‌كانی به‌رده‌مم لێشم هه‌ڵێن و تخووبیشم نه‌كه‌ون، ده‌زانم كه رۆژێ، كاتێ، سه‌رده‌مێ به‌سه‌ریانا تێپه‌ڕ ئه‌بم و جێ پێی خۆم جێ ئه‌هێڵم. من دڵنیام! ـ هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن: دڵنیایی پێشه‌ی گه‌مژه‌گه‌له ـ به‌ڵام من دڵنیام، گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بازنه‌یه گشت هه‌ڵات هه‌ڵاته‌كانم و خۆ ره‌تاندنه‌كانم و به‌دوای ئاسۆداچوونه‌كانیشم به‌فیڕۆ چووبێ، یه‌ك شتم به‌فیڕۆ نه‌داوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: له‌گه‌ڵ هه‌رجارێكی هه‌نگاونانه هێورییه حه‌كه‌داره‌كانی تووڕه‌ییم، ژماره‌ی جێ پێكانم زۆرتر ئه‌بن و ...
به‌ڵێ! دڵم به‌وه‌نده خۆشه له‌سه‌ر ئه‌م بازنه پڕ له دووپاته‌ییه‌دا من.. له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه بازنه‌ییه پڕ هێله ئاسۆییه وه‌همییه گریمانه‌ییه بمرییه دووپاته‌ییه‌دا، جێ پێكانم جار له‌گه‌ڵ جار ژماره‌یان زیاتر و تۆختر ده‌بێ و زه‌مه‌نێكیش دێ كه جێ پێكانم ده‌بنه "هه‌رمانه‌ره‌و" و "به‌شدار"ه‌كانی داوی ئه‌من، بۆ گه‌یاندنی گاڕان و ڕان و مێگه‌له‌كه‌ی خۆیان به هه‌رمان، به‌سه‌ر هه‌مان "هه‌رمانه‌ره‌و"دا تێپه‌ڕ ئه‌بن كه‌وا ئه‌من جه‌سته‌ییم كردۆته خۆڵه‌مڕه!
***
