په‌ڕی 53هه‌م
گیانه زوویه! نا.. دره‌نگه! گازت لێ ئه‌گرم و ناو ئه‌شكه‌وتییانه له ناو ئامیزما گوێ بۆ مۆسیقای لێك ترازانی یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئێسقانه‌كانی له‌شت ـ له‌كاتی رێكگوشینی جه‌سته‌ت ـ رائه‌دێرم!
گیانه زوویه! نا.. دره‌نگه! ئیزنم به‌رێ با له‌م به‌رێ، تا گشت به‌رێ، وه‌ك دڵبه‌رێ رامی رامۆسانی ده‌خۆمت كه‌م! له‌م بۆسه‌یه به‌م بۆسه‌یه پێكاوی منی خانمه‌كه‌م!
ئه‌من ئه‌ڵێم: ئه‌بێ ته‌مه‌ن، به دوور له ته‌م، گرژه‌ده‌ماری نه‌مانوو، هه‌رده‌م ته‌منناكاری هه‌رمان بێ! ئه‌مه بڕیاری بێ بڕانی بۆسه سازی سه‌رده‌میته! به‌ڵام ئه‌تۆ ئه‌م وته‌یه به دوا وته‌ی سه‌ركه‌شێكی سه‌رشێت دانێ!
بخوێنه‌وه! بخوێنه‌وه و ئه‌مجاره‌شیان بمخوێنه‌وه، ئه‌م خوێنه وا رشیاگه‌سه سه‌ر سه‌رینی دووكه‌سیمان، خوێنی په‌رده‌ی كچێنی تۆ و هێرشی بان ئه‌شكه‌وتیی من هه‌رگیز نه‌بووه و هه‌رگیز نییه، ئه‌و خوێنه وا رشیاگه‌سه سه‌ر سه‌رینی دووكه‌سیمان، خوێنی ده‌ماری روانین و رامانی دووره دیرۆكیی سه‌ری من و تۆیه له‌سه‌ر سه‌رینی هه‌رگیز نه‌خه‌ویمان!
بۆ پێشه‌وه، نا.. بۆ دواوه! حه‌ز ئه‌كه‌م بزانی، نا.. نه‌زانی! وشه‌یه‌ك، ئا.. وشه‌یه‌ك، خۆی له هه‌ناوی گه‌شه‌یه‌ك .. حه‌شائه‌دا! ئه‌مه له كاتێكایه كه‌وا وشه‌یه‌ك، نا.. خڕوشه‌لێك، خۆ له هه‌ناوی نه‌شه‌یه‌ك.. نا.. نانه‌شه‌یه‌ك، حه‌شار ئه‌ده‌ن!
هۆتافه! لۆ هۆتافه؟! لۆ كێیه ئه‌م هۆتافه؟! ئه‌ڵێن: واتا هۆڕنی پێیه و به‌ره‌و دوایه به‌ڕێوه‌یه! هۆتافه لۆ هۆتافه؟! یانی ئه‌م زنا زنایه ده‌نگی هۆڕنی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و دواوه‌ی واتای مه‌زن و په‌شیمانیی سپای زه‌مانه‌یه؟! هۆتافه! لۆی نه‌گه‌ره‌كه ئه‌م هۆتافه، لۆ له‌مه روونتر چت گه‌ره‌كه؟!
***
په‌ڕی 52 هه‌م
ئه‌رێ تۆ، گه‌ر وه‌نده واڵه‌ی! بۆ وه‌نده قووڵی؟ بۆ كاتێ، كه چاوه‌كانم وێك ده‌نێم و، ده‌ست رائه‌دێرم، ته‌نانه‌ت، كورته باڵاترین پرسیاره‌كانیشت، به‌په‌نجه‌كانمه‌وه، نالكێن؟!
قیچكێك توێژ له خۆت كه‌ره‌وه! بیده‌ره به من! با منیش به لێواری تیژی توێژه داماڵدراوه‌كه‌ی تۆ، پنچكێك توێژ له‌م مشته گۆشته ده‌سخڕۆ و داڕماوه‌ی خۆم دادڕم! گه‌ر وا نه‌كه‌ین، تۆ ئه‌زانی، قه‌رزاری بچووكترین فریوه خوێنشیرنه كه‌ڵه‌گا كانینیش ئه‌بین؟!
دڵ‌سارد، خزمه‌تكار، سه‌ربرده‌ی سه‌رێكی وڕ و كاسه ئه‌مه، كه گه‌ركی بوو، سه‌رێ بێ له ناو سه‌رانا! ئه‌و سه‌رانه‌ی، كه خۆشیان، رۆژێ له رۆژان، نه‌یانزانی كه سه‌ربرده‌ی سه‌ری ده‌وانیش، خراوه‌ته پاڵ كۆمه‌ڵێ سه‌ری له‌ناو سه‌رانی دڵ‌سارد و خزمه‌تكار و وڕ و كاسی تری ئه‌م زه‌مه‌نه بێ فڕه!
