په‌ڕی 55 ه م
له‌م بۆپڕووزه‌ش گه‌ڕێ، وه‌گیانه‌كه‌ت ج گه‌لێ شتی ئه‌م دنیایه بێزارم، په‌ی تۆ نه‌بوا، پێی گه‌لێ پێناسه‌ی گه‌مژه واتام ئه‌كشایه پای دار. كه ئێژم په‌ی تۆ، مه‌به‌ستم په‌ی ئه‌گه‌ریی پێك هاتنی ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیانن، كه‌وا له‌كاتی سه‌ركه‌شییه‌كانی من بۆ به‌ملكه‌چ كردنی پێناسه‌كان و له قه‌ناره‌دانیان و تێخزانی نه‌یاران ـ به‌هۆی منه‌وه ـ له ئارامییه‌كانی تۆدا، له تۆیا سه‌ر هه‌ڵ ئه‌ده‌ن!
له‌پای چی؟ به‌ڵێ له‌پای چی؟! گه‌لێ جار وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جه‌نجاڵییه‌م له خۆم كردۆ! گه‌ڵی جار.. گه‌ڵێ جار.. گه‌لێ گه‌لێ جا! به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئه‌م وڵامه له خۆم ناكه‌م، راسته چێژی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌فسوونێكی سه‌مه‌ره و لارێ كه‌ری له‌ناخایه، به‌ڵام.. با ئه‌مجاره‌شیان واز بێنم له به‌ڵام و بڕۆمه‌وه به‌ره‌و ژووركایی وڵامێكی لاڕێكه‌ری ئه‌فسووناوی:
واده‌ی رووخان! به‌ڵێ.. ئه‌مه بوو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره سه‌مه‌ره‌یه. له‌پای ئه‌وه‌ی واده‌ی رووخان هاتۆته‌سه‌كایه.. واده‌ی رووخانی كۆته‌ڵ و داهۆڵی هه‌ناوی گشت وشه‌كان.. گشت واتاكانه حه‌یران!
په‌ی په‌ی نزیك ئه‌بمه‌وه له بۆشاییه‌ك، چون وای وه‌هار.. ئه‌و وا وه‌هارییه‌ی ده‌مه‌وبه‌یانیان، له سه‌ره مه‌رگی وه‌رزی زمسان، به‌سه‌ر روومه‌تی گه‌زیزه‌یه‌كا، بۆوه‌ی نه‌زڤڕێنی خه‌وی ده‌ئه‌و، هه‌نگاو ئه‌نێ و ئه‌ڕوا به‌ره‌و...
پێشكه‌شت بۆ.. ئه‌م خولیایه‌ش پێشكه‌شت بۆ! له‌لیا بژی.. به‌خورتی نایڵێم، داوات لێ ئه‌كه‌م: له‌لیا بژی! دڵنیابه منیش له‌مه به‌ولا، تا دوا گومانێ كه دێته سه‌ر ڕێم، له‌لیا ئه‌ژم: گه‌رمن بۆشاییه‌ك بم بۆ هه‌رمان، بۆ گه‌یشتن پێی.. ئه‌و مۆته‌كه‌یه‌ی لێوڕێژی كردۆ گشت بۆشاییه‌كانم.. وه‌ك بۆشاییه‌ك بۆی ئه‌مێنمه‌وه!
***
پاشكۆی پشوو
قلی 4 ـ ره م
كاتێك "پرسیار"ین، به‌دوای "وه‌ڵام"یا ئه‌گه‌ڕێین، گه‌ر به "وه‌ڵام"یش گه‌یشتین، با "پرسیار"بینه‌وه
كاتێك "توونی"ین، به‌دوای" ئاو"یا ئه‌گه‌ڕێین، گه‌ر به" ئاو"یش گه‌یشتین، با "توونی"بینه‌وه
كاتێك "بۆشایی"ین، به‌دوای "بۆشایی"یا ئه‌گه‌ڕێین، گه‌ر به "بۆشایی"یش گه‌یشتین، با "بۆشایی"بینه‌وه
كاتێك"برسی"ین، به‌دوای"تێری"یا ئه‌گه‌ڕێین، گه‌ر به" تێری"یش گه‌یشتین، با "برسی"بینه‌وه
كاتێك"هتد"ین، به‌دوای"هتد"یا ئه‌گه‌ڕێین، گه‌ر به"هتد"یش گه‌یشتین، با "هتد" بینه‌وه
كاتێك "دیل"ین، به‌دوای "ئازادی"یا ئه‌گه‌ڕێین، گه‌ر به"ئازادی"یش گه‌یشتین، با "دیل"بینه‌وه
كاتێك "..."ین به‌دوای "..."یا ئه‌گه‌ڕێین، گه‌ر به "..."یش گه‌یشتین، با "..." بینه‌وه
كاتێك " بێگانه"ین به‌دوای "خۆمان"یا ئه‌گه‌ڕێین، گه‌ر به"خۆمان"یش گه‌یشتین، با "بیگانه"بینه‌وه
كاتێك "......."ین به‌دوای "......."یا ئه‌گه‌ڕێین، گه‌ر به "......."یش گه‌یشتین، با "......." بینه‌وه
***
