تبليغاتX
كونه‌ كورد‌
"بۆهات"ه‌كانی"هه‌رمان"خوازێكی.. تۆ بیڵێ چی؟!

په‌ڕی 68 ه‌م

وێ ده‌چێ دوڕگه‌ حاشا باوه‌ڕێزه‌كانی سه‌رده‌می لاڵ و پاڵیمانی، له‌نێوان سه‌ره‌رۆییه‌كانی هۆنراوه‌كانمووتۆ و سستییه‌كانی مان، به‌ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی باران به‌ "ئاو"دا دابێ.

تۆ ئه‌ڵێی:‌/ تۆ ده‌ریای/ ئارام... ئارام/ پڕ له‌ ماسی خۆشه‌ویستی/ منیش دوڕگه‌!/ مات و ته‌نیا.../ بۆ هه‌ر لایه‌ك كه‌ ده‌ڕوانم/ تۆ ئه‌بینم.../.

ئا.. ده‌زێم و، بێ.. پاڵ پێوه‌ده‌نێم و، پێ.. فوولێده‌كه‌م و، تێ.. توندده‌كه‌مه‌وه‌ و، جێ هه‌ڵده‌دڕم و، حێ.. ده‌كه‌مه‌وه‌ و،  خێ.. ده‌ڕووشێنم و، دێ.. ده‌كڕێنم و، وێ.. لێ ده‌كه‌مه‌وه‌ و، وێ.. ده‌كولێنمه‌وه‌ و، زێ.. ده‌خولێمه‌وه‌ و، سێ.. سواخ ده‌ده‌م و، شێ.. ده‌كه‌م و، عێ.. ده‌شكێنم و، عێ.. ده‌ڕشێمه‌وه‌ و، خێ.. ده‌خورێنم و، غێ.. هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه‌ و، خێ.. ده‌هاڕم و، فێ.. داده‌لووشم و، كێ.. ده‌زێم و، مێ.. قه‌وه‌رێده‌ده‌م و، مێ.. قوت ده‌ده‌م و، پێ.. ده‌شۆمه‌وه‌ و، پێ.. ده‌گه‌زم و، قێ.. ده‌گریم و، جێ.. ده‌پشمم و، جێ.. ده‌كه‌نم و، رێ.. تووڕه‌ده‌بم و، سێ.. خه‌مبار ده‌كه‌م و، هێ.. خۆشحاڵ ده‌كه‌م و، ڤێ.. خۆش ده‌وێم و، ژێ.. ده‌شارمه‌وه‌ و، گێ.. ئاشكرا ده‌كه‌م و، تێ.. به‌ فشه‌ داده‌گرم و، قێ.. سارد ده‌كه‌مه‌وه‌ و، ئا.. ده‌سووتێنم و ئه‌ڵێم:/ تۆ كه‌ناری/ جار هه‌یه‌ هێور/ جار هه‌یه‌ سه‌رسام!/ ناڵێم: تۆ پڕ له‌ ماسی خۆشه‌ویستیی/ ئه‌ڵێم: پڕ له‌ شێته ‌شه‌پۆله‌كانی سه‌رئاگر و تراویلكه‌ بێ ده‌مامكه‌كانی بن زێ و هێورییه‌ حه‌كه‌داره‌كانی تووڕه‌یی ی و/ منیش.. جارهه‌یه‌ مات و ته‌نیا... م و/ جاریش هه‌یه‌ ته‌ڕ و تاساو...! م/ بۆ هه‌ر لایه‌ك كه‌ ده‌ڕوانم/ خۆم ده‌بینم.../ تێداماوم من كه‌نارم یان تۆ ...؟!/ تێداماوم من لێوارم یان تۆ ...؟!/...

وێ ده‌چێ كه‌نار شه‌پۆله‌ ته‌ڵپاتینه‌ به‌"با"وه‌تاوه‌رێدراوه‌كانی سه‌رده‌می لاڵ و پاڵیمانی، له‌نێوان سه‌ره‌رۆییه‌كانی تاڵه‌ڵمنووتۆ و سستییه‌كانی مه‌رگ، به‌ سه‌رخۆشییه‌كانی "با" به‌ بادابێ.

***

+ فڵتێنراوە لە چهارشنبه 12 فروردین1388كاتی تڕاندنی  0:23 بەده ست ن . ف  | 

POWERED BY: BLOGFA.COM