په‌ڕی 81 یه‌كه‌م
ئه‌من زۆرشت ده‌زانم، به‌ڵام ته‌نها له یه‌ك شت ده‌ترسم.
ده‌زانم هه‌ناسه بكێشم، یانی هه‌ڵی مژم و ده‌ری ده‌مه‌وه.
ده‌زانم بێده‌نگ بم، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌بێ ده‌نگی زابێتم، بێ ده‌نگ.. بێده‌نگ.
ده‌زانم نه‌بیستم، كه‌ڕ.. كه‌ڕ.
ده‌زانم ئارام بم، بێ هه‌ست و خوست، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ردێكی رۆح ده‌به‌ر بم، ئارام.. ئارام.
ده‌زانم له‌بیر بكه‌م، وه‌ك ئه‌وه‌ی تازه به‌ربووبێتمه‌وه كۆشی دایكم.
ده‌زانم هیچ شتێك نه‌زانم، به‌بێ ئه‌وه‌ی درۆ له‌گه‌ڵ خۆم بكه‌م.
ده‌زانم ببینم، ته‌نانه‌ت ئه‌وشتانه‌ی خولقێنه‌ره‌كانیشیان نایانبینن.
ده‌زانم به‌هه‌مووشتێكی خۆم پێكه‌نینم بێ، به‌ڕابردووم، به ئێستام، به‌داهاتووم، به‌هه‌موو ساویلكه‌ییه‌كانی ژیانم، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ كات ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك چركه‌ش جگه له ساویلكه‌یی دا نه‌ژیابێتم و، ئێستاش نه‌ژیم و، له‌داهاتووشدا نه‌ژێه‌م.
ده‌زانم هه‌موو "ده‌زانم"ه‌كانی ژیانم نه‌زانی بووـ ون.
ده‌زانم بمرم، له كاتێك دا كه ده‌زانم زیندووم.
ئه‌من زۆرشت ده‌زانم، به‌ڵام ته‌نها له یه‌ك شت ده‌ترسم.
ده‌ترسم هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه ده‌یانزانم له‌وكاته‌ی دا كه ده‌بێ له‌بیرم بن، له‌بیرم نه‌بن.
ده‌ترسم ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه له كونێكی دیكه‌وه به‌ربوومه‌وه سه‌ر دنیایه‌كی دیكه له‌بیرم نه‌بێ: هه‌ناسه بكێشم و گوێ له‌ده‌نگی هه‌ناسه‌كانم رابگرم، له‌بیرم نه‌بێ له‌بیر بكه‌م، له‌بیرم نه‌بێ ببینم، له‌بیرم نه‌بێ به‌هه‌مووشتێكی خۆم پێكه‌نینم بێ، له‌بیرم نه‌بێ هه‌موو ده‌زانمه‌كانی ژیانم نه‌زانی بووـ ون، له‌بیرم نه‌بێ...
ئه‌من زۆرشت ده‌زانم، به‌ڵام ته‌نها له‌یه‌ك شت ده‌ترسم:
ـ ده‌ترسم له‌بیرم نه‌بێ بمرم، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی ده‌یانزانم له‌وكاته‌ی دا كه ده‌بێ له‌بیرم بن، له‌بیرم نه‌مابن!
***
په‌ڕی 8۰ یه‌م
خودا ئاوه، ئایینه "ئایین"يش تراویلكه"یه.
گۆرانی خۆشه. هه‌موو گۆرانییه‌ك خۆشه. گۆرانی.. خۆشه.
خودا ئاوه، ئایینه، ئایین "ئاوین"ه، ئاوینیش " تراویلكه"یه.
گۆرانی له‌گه‌ڵی بڵێیه‌وه خۆشه.
خودا ئاوه، ئایینه، ئایین "ئایینه"یه.
ده‌نگی گۆرانی بێژێكم پێ خۆشه، ده‌ڵێن: قوونده‌ره.
خودا ئاوه "ئاو"يش ئایینه‌یه، ئایینه‌ش "ئاوێنه"یه، ئاوێنه‌ش "ئاوـ وێنه" یه، ئاوـ وێنه‌ش تراویلكه‌یه.
چه‌نده خۆشه گۆرانی بێژیش بی و قوونده‌ریش بی و خه‌ڵكیشی خۆشیان بوێی.
