په‌ڕی 67 ه م
سه‌فه‌ره. له‌شی قورس و سڕ و گه‌رم و مه‌ستی خه‌وی مناڵ ئاسام، ده‌ده‌مه ده‌ستی زینده‌خه‌وێكی ده‌سكرد و، خۆمت لێ له‌گێلی ده‌ده‌م. خه‌یاڵم ــ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێ، به‌دوو په‌نجه، تان و پۆكه‌ی بۆ ده‌ركه‌وێ ــ له‌سه‌ر هه‌ردووك له‌پی ده‌سمی داده‌نێم و، به‌ری ئه‌ده‌م. من باسی ره‌گه‌زی ره‌مزی راچڵه‌كانێكی ناوازه‌ی خۆمت بۆ ده‌كه‌م و، تۆش به ره‌گه‌زی ده‌گمه‌نته‌وه، گوێم ده‌ده‌یتێ و، خۆتم لێ له‌گێلی ده‌ده‌یت.
ــ خۆ تێ ئه‌گه‌ی؟! ئه‌زانی خۆ چیت پێ ئه‌ڵێم؟!
ــ ئا..، نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم!
تۆ ئه‌زانی من چی ئه‌ڵێم، به‌ڵام ئه‌من ئه‌ڵێم: گوڵم! ره‌گه‌زی ره‌مزی راچڵه‌كانه ناوازه‌كه‌ی من چه‌نده ناڕوون و، تاسه‌ر ئێسقانان قووڵه، "ئا..، نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم"ه‌كه‌ی تۆ، سه‌د هێنده قووڵ و ناڕوونترێكه.
خۆزگه بمزانیایه ــ كاتێك پێت ئه‌ڵێم: خۆ تێ ئه‌گه‌ی؟! ئه‌زانی خۆ چیت پێ ئه‌ڵێم؟! و، تۆش ئه‌ڵێی: ئا..، نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم ــ چی ئه‌زانی؟! چۆن ئه‌زانی؟!
به‌درێژایی ئه‌م سه‌فه‌ره، ناچاو له‌چاو و، ناروو له‌روو، هه‌زار جارم باسی ره‌گه‌زی ره‌مزی ئه‌و راچڵه‌كانه ناوازه‌یه‌ی خۆم، "واته: تۆ ئه‌زانی له‌وسه‌ری دنیاش هه‌ندێك كه‌س هه‌ن دایكیان هه‌یه؟" بۆ كردی و، تۆش به: ئا.. نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم، وه‌ڵامت دامه‌وه.
ــ تۆ ئه‌زانی له‌وسه‌ری دنیاش ــ كه ئه‌ڵێم: ئه‌وسه‌ری دنیاش، زۆر دوور مه‌ڕۆ، هه‌ر ئه‌م دنیایه‌م مه‌به‌سته ــ هه‌ندێك كه‌س هه‌ن دایكیان هه‌یه؟
ــ ئا.. نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم.
كه ئه‌ڵێم: تۆ ئه‌زانی له‌وسه‌ری دنیاش هه‌ندێك كه‌س هه‌ن كه دایكیان هه‌یه و، دوایه تۆش ئه‌ڵێی: ئا.. و، دواتره‌كه‌شی ده‌ڵێی: نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم، چی ئه‌زانی؟! یانی تۆ ئه‌زانی.. یانی.. یانی.. یانی تۆ ئه‌زانی ره‌گه‌زی ره‌مزه‌شاراوه‌كه‌ی ئه‌و راچڵه‌كانه ناوازه‌یه‌ی من، كه له‌پشت ئه‌م ره‌سته‌یه:..، "واته: تۆ ئه‌زانی له‌وسه‌ری دنیاش هه‌ندێك كه‌س هه‌ن دایكیان هه‌یه؟" خۆی حه‌شارداوه، به دووپه‌نجه‌ی ده‌ست رێخستن، هه‌ڵسه‌نگانی بۆ بكه‌یت و، پێكهاته و تان و پۆ ناڕوونه‌كه‌ی له زه‌ینتا وێنا بكه‌ی؟!!
ــ ئا..، نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم!!!
ــ ئاخر چی ئه‌زانی؟! چۆن ئه‌زانی؟! بۆ شێتم ئه‌كه‌ی؟!!!
***
