په‌ڕی 39 و 40
خۆ مناڵ نیت، چه‌واشه بیت، به‌م ئامۆژگاریه گه‌وجانه‌یه! تۆ ئه‌مانه ده‌زانیی و ئه‌وانی دیش ده‌فامێنی، به‌ڵام چ تكه‌ی؟! ده‌بێ واز بێنیی و هیوا له داره‌وه‌گه‌لێنی! منیش ناچار ئه‌كه‌ی! چ بكه‌م؟! له خۆشه‌ویستنت ده‌بێ تێبگه‌م!
به چه‌وتی له چرپه‌م تێ مه‌گه! ناڵێم منت به منه‌ت نه‌وێ! ناڵێم له بان سه‌روژووری و سه‌رولێژی یه‌كمان نه‌وێ! به‌ڵام، سنووری ئه‌م به‌ڵامه و وه‌ڵامی ئه‌م به‌ڵامه‌ت، له‌بیر مابێ و له‌بیر نه‌چێ! كه هاتی یان تواو وه‌ره و بێ به‌زه‌یی! یان ته‌واو بڕۆ و به یه‌كجاری!
كاتێك په‌پووله‌یه‌ك پاییزه‌یه و سنوورێكی ده‌به‌زێنێ، ده‌زانێ، كه‌وا ته‌نیا شتێكی شایه‌نی به‌زاندووه، به‌ڵام نازانێ چییه و چی به‌زاندووه، ئیتر ئه‌وه مه‌ودایه یان پانتایه، گرنگ نییه، گرنگ وایه، به‌زاندنه، ده‌ربازبوونه و ده‌یبه‌زێنێ!
ده قوت به‌وه! ئه‌وكاته‌وا قوت بوویه‌وه، به‌خۆت بڵێ: مزگێنییه و وه‌رزی دزینی گه‌ڵا، به‌ده‌ست "هه‌ڵاوهه‌نگامه"یه، له‌م وه‌رزه‌یا هه‌رگه‌ڵایه هه‌زار و یه‌ك هۆنراوه‌یه، كه‌وا به‌ده‌م "با"وه به‌رهه‌ڵایه!
گه‌ر به‌ر له هه‌رمان، به‌هه‌ر هۆیه‌ك، له‌هه‌ر لایه‌ك، به‌ڵایه‌كمان به‌سه‌ر هات، گه‌ڵایه‌كمان به‌رێ! به‌رێ.. با له‌سه‌ر هه‌ر تاشه‌به‌ردێ، باشه بیچمێ، به گۆڵۆله به‌نی به‌ردینی زه‌وی، نیگارێكی هه‌میشه‌یی، بكێشین و بمێنینه‌و!
زه‌وی بۆخۆت و فرمێسكت له بۆ من! بیڕێژه‌وه و بڕۆره‌وه، به‌ره‌و هه‌بوون، به‌ره‌و هه‌رمان! به‌ره‌و هه‌ر سووچێ هه‌ر چوونێ كه‌چووی، به بۆچوونی دڵی پووچی ده‌من: گه‌ره‌كمه زۆر نه‌چیت و بۆ چه‌نه‌م ده‌ستت به‌كه‌یته كۆڵه‌كه و له‌ناو هه‌رچركه‌یه‌كی بێ منی، بوه‌ستیت و نه‌وستیت و چرایه‌ك بیت له‌سه‌ر سه‌رما. سه‌روژووری و به‌ره‌وژووری له قامووسی دڵی ئێمه، فڕینێكه و بڕینێكه به‌روه عاسمان! بڵێ: وایه، ئه‌گه‌ر وایه به‌پیرۆزبێ ئه‌و هه‌وایه!
ئه‌وه هی چاوی جوانی من نییه و هی ناسكیی روانیینی تۆش باسێ دییه! باس باسی باسكێكی چه‌رمگی ناسكۆڵه‌یه! سپی سپی و توند و په‌تی، ئه‌شێ بڵێن: ماستی مه‌ڕی!
