په‌ڕی۶۵ ه‌م
ده‌ستم ده‌له‌رزێ. بزه‌یه‌كی بێ مانا گۆناكانمی گه‌رم داهێناوه. ئه‌م چاوه‌م و، ئه‌و چاوه‌ی كه‌م، ئاوسن له دڵۆپه‌ی ئاو. له ناو گوێم‌دا گه‌وره‌ترین ده‌نگی دنیا ـ ته‌نانه‌ت ئه‌وبه‌ری دنیاش ـ ده‌زرینگێته‌وه. دڵۆپه‌كان به‌بێ ده‌سته‌وداوێن بوونی تۆ، یان هه‌رشتێكی تر، سه‌ربه‌ره‌وخوار، سه‌ربه‌خۆ سه‌رده‌نێنه‌وه و سارد ده‌بنه‌وه. دڵم خه‌ریكه له شوێنی خۆی ده‌بزوێ. به‌جۆرێك له‌قووڵایی هاوار و تاریكی رۆچووم كه ئه‌ڵێی هیچ كات نه‌مویستووه، یان باشتروایه بڵێم: نامهه‌وێ بێمه‌وه‌ده‌رێ. دڵه‌ڕاوكێی كۆتایی هاتنی ئه‌م هاوار و غه‌ڵبه‌غه‌ڵبه دووهێنده‌ی تر دڵم وه‌ڕاتڵه‌كان ده‌خات و، ده‌ستی راچڵه‌كاو له نووسینم له تاودان راده‌گرێ. رۆده‌چم، له قووڵایی ره‌شایی هاوار ده‌چمه‌خوارێ، گه‌وره‌ترین هاواری دنیا ـ كه پێ ده‌چێ گه‌وره‌ترین هاواری ئه‌وپه‌ری بێده‌نگیش بێ ـ له‌گوێمدا ده‌زرینگێته‌وه. دڵم خه‌ریكه له جێگای خۆی ده‌چێته ئه‌وبه‌ری. نازانم بۆچی بزه‌یه‌كی بێ مانا و لێوڕێژ له چه‌شنی گه‌رمای دۆخی شه‌رم گۆناكانمی داگیرساندووه؟! له‌وانه‌یه ئه‌م ده‌نگه لارێم بكات، كێ ده‌ڵێ: لارێی نه‌كردووم؟! ئه‌م ده‌نگه سامناكه دڵنه‌وایی ده‌ره، ئه‌شێ له قوڕگی "هه‌ربزر"ێكی نامۆ به‌من و، نامۆ به بوونی من هاتبێته ده‌رێ! ئه‌م ده‌نگه و.. نا..! ده‌نگی دیكه نا! ته‌نیا و ته‌نیا هه‌ر ئه‌م ده‌نگه، دوایین ده‌نگی شیاوی له‌گه‌ڵ من مانه‌وه تا گۆڕه! بزه‌یه‌كی بێ خاوه‌ن له‌سه‌ر گۆناكانمه و قوڵپاوێكی خه‌ستی پێكه‌نینی شیاوی شێتانه‌ی ناخمی به‌دمه‌وه تاسه‌ر لێواری لێوه‌كانم هێناوه. چاوه‌كانم ده‌نووقێنم و به بۆشاییه‌كی بێ سووچی تاریكیی هه‌ناومدا ده‌چمه خواری، تاریك تاریكه! تاریكییه‌كی تاسه‌رلێوار ترسێنه‌ر و دڵ ڵێڵكه‌ر! بزه‌یه‌كی شێتانه‌ی شێداری پڕ له گاڵته‌جاڕم به‌سه‌ر گۆناكانمدا داكێشاوه. ئه‌م گۆنایه‌م و ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌شم گه‌رمه! گه‌رم گه‌رم! به‌ڵام نه‌ك گه‌رمی ئاگر و گه‌رمیی دۆخی شه‌رم! ئه‌م چاوه‌م و ئه‌وی دیكه‌شم گاڕانێك دڵۆپه‌ی به‌ناو فرمێسك ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیون. دڵۆپه‌كان به‌رده‌بنه‌وه خوارێ و بێ ره‌حمانه ده‌پڵیشێنه‌وه و سارد ده‌بنه‌وه‌و ده‌بنه‌وه به ده‌می مردوو! ئه‌م په‌ڕی ژێرده‌ستی له‌نووسین سڵه‌میوه‌شم ته‌ڕه، ته‌ڕی فرمێسكه. كاتێك به‌سه‌رشوێن پێی فرمێسكه‌كانمدا پێنووسه‌كه‌م ده‌ئاژۆم، وشه‌كان تۆختر خۆیان ده‌نوێنن و، جێ ئه‌مێنن. وشه‌كان تۆخترن له جاران. ده‌ستم ده‌له‌رزێ و گۆناكانم گه‌رم گه‌رمن. دڵنیام ئه‌م گه‌رمییه گه‌رمی دۆخی شه‌رم نییه! دڵنیام ئه‌م گه‌رمییه گه‌رمیی گڕكانی گاڵته‌جاڕئامێزی تاریكی و، تینی خۆش ئایسانی پۆلووی هاواری له‌قوڕگان قه‌تیس ماوی دۆخی ئارامییه سۆزانییه‌كه‌مه‌و، ئیتر هیچی تر! دڵنیام...! دڵنیا!!!
***