له هه‌رێمی یه‌كه‌مه‌وه بۆ هه‌رێمێكی دووهه‌م .. ده‌رباز بوون، راكردن، رزگاری و سه‌ر وه‌ده‌رنان له بۆشایی هه‌رێمێكی درۆزن تر، تۆ پێت وا نییه كه ئه‌مه جۆرێكی جیاوازتری له ئامێز گرتنی ئازادییه ئاوێته به دیلییه‌كه‌ی هه‌رێمی یه‌كه‌م بێ؟!
له تۆدا به‌دوای چییا وێڵم؟ له ته‌ك تۆمه په‌ڕی نازدار! له تۆدا به‌دوای چییا وێڵم؟ بێجگه‌له له سامی ژاری زه‌مه‌ن، چ ره‌مزێكی تر منی به‌دیار دۆزینه‌وه‌ی رازه شاراوه كانی ناو ره‌سته یاخییه‌كانی تۆدا هه‌ڵتووته‌كاندوو وه؟! چ رازێ؟ چ ره‌مزێ؟!
ئه‌م قسانه خۆ خاڵبه‌ندییه‌كانی په‌ڕتووكی یاسای جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نین! ئه‌م قسانه خۆ خاڵبه‌ندییه پێكه‌نیناوییه گواوییاویه‌كانی په‌ڕتووكه یاساییه میزاوییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نێو نه‌ته‌وه‌یی نین!!!
ئه‌م قسانه قسه‌ن! قسه‌ی قسه‌كه‌رێكی، له‌قسان قه‌ڵس و له قسان بێزار! كه له قسان، له قسان وه‌ك قسان ئه‌ڕوانێت و له قسان قێزی له قسان ئه‌شێوێته‌وه و له قاسان ئه‌تڕێ!!!
***
په‌ڕی 50 و ۵۱ه‌م
با جارێكی تر، به گه‌مژه‌ییمان، به ساویلكه‌ییمان، به بجووڵیمان، به فره شتمان! به گشت شتما! با جارێكی تر، به‌خۆمدا، به‌خۆما.. با چه‌لێكی تر، به خۆما بچمه‌وه! به پێیا چوونه‌وه‌كانی ناخی خۆما، به گشت پێیاچوونه‌وه‌ی پێیاچوونه‌وه‌كانی هه‌ناوما، با جارێكی تر پێیایانابچمه‌وه!
كوچكێك هه‌ڵگره! ده‌ده‌ی! ده‌زووبه ده‌ی! بیده به‌بان تۆق سه‌ری بێزاریما! زۆڵێتیما! نه‌زانیما! بێ خه‌یاڵیما! بێ هیواییما! بێ ئه‌مه‌كیما! بێ ده‌ره‌تانیما! بێ خه‌ویما! بێ بزه‌ییما! بێ خه‌یاڵیما! بێ فره شتیما! ده‌ده‌ی! ده‌زووبه ده‌ی!
ئاخ... ! ئاخێكی خه‌ست! شین ئه‌بێ، ئه‌ڕوێ، گه‌شه ئه‌كا، ئه‌ڕوا، ئه‌وێستێ، ئه‌شنێ، ئه‌خولێ، ئه‌ڕوانێت و ناڕوانێت، باڵ ئه‌گرێت و له ئه‌نجاما.. تۆ بڵێی نه‌مرێت؟!
مشتم بكره‌وه، له‌قاوم بده و وه‌ره با له رێژنه‌یه‌كا قاوه‌یه‌كی تاڵ له‌ته‌ك یه‌كا هه‌ڵقوڕێنین! مشتم بكره‌وه، له‌قاوم بده و وره با له‌سایه‌ی سه‌ری ساویی عاسمان، قاوه‌ڵتییه‌كی له قه‌راخ قۆڕغێكی له‌كاتی گوێ گرتن له قه‌تارێكی له‌ته‌ك یه‌كا هه‌ڵقرچێنین!
بێ سه‌ره‌وبه‌ره، بێ سه‌ركرده، بێرۆ بابچین، واز بێنین له نه‌چین! له چنینی چینه بێ سه‌ره‌وه به‌ره‌كانی سه‌ركرده!
"كه‌رۆشك بۆخۆی هه‌ڵدێ و تانجیش بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی" به‌ڵێ، ئه‌مه نوێ نییه! كۆنیش هه‌روه‌تر. پێت وا نه‌بێ ئه‌من گوێ قوڵاغ نیم، گوێ قوڵاغم! گوێ قوڵاغی كشت هه‌ست و نست و ده‌رهه‌ست و به‌ربه‌ستێ! به‌ربه‌ستێكم...! كونجكۆڵانه بۆ هه‌وه‌س روانیگمه، به‌ڵام كونچكۆڵیم به‌شایانی نه‌وس نه‌زانیوه. لیكاوێكم گه‌ر بۆ هه‌وه‌س به‌سه‌ر به‌رلیكه‌یا هاتبێسه خوار، بۆ نه‌وس، مه‌جالی وه‌م نه‌داوه، كه به‌رلیكه‌م له‌لیكی هه‌وه‌سا بخووسێنم!
