پاشكۆی پشوو
قلی 7 ـ و 8 ـ ه‌م
وەرگێڕانی هۆنراوەیەکی بەرزی وسێن پەنایی بەکەیفی خۆم
(بەشی یەکەم)
چیرۆکی کەسێ کە چ کەس نەو
رێزگرە! درم!
گوڵم!
کەمەسرینانە خوێن‌بایی تەمەنی تێپڕاوی منە!
میراتی من!
نەوەک بە تیروپشک و زەختی باو!
بەجارێ گشت لە مشتماتەدەر
کەگەر بەناوی چاوی جوانی تۆوە تۆمار ببن!
بەئاگر و گڕی بڵێسەسای موبارەکی جگەرەی نامەبارەک
بەهێڵی خێچ و خواری قوڕینەخوێنی خێڵی دوورە دیرۆک
مووروو مووروو کراوە
کەس دەستی لێ نەداوە!
ئەمە سەربردەی زارۆیەکە کە بەنووکی کلکی پێ
چ گا چەچەی نەگەی بەچڵووکی چ ئامانجێ!
گشت شەو شەونخوونی نانەبوو
چەنێ و چلۆنی نەئەزانی دری!
برسێتێ چ کوو بڕست و مەرجی مانی بوو
ئوو ئەمەش بڕاوی خێڵی میهرەبانی بوو
کەواتە بگریەمن! بەناسکی!
(به‌شی دووهه‌م)
به دڵێكا بگریه كه ئه‌گریا
به‌بان هه‌سپی به‌راوه‌ژووی په‌ڕاوی دۆیینی زه‌مه‌نیا
كه له سه‌مفۆنیای شكۆداری خشته‌ی زه‌رب،
له‌ته‌ك هاوپۆلییه‌كانیا،
تێی ئه‌چریكانده بیركاری:
دوو كه‌ڕه دوو، ئه‌كاته چوار
سێ كه‌ڕه سێ ...
چوار كه‌ڕه چوار ...
پێش كه‌ڕه پێش ...
شه‌ش كه‌ڕه شه‌ش ...
له یازده ساڵیا به‌سه‌ری تراشراو و
به پاڵتۆیه‌ك كه له ژنۆكانی ئه‌گوزه‌ریا،
پای نایه دنیای شكۆداری پێڵاو و،
به بۆنی كۆته‌ره‌ی ته‌ڕی نه‌گڕكر و نه‌وت و حاره‌قه‌ی گه‌نی گه‌نیاگه‌وه سه‌ری ئه‌نیایه‌وه
به‌ڵێ! درم!
گوڵم!
ئه‌م ئه‌سرینانه هۆنبایی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕاوی مه‌نه‌س
میراته لۆمن!
سه‌ربرده‌ی مرۆیه‌ك كه خولیای په‌ڕاو دۆنادۆن و داگیری كردگه!
له بۆ ئه‌وه‌ی، بزانم و بزانم و بزانم ...
به‌جارێ
وه‌لام نییا سۆزی ئایانه‌م و،
بێشكه‌كه‌م به‌ته‌واوێتی و،
ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕا له فه‌رامۆشیا
گه‌ماڵی چه‌رمگی پارێزه‌رم!
ده‌چووم و ئه‌چووم و ده‌رۆیشتم ...
له په‌ڕێ، بۆ په‌ڕێ!
له روخساری، بۆ روخسارێ!
له شارێ بۆ شارێ!
له‌ژێر ساباتی ئاسمانی نیشتمانێ كه‌وا
ته‌نیا نه‌مانیان
به‌یه‌كسانی دابه‌ش ئه‌كرد!
ئۆباڵی خۆمیان ده‌گرم
به‌خڕی و
به حورمه‌تی هه‌رێمی رێزاری چاوی جوانی تۆ،
مووروو موورووی ده‌كه‌مه‌و به ئاگر و گڕی بڵێسه‌سای مه‌باره‌كی جگه‌ره‌ی نامه‌باره‌ك
كه‌وا بێ وچان له‌به‌رێكیان بڵاوئه‌كا قل به قلی هه‌ناسگه‌كانی سییه‌كانم!
