په‌ڕێ 64 ره م
هه‌میشه خۆی به سه‌ربڵند ئه‌زانی. خه‌و و خۆراكی چاكی پێ مه‌تڵه‌ب نه‌بوو. دوای ئه‌وه‌ی ناوی خۆی له نێو پاڵێوراوه‌كانی ئه‌مجاره‌ی "هه‌ڵبژاردنی گه‌وره‌ترین و گه‌مژه‌ترین سه‌رۆكی سێ كوچكه‌ی دنیا" دا بینی، نه‌یزانی له پێكه‌نینا بگری، یان بۆینباخه‌كه‌ی گرێ بدات و بچێ وه‌ئه‌ستۆی بگرێ.
به‌رهه‌ڵستكاره خۆماڵییه‌كان په‌تی دژایه‌تی و پانتاو مه‌ودای نێوان سه‌رشۆڕی و سه‌ربڵنیدیان وه‌ك ته‌سبێحی قه‌زوان له قولی مشتی دا بوو. به‌ربه‌ره‌كانێ و هه‌وڵی بێ وچانی زه‌لامه زه‌به‌لاحه قێزه‌ونه‌كان، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی، سه‌ربه‌ستیی په‌لاماردان و، خوێن رێژی، به‌ڕاستی جێی تێڕامان و پێیاهه‌ڵدان و ئافه‌ره‌م پێ گوتنه. به‌تایبه‌ت كاتێك بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌ڕاستی سه‌ربه‌ستی چه‌نده قه‌حپه‌یه‌كی خۆشداكه‌نه و دڵفراوانه و، كاتێ ده‌بینی هه‌ر خوله‌كه‌و به‌ده‌ست كڕیارێكه‌وه هه‌ڵده‌خولێته‌وه و له‌بن گه‌ماڵێك دا ده‌گه‌وزێته‌وه، به‌خۆت ده‌ڵێی: ئافه‌رم بۆ سه‌ربه‌ستی! ئافه‌ره‌م...!
سه‌ربه‌ستیی چه‌په‌ڵی، سه‌ربه‌ستیی ناچه‌په‌ڵی، سه‌ربه‌ستیی به‌ربه‌ره‌كانێ كردن له‌گه‌ڵ هیواكان، سه‌ربه‌ستیی له‌سێداره دانی به‌سه‌رپێیان ماوه‌كان، سه‌ربه‌ستیی بڕیار و سه‌ركۆنه‌ی شیاو به‌ده‌ست رێبه‌رانی نه‌شیاو، سه‌ربه‌ستیی سه‌ركزی و سه‌رشۆڕی، سه‌ربه‌ستیی شاگه‌شكه بوون به تۆمه‌تباركردنی ئه‌م و ئه‌و.
كاربه‌ده‌ستانی سه‌ربه‌ستی! چاوه‌دێران و پارێزه‌رانی هێلكه و هێلانه‌ی حاجی له‌ق له‌قه په‌ره‌وازه‌كان! به‌قوربانی ئه‌و ده‌رپێ پیسانه‌تان بم، كه ئێژی له دروومانگه‌ی تایبه‌تیی خواوه بۆتان به‌دوورین درواوه، ئه‌رێ ئێوه بۆ ئه‌وه‌نده سه‌ربه‌ستن؟! بۆ ئه‌وه‌نده سه‌ربه‌ستی سه‌ر به"با"دانی خه‌ڵگوو لێ جوانه؟! ده‌ك به‌پیرۆزتانم خاو كردبێته‌وه! ئه‌و پیرۆزه قوز دۆڵچه نه‌فره‌تییه سۆزانییه ترسناكه‌ی كه خه‌یاڵی نێرینه‌ی پاكیخوازی منداڵیی هه‌موومانی ـ به‌ترس له دڕانی په‌رده‌یه‌ك كه هه‌زاران جار دڕابوو ـ بۆخۆی داگیر كردووه!
لق و پۆپی زاڵێتیی سه‌ربه‌ستییه خوێن شیرنه‌كه‌تان هه‌موو سووچ و كه‌لێن و كه‌له‌به‌رێكی ئه‌م سه‌رزه‌وینه‌ی گرتۆته‌وه.. سه‌یره! باشه چۆن له‌و ته‌مه‌نه پڕ له جیهانگیرییه‌تان تا به‌ئێستا شریخه‌ی چه‌پڵه رێزان و هۆتافه گوێ كه‌ڕێنه‌كانی مه‌تان نه‌بیستووه؟! بۆ قه‌درمان نازانن؟! قه‌درمان بزانن! ئاخر ئێمه گه‌وره‌ترین پاڵێوراوی گه‌مژه‌ی دنیامان سه‌رۆكه. گه‌وره‌ترین سه‌رۆكی سێ كوچكه‌ی دنیا كه سه‌ربه‌ستییه‌كی ته‌واوی له دڕاندنی په‌رده‌ی كچێنیی سه‌ربه‌ستی پێ به‌شیوین و دڵنیاشی كردووینه‌ته‌وه كه له ئه‌نجامه‌كانی دوای دڕان نه‌ترسین.
ئا...خ سه‌ربه‌ستی! چه‌نێ قه‌حپه‌یه‌كی خوێنشیرن و قوزهه‌زار په‌رده‌ی له‌سه‌ر ده‌ستانی! به‌قوربانی ئه‌و قوزه هه‌زارپه‌رده هه‌ڵقلیشاوه‌شت بم! باشه..!!!
***