تووڕه‌یی سێحرێكی سه‌ر سووڕ هێنه‌ری له‌ته‌ك خۆ‌یا، ده‌بۆ پێیه؟! تووڕه‌یی چه‌كی زه‌مه‌نێكی بێ ره‌گه‌زه.. تووڕه‌یی سێحرێكی سه‌ر سووڕ هێنه‌ری له‌ته‌ك خۆ‌یا، بۆ زه‌مه‌نی نێره‌مۆك، ده‌بۆیه، بۆیه‌پێیه!!!
گه‌ر خواش بۆ شانۆگه‌ریی شینگێریی هه‌نگی ژیكه‌ڵانه، رۆنه‌نیشێته سه‌ر كورسییه‌كانی هۆڵی ئه‌م بۆشاییه ده‌سخڕۆیه، من دائه‌نیشم، ئه‌من رۆئه‌نیشم و تا دوایین چركه‌ی راچڵه‌كاندنی چیرۆكی شین‌گێڕی هه‌نگی ژیر ده‌سده‌نده‌ی دانه‌وێڵه‌كانی ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆگه‌رییه دڵڕمێنه ئه‌مێنم!
من هێشتا له گه‌ڕه‌لاوژه‌ی ژیان نه‌به‌زیوم، من ئه‌زانم كه ناشبه‌زم، به‌ڵام من شتێكی تریش ئه‌زانم، ئه‌زانم گه‌ر نه‌ش به‌زم، بێزار ئه‌بم! ئه‌وكات ئیتر به‌زین و بێزاری ئاوه‌ڵدوانه‌ی دووپاته‌یین و ده‌بێ خۆم بده‌مه ده‌س بۆسه‌ی كۆتایی!
هه‌ر ژیر نه‌بوویه‌وه؟ ده ژیر به‌ره‌وه! ئه‌ی هه‌نگه ژیره ژكه‌ڵانه‌كه‌ی من! ئه‌ی ناوه‌رۆك! ئه‌ی جووڵه‌وه‌ر، ئه‌ی واتا!!!
نا.. من هیچ كات بێزار نابم! وا مه‌فركه، كه له بێزاری ئه‌دوێم، هی بێزاریم بێ، نا.. كه له بێزاری ئه‌دوێم..نه‌وه‌ك له خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی بێزرایم بێت! ته‌نها دوانه و، دوان كه‌ی ئه‌بێته خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان؟!
مرۆ به‌چاوی خۆی نابینێ، به‌چاوی من ئه‌گه‌ر بڕوانی ئه‌زانی كه‌وا ئه‌تۆش مرۆ نیت!
لۆمه‌ت ناكه‌م، كه‌گه‌ر به‌چاوی ده‌من نه‌بینی، ئاخر مرۆ خۆ گشت كاتێ، ده‌رفه‌تی روانین و تێڕامانی بۆ نالوێ، بۆ ناڕه‌خسێ، لۆ هه‌ڵناكه‌وێ!
مرۆ كوا حه‌ز ئه‌كا مرۆیه‌ل به‌چاوی خۆیان ببینن؟! پێ ئه‌چێ ئه‌م كه‌ڕه‌ته‌ش هه‌ر هه‌ڵه‌بم! ئاخر مرۆ كوا ئه‌توانێ له‌كاتی لێوانلێویی راسته‌قینه‌ییشیا هه‌ڵه نه‌بێ؟! هه‌ڵه ئه‌بێ! هه‌ڵه ئه‌بێ! هه‌ڵه ئه‌بێ...
***
پاشكۆی پشوو
قلی 0 و 1 - و 2- هه‌م
شه‌وه، هێنده‌م ئاو خواردۆته‌وه خه‌ریكه ده‌پچڕێم، ناوێرم له‌سه‌ر زگ راكشێم.
ئه‌وه سێ چوار رۆژه ناچم بۆ حه‌مماڵی، دیاره ئه‌گه‌ر پێیان گوتبایه‌م كه بچمه‌وه، ده‌چوومه‌وه. به‌ڵام ئه‌و سه‌گی سه‌گبابانه هه‌ر خه‌ریكی گه‌ڕه‌ك گه‌ری و ناوچه گه‌رین، هه‌ر به ئاشنا كانی خۆیان ده‌ڵێن: وه‌ره‌وه. به ئێمه مانانیش كه نازانین پانی كه‌ینه‌وه، ده‌ڵێن: مه‌یه‌نه‌وه، تا ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه! بۆ كاره قورسه‌كان به ئێمه ده‌ڵێن: وه‌ره‌وه و، بۆ كاره، گێره خۆڵه‌كانیش، به ئاشنا ماستاوچییه‌كانی خۆیان ده‌ڵێن: وه‌ره‌وه!
به‌شی ئێمه مانانیش كه نازانین ده‌ممان خوار كه‌ینه‌وه و كوس لێسییان بۆ بكه‌ین، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێستا له گۆڕێیه!
یانی ئێمه كه نازانین ماستاو چییه‌تی بكه‌ین، بووینه‌ته دووژمنی بابه كوشته‌ی قوزی نه‌نه‌یان!
بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه منیش پیاوم، یانی نێرم، كێرم هه‌یه، هه‌ر بۆیه ده‌بێ منیش ژنم هه‌بێ، ژنیشم بۆخۆم دیاری كردووه، كچێكی قوڕ به‌سه‌رم به ناوی ئاره‌زوو، كه منی خۆش ده‌وێ، وه‌ك ژن بۆ خۆم هه‌ڵبژاردووه، خوڵا هه‌ڵناگرێ منیش خۆشم ده‌وێ.
جاروباره من و ئاره‌زوو ئه‌دای ئاشقه و ماشقه بۆیه‌كتر ده‌ردێنین، دیاره من ئه‌و ئه‌دایانم هه‌ر بێ له‌وه‌ش پێ كۆمه‌ڵێك ئه‌دای پڕووپووچه، چوونكه ده‌زانم ئه‌م ژیانه دایكه خۆگێیه زۆر له‌وه قۆڕتره كه ئه‌وه‌نده رۆمانتیك و فانتێزیی لێی بڕوانین، هه‌ر بۆیه ئه‌و ئه‌دایانه زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ردێنم كه ئاره‌زوو باوه‌ڕ بكات كه منیش خۆشم ده‌وێ، ئاخر به خۆم نییه، هه‌ندێك جار، له خۆڕا، وا هه‌ست ده‌كه‌م كه ئاره‌زوو ، وا هه‌ست ده‌كات من خۆشم ناوێت! هه‌ر بۆیه ئه‌و ئه‌دایانه‌ی بۆ ده‌ردێنم، تا به‌ڵكوو دڵنیای بكه‌م كه به‌سه‌ری حومبه‌ری گۆره‌وی بازی باوكم منیش خۆشم ده‌وێ. ده‌نا من به‌و ته‌مه‌ن و قه‌باره گۆپاڵییه‌مه‌وه كوا هی ئه‌وه‌م ئه‌دای ئاشقه و ماشقه و شتی وا ده‌ربێنم؟!
نازانم له‌وانه‌شه ئێستا له هه‌ڵه‌دابم و ئه‌م قسانه‌شم له تووڕه‌ییانم ڕا بێت و له راستی دا هه‌ر ئه‌و جۆره ئه‌دا رۆمانتیك و فانتزیانه بایخیان هه‌بێت! جا نازانم، كوڕه چووزانم، خۆ سه‌رم لێ شێواوه به‌ده‌ست ئه‌و هه‌موو پێچه‌ڵاو پووچییه‌ی ژیانه‌وه. له قوزی نه‌نه‌ی ژیان بم!
منیش كوڕم، یانی پیاوم، كێر و گونیشم هه‌یه، ده‌بێ گان بكه‌م، خۆ ناكرێ ژنی خه‌ڵك بگێم! كچی خه‌ڵكیش خۆ له قوزی حاسمانه‌وه به‌رنه‌بوونه‌ته‌وه، هه‌ستم بچم بیانگێم و ئه‌تگیان بكه‌م و به‌ڕه‌ڵڵایان بكه‌م، ئه‌وانیش گوناحن، ده‌یانهه‌وێ رۆژێك له رۆژان شوو بكه‌ن و مێرده‌كه‌ی خۆیان بیانگێت و له‌و جۆره شتانه!
هه‌ر بۆیه منیش ده‌بێ رۆژێك خۆم به كچی كابرایه‌كی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌وه گوێ فیچه‌وه هه‌ڵواسم، تا به‌ڵكوو گان و گۆڵێك بكه‌ین و ببین به خاوه‌نی وه‌چه و تۆره‌مه و به‌شه‌رێكی قوڕ به‌سه‌ری دیكه‌ش ته‌حویلی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌گایه بده‌ین!
ئه‌ی خۆ من گووم به قوونه‌وه نه‌نووساوه! خۆ به له‌شی ناخێرمه‌وه منیش كێرم هه‌یه، ده‌توانم گان و كۆڵان بكه‌م، راسته كێرم بڕێك چووكه‌یه، به‌ڵام واش هه‌ر نییه نه‌توانم گانی پێ بكه‌م! ئه‌وه‌ندی بزانم هی منیش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێ به‌چكه‌یه‌كی پێ بخه‌مه‌وه!
نازانم ده‌ڵێن پیاو ده‌بێ ژنه‌كه‌ی تێر بكات، جا ئه‌و كێره بچكۆله‌یه‌ی من ژنه‌كه‌م تێر ده‌كات یان نا، ئه‌ڵاهوو ئه‌حله‌م!!!
