باسی هه‌وری دڵته‌نگیت كردبوو، منداڵیم بیركه‌وته‌وه: هه‌ور، هه‌ور، هه‌ور، دیسانیش هه‌ور، هه‌ر هه‌ور، تا چاو هه‌ته‌ر ده‌كات... هه‌ور جوانه، هه‌ور ناسكه، هه‌ور نه‌رمه، هه‌ورم خۆش ده‌وێ، له‌منداڵییه‌وه هه‌میشه هه‌ور پیرۆزییه‌كی پیرۆز بووه بۆم. هه‌میشه هه‌ورم خۆش ده‌وێ!
هه‌تاوێكی تاقه‌ت پڕووكێن و تیژ له دوورترین نوقته‌ی دووریی شاره‌كه‌م ـ ئه‌و شاره‌ی ته‌نانه‌ت تێشیدا له‌دایك نه‌بووم ـ له‌و په‌ڕی ماندوویه‌تی و له ئاره‌ق و خۆڵ گه‌وزاویدا، له تۆقی سه‌رمی داوه و، هه‌ست به هه‌ڵچوون و كوڵانی مێشكم ده‌كه‌م، هاكا به‌چۆكه‌وه كه‌وتم، هاكاش خوێن رشامه‌وه، ها.. ها.. توامه‌وه! ئا..! سه‌یركه! هه‌ور! هه‌وری هێنا! پێشی تاو گیرا، سێبه‌رێكی وه‌ی به‌قوربانی بم له‌ئامێزی گرتم، له‌ئامێزی سێبه‌ری هه‌ورام، ئا..ی كه خۆشم ده‌وێی هه‌وره سپییه‌كه، ئاخ كه شێتی تووڕه‌یی و ره‌شی و بۆری و چڵكنییه‌كانیشتم كه هه‌ر ده‌ڵێی عه‌شقه ره‌ش ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی خۆمی! هه‌وره‌كه! هه‌وره‌كه! هه‌وره‌كه! هه‌وره‌كه! هه‌وره میهره‌بانه‌كه!!! ده‌ستم پێت راناگات له‌ئامێزت بگرم و پێت بڵێم: ئه‌ی به‌قوربانت بم هه‌ورگیان! به‌قوربان! به‌قوربانی فێنكایی سێبه‌ره‌كه‌ت بم!!!
شه‌وه زنازنای بێده‌نگی و جریوه جریوی ئه‌ستێره‌كان دڵم له‌خێڵه‌وه دێنن، هه‌ست به رشانه‌وه ده‌كه‌م، له جریوه جریوی ئه‌ستێره‌كان، له زمانیان، له قسه نادیاره‌كانیان، زۆر ده‌ترسم، زۆر ترساوم، له‌سه‌ربانم، هێڵنجه‌كانم وام لێ ده‌كه‌ن هه‌ستم له‌سه‌ر قوون دانیشم و سه‌رم بخمه سه‌ر چۆكم و، چاوه‌كانم له ئاسمان بدزمه‌وه و، له‌به‌ر خۆمه‌وه به ورته ورت غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی بێده‌نگی چه‌واشه بكه‌م، سه‌رم له‌سه‌ر چۆكمه، ماندووم، زۆر زۆر ماندووم، دڵم له‌خێڵه‌وه دێ و سه‌رم له‌سه‌ر چۆكم داناوه، ده‌بێ بخه‌وم، به‌یانی زوو ده‌بێ هه‌ستم، كار نه‌كه‌م فه‌قیری برسیم ده‌كات. چاوه‌كانم ده‌نووقێنم، له‌سه‌ر پشت درێژ ده‌بم، چاوه‌كانم هێشتا نه‌كردۆته‌وه، چه‌ند ساڵمه؟! هه‌ندێك كه‌س پێم ده‌ڵێن منداڵه! ئه‌وانیش ده‌ڵێن: بووه به‌پیاو، باشه ئه‌گه‌ر منداڵم چۆن ده‌زانم "بێری"یه ره‌ش ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی خۆم خۆش ده‌وێ؟ چۆن تا ئێستا توانیومه بیست و چوار نامه‌ی بده‌مێ و هه‌ژده نامه‌ی لێ وه‌ربگرم؟ تۆ بڵێی "بێری" تا ئێستا خه‌وی لێ كه‌وتبێ؟
