په‌ڕی 43هه‌م و 44 ره‌م
به فوویه‌ك سه‌ربرده‌ی
مێروویه‌كم هێنایه گۆڕان، به‌ڵێ به فوویه‌ك، ته‌نها به فوویه‌ك، داهاتووی بجووڵێكی
قه‌باره بچووكم له هه‌ڕگه‌وه گلاند، ته‌نها به فوویه‌ك.
به‌ڕاستی ئێمه گه‌لێك
"تڕحێو"انه بیر ئه‌كه‌ینه‌وه، گه‌لێ گه‌لێكیش "هایشیڕ"انه ده‌ڕوانین
و بێ ئه‌ژماریش "دۆششاو"انه بڕیار ئه‌ده‌ین!
ئه‌وه چۆنه كه‌وا
ئاوا دڵئاوا هه‌ڕگت دا به تۆق سه‌ری سه‌ربرده‌ی بوونه‌وه‌رێك؟ ئه‌دی چۆنتره كه‌وا
ئاوا خۆشت هایشیڕانه دۆششاوت نایه سه‌ربرده‌ی بجووڵێكه‌وه ؟!
زۆر به‌پڕتاو و به‌په‌له،
به‌ره‌و پیرم ده‌هات، له مێروویه‌كی قه‌باره بچووك زیاتر چی ترم له به‌ژن و باڵایه
به‌دی نه‌كرد. زۆر لێ بڕاوانه و حه‌جمین لێ هه‌ڵگیراوانه هه‌نگاوی ئه‌نا، به خۆمم
وت: خۆزگه بمزانیایه ئه‌چێته كوێ! به‌ڵكوو بمخستایه‌ته سه‌ر پشتی په‌ڕێكی شێته
شه‌پۆله‌كانی سه‌ر ئاگر و بمگه‌یاندبایه‌تێ!
هه‌ڤاڵه پێچه‌وانه‌كه‌ی
خۆزگه‌م، واته "نه‌خواز"ه میهره‌بانه‌كه‌ی ناخم، ده‌نه‌ی دام و به فوویه‌ك
ره‌وتی چوونی:
سه‌ربرده‌ی مێروویه‌كم
هێنایه گۆڕان، به‌ڵێ به فوویه‌ك، ته‌نها به فوویه‌ك، داهاتووی بجووڵێكی قه‌باره
بچووكم له هه‌ڕگه‌وه گلاند، ته‌نها به فوویه‌ك.
كه به‌ره‌و باشوور
ده‌هات، به فوویه‌ك به‌ره‌و رۆژئاوام لارێ كرد، كه به‌ره‌و رۆژ ئاوا چوو، به فوویه‌ك
به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتم نارد، كه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات چوو، به فوویه‌ك به‌ره‌و باكوورم
به‌ڕێ كرد.
زۆر سه‌یره، ئه‌و
بوونه‌وه‌ره نه‌گبه‌ته بۆ كوێ ئه‌چێ؟! خۆ ئه‌من ئاراسته‌ی چوونییم پێچه‌وانه‌كردبوو،
ئه‌دی كوو هێشتاش هه‌ر لێ بڕاوانه به‌ره‌و پێچه‌وانه هه‌نگاوی ئه‌نێ؟!
گوایه: له هه‌موو
لایه، چ له‌باكوور، چه له‌باشوور، چ له‌ئه‌ملا، چ له‌ئه‌ولا، له‌و پانتایه بێ مانایه،
ده‌نگێك هه‌یه، له دووره‌وه، داوا ده‌كا، له گشتمان هاوار ئه‌كا، بچینه‌لای و بڕه‌سیمن
وه‌فریای!
به‌ڵام هه‌میسانه‌وه
هه‌ر گوایه: له هه‌موو لایه، چ له‌باكوور، چه له‌باشوور، چ له‌ئه‌ملا، چ له‌ئه‌ولا،
له‌و پانتایه بێ مانایه، ئه‌و ده‌نگه بۆڕه بۆڵه ئاسایه، ده‌نگی ده‌هۆڵی دڕاوی
خودانی پووچییه، كه‌وا ئاوا، له دووره‌وه داوا ئه‌كا، له گشتمان هاوار ئه‌كا، بچیمنلای
و بگه‌یمنفریای!!!
***
په‌ڕی 41ه و 42هه‌م
كرمه‌كرمی داكرۆژان و مژینی لێوه ره‌نگ مه‌یله‌و مێوژینه‌ییه‌كانت، له بن ددانه كرمۆڵ و كۆڵه‌واره‌كانم، تا به ئێستا، ته‌نها خولیایه‌كی خه‌رفاو و خه‌یاڵێكی خۆڕسكی بێ فڕ بووه.
باوانه‌كه‌ی گشت رێسه‌كانم! دابابی خڕ پیته‌كانم! سه‌ره‌داوی ئه‌م ده‌سپێكه، هه‌وساری ئه‌سپێكه، كه سه‌ر و یاڵی، له داخ ئه‌سپێ، له میچ ئه‌سوێ.
نێونیتكه‌یه‌كی گه‌وجانه‌م له‌سه‌ر لێوه، گه‌ره‌كمه زارۆكی لێوه‌كانتی پێ وه‌گوڕوو بخه‌م، گه‌زه گه‌زه‌ی پێ ده‌كه‌م و پێتی ناده‌م.
