په‌ڕی 7۸ ه
دۆستان دوای دووساڵ و بڕێك چاوه‌ڕوانی من و ئاره‌زوو، دوایین رۆژه‌كانی چاوه‌ڕوانیمان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین و، به‌م زوانه خۆشبه‌خت ده‌بین!
گوتم بۆ رێز لێنان له دنیای مه‌جازی، با دوایین نامه‌ی خۆم بۆ ئاره‌زوو، له وێبلاگه‌كه‌م دا بڵاو بكه‌مه‌وه و زۆر سپاسی یاهوومه‌یل بكه‌م، و پێی بڵێم: یاهوومه‌یل گیان زۆر سپاس بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌ك دووساڵه بێ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ك و بێ هیچ چه‌شنه كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك نامه‌كانی منت به ده‌ستی ئاره‌زوو گه‌یاند و لێفه‌ت له‌سه‌ر هیچ سوڕێكی ئێمه هه‌ڵنه‌دایه‌وه و زۆر رازدارانه نامه‌كانت پاراستین! درووسته هه‌ندێك چار گله‌یی ئه‌وه‌م لێ ده‌كردی كه هه‌سته‌كانم به‌باشی ناگوازییه‌وه و زۆر وشك و برینگی، به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و گله‌ییانه زۆر زۆر به‌قوربانت بم و ئه‌مه‌كداری خۆم به پێشكه‌ش كردنی دوایین نامه‌ی خۆم و ئاره‌زوو به‌تۆ راده‌گه‌یه‌نم.
ئه‌م نامه‌یه پێشكه‌ش به رۆحی به‌رزی "یاهوومه‌یل"!
ئاره‌زوو ماڵه‌كه‌م، ماچ... دڵه‌خورپه و تامه‌زرۆیی و دڵه‌كوته‌كانم رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر و توندتر ده‌بن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه، ئه‌م دڵه‌خورپه و دڵه‌راوكێیانه‌ی ئه‌مجاره‌یانم به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دڵه‌راوكێكانی پێشووم، ئارامیم پێ ده‌ده‌ن و هه‌ناسه‌كانم زۆر له جاران مه‌ستانه دێنه‌ده‌رێ.
باوك! باسی باوكت كردبوو! باوك بوونی من! ئاخ كه ئاره‌زوو ده‌بێ باوكایه‌تی چ چێژێكی هه‌بێ! ئێمه‌مانان به‌حوكمی ئه‌وه‌ی دایكانمان هیچ كات سۆزی دایكانه‌یان لێ نه‌شاردووینه‌ته‌وه، تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌توانین هه‌ستی دایكێك له مێشكی خۆماندا وێنا بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه باوكانی وڵاتی ئێمه ئه‌وه‌نده‌یان ده‌مامك و سه‌رپۆش له‌سه‌ر سۆزی باوكانه‌یی خۆیان داناوه، زۆر جار به‌زه‌حمه‌ت بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌بێ باوك بوون چ هه‌ستێك له‌لامان سازبكات!
تۆ ده‌بێ باوكایه‌تی چ هه‌ستێك به باوكێك بدات؟! زۆر پرسیارێكی قورسه! من ته‌نیا یه‌ك جار هه‌ستم كردووه باوكایه‌تیش چی له دایك بوون كه‌م نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌جرووبه‌یه‌م نه‌بوایه هیچكات نه‌مده‌توانی ده‌رك به‌وه بكه‌م كه چه‌نده ده‌توانم جگه‌ر گۆشه‌كه‌مانم خۆش بوێ! ئه‌و ته‌جرووبه‌یه بۆ من زۆر گه‌وره و پیرۆزه و هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بووم به‌باوك ره‌چاوی بكه‌م!