ئاخر ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر پیاو ژنه‌كه‌ی تێر نه‌كات، ژنه‌كه‌ی ده‌چێ لێره و له‌وێ هێلكه ده‌دۆڕێنی و كڵاوی بۆ ده‌دوورێ. ((وه‌ڵاهی من له‌و حه‌مماڵییه حیزه دا هێنده‌م هێلكه خواردووه، هێلكه‌م له‌به‌ر چاو كه‌وتووه، ده‌ی با هه‌ر بیدۆڕێنێ! چاكتریش! بۆ كڵاویش.. وه‌ڵا من به زستانیش كڵاو له‌سه‌ر ناكه‌م، بۆ ئه‌ویانم پێ ناخۆشه! نامهه‌وێ كڵاوم بۆ بدوورێ!)) نا.. كه‌ره..! مه‌نزووریان له‌و قسانه ئه‌وه‌یه به كوردییه‌كه‌ی خۆمان: ده‌بێته گانده‌ر! ((ئااااااااااااااوا!؟ وه‌ڵاهی.. جا بڵێم چی!؟))
ده‌ی باشه خۆ فه‌قیره كارێكی خراپ ناكات، مادام كابرا پێی تێر نه‌بێ، ده‌بێ ئه‌ویش كه‌سێكی دیكه هه‌ر هه‌بێ تێری بكات! وایه یان نا؟! چووزانم كوڕه، من كێرم چووكه‌یه، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌م پێ تێر بوو ئه‌وه باشه، ئه‌گه‌ریش نا، ئه‌وه گه‌رنی خۆش و ئازابێ، با بچێ به‌یه‌كێكی دیكه بدات، چ ده‌بێ؟ خۆ لێی كه‌م نابێته‌وه!
ئاخر كوڕه وه‌ڵڵا ئه‌و ئاره‌زوویه‌ی من بیناسم، ئه‌گه‌ر به خۆشم بدات چاكه، چ ده‌گا به‌وه‌ی بچێ به خه‌ڵكی تر بدات!
ده‌ی ئه‌گه‌ر وایه، خۆزگه‌م به‌خۆم! وه‌ڵاهی خۆ شكوور به‌سه‌ری پیری ژنێكی چاكم ده‌ست كه‌وتووه، ئیتر له‌و كۆمه‌ڵه‌گا قاحپه‌بابه‌دا، ئه‌وه به‌جارێك سه‌ر بڵیند بووم و ته‌واو، ئیتر له سایه حه‌مری خوڵاوه ئه‌وه گه‌وادیشم له كۆڵ بۆوه! ئه‌لحه‌ملا!
تێدا ماوم ئه‌و خه‌ڵكه به‌چی ئاوا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن؟! به چی ئه‌و هه‌موو تڕۆمبێله ئاخرین مۆدێله ده‌كڕن؟! به كوێ دا ئه‌و هه‌موو باڵخانه قه‌به قه‌به‌یه ساز ده‌كه‌ن؟! وه‌ڵاهی سه‌رم سووڕ ماوه، به حه‌قی قۆڕغان سه‌رم سووڕماوه!!!
یانی منی نه‌گبه‌ت هه‌ر ده‌بێ ئاوا به بێ پووڵ و پاره‌یی و داماوی و ده‌سته وستانی سه‌ر بنێمه‌وه؟!
باشه ده‌بێ منی قوڕ به‌سه‌ر چی بكه‌م؟! پیاو چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ؟! كوڕه من چیم له ده‌وڵه‌مه‌ندی داوه، ئاخر ئه‌وه‌نێ جارێ بۆ نانی شه‌وێش نێوزگه قورووچكه‌مه! وه‌ڵاهی وه‌بیلاهی وه‌ته‌ڵاهی نازانم برێم چی! چووزانم كوڕه به‌من چی!!!
های له قوونێی به‌م، ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌شمان نه‌كرد، چش له چه‌كوش.. فه‌قیری و حیزییه‌كه‌ی خۆم له‌هه‌مووی سڵامه‌ت تره!
ده‌ی، ده‌ی یاڵا ده‌ی، سه‌رچاوم!
تێبینی: بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌ش و درووشمه سه‌ره‌كییه‌كانی "كونه كورد" زۆر دوور نه‌كه‌وتبێتمه‌وه، جار و باره، له نێوئاخنی په‌ڕكانی "تراویلكه بێ ده‌مامكه‌كانی بن زێ"دا، كۆمه‌ڵێك قله‌په‌ڕی دیكه به‌ناوی"پاشكۆی پشوو" بڵاو ده‌كه‌مه‌وه. به‌و هیوایه‌ی ئه‌و قله‌په‌ڕانه پشوویه‌ك بن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وا، وا ده‌زانن"تراویلكه بێ ده‌مامكه‌كانی بن زێ" بۆ ئه‌وان نانووسرێت! به‌و هیوایه!
په‌ڕی 47 و 48 و 49هه‌م
بوونه‌وه‌ر، ئه‌ی بجووڵ! ئه‌ی گه‌مژه‌ی مه‌حه‌به‌ت! تاكوو كه‌ی، تا چ كاتێ!؟ بۆ ده‌بێ نه‌تزانی بێ كه دڵڕه‌قم؟! باشه بۆ، بۆ ده‌بێ من به‌رگه‌ی چاوه خه‌م تێ تزاوه‌كانی هودا بگرم؟! ئاخر بۆ، بۆ ده‌بێ من به‌رگه‌ی تێڕامانه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی هودا بگرم؟! ئاخر بۆ، بۆ ده‌بێ من به‌رگه‌ی میهره‌بانییه‌كان و ده‌س گرتنه بێگه‌رد و بێ ده‌مامكه‌كانی هودا بگرم؟! ئاخر بۆ، بۆ ده‌بێ من ئه‌وه‌نده دڵڕه‌ق بم كه كاتێ مناڵێ ده‌ست له ملم ئه‌كا، له مانا بمێنم و نه‌مێنم؟!