لۆوه‌ی ژماره‌ی پێچه‌وانه
ده‌ستی پێ كردبێ
به‌ره‌و ئه‌م ئامانجه بێ ئامانجگه‌یه!
له وته‌یه‌ك، بۆ وته‌یه‌ك و،
قل به قل مردم
به‌م ئاماجه بێ ئامانگه‌یه‌دا !
***
په‌ڕی 56 و 57 ه‌م
سه‌رم داده‌خه‌م و بیر ئه‌كه‌مه‌وه.. بیر ئه‌كه‌مه‌وه! له سووچێكی نادیاری كاسه‌ی سه‌رمدا، هه‌ست به به‌سته‌ڵه‌كێك ده‌كه‌م، هه‌ست به كه‌ڵه‌كه بوونی پاشماوه‌كانی بیرێكی بۆگه‌نی ترسه‌نۆك ده‌كه‌م، نازانم پێی بڵێم: بیر؟! یان: بیره‌وه‌ری؟! له‌وانه‌شه بكرێ پێی بڵێم: روانینه چه‌په‌ڵێكی گه‌مژانه‌ی به زۆره‌ملی له مێشك ئاخنراو! ئا.. ئه‌وه‌یان باشه: تێ ئاخنراو!
بیر له تێ ئاخنراوه‌كانی ناو مێشكم ده‌كه‌مه‌وه. ئا.. با بیرێكیان لێ بكه‌مه‌وه! نا.. بۆ به‌س بیر له تێ ئاخنراوه‌كانی ناو مێشكم بكه‌مه‌وه؟! ئه‌ی تێ ئاخنراوه‌كانی دڵم و رۆحم و جه‌سته‌م چی؟ ئه‌وان چیان لێ بێ؟ چیان لێبكه‌م؟ ئه‌ی كه‌ی بڕیارئه‌ده‌ی ئاوڕێكیش ده‌وان بده‌یه‌وه؟! جارێ لێگه‌ڕێ! جارێ ده‌بێ ئه‌و خودانی گه‌مژه‌ییه.. واته:مێشك ـ به‌گشت سوپا‌و و هێزه‌كانی ده‌ناخی ده‌خۆم سه‌ركۆنه‌ی‌كه‌م، هێرشگه‌ی‌كه‌م، دابڕمێنم، گسكی بده‌م و سه‌له پێشه‌ی كه‌م! ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاو و دوا هه‌نگاوی منی نوێیه!!! منی توێیه، منی توێ توێیه! ده ده‌ی! ده ده‌ی!!! ده زووكه ده‌ی!!! ده ده‌س پێ بكه ده‌ی!!!
سه‌برێكم لێ بگره واتا! سه‌رم لێ تێك مه‌ده واتا! ئه‌ها...! چم گۆ؟! گۆتم واتا! واتا؟؟؟! وه‌ش ئامای واتا! واتا گیان! ده‌مێ بوو ده‌ناو دێڕه‌كانما ده‌رنه‌كه‌وتبووی؟! ده‌مێ بوو ده‌نه‌ی دنیای ده‌مامك دۆزی دێڕه‌كانمت نه‌دابوو!؟ وه‌ش ئامای واتا! وه‌ش ئامای!
ده ده‌ی! ده ده‌ی! ده‌نه‌م بده! دڵم ده‌رهات ده‌نه‌م بده! زووكه واتا ده‌نه‌م بده! ئه‌م گه‌مژگه‌یه: واته میشكم ـ ئازارم ده‌دا! ئازار..! تێ ده‌گه‌ی؟!
چه‌می چه‌مه‌كانم گه‌لێ ده‌مه بۆ چه‌لێكیش جۆگه‌له‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌دیتووه! ده ده‌ی! ده ده‌ی! ده‌نه‌م بده! پێده‌شته‌كانی خوارووی چه‌می چه‌مه‌كانم قاقڕ بووگن، له ره‌نگ چووگن، خولیای دڵۆپێك ئاو به‌جارێك له خه‌و و زینده‌خه‌وی كردووگن!
