په‌ڕی 56 و 57 ه‌م
سه‌رم داده‌خه‌م و بیر ئه‌كه‌مه‌وه.. بیر ئه‌كه‌مه‌وه! له سووچێكی نادیاری كاسه‌ی سه‌رمدا، هه‌ست به به‌سته‌ڵه‌كێك ده‌كه‌م، هه‌ست به كه‌ڵه‌كه بوونی پاشماوه‌كانی بیرێكی بۆگه‌نی ترسه‌نۆك ده‌كه‌م، نازانم پێی بڵێم: بیر؟! یان: بیره‌وه‌ری؟! له‌وانه‌شه بكرێ پێی بڵێم: روانینه چه‌په‌ڵێكی گه‌مژانه‌ی به زۆره‌ملی له مێشك ئاخنراو! ئا.. ئه‌وه‌یان باشه: تێ ئاخنراو!
بیر له تێ ئاخنراوه‌كانی ناو مێشكم ده‌كه‌مه‌وه. ئا.. با بیرێكیان لێ بكه‌مه‌وه! نا.. بۆ به‌س بیر له تێ ئاخنراوه‌كانی ناو مێشكم بكه‌مه‌وه؟! ئه‌ی تێ ئاخنراوه‌كانی دڵم و رۆحم و جه‌سته‌م چی؟ ئه‌وان چیان لێ بێ؟ چیان لێبكه‌م؟ ئه‌ی كه‌ی بڕیارئه‌ده‌ی ئاوڕێكیش ده‌وان بده‌یه‌وه؟! جارێ لێگه‌ڕێ! جارێ ده‌بێ ئه‌و خودانی گه‌مژه‌ییه.. واته:مێشك ـ به‌گشت سوپا‌و و هێزه‌كانی ده‌ناخی ده‌خۆم سه‌ركۆنه‌ی‌كه‌م، هێرشگه‌ی‌كه‌م، دابڕمێنم، گسكی بده‌م و سه‌له پێشه‌ی كه‌م! ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاو و دوا هه‌نگاوی منی نوێیه!!! منی توێیه، منی توێ توێیه! ده ده‌ی! ده ده‌ی!!! ده زووكه ده‌ی!!! ده ده‌س پێ بكه ده‌ی!!!
سه‌برێكم لێ بگره واتا! سه‌رم لێ تێك مه‌ده واتا! ئه‌ها...! چم گۆ؟! گۆتم واتا! واتا؟؟؟! وه‌ش ئامای واتا! واتا گیان! ده‌مێ بوو ده‌ناو دێڕه‌كانما ده‌رنه‌كه‌وتبووی؟! ده‌مێ بوو ده‌نه‌ی دنیای ده‌مامك دۆزی دێڕه‌كانمت نه‌دابوو!؟ وه‌ش ئامای واتا! وه‌ش ئامای!
ده ده‌ی! ده ده‌ی! ده‌نه‌م بده! دڵم ده‌رهات ده‌نه‌م بده! زووكه واتا ده‌نه‌م بده! ئه‌م گه‌مژگه‌یه: واته میشكم ـ ئازارم ده‌دا! ئازار..! تێ ده‌گه‌ی؟!
چه‌می چه‌مه‌كانم گه‌لێ ده‌مه بۆ چه‌لێكیش جۆگه‌له‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌دیتووه! ده ده‌ی! ده ده‌ی! ده‌نه‌م بده! پێده‌شته‌كانی خوارووی چه‌می چه‌مه‌كانم قاقڕ بووگن، له ره‌نگ چووگن، خولیای دڵۆپێك ئاو به‌جارێك له خه‌و و زینده‌خه‌وی كردووگن!
ئا..خ واتا!!! ده‌روێش نێره‌كه‌ر!!! بۆكوێم ئه‌به‌ی؟!! بۆ كوێ؟! تۆ له‌جیات ئه‌وه‌ی ده‌نه‌م بده‌ی، پیلت گرتووم و راكێشم ئه‌كه‌ی!؟ ده ده‌ی! ده ده‌ی! ده‌نه‌م بده!!! تۆچ لێمانی یاخی بووگی؟ توویچ لێمان بێزار بووگی؟ تۆیچ لێمان مانگ بووگی!؟ ده‌زانم.. ده‌زانم! ده‌نه دانی بێ ده‌مامك، دڵ و ده‌روونی گه‌ره‌كه. ده‌زانم.. ده‌زانم!
واتا گیان، به‌دڵی خۆتكه! هیچ كات رێ نه‌ی، داواكانم بۆ ده‌نه‌دانم ده‌نه‌ت بدات! هیچ كات! رێگه نه‌ی! نا.. رێ نه‌ی! به‌گۆڕی بابی خێومه‌وه! گه‌ر خۆم حاڵم خاوێن بوایه، تێ ئاخنراوه‌كانی مێكشی ده‌خۆم، دانه دانه ده‌بژاردن و ده‌هه‌ڵده‌بژرادن!
واتا! له‌بیرت ماگه ؟ كه پێت وتم: ته‌داره‌ك بێ، مه‌باره‌ك بێ، وا له مێشكت ئاخنراوه، ئه‌سته‌مه هه‌روا رزگارت بێ!
***