تۆ بێنه پێش چاوی خۆت، باوكێك له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵگای ئێمه، كه هیچ كات له‌به‌ر قسه بێ ماناكانی خه‌ڵكانی ده‌ورووبه‌ری خۆی نه‌یتوانیوه منداڵه‌كه‌ی له‌ئامێز بگرێ، نه‌یتوانیوه ماچی بكات، نه‌یتوانیوه پێی بڵێ كه چه‌نده‌ی خۆش ده‌وێ، نه‌یتوانیوه به‌درێژایی ته‌مه‌نی یه‌ك جار له‌گه‌ڵی خه‌ڵوه‌ت بكات، نه‌یتوانیوه به‌هه‌موویه‌وه له ته‌واوی ته‌مه‌نی دا به‌قه‌د ژماره‌ی قامكه‌كانی ده‌ستێكیشی بزه‌بۆ منداڵه‌كانی لێ بدات، به‌ڵام كاتێك منداڵه‌كه‌ی له زانكۆ ده‌بێ و جارێك ته‌له‌فوونی بۆ ده‌كات و ده‌ڵێ: ناسر! ناسر خوله! ئه‌وه بۆ نایه‌وه، رۆڵه ئه‌وه‌نده له‌و عه‌جه‌مستانه چی ده‌كه‌ی؟ بۆ ته‌حتیلات بۆچی نایه‌وه؟ ــ بابه بۆچی بێمه‌وه، نایه‌مه‌وه، جارێ خۆ هێنده نییه له‌زانكۆم، ماوه‌یه‌كی دیكه دێمه‌وه، بۆچی له‌خۆڕا پووڵێكی زۆر به ماشێن بده‌م و له‌وسه‌ریش بۆ گه‌ڕانه‌وه دیسان به‌هه‌مان شێوه؟! ها! ده‌گه‌ر وایه لێره‌بم زۆر باشتره! ـــ ناسر خوله ـ له‌پشت گووشی هه‌ست به بیستنی هه‌نیسك ده‌كه‌م ـ رۆڵه ناسر گیان یانی له‌به‌ر كرێ ماشێن نایه‌وه؟ ـ هه‌ست به هه‌نیسك و گریانێكی خه‌فه‌كراو ده‌كه‌م ـ ناسرگیان به‌قوربان هه‌سته‌وه‌ره‌وه خۆ له‌برسان نه‌مردووین، بایه‌ی ئه‌وه‌نده‌مان هه‌ر ده‌بێ بیده‌ین به كرێ ماشێن ـ حه‌په‌ساوم ئه‌وه باوكمه به‌من ده‌ڵێ ناسر گیان؟ ئه‌وه باوكمه ده‌گری؟ موچووڕكێكی رووخێنه‌ر له‌بنی پێوه تا تۆقی سه‌رم سه‌ڕی كردم، بێ ئیختیار پێكه‌نین و گریان و له‌رز و ئاره‌قه‌م تێكه‌ڵ كرد‌و و گوتم: بابه‌گیان ـ ئه‌وه منم به‌بابم ده‌ڵێم بابه‌گیان؟ ـ بابه‌گیان ئه‌وه ده‌گری؟ مه‌گری بابه‌گیان به‌قوربان! ـ ئه‌وه منم به‌بابم ده‌ڵێم به‌قوربان؟ ـ مه‌گری بۆ ده‌گری! ـــ ناگریم دڵم پڕبووه، به‌خودا ناسر گیان ئه‌گه‌ر بمانبوایه بۆخۆم ده‌هاتم له‌و عه‌جه‌مستانه پیسه‌م ده‌هێنایه‌وه، ده‌ی كوڕم هه‌ر هیچ نه‌بێ بڕێك زوو زوو وه‌ره‌وه! ـ بابم گوتی گوڕم؟ یانی من كوڕی بابم؟ ـ ـــ باشه بابه‌گیان هه‌ر سبه‌ی دێمه‌وه سبه‌ی...