ئه‌مه وایه و ئه‌ویش وایه، ئه‌گه‌ر وایه، ده‌بوو، لۆ جارێكیش بوایه، گه‌لێك جارم له‌گه‌ڵتا رابوواردایه!
چاوی منی ناسكۆڵه‌كه‌م، نه‌رمۆڵه‌كه‌م، بولبولی ناخه چۆڵه‌كه‌م، تۆ بیلبیله‌ی چاوی جێ ماوی منی، له‌سه‌ر دۆڵی ده‌مه‌كی خۆت!
ئه‌مه سه‌ره‌تایه و بنه‌تایه... ده‌با ده‌سپێكێ تر، لۆی دابنێین: به‌ناوی باوی دامركێنه‌كه‌ت، ئه‌ی مژانده‌ری مژانمرێنی ده‌ناومرۆیان! ئه‌ی هه‌وس! وه‌ره داممركێنه و بمتارێنه له‌گشت ڕوانینێكی عه‌به‌س!
***
په‌ڕی 37ه‌م و 38ه‌م
جگه‌ره‌یه‌كم نه‌كێشا. له‌وه‌تی پێم وایه كه وازی لێ دێنم، هه‌نساسه‌م دێ. تێپه‌ڕ بوو. ئه‌وكاته‌ی دامده‌گیرساند تێپه‌ڕ بوو. ئێستا ئیتر جگه‌ره هه‌ڵناكه‌م، به‌ڵكوو ته‌نها له زه‌ینمدا وه‌ك وه‌همێك ده‌يكووژێنمه‌وه.
سڵاو!
وه‌همێكم كووژانده‌وه. ئه‌خوازم وه‌ڵامی "پڕ"ێكی وێڵت بۆ بگێڕمه‌وه. جارێ با له‌سه‌رڕا جگه‌ره‌یه‌ك، نا.. وه‌همێكی دیكه بكووژێنمه‌وه: پووكه.. په‌كوووو...! ده‌ڵێی: ته‌نیا روه‌كێك كه من پێم جوانه، ئه‌و گوڵه‌یه: گوڵی بێزار له سه‌رسوڕمان!
پێده‌چێ ئێستا له‌م دێڕانه‌یچ ره‌مزێكی نوێت بۆت ده‌ركه‌وتبێ، كه بۆچی جاروبار ره‌نگی به‌نه‌وش خۆ ده‌خزێنێته ناو په‌ڕه‌كان و دێڕه‌كان و ره‌سته‌كانم؟!
ئافه‌ره‌م، ره‌نگی به‌نه‌وش ره‌نگی به‌رگی گوڵه‌كانی جه‌سته‌ی تۆیه‌كی تره، بژیت! گوڵی گوزه‌ر، گوڵی رابوون، گوڵی بێزار له وه‌رزی زمسان. یانی له دوایین چركه‌كانی ته‌مه‌نی وه‌رزی ئامێزدا، مزگێنیی هاتنی وه‌رزی دامركان و داپلووخانی نامۆییه ناوازه‌كان ده‌نه‌خشێنێ!
به‌راستی، هاتنی تۆ، بۆ ناو سوپای ناخم، وه‌ك ماڵاوایی گوڵێكی بێ ناو و ناوه‌رۆكه، كه له وه‌رزی ئامێزا، به رواڵه‌تێكی سارد، دڵهه‌ژێن و چاوه‌ڕوان نه‌كراو، ده‌ڵێ: سڵاو!
به‌بێ ترس، له‌سه‌رما و سۆله‌ی "ئاخ"ی بێ فڕ، سه‌ر وه‌ده‌رنێ، ئه‌ی گوڵی بێ ناو و ناوه‌رۆكی دڵته‌زێنیم!
هیچكات باوه‌ڕم به وه‌رینی وه‌ها هه‌ڵكه‌وتێك نه‌ببوو. تۆ هاتی و له وه‌رزی ئامێزی دڵی منا، له‌م پانتاییه قه‌ترانییه‌دا، سه‌رت وه‌ده‌رناوه و مزگێنیی هه‌رمانێكی بازنه‌یی و گه‌رده‌لوول ئاسات پێ به‌خشیم.
