په‌ڕێ 62 وه‌م 63 یه‌م
هه‌ڵێ! نا.. شتی وام پێ مه‌ڵێ. ناوئه‌شكه‌وتیانه بیرئه‌كاته‌وه. بۆ وابیر بكاته‌وه ناجوانه؟ ئه‌ی جوانه؟! من له‌وجۆره بیركردنه‌وانه بێزارم. كارت به‌وه‌ی نه‌بێ كه كێ ده‌ڵێ چی، كارێك بكه كه‌س بۆخۆشی نه‌زانێ ده‌ڵێ چی. پێوه‌ندی ئێمه چۆنه؟ لێی گه‌ڕێ. ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به منه، باهه‌ر قسه‌ی قۆڕ بكه‌ن. بناڵێنن!!! له‌سه‌رم وه‌قسه مه‌یه، با بێ ده‌نگیت فججه‌یان پێ بكات! پرچت جوانه. كورته. درێژه‌كه‌شی جوان بوو. زۆربه‌ی ددانه‌كانم ره‌ش بوونه‌ته‌وه. جێگه جێگای ئه‌م ده‌سنووسه وا ئێستا خه‌ریكی پاك نووسه‌كه‌یم، ئه‌وه‌نده قۆنه‌رانه و گه‌لحۆیانه نووسراون كه بێزم نایه جارێكی دیكه بیاننووسمه‌وه. هیچیان لێ هه‌ڵناوه‌رێ. هه‌ڵناكڕێ. من پێم خۆشه. تۆ پێت ناخۆشه. واهه‌ست ده‌كه‌م. واهه‌ست ناكه‌م. من پێم وایه. تۆ پێت وانییه. وام پێ جوانه. وات پێ جوان نییه. ئه‌وه چییه ئه‌م قسه حیزانه؟! ده‌مهه‌ویست بڵێم: خۆشه‌ویسته‌كه‌م! تكایه ئه‌گه‌ر له‌بیرت نه‌چوو، دوای ئاهه‌نگی پێك گه‌یشتمان، وه‌بیرم بهێنه‌وه، جار جاره داوات لێ بكه‌م كه بێیتته به‌ر په‌نجێره و سه‌یرێكت بكه‌م. ئێستا باپیرم خه‌وتووه. فه‌قیره زۆر به‌ته‌مه‌نه. هیوادارم ئه‌مشه‌و بمرێ، ئاخر ئه‌وه گه‌وره‌ترین ئاواتییه‌تی. ئه‌وه چ بوو؟! هه‌ر له‌خۆڕا وه‌بیر په‌ڕگار و هێڵكێش و شتی وا كه‌وتمه‌وه، ئاخر له‌قسان منیش سه‌رده‌مایه‌كی نه‌خشه‌و شتی ئیهیوالانه‌م ده‌كێشاوه. ئێستا كه‌م بینین باشتره یان زۆر بینین؟! هاتووچووه‌كان و كاته پڕبایخه‌كانی بوونه‌وه‌ره‌كانی ناو زه‌ریاكانی سه‌رده‌مه‌كانی.. ئه‌رێ ئه‌وه چییه ئه‌م هه‌موو كانی كانییه؟! به‌سیه ئیتر! كاتێ باسی گیانسانم بۆ ئه‌كه‌ی له ماچكردنت دڵسارم ئه‌كه‌ی. چاویان ده‌رئه‌هات. ده‌ك بێ به‌ڵابی! ده‌كووژن با بكووژن، له‌وانه‌یه... لێی گه‌ڕێ كاكه كابرا حه‌زی له گوشینه و ته‌واو!
واتاگیان! زۆر سپاس كه كاتی بیركردنه‌وه‌كه‌ت بۆ نوێ كردمه‌وه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رۆشییه‌كانمان كه‌م بكه‌ینه‌وه، ده‌بێ له په‌رۆشییه‌كانمان كه‌م بكه‌ینه‌وه. هه‌ر بۆیه چاوێك به‌م لاپه‌ڕانه‌شدا بخشێنه. وه‌ره سه‌ر هێڵی خه‌یاڵم و بووزێكم بۆ لێ بده. ئه‌مشه‌ویش له‌خه‌ونتدام. بانی چاو. زۆر باشه. بۆسه‌رێ! نا.. بۆخوارێ! ببووره ده‌تبینم. ئێ ته‌واوه ناتبینم! له خاڵه‌كانمدا بیر ده‌كه‌مه‌وه. براكانی دایكم ناڵێم. مه‌به‌ستم خاڵه‌كانی ناو له‌شی خه‌یاڵمه. خه‌یاڵ خۆی به‌ته‌نهایی بێكه‌س و، بێ ده‌ست و پێیه، هزرینی بۆ نایه، خه‌یاڵ پێم قه‌رزداره، گه‌رمن نه‌بوایه‌م خه‌یاڵ داده‌ڕزا، ئه‌وه من بووم كه‌وا به‌خاڵه‌كانی له‌شی خه‌یاڵم زۆر جار ده‌فكرام و ده‌هزارم و ده‌دركام و ده‌رۆده‌چوام، تا رۆحێ وه‌به‌ر رۆحی بنێمه‌وه. ئه‌و په‌یكه‌ره بێ ناونیشانه‌ی به‌ده‌ست و ته‌شوێی تۆ داتاشراوه، كێ دایتاشیوه؟! با روونتر بێڵێم: كێ دایپۆشی بوو؟! واژۆی كێی له‌بنه‌وه بوو؟!
داهاتووی گه‌وره! ژماره چه‌ند بێ؟ ژماره‌ی ناوێ! بڵێی بۆی ببێ؟! دووڕدوونگی قه‌به! چه‌ند قه‌پاڵه‌بێ؟! به‌قه‌پاڵ نابێ! با به قه‌باڵه بێ؟!
به‌قوربانی دڵه‌ت بم خه‌یاڵه‌كه‌ی خۆم، ته‌پلۆسه‌كه‌ی من، خه‌یاڵی خه‌ڵكی گشت فڕكه‌ی فڕین گه‌یاندنییه عاسمان، كه‌چێ ئه‌نه‌هوو ئه‌تۆش خه‌یاڵی خه‌ڵكی، كوا..! له‌جیات فڕین، به‌قاقای تڕین، ئه‌وهات قوون به زه‌وینه‌وه پان كردۆته‌وه، كه‌س نازانێ كه ئایا ئێسته: قوونت به عه‌رزه یان عه‌رزت به‌قوونه؟!
***
