په‌ڕی 66 ه‌م
تۆ به‌ڕێكه‌وت رێت كه‌وته ئه‌م شاره پڕ له چوارڕێیانه و ئێمه‌ش به‌دانسقه ده‌گه‌ڵت كه‌وتین و بووینه ژه‌نیاری تایبه‌تیی ئاوا‌زه پڕ له نه‌عره‌ته‌كانت. تۆ هه‌ر ده‌ڕۆی و رێ ده‌بڕیی و به ته‌واوی بوونته‌وه گۆرانی له قوڕگت ده‌ده‌یته ده‌رێ و ئێمه‌ش پێ به پێ، هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌ته‌كتا دێین و بۆت ده‌ژه‌نین.
ماڵاوا ئه‌ی ئاواز خوێنه ده‌نگ پڕ له نه‌عره‌ته‌كه، ماڵاوا! ئه‌ركی پێیان ئه‌سپێردراوی ئێمه تا ئێره بوو. له‌مه به‌دوا، له‌م چوارڕێیانی دابڕانه‌یا ئێمه ده‌بێ به جێت بێڵین و له‌ته‌ك ده‌نگبێژه رێبواره نه‌ناسراوه‌كه‌ی ترا رێگه ببڕین.
ئه‌م كاته‌ت باش خاتوونه به‌ساڵاچووه رێڤه‌نگه‌كه، له‌مه‌به‌ولا تا گه‌یشتن به چوارڕێیانی ئه‌وێ دی، له‌ته‌ك تۆیاین و ژه‌نیاری تۆین.
ماڵاوا له‌تۆش ئه‌ی پووره روومه‌ت داڕناوه دڵ پڕ له كه‌ڵكه‌ڵه هه‌ڵوه‌ریوه‌كه‌ی ئه‌وێ زه‌مه‌ن، ماڵاوا! ئیتر ئێمه ده‌بێ له‌ته‌ك كه‌سێ ترا رێگه ببڕین و ببینه ژه‌نیاری وی.
ئێمه گرووپێ ژه‌نیاری گه‌ڕۆكین. هه‌مێستاكه‌و گشت كات و ساتی ته‌مه‌نمان، به‌هێوری و دڵبڵاوی، له‌ته‌ك تاك به‌تاكی ده‌نگبێژه قوڕگ پڕ له نه‌عره‌ته‌كانی ئه‌م شاره پڕ له چوارڕێیانه هه‌نگاو ئه‌نێین و، بۆیان ئه‌ژه‌نین و جێیان ئه‌هێڵین.
ئه‌م كاته‌ت باش تۆره‌مه گچكه‌كه‌ی دایكه‌واو باوكه‌وا وه‌جاخ كوێره‌كه‌ی دیرۆك، ئه‌م كاته‌ت باش! تێی بچریكێنه نۆره‌ی تۆیه، له‌ته‌ك تۆیاین، بێ خه‌م به، بێ خه‌م! ئێمه بۆتۆشی ئه‌ژه‌نین. ئێمه ته‌نیا گرووپی ژه‌نیاری گه‌ردوونه‌گه‌ڕی ئه‌م شاره‌نین، تێی بچریكێنه و مه‌ترسه! دڵنیابه له‌سه‌ر هه‌ر چوارڕێیانێكی ئه‌م وڵاتی پڕ له چوارڕێیانی بێ گه‌ڕانه‌وه‌یا گرووپێ ژه‌نیاری گه‌ڕۆكی له‌چه‌شنی مه‌ت ده‌س ده‌كه‌وێ، دڵنیابه و ده‌نگ هه‌ڵبڕه، ئێمه له‌ته‌كتا تا سه‌رتای چوارڕێیانی گه‌ڕانه‌وه، كه-وابێ و، هه‌وساری چڕینه‌كه‌ت لێ نه‌قرتێ، له‌ته‌كتادێین. بێ خه‌به بێ خه‌م! له‌م شاره پڕ له چوارڕێیانه‌دا، دڵنیابه هیچ كات بۆ ژه‌نیاری وه‌كه‌مه دانامێنی. جا چۆن ئه‌بێ جێیتان بێڵین؟! نا.. نا..! ئێوه ده‌نگبێژه ناوازه نازداره‌كانی شاره دوور له شاگه‌شكه‌بوونه‌كه‌ی خۆمانن، شتی وا نییه و چتی وا نابێ! تێی بچریكێنن، ئێوه به‌خته‌وه‌ر ترین ئاوازخوێنه‌كانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وینه‌ن و دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه ئێوه: به‌قه‌ت په‌ڕه پووشێكیش ناخوازێ له‌بێ ژه‌نیاری بتۆقێن! ماڵاوا تۆش ئه‌ی تۆره‌مه گچكه‌كه‌ی دایكه‌واو باوكه‌وا، ماڵاوا!
به‌ڵێ ئێمه كۆمه‌ڵه گرووپێكی ژه‌نیاری گه‌ڕۆكی شارێكی پڕ له چوارڕێیانی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ین و گشت كات و ساتی ته‌مه‌نمان بۆ ئێوه‌ی ئاوازه‌خوێنی شاره پڕ له ده‌نگبێژه دوور له شاگه‌شكه‌ییه‌كه‌مان ته‌رخان كردووه و، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ئێمه له هه‌موو ئامێرێكی ژه‌نینی زه‌وین و زه‌مه‌ن شاره‌زاین و، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وایه‌كتان دێینه‌وه و، بۆتان ده‌ژه‌نین!
***