خودا ئاوه، ئایینه، ئایینه‌یه، ئاوێنه‌یه، ئه‌وانه‌ش هه‌موویان شۆق ده‌ده‌نه‌وه.
هه‌موو گۆرانی بێژێك ده‌نگی خۆشه، خۆ به قوونده‌ری و قه‌ڵه‌وی و گێڕ و قۆڕ قاحپه‌یی نییه. به‌ده‌نگه.. ده‌نگ.
خودا ئاوه، شۆق ده‌داته‌وه، یانی هه‌ر ده‌ڵێی "ئاوێنه"یه.
ده‌نگ خۆشه، ناخۆش نییه، پێم خۆشه و هه‌ستامه حه‌وا.
خودا ئاوه "ئاو"يش ئاوێنه‌یه، ئاوێنه‌ش "ئه‌وین"ه، ئه‌وینیش شۆق ده‌داته‌وه.
هه‌رچیم به‌رگوێ بكه‌وێ، گوێی ده‌ده‌مێ و .. خۆشه.
خودا ئاوه، ئاوێنه يه، ئاوێنه ش "ئاوـ وێنه"یه، ئاوێنه‌ش شۆق ده‌داته‌وه.
گۆرانی خۆشه، "سه‌ڕین"ه، سه‌ڕین "زه‌ڕین"ه، زه‌رینیش خۆشه، جا هه‌ر كه‌رێك بسه‌ڕێنێ.
خودا ئاوه، ئایینه‌یه، ئاو ئایین ه، ئاوـ وین ه، ئاوینه‌یه، ئاوێنه‌یه، ئاوێنه‌ش، ئه‌و ـ وێنه یه، ئه‌وـ وێنه‌ش، ئه‌وینه‌یه، ئه‌وینه‌ش "ئه‌وین"ه، ئه‌وینیش تراویلكه‌یه.
تراویلكه بابۆڵه‌یه، بابۆڵه رۆنه، بابۆڵه رۆن به‌منداڵی خۆش بوو.
منداڵی خۆشه، بابۆڵه رۆن به‌منداڵی خۆش بوو، ئێستا خۆش نییه.
تراویلكه مره‌بای گێزه‌ره، مره‌بای گێزه‌ر به منداڵی خۆش نه‌بوو.
منداڵی خۆشه، مره‌بای گێزه‌ر ئێستاش خۆش نییه.
تراویلكه شۆرباو پیوازه، شۆرباو پیواز به‌منداڵی خۆش نه‌بوو.
منداڵی خۆشه، شۆرباو پیواز ئێستاش خۆش نییه. ده‌مڕشێنێته‌وه.
تراویلكه به‌دبه‌ختییه، منداڵی به‌دبه‌ختی منداڵی نه‌بوونییه.
منداڵی خۆشه، كڵاو و ده‌سكێش و چه‌كمه و شاڵگه‌ردن و باڵته و هه‌بوونی و تێری، له سه‌رما و ته‌ڕی و قوڕیدا، بۆ منداڵ باشه، "باشه"ش هه‌مان خۆشه‌یه.
تراویلكه شه‌ڕه تۆپه‌ڵه‌یه، به منداڵی شه‌ڕه تۆپه‌ڵه خۆشه.
منداڵی خۆشه، شه‌ڕه تۆپه‌ڵه ئێستاش خۆشه.
خودا ئاوه، ئاو تۆپه‌ڵه‌یه، تۆپه‌ڵه تراویلكه‌یه.
منداڵی خۆشه.
خودا تۆپه‌ڵه‌یه، بیری شه‌ڕه تۆپه‌ڵه‌م كردووه!!!
***
په‌ڕی 79 یه‌م
گووم بخواردبایه له‌و قسه‌یه باشتر بوو: پێویستی كاتێك پێویسته كه پێویستیت پێی بێ، كه پێویستیت پێی نه‌بوو پێویست ناكات.
مامی سۆران ده‌لًێ:" كه‌ر نه‌بایه‌ی كه‌ر نه‌ده‌بووی."
ئه‌من ده‌ڵێم:" خۆشم نه‌ویستبایه‌ی خۆشم نه‌ده‌ویستی."