هێڤی! گه‌ڕامه‌وه، گه‌ڕامه‌وه بۆ تاریكاییه به‌سه‌ر نه‌كاراوه‌كانی هه‌ناوم، گشت سووچێ، گشت قوژبنێ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی واتا به‌سه‌ر كرا! گه‌ڕام، زۆر گه‌ڕام! له واتا گه‌ڕام، ئه‌مهه‌ویست لێی بپرسم: ئه‌رێ واتا! ئه‌رێ واتا ئه‌مڕۆ بۆ وا هێڤی به‌ر له مه‌زن بوونی بزه‌كانی، چاوه‌كانی ئه‌ویندارانه ئه‌یڕاوانی؟! بۆ!؟
ئه‌مهه‌ویست بزانم، گه‌وره بوون، ئوو مه‌زن بوون، له لای هێڤی چ واتایه‌ك ئه‌به‌خشێ، چ تامێك ئه‌دا؟! چ هه‌ستێك ئه‌ڕوێنێ؟! ئه‌مهه‌ویست بزانم واتا چی ئه‌زانی له‌مه‌ڕ هێڤی! من ئه‌زانم، ئه‌زانم واتا ته‌نیا كاتێ خۆی ده‌ر ئه‌خا، كه بتوانێ بدوێ!
پێ ئه‌چێ ئه‌مڕۆ واتا، له ئاست چیرۆكه‌كانی چاوه‌كانی هێڤی، له‌دوان و وڕێنه له دوا مابێ! وه‌دوا كه‌وتبێ! پێ ئه‌چێ ئه‌مه‌ڕۆ واتا، له ئاست میهره‌بانییه‌كانی ده‌ست له‌ملانێ كردنه‌كانی من هێڤی سه‌رسوڕمابێ! پێ ئه‌چێ، گه‌لێ شت پێ ئه‌چێ! به‌ڵام من هێشتا هه‌ر نه‌زانم، نازانم چی پێ ئه‌چێ! ئاخر واتام لێ بزره!
ناز بكه هێڤی، ناز! تۆ باش ئه‌توانی ناز بكه‌ی! تۆ هێشتا داخی ته‌مه‌ن نه‌یچزاندووی و له مۆته‌كه‌ی نه‌مانت نه‌فكریوه! ناز بكه، ناز! هێڤی تۆ گه‌ڵێ جوانی كاتێك كه بچكۆله‌ی، ناز بكه ناز و مه‌هێڵه بچكۆله‌ییت بتوێته‌وه!
مه‌هێڵه هه‌رمێله‌كانی سه‌ر سینه‌ت گه‌وره ببن، مه‌شهێڵه شه‌وی نه‌گبه‌ت، خه‌وی نه‌گبه‌ت، به تووشی تووشته‌وه بلكێ! مه‌هێڵه هێڤی! مه‌هێڵه هێڤییه‌كان و هوداكانی له چه‌شنی خۆت و ئه‌و، له كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ته‌مه‌ن تخووب كه‌ون! مه‌هێڵه هێڤی! مه‌هێڵه هودا! مه‌هێڵن توخوا، ده‌زوو پێم بڵێن: باشه!
به‌توون! به‌ڵێ به‌توون! ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر به‌توون! به‌توون كه دڵڕه‌قم! به‌توون كه ده‌سته‌وستانم له تاوانبار كردنی كه‌سان! به‌توون كه ناتوانم به‌رگه‌ی مێهره‌بانییه ناسكه‌كه‌ی هودا بگرم! به‌توون، به‌ڵێ به‌توون! به‌توون كه ناتوانم له چاوه پڕ ره‌مزه‌كانی هێڤیی بچكۆله‌ی خۆم تێ بگه‌م! به‌توون كه ناسكی و بێ گه‌ردیی ده‌سته‌كانی هودا به‌ره‌و نه‌مانم هان نادا! ئاخر من زۆر دڵڕه‌قم! به‌توون كه دڵڕه‌قم! به‌توون!
ئه‌م لۆیه‌ی وا له‌دووم ده‌خشێ، لۆی هه‌ڵوه‌شاوی كلكی سه‌رده‌می به‌ر له لارێ بوونمه! لۆی ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه كه ئه‌كرا دڵڕه‌ق نبم! مرۆ نه‌بم! ده‌كرا به‌هه‌ر ناسكییه‌ك كه پێم ره‌وا ئه‌بینرا بمرم! نه‌مێنم!