ئه‌گه‌ر.. ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه سه‌گبابه‌ی هێشتبایه‌ی ئه‌مسالیش بخوێنێ و له چوارمه‌كه‌ی قه‌بووڵ بوایه ئێستا ئه‌ویش وه‌ك من ده‌بوو به كلاسی چواره‌م، تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه شاری خۆیان بچێ بۆ مه‌دره‌سه و ئه‌ویش وه‌ك من باسه‌واد بێ؟! بڵێی به‌یانی بێری بێته سه‌ر شێره و گۆزه پڕكا له‌ئاو؟ بێری گیان چاوه ره‌شه‌كانت جادوویان كردووم، باشه ئه‌وه مانگێكه قه‌ولی ماچت پێ داوم، ئاخر كه‌ی ماچه‌كه‌م ده‌ده‌یه‌ی؟! بێری گیان خاڵم ده‌ڵێ هه‌تیوه زۆڵه تۆ چۆن توانیوته ئه‌و كچه جوانه ساز بكه‌ی؟ وه‌ڵا ناسر ئیمانم پێ هێنای؟ كوڕه ئاگات له‌خۆت بێ نه‌تانبینن، ئامۆزاكانی ده‌تكووژن، ئه‌وانه پیرانشارین، پیرانشاری زۆر تایه‌فه‌بازن، خزم په‌رستن، ده‌تكووژن! ئه‌رێ بێری خاڵم راست ده‌كا؟ ئێوه وان؟
نا خاڵه نا.. بۆ پێت وایه من كه‌رم، من بۆخۆم ده‌زانم چ ده‌كه‌م، تا ئێستا كه‌س به‌یه‌كه‌وه‌ی نه‌دیتووین، له دڵی خۆمدا "جا كێ بمانبینێ خۆ تا ئێستا له نزیكه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌كردووه، ئه‌وه دوومانگه ته‌نیا به‌چاو قسه له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ین". له نامه‌ی ئه‌مجاره‌یان دا جێگایه‌كی زۆر باشم بۆ نامه‌ی داهاتوو دیاری كردووه، جێگایه‌ك كه شه‌یتانیش عه‌قڵی پێی ناشكێ:" بیری جان این دفعه در كولانه‌یه مورغها نامه‌ام را می اندازه‌م، ساعت دو زوهر به بهانه‌ای برگرد به خانه در اونجاست".
ئا..خ! حه‌یام چوو، ئه‌مجاره‌شیان غه‌ڵه‌تی ئیملاییم هه‌بوو له‌جیاتی به "ز"ێی ده‌سته‌دار بنووسم زۆهر، به "ز"ێی "ر"ێ نووسیومه زوهر!!! هیچ نییه ئه‌مجاره‌یان كه نامه‌كه‌ی دیكه‌م بۆنووسی به‌فێڵ ده‌ڵێم: ئه‌وه به‌قه‌ستی" زۆهر"م به‌غه‌ڵه‌ت نووسیوه تا بزانم سه‌وادی چاكت هه‌یه و ده‌زانی من غه‌ڵه‌تم كردووه؟! نا.. نا!! من قه‌ت قه‌ت درۆ له‌گه‌ڵ بێری ناكه‌م و راستییه‌كه‌ی پێ ده‌ڵێم: پێی ده‌ڵێم من هه‌میشه له ئه‌وه‌ڵی ئیفتداییه‌وه كه ره‌ت بوومه‌وه تا ئێستا هه‌میشه له ئیملا ته‌ژدید بووم و ده‌زانم "بێری"ش پێ ده‌كه‌نێ!
خاڵه حسێنم پرخه‌یه‌كی توندی كرد، ترسام، وام زانی له‌خه‌ودا خنكا، چاوه‌كانم كرده‌وه:
ـ خاڵه خاڵه حسێن! خاڵه؟!
ـ ئا!؟ چییه؟ وه‌ختی هه‌ستانه!؟
ـ ئۆخه‌یش!
ـ چییه شێت بووی؟ چی ئۆخه‌یش؟
ـ هیچ، هیچ خاڵه بخه‌وه، شۆخیم كرد!