هیوادارم منیش بتوانم وه‌ك بابم ئه‌ورۆژانه‌ی گوێم له‌چرپه‌ی رۆحانی منداڵه‌كه‌م ده‌بێ بتوانم بگریم! بگریم به‌و راده له وره‌یه‌ی كه‌بابم بووی، هه‌رچی عه‌یبه و بڤه و شووره‌یییه‌ی خسته ژێر پێ و بۆ من گریا، بۆ من! ئاخر من بۆ ئه‌وه‌نده نه‌زان و نه‌فام بووم پێم وابوو بابم قه‌ت منی خۆش نه‌ویستووه؟ بۆ بۆ؟
ئاره‌زوو ئازیزه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌بینی زۆر جار راشكاوانه پێت ده‌ڵێم به‌قوربانت بم، پێت ده‌ڵێم: ئازیزه‌كه‌م! پێت ده‌ڵێم: گیانی شیرینم، پێت ده‌ڵێم: ماڵه‌كه‌م! ئه‌و قسانه ته‌عاروف و مه‌زه‌ی راگرتنی خۆشه‌ویستیمان نین، ئه‌و قسانه بۆ سه‌لماندنی خۆشه‌ویستی من بۆ تۆ نییه، ئه‌وقسانه بۆ ئه‌وه‌ناكه‌م كه وه‌ك باوه به‌خۆشه‌ویسته‌كانمان بڵێین خۆشمان ده‌وێنن نا.. ! به‌ڵكوو من له‌ناخه‌وه ئیمانم به‌وه هێناوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێن، شیاوی خۆشه‌ویستین، وه‌ك باوكم كه به‌هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی كۆمه‌ڵگاشه‌وه نه‌یتوانی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ من بشارێته‌وه، منیش ئاوا تۆ به‌شیاوی ئه‌وه ده‌زانم كه پێت بڵێم: خۆشم ده‌وێی! من ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌زانم كاتێك به كه‌سێك ده‌ڵێم: گیان، یان خۆشم ده‌وێی ته‌واوی پێكهاته‌كانی بوونم ده‌خیلن له گوتنی ئه‌و وشه‌یه و ره‌ساڵه‌تی ئه‌و وشه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه خلووسی نیه‌ت و ده‌روون پاكی من به ده‌روونی پاكی به‌رامبه‌ره‌كه‌م بگه‌یه‌نێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ خۆش ویستن و سه‌لماندنی ئه‌و خۆشه‌ویستییه بوونی هه‌بێ!!!
ئازیزه‌كه‌م، ئێمه هه‌موومان شیواوی خۆشه‌ویستین، تاسه‌ر ئێسقان لیاقه‌تی خۆشه‌ویستیمان هه‌یه، كاتێكیش ئه‌و خۆشه‌ویستییه بۆیه‌كتر باس ده‌كه‌ین، درۆ ناكه‌ین و ئیمانمان پێیه‌تی!!!
من له‌زۆر شت فێری به‌راستی خۆشه‌ویستن بووم، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی فێری كردم به‌ڕاستی كاتێك به‌كه‌سێك ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێی، به‌ڕاستی خۆشم بوێ، باوكم بوو!!!
باوكم هیچكات نه‌یگوت خۆشم ده‌وێی خۆشم ده‌وێی! به‌ڵام گوتی ناسر گیان! گوتی كوڕم! گوتی رۆڵه! ئه‌وه هه‌زار جار له وشه‌ی خۆشه‌م ده‌وێی بۆمن به‌نرخ تر و به‌ئه‌رزش تر بوو!!!
من له‌بابمه‌وه فێربووم كاتێك به كه‌سێك ده‌ڵێم گیان به‌ڕاستی پێم گوتبێ گیان به‌بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ك و هیچ ده‌مامكێك!!!
ئه‌وه بۆ حه‌وت ساڵ ده‌چێ بابم دووجاری دوو ده‌قیقه‌یی به‌ته‌لفوون قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم، قه‌تیش له‌ماڵه‌وه ناوی نه‌هێناوم، قه‌تیش ده‌ری نه‌خستووه كه بیرم ده‌كات! قه‌تیش... به‌ڵام بیستوومه‌ته‌وه بابم له‌كن بێگانه‌كان له‌كن دۆستانی به‌دوور له ئاشناكان وه‌ك پاڵه‌وانێك باسی من ده‌كات!!!
دایكم به‌وه دڵخۆشه كه ئه‌گه‌ر بابم دڵ ره‌قیم له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام زۆر جار به‌دزییه‌وه بیستوویه‌تی تاریفی منی كردووه منی وه‌ك پاڵه‌وانێك ناوهێناوه!!!
نازانم چه‌نده پاڵه‌وان بووم، نازانم چه‌نده لیاقه‌تی ئه‌و ته‌شبیهانه‌ی بابم بووم! به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌هیچ شتێك‌دا هه‌ست به پاڵه‌وانێتی نه‌كه‌م، له‌یه‌ك شت دا هه‌ست به پاڵه‌وانێتی ده‌كه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: من له خۆشه‌ویستی دا و له‌خۆش ویستن دا پاڵه‌وانێكی بێ وێنم و زۆر پاڵه‌وانانه خۆشه‌ویسته‌كانم خۆش ده‌وێ!!!