سوێند به خه‌مه شاراوه‌كانی هودا، سوێند به خه‌مه نه‌نووسراوه‌كانی دیسان هودا، سوێند به خه‌مه هه‌ربه‌رزه‌كانی ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر هودا، گه‌ر بزانم، بۆ چركه‌یه‌كیش بووبێت، كه ده‌توانم، له‌ئاست میهره‌بانییه‌كانی جارێكی كه‌ش هه‌ر هودا بمرم، ده‌مرم! ده‌مرم!!!
به‌رۆحی هه‌ڵوه‌راوی گوڵه سووره بۆنه‌وتینه‌كه‌ی هێڤی سوێند بێ، گه‌ر بزانم چاوه‌كانی هێڤییه‌كان چی ئه‌ڵێن، گه‌ر بزانم به‌ر له سه‌ر وه‌ده‌رنانی هه‌رمێله و هه‌ڵووژه‌كانیان، چیرۆكه‌كانی چاوی ده‌وان، چیم پێ ئه‌ڵێن، سه‌ر ئه‌نێمه‌وه! كۆتایی به بوونی خۆم ئه‌هێنم، كۆتایی ئه‌هێنم! سوێند بێ، سوێند!
پڕووكیا، پڕووكیا تاقه‌تم پڕووكیا! ئه‌ڵێم چیتر ئازاره به‌چێژه‌كانی ته‌مه‌ن نه‌لاوێنم! ئه‌ڵێم، من خۆ خاوه‌نی، یان خۆ خودانی لاوێنییه‌كانی ده‌ماری ته‌مه‌ن نیم! ئه‌ڵێم به‌جارێ جارێكی تر نه‌چێژم! ئه‌ڵێم زۆر زۆر... له‌ته‌ك تۆمه! ئه‌ڵێم زۆر زۆر، زۆر نازانم لۆ خۆشتم گه‌ره‌كه!
ئه‌م ڕنوویه ده‌ڕوات و ڕنوویه‌كی تر به‌ڕێوه‌یه، ئه‌م ڕنوویه، ئه‌ڕوات و ڕنوویه‌كی تر به پێوه‌یه! ئه‌م ڕنوویه ئه‌ڕوات و ده‌مامكێكی تر ئه‌خنگێنێ، ده‌مامكێكی تر نه‌زۆك ئه‌كات! ده‌مامكێكی تر ئه‌دڕێنێ! ده‌مامكێكی تر ئه‌خاته بن زێ جاویدانه‌ی زه‌مه‌نه‌وه!
ئه‌ڵێم: مه‌گه‌ر به ره‌فه‌سی ته‌مه‌ن، به جووتكی مه‌رگ، بێته‌وه یادم كه چه‌ند دڵڕه‌قم! هه‌ر بۆیه ئه‌ڵێمه‌وه: ئه‌م دڵچێوییه، پڕ به سه‌داقه‌تی بێ ده‌مامكی میهربانییه‌كانی هودای خه‌مگین و زیاتر له پڕ له چاوه نه‌هێنی زێیه‌كانی هێڤیی بچكۆله، به‌ره‌و گیرۆده‌ییت به‌ڕێوه‌یه! گه‌لێ گه‌لێ زۆر تر! گه‌لێ گه‌لێ...
***
ئه‌مڕۆ یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كرانه‌وه‌ی "كونه كورد" و یه‌كه‌م بابه‌تم دا، واته: "http://kune-kurd.blogfa.com/post-1.aspx" تێ په‌ڕی

و جارێكی دیكه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه دووسێ درووشمی خۆم له‌م رۆژه‌دا دووپات ده‌كه‌مه‌وه:
ـ مەنووسە! ئەگەر هەر دەشنووسی، تەنیا چێژ بێ مەبەستت.
ـ ئەوەی پێی وایە نووسینەکانی هەڵگری پەیامێکی تایبەتن، لەهەڵەدایە.
ـ زمان گەوەترین کەرەسەی بەلارێ دا بردنی هونەری هەرمان ە.
ـ ئەو قسەیەی بیری لێ ناکەمەوە و دەیکەم،دڵنیام هەڵە ناکەم.
ـ مەرگ بۆ مرۆڤایەتی ، بژی بوونەوەرایەتی.
تێبینی: به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی كونه كورد ه‌وه له‌وه به‌ولا هاوساری "شێته شه‌پۆله‌كانی سه‌ر ئاگر" به ده‌ست " تراویلكه بێ ده‌مامكه‌كانی بن زێ" ده‌سپێردرێ. هه‌روه‌ها بۆ ئاگاداریتان هاوساری ئه‌م كاروانه، هه‌رجاره و به‌ده‌ست قافڵه‌چییه‌ك ده‌سپێردرێ.
په‌ڕی 45ه‌م و 46 ه‌م
گه‌لۆ تۆنی ته‌نێ مۆڵه‌قێ بێوار!؟ به‌ڵام ئێژن: بیرا رۆژا هاتنا ته، وه‌كێ ده‌ركه‌فتنا چاوێ هه‌ربوون، پڕشه‌نه‌گه چێن و په‌ژاره قڕێنه!