ـ هه‌تیوه كه‌ره بخه‌وه به‌یانی زوو ده‌بێ هه‌ستین!
ـ باشه خاڵه گیان باش!
له‌سه‌ر پشت درێژ بوومه‌وه، چاوم له عاسمان بڕییه‌وه، ئاهـ! ئه‌ی گیان!!! خۆ هه‌وری هێناوه! ده‌ی خوایه‌گیان به‌قوربانت بم سبه‌ینێ بارانێكی زۆر ببارێ و حه‌فته‌یك بێكار بین، نا.. نا!! خودایه‌گیان تۆبه، ته‌نیا با بڕێك ببارێ، هه‌ر پڕیشكه‌یه‌كیش بكات به‌سه، خودا ده‌كات تاوم لێ دیار نابێ، شه‌رت بێ له رۆژانی دیكه زۆر زیاتر كار بكه‌م.
به‌خه‌یاڵی ماچی "بێری"یه‌وه خه‌و...
هه‌وره، تا چاو هه‌ته‌ر ده‌كات هه‌وره، هه‌ر هه‌وره و هه‌ور و هیچی تر، ره‌ش ره‌شه، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وره ببارێ، هه‌رچی قوڵكی هه‌یه پڕ ده‌بێ له ئاو، جا مه‌له كردن خۆش ده‌بێ، پێنج شه‌ممه ئێوارێ و جومعه نیوه‌ڕۆ ده‌چین له‌قوڵكه‌كه‌ی پشته‌وه مه‌له‌یه‌كی چاك ده‌كه‌ین، هێنده‌م نه‌ماوه فێری مه‌له‌بم، ئه‌مجاره‌یان فیبره‌كان له‌خۆم ده‌كه‌مه‌وه و ده‌ست و لاقم باش میزان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی وه‌ك خاڵم بتوانم مه‌له بكه‌م. خاڵیشم هه‌ر وه‌ك من بووه، بۆ ئه‌و فێر بووه؟ ده‌بێ منیش فێر بم!
تا چاو هه‌ته‌ر ده‌كات عاسمان به‌هه‌ور ئاوس بووه، ئا..خ كه من بارانم خۆش ده‌وێ، ئاخ كه هه‌وره‌تریشقه لێ ده‌دات دڵم وه‌خته له‌خۆشیان بێته ده‌رێ، هه‌مووجارێ به هه‌وره تریشقه و گرمه‌ی هه‌ور و باران وه‌بیر كوڕه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نووح ده‌كه‌ومه‌وه، باشه تۆ بڵێی بۆچی كوڕه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نووح له‌گه‌ڵ بابی نه‌ڕۆیشتبێ؟ وه‌ڵا ده‌ستی خۆش بێ، ده‌ستی خۆش بێ له‌گه‌ڵی نه‌چووه، حه‌تمه‌ن حه‌زره‌تی نووحیش وه‌ك بابم ویستوویه‌تی بیبا بۆ "كووره‌خانه"، تف له ئه‌رباب! تف له كوره‌خانه! تف له‌وه‌ی بۆیه‌كه‌م جار خشت بڕینی سازكرد!
وه‌ڵا له ئاودا بخنكێی و هه‌وره تریشقه له‌ته‌پڵی سه‌رت بدات باشتره له‌وه‌ی بچی بۆ كووره‌خانه! ئه‌مساڵ تازه هیچ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ساڵی داهاتوو بابم ویستی بێته‌وه بۆ كوره‌خانه وه‌ك كوڕه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نووح به‌قسه‌ی ناكه‌م و له‌گه‌ڵی ناچم و خۆی لێ ده‌شارمه‌وه، باهه‌ر له‌برسان بمرم! له‌برسان بمرم باشتره له‌وه‌ی ماندوویه‌تی و جه‌مام بوونی ده‌ستی بێری ببینم. ئه‌گه‌ر بێری شووم پێ بكات قه‌ت نایبه‌م بۆ كووره‌خانه، قه‌ت قه‌ت، خۆم ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌م وه‌ك ماڵی كاك ئه‌سعه‌دی جیرانمان گازێك ده‌كڕم و كاریگه‌ری بۆ ده‌گرم، بۆخۆشم له‌ماڵی پاڵی لێ ده‌ده‌مه‌وه و له‌گه‌ڵ بێری خۆشحاڵ ده‌بین.