گووم خواردبایه له‌و قسه‌یه باشتر بوو: كاتێك من كارم به‌تۆیه یانی تۆ كارت به منه،
كاتێك من یادی تۆ ده‌كه‌م یانی تۆ یادی من ده‌كه‌ی.
گووم خواردبایه له‌و قسه‌یه باشتر بوو: لات نه‌دابایه لات نه‌ده‌دا،
به‌دوات دا نه‌هاتبایه‌م به‌دوات دا نه‌ده‌هاتم.
رۆژێك نا، شه‌وێك، له‌سه‌ره‌تای لادانته‌وه پێویستیم پێت بووه بۆیه پێویستیم پێته.
شه‌وێك نا، رۆژێك، له‌سه‌ره‌تای كه‌رێتیمه‌وه بۆت كه‌ربووم بۆیه كه‌ربووـوم بۆت.
رۆژێك نا شه‌وێك، له‌سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستییه‌وه خۆشم ویستووی بۆیه خۆشم ده‌وێی.
شه‌وێك نا، رۆژێك، له‌سه‌ره‌تای ناسینته‌وه كارت پێم بووه بۆیه كارم پێته.
رۆژێك نا، شه‌وێك، له‌سه‌ره‌تای دوورخرانه‌وه‌ڕا یادی تۆم كردووه بۆیه تۆ یادی من ده‌كه‌ی.
گووم خواردبایه له‌م قسه‌یه باشتر بوو: خه‌وم دێ بۆیه خه‌وم نایه.
خۆزگه پێویستیشم پێت نه‌بوایه هه‌ر پێویستم پێت ده‌بوو.
خۆزگه كه‌ریش نه‌بوایه‌م هه‌ر بۆت كه‌رده‌بووم.
خۆزگه خۆشیشم نه‌ویستبایه‌ی هه‌ر خۆشم ده‌ویستی.
خۆزگه كاریشم پێت نه‌بوایه هه‌ر كارم پێت ده‌بوو.
خۆزگه یادیشم نه‌كردبایه‌ی هه‌ر یادم ده‌كردی.
خۆزگه خه‌ویشم نه‌هاتبایه هه‌ر خه‌ونم ده‌دیتی.
گووم خواردبایه له‌و قسه‌یه باشتر بوو: خۆزگه كاتێك خۆزگه‌مان ده‌خواست خۆزگه‌مان نه‌خواستبایه.
زۆرم بیر له‌وه كردۆته‌وه كه ئایا به‌ڕاستی ئه‌وخه‌ڵكانه‌ی به‌رامبه‌رت راده‌وه‌ستن شیاوی ئه‌وه هه‌ن، یانی بایی ئه‌وه‌نده‌هه‌ن رووبه‌ڕوویان راوه‌ستی و گوێت له‌ده‌نگیان بێ؟ هه‌موو هه‌موویان!
له دووره‌وه ناوت ده‌بیستن، تامه‌زرۆی بینین و بیستنت ده‌بن، به‌ڵام كه له نزیكه‌وه ده‌تناسن پێت ناڵێن: تۆ ئه‌وه‌نی كه پێویستمان پێی بوو كه بۆمان كه‌ر بێ، خۆشمانی بوێ، كه‌ری كارَیمان بێ، كه یادی یۆنجه نه‌كات و خه‌ویش نه‌زانێ!
به‌ڵكوو به‌چاو پێت ده‌ڵێن: ها ها ها ها ها هههههههههه هه‌ڵه‌بووین، بڕۆ بمره.
تڕێكم كه‌ند ( گووم خواردبایه له‌و قسه‌یه باشتر بوو ).
ئه‌م قسه‌یه گووخواردن نییه باوه‌ڕه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڵنیام باوه‌ڕ جۆرێك گووخواردنه و دڵنیاییش تاسه‌ر ئێسقان گه‌مژه‌ییه، به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌م به گووخواردن نازانم:
"بێگانه قه‌ت بێ گان نابێ ئه‌وه خۆمانه‌یه بێگانه."
دانیشتوانی ئه‌م نیشتمانه دانیشتوانی ئه‌م نیشتمانه نین دانیشتوانی نیشتمانه‌كه‌ی دیكه‌ن، نیشتمان؟ كام نیشتمان؟!