ژنه‌فیم، ژماره‌یه‌ل نامه‌باره‌ك و تووڕه و تووسنن! ئیزنم دانێ بۆ دانێ، ته‌نها دانی رۆژێ، بێنه سه‌ر كه‌وڵی ماڵه باوانی خۆیان، كه‌چی چی نه‌مابوو كه‌وڵم بكه‌ن، كۆته‌ڵی نه‌كۆك له‌ته‌ك ناخی زه‌خمارم به‌جارێ به‌كێفا بكه‌ن.
كام حه‌زی منت دزێو كردۆ؟! من له‌گه‌ڵ سێبه‌ری سه‌ر سه‌ری سارد و سڕی، سوێم هاتوه‌ی ناخم، ناكۆكیم نه‌نواندووه، پێوه‌ر و پێوانه‌ی پێوه‌ندیه‌لی گشت كاته‌ییمان، له‌چه‌شنی هه‌ڵچه‌قانی چقڵێ له چاوی چه‌قه‌ره‌ی په‌تاته‌یێ، بۆ نه‌زۆكیی دوگمی گه‌رییه‌لمان بووده.
ته‌ڕپۆشی، هه‌میشه ته‌ڕپۆشی! هاوڕێتم ته‌ڕپۆشی هه‌میشه‌یی، خۆت له هاوڕێیه‌تیما بدۆزه‌ره‌وه! ته‌ڕپۆشی هه‌میشه‌یی، شه‌هیدی شیكیی شاپه‌ڕه‌كانتم، شه‌ڵاڵی خوێنی په‌یكانه‌كانتم، شه‌رمه‌نده‌ی شیرجه‌ی تیشكی نیگاتم، شه‌یدای شۆڕه‌سوراری خڕ چرپه‌كانتم!
واتا، له‌كوێت؟ ئه‌ی ته‌نها روه‌كێك كه میوه‌ی بوونم به بڕكه‌ی تۆوه گرێ دراوه، واتا! ده‌بینی؟ هاوڕێیانی"سڵاو و ماڵاوا" به‌وگۆڕه وه‌ربوون و بوونی منیان به سڵاوێك و ماڵاوایه‌ك خستۆسه ئه‌ولا!
ته‌سمیلی تۆی ده‌كه‌م.. به‌ڵێ ته‌سمیل، ته‌سمیلی تۆیه، ئه‌م پیتانه‌ش.. ئه‌م ره‌ستانه‌ش.. ئه‌م تراویلكه بێ ده‌مامكانه‌ش، كه له قووڵایی زێی جووڵه‌وه‌ریما سه‌ریان هه‌ڵداوه‌س و بیچمیان گرتووه‌س.
زۆ ر سه‌یره دایه! دایكی كوڕی خه‌ڵك، كاتێ تیتیلی له‌دایه‌كانیان به‌سه‌ر ئه‌كه‌نه‌و، دۆندرمه و دۆڵمه و سینگی فرووجیه‌ل، به‌دیاری ئه‌به‌ن بۆ زارۆكی خۆ! به‌ڵام، به‌راستی.. دایه! ئه‌وكاته وا ده‌بوایه، تیتلی ئه‌تۆش شۆڕشڤان بایه و له چیایه‌كی به‌رز، به‌رز به‌رز، زرمه‌ی هاتبایه، ئه‌دی دایه، ئه‌وكاته وا وانه‌بوو، زارۆكی توو وانه‌بوو، ئه‌وكاته وا تیتلی تووش، زارۆی شۆڕشڤانی توو، له ده‌شتێ ده‌سه وسان بوو، ئه‌توو لۆ ـ به‌قه‌ولی داپیره: چه‌پس ـ(چه‌سپ) ت بۆ بچیكی خۆ، له‌تووره‌كه‌یا، به‌دیاری پێ بوو!؟ بۆ پێت وابوو كه‌وا من، كه‌واوپاتۆڵه‌كانم، له تۆزی هێرشه‌یه‌لم، سه‌رچۆكیان گشت دڕاوه؟ سه‌رچۆكی تیته‌له‌كه‌ی تۆش قه‌رتماغه‌ی خوێنی داوه؟!
نا دایه، بڵێ: به‌رخم، ئه‌و هوایه نه‌ماوه! شۆڕشڤانی ئێستاكه، له‌جیاتی هه‌ڵمه‌ت بردن به‌چه‌كه‌كه‌ی قڕناسه، دۆندرمه‌یه‌ك به‌م ده‌سته، سینگه فڕووج به‌و ده‌سته، به قه‌پاڵ دان و مژین، هه‌روه‌ها به لستنه‌وه، وا ده‌مووچاویان تێنراوه، نه‌یار و دژبه‌رانمان، ئه‌گه‌ر بیانناسنه‌وه!!!
بئاژوه كاكی شۆفیر، ده‌ڵێن دایكی منیش دێ، ئه‌مجاره له‌جیات چه‌پسێ، دۆندرمه ودۆڵمه‌ی پێیه، ئا..بووره ئاژۆوان، ئێژن: سه‌وه‌ته‌یه‌كیشی سینگه فڕووج هاپێ!
***