په‌ڕی 54 ره‌م
كاتێ ئاوه‌ڕ ده‌ده‌ینه‌وه، كاتێ، رۆژێ، ئه‌بینین نه‌پڕژاوین، نه‌پڕژاوین ته‌نانه‌ت تاوێ، ئاوپڕژێنی په‌ژاره‌یه‌كی بچووكی دڵی بجووڵێكی غه‌واره‌شمان كردبێ.
داوه‌زه خواره‌وه، داوه‌زه! بسیه ئیتر، به‌ره‌و به‌رزایی مه‌چۆره‌وه، كاتی داخوزینه! كاتی دابه‌زینه! گه‌ڵۆ چ كات گوێت له فیكه فیكه‌كانی گێجه‌بای هه‌ڤاڵی شه‌وانی ته‌نیایی من نه‌گرتووه؟! گێجه‌بای شه‌وانی ته‌نیایی، فیتوو.. فیتوو.. فیتوو... فیتوو لێده‌ده‌م و هه‌نگاو به هه‌نگاو په‌نجێره په‌رده‌رێزكراوه‌كانی شه‌وانی داخوزینی نه‌گبه‌ت له شار، جێ ئه‌هێڵم و به‌هێورییه‌كه‌ی چاوچنۆكانه‌وه جه‌سته‌ی كپ و خامۆشی شه‌قامه‌كانی شار شه‌ق ئه‌كه‌م و به هه‌ناگاوه‌كانم ئه‌ڵێم: بڕۆن! مه‌وێستن! ئه‌ڕۆم و، ئه‌یڵێمه‌وه: ئه‌مڕۆ ئه‌بێ به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له‌ئه‌سرینی قه‌تیس ماوی پشت په‌نجێره نه‌گریسه په‌رده‌ڕێزكاراوه‌كانی كچانی تامه‌زرۆی ماچی شاره‌كه‌م، هه‌نگاو بنێم! ئه‌ڕۆم و سه‌ره‌تاتكێكان و دڵه‌خورپه‌كان و دڵه‌راوكێ یه‌كانی به‌رپه‌نجێره‌كانی سه‌رده‌می مێرمناڵێم جێ ئه‌هێڵم، فه‌رامۆشیان ئه‌كه‌م.
نا.. من وا نه‌بووم! من هیچ كات وا نه‌بووم! من هێشتاش هه‌ر وا نیم! من هه‌رگیزاو هه‌رگیز وام لێ نایه! من نا...! نا.. من نا! من ڕدێنی چه‌رمه‌گی هیچ شه‌وانێكی تووڕه و تووسنی ته‌مه‌نی تا هه‌نووكه‌شم به‌لاوه زبر نه‌بووه. بزر نه‌بووه دڵم له‌ناو گێجه‌بای گومان و رۆنه‌چووه دڵم له ده‌ڵمه‌ی هیچ سه‌داقه‌تێكه‌وه.
جه‌سا ئه‌ی خودانی جه‌ستاره‌ت! جه‌ربه‌زه‌یه‌كم به‌رێ! جه‌ربه‌زه‌ی جێتڵینی جوانیی جاویدانه‌ی ئه‌و و هاڵاوی جه‌نجاڵئامێزی ئامێزی ناخی ئه‌وی ترم پێ ببه‌شه، ئه‌و واته واتا و، ئه‌وی تر واته ناوه‌رۆك!!!
شه‌قڵی كوڵمی شه‌قامه‌كانی شار، ته‌نها به ماچه پێچه‌وانه‌كانی هه‌نگاوه زۆڵینه زێیه‌كانی من له شكان نایه! ماچۆ مه‌چۆره‌وه سه‌رێ، داخوزه خوارێ، ئه‌م شه‌قامانه ببێ تۆ، بۆ من له‌دوایی نایێ!
***
پاشكۆی پشوو
قلی 3- هه‌م
ـ گه‌ڕان به‌دوای وته‌ی نه‌گوتراو، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ وته‌ل خه‌ساو!
ـ مرۆ گشت گوته‌ی گوتۆ، داخم، گوته‌كان مرۆیان نه‌گوتۆ!
ـ كاتێ بۆم دوای، مۆسیقام به‌رێ، واتام نه‌گه‌ره‌ك، له مانا گه‌ڕێ!
ـ باچیتر گوتن نوێ نه‌كه‌ینه‌وه، به‌س په‌یكه‌ره‌كه‌ی نوێ بكه‌ینه‌وه!
ـ باوته‌ی نوێ بین، وته‌ی نوێ نه‌بین! وته‌ی نوێ بژین، وته‌ی نوێ نه‌ژین!