ئاخ كه چه‌نده‌م هه‌ور خۆش ده‌وێ! ئاخ كه به‌قوربانت بم هه‌ورگیان!!! به‌قوربانی بابی بابی بابت بم هه‌وره‌كه‌گیان!!
***
په‌ڕی ۷۵ ه م
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێ خۆشت بوێ وه‌ڕه‌ز ده‌بی.
سه‌ری خۆت جارێكی دیكه‌ش چیرۆكی ئه‌و ژنه‌م بۆ بگێڕه‌وه كه رازی نه‌ببوو بیگێن، كه‌چی به‌زۆری گابوویان! گوتت: له كاتی گایینه‌كه‌یدا به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له شتێك به‌ناوی خه‌یانه‌ت بكاته‌وه، خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دابوو؟ گوتت: پێت وابێ چێژیشی وه‌رگرتبوو؟ دوایه‌ش هه‌ستابوو و رۆیشتبۆوه بۆ ماڵێ و به‌پێكه‌نینه‌وه، ئه‌وشته‌ی وه‌ك رووداوێكی ئاسایی رۆژانه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی گێڕابۆوه و، گوتت: هاوسه‌ره‌كه‌شی قاقا پێكه‌نیبوو؟!!
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێ خۆشتی بوێ وه‌ره‌ز ده‌بی.
ئه‌رێ جارێكی چیرۆكێكی دیكه‌شت بۆ گێڕامه‌وه، كامه بوو؟ ئه‌ها..! چیرۆكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو كه‌وا له‌ماڵه‌وه هه‌موویان به‌قوونی رووتی داده‌نیشتن! ئه‌رێ گوتت: كه میوانیان ده‌هات، له‌به‌رده‌رگا، له‌گه‌ڵ داكه‌ندنی پێڵاو و شته‌كانیان، جلووبه‌ر‌گه‌كانیشیان به‌ره‌ختاوێزه‌كه‌ی به‌رده‌گادا ده‌كرد و به كیر و گون و قوز و قوونی رووتییه‌وه ده‌هاتنه‌ژوورێ؟!!
ئه‌گه‌ر كه‌سێكت نه‌بێ خۆشت بوێ جۆرێكت لێ دێ.
تازه چیرۆكی ئه‌و ژن و مێرده‌شم بۆ بۆناگێڕییه‌وه وا ده‌چوون به دانسقه ژن و مێرده به‌ناو وه‌فاداره‌كانیان له خشته ده‌برد و په‌ته‌ی وه‌فا و مه‌فایا ـ نیان لێ ده‌خستنه سه‌رئاو؟!
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێ خۆشتی بوێ جۆرێكت لێ دێ.
ئه‌ی چیرۆكی ژنی و مێرد و منداڵه تڕكه‌نه‌كانیان؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێ خۆشت بوێ خه‌ونووچكه ده‌تباته‌وه.
تازه چیرۆكی ئه‌و ژنه‌شم بۆ بگێڕه‌وه كه‌وا رۆژێك منداڵه‌كه‌ی كوتووپڕ له‌ده‌رێ دێته‌وه و دایكی له‌بن كابرایه‌كی نه‌دیوو و نه‌ناس دا ده‌بینێ و، ده‌ڵێ: ئه‌رێ دایه ئه‌و كابرایه كێیه و، دایكیشی گوتبووی: وه‌ڵا رۆڵه منیش نایناسم!!!
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێ خۆشی بوێی له‌وه‌ڕه‌زیان خه‌ونووچكه ده‌تباته‌وه و، تاقه‌تی هیچت نابێ و، هه‌ست به گێلییه‌كی رووخێنه‌ر ده‌كه‌ی و، ئاخرییه‌كه‌ی به‌پێوه خه‌ونووچكه‌كه‌ت ده‌تباته ناو خه‌وێكی قورسه‌وه و، ده‌كه‌وی و، پشتت، جێیه‌كت ده‌شكێ!!!
***