ئاره‌زوو ماڵه‌كه‌م تا دووسێ رۆژ خه‌ریكی ئیمتحانانی كۆرسی زمان ده‌بم و دوای ئه‌ویش هه‌ندێك كارم هه‌یه، حه‌فته‌ی داهاتوو یان یه‌كشه‌ممه یان دووشه‌ممه ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه كه‌ی بێیه سه‌ر خه‌ت و ئه‌وه‌ش دوایین نامه‌ی من ده‌بێ به ئیمه‌یل تا هاتنت بۆ ئێره‌و له‌سه‌ر ئیزنت پێشكه‌شی ده‌كه‌م به دنیای مه‌جازی ئینترنێت و موحیتی یاهوومه‌یل!
خۆشم ده‌وێی به‌قه‌ت خۆشویستنی باوكم بۆ من و به‌قه‌د چاوه پڕفرمێسكه‌كانی دایكم!!!
زوو وه‌ره...
په‌ڕی 77 ه
جه‌سته‌ی شه‌و بێ ئه‌ژمار رندكی قه‌ترانییه كه‌چی مرۆڤ ده‌سته‌مۆی مرۆڤ خۆیه‌تی.
قوڕگم پڕه له دیلی نه‌ژه‌نراوی له‌گوێی گادا نووستووی بێ خولیا‌و بێ ئاره‌زوو، ده‌زانم رۆژێك ده‌یانژه‌نم، ئازادیان ده‌كه‌م، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌وان نازانن كه دیلی یانی چی، كه ئازادی یانی چی، كه چی یانی چی، كه ژه‌نین یانی چی، كه زان یانی چی!
به‌من چی كه نازانن ئه‌م قسانه‌یانی چی، كه ئازادی یانی چی، كه دیلی یانی چی، كه چی یانی چی؟! من(نه‌فه‌س) ته‌نها ده‌یهه‌وێ بزێ، به‌ژه‌نینه‌وه بزێ، ئه‌مجاره‌یان نه‌فه‌س هه‌وه‌سی ژه‌نینی تاریكییه‌كانی ناو قوڕگمی كردووه و ئه‌وه خه‌ریكی ژه‌نینه: " گه‌وره‌م گومان! ئه‌م كاته‌ت باش! به‌قوربانی پێڵاوه‌كانت بم! بێنه با پێڵاوه‌كانت بۆ بسڕم، پێ له‌سه‌ر سه‌رم دانێ، من موریدی تۆم، تۆ خوڵامی! ئه‌ی گومان! ئه‌ی په‌روه‌ردیگاری هه‌ژه بۆسه‌ره‌وه‌ی عاله‌میانم، تۆ سه‌ری خۆت له‌شه‌ڕی باوه‌ڕی قرپم بپارێزه! گه‌وره‌م گومان! گه‌ر كفر نه‌بێ، ده‌ڵێم: خۆزگه بوونت ببوایه و بمبینیایه‌ی و له‌گه‌ڵت بدوابایه‌م و كڕنۆشم بۆ ببردبایه‌ی! ئاخ كه چه‌نده سه‌رم سه‌ودای كڕنۆشی كردووه! گومان! ئه‌ی گومان! ئه‌ی گومان گیان! ئه‌ی خودای بێ بوونی منی باوه‌ڕبه‌تۆ! "زان"م هاتۆ! گه‌ر تۆ نه‌بی من چۆن بزێم؟! خولیاكان و ئاوات و ئاره‌زووه‌كانم هێزی "زان"م پێناده‌ن!
ژانم هاتێ، زانم هاتێ، ئه‌وه زام:
ـ په‌نا ده‌به‌مه به‌ر گومان له‌چنگ باوه‌ڕی تڕۆكراو و، وه‌ناوه گومان كه ده‌هه‌نده‌یه و داهێنه‌ر، ده‌ست پێ ده‌كه‌م، به" سڕینه‌وه‌ی سوڕڕی نه‌سڕواوه‌یی بۆسڕاوه‌كان..."
***