ده‌ڕووخێم و ده‌ڕووخێنم، هه‌مووكاتی ته‌مه‌ن، له ناو "ته‌م"ی تۆ و "تۆز"ی دڵی گێژاو و گێژه‌ڵووكه، له ناو "بازنه‌ی داوگر"ی ته‌شیدا، به‌سه‌ربرده‌م، پێ ئه‌كه‌نم.
له ماڵێ هاتمه ده‌ر"هاوڕێ". به‌یانی بوو. به روونی روون. سه‌ره‌وژوور، وه‌ك هه‌میشه، وه‌ڕێ كه‌وتم. یه‌كه‌م كۆڵانی"تۆنالیته"م به تامه‌زرۆیی تۆوه تێ په‌ڕاند. كازێوه‌یه. تاریك و روونه. دووهه‌م كۆڵان و سێهه‌م كۆڵانی"تۆنالیته"ش به ته‌وسی تۆوه تێ په‌ڕا. گه‌یشتوومه‌ته سه‌ره‌تای چوارڕێیانه قه‌ترانییه‌كه‌ی شه‌و، واته دوایین كۆڵانی تۆنالیته. له‌به‌ر ده‌م دوایین كۆڵانه‌كانی تۆنالیته راوه‌ستاوم، چاوه‌كانم چ نابینن!
من به چییا بمزانیایه، ئه‌م سه‌فه‌ره پێچه‌وانه‌یه، به‌ره‌و ئه‌م چوارڕێیانه قه‌ترانییه‌م راكێش ده‌كا؟!
ده‌مهه‌وێ بڕۆم، لاچۆ له‌سه‌ر ڕێم، ئه‌ی چوارڕێیانی قه‌ترانیی تۆنالیته! وازم لێ بێنه، كارم هه‌یه، ده‌بێ بڕۆم. وێده‌چێ له‌و خواره نادیاره، كه‌سێ چاوه‌ڕوانی ئه‌من مابێ!
بگه‌ڕێوه، له‌م تاریكیه‌یا بزر ئه‌بی، چ كۆڵانێ تر نییه له‌و پشته‌یا، ده‌ستی گه‌ردوون، له پزووڕا نێفه‌كی ده‌رپێی گۆی زه‌وینی گۆڕییه!
خه‌ڵكی ئه‌وبه‌ری چوار ڕێیانه‌كه، خه‌ڵكی پشت دوایین كۆڵانی تۆنالیته، گشتیان له شیرینی خه‌وان، لاچۆ مه‌چۆ! كه‌س له‌وێنده‌رێ چاوه‌ڕوانی تۆ نییه، خڕ قه‌ڕه‌وڵه‌كانی وێنده‌رێش، ره‌فتگن و خه‌فتگن.
زوانی وان چ زوانێكه؟ دائه‌نیشم تا رۆژ ئه‌بێ، ئینجا ئه‌چمه له‌وێنده‌رێ. خه‌ڵكێكی خاسن به‌خوا! ئه‌وه دڵم وام پێ ئه‌ڵێ.
بگه‌ڕێوه، شه‌وی ئه‌وان زۆر جیایه له هی یه‌وه! بز ئه‌بی و ناتوانی هه‌ڵگه‌ڕێیته‌و! بگه‌ڕێرۆ به‌ره‌و ماڵۆ بچۆره‌وه! بزر ئه‌بی له‌و شاره‌یا، كزره ئه‌بی له‌م ڕێیه‌یا!
گه‌ڕامه‌وه. پشتم كرده چوارڕێیانی تۆنالیته. به‌ر پێكانم ورده ورده روون ئه‌بنه‌وه. كۆڵانی سێ هه‌م و دووهه‌میشم پێوایه‌وه. كازێوه‌یه. به‌ره‌و كۆڵانی یه‌كه‌م و ماڵی ده‌خۆم به‌ڕێگه‌وه‌م، گه‌ییشتمێ، له‌به‌ر ده‌ستپێكی كۆڵانی ماڵی خۆمه وێستاوم. رووناك رووناكه، تیشكی ئه‌م رووناكییه‌ش له‌چه‌شنی شه‌وی به‌تاڵ له تیشك، مه‌جالی بینینم پێ نابه‌شێ! ئه‌من بزر بوو وم! ده‌بێ چ بكه‌م؟ چلۆن خۆم به ماڵی ده‌خۆمه داكه‌م؟!
نا.. نا.. ئه‌تۆ بزر نه‌بووی، راسته سووڕانی گۆی زه‌وی، رێگای ماڵی لێ شێواندووی، به‌ڵام ئه‌و منداڵانه، نابینی؟ گه ر له هه‌ر كامیان هه‌واڵی ماڵی خۆت پرسی، گومان مه‌كه، وڵامی ئه‌و مناڵانه ته‌واوه.
به‌ڵی وایه، له‌بیر مایه، له‌م دنیایه، هیچ مناڵێك دڵی نایه، ماڵی ئێمه پێ نه‌زانێ. من دڵنیام گشت مناڵێ، له‌م دنیایه، ماڵی ئێمه باش ئه‌زانێ.
***