ئا..خ واتا!!! ده‌روێش نێره‌كه‌ر!!! بۆكوێم ئه‌به‌ی؟!! بۆ كوێ؟! تۆ له‌جیات ئه‌وه‌ی ده‌نه‌م بده‌ی، پیلت گرتووم و راكێشم ئه‌كه‌ی!؟ ده ده‌ی! ده ده‌ی! ده‌نه‌م بده!!! تۆچ لێمانی یاخی بووگی؟ توویچ لێمان بێزار بووگی؟ تۆیچ لێمان مانگ بووگی!؟ ده‌زانم.. ده‌زانم! ده‌نه دانی بێ ده‌مامك، دڵ و ده‌روونی گه‌ره‌كه. ده‌زانم.. ده‌زانم!
واتا گیان، به‌دڵی خۆتكه! هیچ كات رێ نه‌ی، داواكانم بۆ ده‌نه‌دانم ده‌نه‌ت بدات! هیچ كات! رێگه نه‌ی! نا.. رێ نه‌ی! به‌گۆڕی بابی خێومه‌وه! گه‌ر خۆم حاڵم خاوێن بوایه، تێ ئاخنراوه‌كانی مێكشی ده‌خۆم، دانه دانه ده‌بژاردن و ده‌هه‌ڵده‌بژرادن!
واتا! له‌بیرت ماگه ؟ كه پێت وتم: ته‌داره‌ك بێ، مه‌باره‌ك بێ، وا له مێشكت ئاخنراوه، ئه‌سته‌مه هه‌روا رزگارت بێ!
***
ئه‌م بابه‌ته‌ی لێره‌دا نووسرابوو كاتی ته‌مه‌نی به‌سه‌ر چووه هه‌ر بۆیه ئاوام لێ كرد: پاشكۆی پشووقلی 5 ـ و 6 ـ ه‌مله قوزی دایكی ئه‌و كه‌سه‌بم باوه‌ڕم پێ ناكا!ئاگاداری!ئاگاداری!وێڕایسڵاوێكی گه‌رم و شۆڕشگێڕانه!خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌فی وڵاته‌كه‌م، هه‌روه‌ك هه‌موولایه‌كتان ئاگادارن، من سه‌رۆكی گشتیی وڵاته‌كه‌تانم. جا چوونكه ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌م ئه‌ركه مه‌زن و پڕ له شانازییه‌تان به من ئه‌سپاردووه، منیش به نۆبه‌ی خۆم، خۆم به به‌رپرسیار ده‌زانم ـ له‌مه‌ڕ ئه‌و دۆخه‌ی بۆ نیشتمانه‌كه‌مان هاتووته ئاراوه ـ هه‌موو لایه‌كتان له‌و هه‌واڵه ـ كه باسی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و پڕمه‌ترسییه بۆ سه‌ر نیشتمانه‌كه‌مان ـ ئاگادار بكه‌مه‌وه كه وازه‌كه شڕه!!!به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له سه‌رچاوه جیا جیاكان به ده‌ستی ئێمه گه‌یشتوون، وڵاتانی دراوسێ و نه‌یارانی هه‌میشه‌یی وڵاته‌كه‌مان، قۆڵیان له قۆڵی یه‌كتر ناوه و، پیلانێكی چه‌په‌ڵیان بۆ ناوینه‌ته‌وه. به پێی هه‌واڵه‌كان نه‌یارانمان ده‌یانهه‌وێ به‌ده‌ردی تڕی بن گۆممان ببه‌ن. جا ئه‌گه‌ر زوو وه‌خۆ نه‌كه‌وین، به‌هۆی ئه‌و پیلانه‌وه نه‌ك هه‌ر نیشتمانه‌كه‌مان، به‌ڵكوو هه‌مووشتێكیشمان ده‌دۆڕێنین.هه‌ر بۆیه من وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی نیشتمانه پیرۆزه‌كه‌مان، داوا له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م: جوان گوێ بۆ قسه‌كانم ڕادێرن!یه‌كه‌م: من پووڵ و پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیم له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خۆمدا كۆ كردۆته‌وه.دووهه‌م: جگه له‌من، به‌شێكی هه‌ره زۆری به‌رپرسانی پایه نزم و پایه به‌رزی وڵاته‌كه‌شمان، له ئاستێكی خه‌یاڵی دا پاره‌یان كۆ كردۆته‌وه.سێهه‌م: ئێمه ئاگادارین خه‌ڵكانێكی زۆری تریش، له جۆری كه‌رپاره‌كانی ولاته‌كه‌مان، پاره و دراوێكی خه‌یاڵییان هه‌یه.جا هه‌ر بۆیه، به‌پێی ئه‌و سێ خاڵه‌ی ئاماژه‌مان پێ كردن، ئێمه ده‌توانین خۆڕاگربین!!! ده‌توانین خۆپارێز بین و خۆمان بژه‌نین.. ئا ببوورن! مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو: ده‌توانین خۆمان بپارێزین و خۆمان بژێنین!!!جا هه‌ر به‌پێی ئه‌م قسانه‌ش، من پێشنیارێكم هه‌یه، پێشنیاره‌كه‌شم ئه‌وه‌یه:من حازرم به پووڵ و پاره خه‌یاڵییه‌كه‌ی خۆم، پێداویستی و بژێوی سه‌ت ساڵی داهاتووی هه‌موو دانیشتووانی نیشتمانه زێڕینه‌كه‌مان دابین بكه‌م.جا دیستانیش هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ش، له سبه‌ی ڕا، یانی له سبه‌ینێ ڕا، له كۆڵان به كۆڵانی گونده‌كان و شار و شارۆچكه‌كانی وڵاته‌كه‌ماندا، بنكه‌ی خزمه‌ت گوزاری و دابه‌شكردنی پاره‌ی مانگانه و جیره‌ی وشك ده‌كه‌ینه‌وه. یانی له سبه‌ی ڕا ئێوه ده‌توانن هه‌موو رۆژێ سه‌ردانی ئه‌و بنكانه بكه‌ن و بچن مووچه، یان هه‌مان حقووقی رۆژانه‌ی خۆتان وه‌ربگرن و، بژێوی خۆتان دابین بكه‌ن.به‌ڵام!ئه‌ها! جا به‌ڵامه‌كه‌ی جوانه.. جوان گوێ راگرن:به‌ڵام، به‌ر له هه‌موو شتێك:له قوزی دایكی ئه‌و كه‌سه بم كه خۆڕاگری ناكا!له قوزی دایكی ئه‌و كه‌سه بم كه گه‌ل فرۆشی ده‌كا! له قوزی دایكی ئه‌و كه‌سه بم كه گه‌نده‌ڵی ده‌كا!له قوزی دایكی ئه‌و كه‌سم كه نۆبه بڕی ده‌كا!له قوزی دایكی ئه‌و كه‌سه بم كه دووبه‌ره‌كی سازده‌كا!له‌قوزی دایكی ئه‌و كه‌سه بم كه فه‌رق و جیای ده‌كا!له قوزی دایكی ئه‌و كه‌سه بم كه داهاتی وڵات به‌فیرۆ ده‌دا!له قوزی دایكی ئه‌و كه‌سه بم كه دزی ده‌كا!له قوزی دایكی ئه‌و كه‌سه بم كه كار ناكا!له قوزی دایكی ئه‌وكه‌سه بم كه گه‌مژه دۆستی ده‌كا!له قوزی دایكی ئه‌و كه‌سه بم كه رابردووی فه‌رامۆش ده‌كا!له قزی دایكی ئه‌و كه‌سه بم باوه‌ڕم پێ ده‌كا!!!ئا.. نا..! ببوورن..! مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو:له قوزی دایكی ئه‌و كه‌سه‌بم باوه‌ڕم پێ ناكا!***