تابلۆی مۆنالیزا؟! ئا.. پێكه‌نینی ژۆكۆند! ده‌نگدانه‌وه، ناوبانگ، من و ئه‌من، وازهێنان له شێوه، شێواندنه‌وه! پێكه‌نینم دێ به ده‌نگدانه‌وه، به ناوبانگ.
ده‌كرا منیش له وازهێنانا، هونه‌رێكی سه‌ربه‌رزی سه‌رشۆڕ مه‌ززه‌ب بوایه‌م! به‌ڵام كاتێك دڵی سپییاییه‌كان، به‌م دێڕه بێ فڕانه ره‌ش ده‌كه‌مه‌وه، به‌خۆم ده‌ڵێم: تۆش شێواندووته، وێناندووته! ئه‌ی ئه‌م هه‌مگه وشه‌یه شێوه نین؟ وێنا نین؟! ئه‌ی چین؟!
ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌روه رواڵه‌تێكی سارد و ساكاریان هه‌یه، به‌ڵام به ناخێكی برینداره‌وه پڕن له به‌سه‌رهات و چیرۆكی نه‌زۆكی وه‌رزی دۆڕانی حه‌شارگه داڕماوه‌كان.
به‌سه‌رهاتی گوڵی به‌نه‌وش، ناوی تابلۆیه‌كی رووت بوو، كه رۆژێك ـ نا.. پێ ده‌چێ شه‌وێك ـ بڕیاری له‌دایك بوونیم پێدابێ، كه‌چی تا هه‌نووكه‌ش، گه‌راكه‌یم، له پانتایی بێ سنووری پووچییه‌كاندا، بۆ كۆ نه‌كراوه‌ته‌وه. تاكوو بمخستایه‌ته ناو زارۆكدانه پووچاوه بیجم گرتووه‌كه‌ی جه‌سته و هزری تامه‌زرۆی بچیكیی خۆمه‌وه.
ده‌ڵێی: باشی؟! به‌ڵام، به‌هه‌رحاڵ، هیوادارم كه باش بی... گوزه‌ر، خانمی گوزه‌ر،! خۆشحاڵم كه‌باشی، هه‌رچه‌ند ده‌زانم گوشارێكی پووكێنه‌ری رۆحی و هزریت له‌سه‌را له بۆسه دانیشووه، به‌ڵام له‌خۆته‌وه، له خۆڕاوه، گه‌وره‌یی ده‌نوێنیی و پشووت درێژ درێژ... ده‌كه‌یته‌وه!
كه ده‌ڵێم: گوزه‌ر، مه‌سڵه‌مێوه! ناوێكه و ناونیتكه‌یه‌ك، كه جاروبار، له دوورگه پووچه‌كانی ناخمدا، له‌خۆڕا دێته سه‌ر په‌ڕاو و ده‌پڵیشێته‌وه. ئێستا نا.. به‌ڵام دواتر كاتێك له بۆشاییا، به‌جوانی سه‌رنجی وڕێنه‌كانمان و هاچه‌روشه‌كانی ناو ره‌سته‌یاخییه‌كانمان ده‌ده‌ین، ده‌بینین، بێهووده‌ترین و بێ به‌هاترین و بێ ناوه‌رۆكترین ره‌سته‌كانمان، تۆێژ له خۆیان داده‌دڕن و ده‌بن به واتاگه‌لێكی هه‌تا هه‌تایی و له بڕان نه‌هاتوو و ئیتر هیچگا نابڕێنه‌وه.
ئه‌من عه‌ولادی دڵسوزییه خۆڕاییه‌كانم و ئه‌تۆش توخمی پێخه‌فه تاكه‌كه‌سییه‌كانی شه‌وییو، به‌جووته‌ش، دابابی به‌زه‌ییه ئاڵۆز و پڕوو پووچه‌كانین!
***
په‌ڕی 36 ه‌م
خۆشمبوێییت، ئاوێته‌م ئه‌بی؟! ئه‌بیته ئه‌وین و نازار حه‌یرانم؟! ئاشقت بم، به‌رگه‌ی ئه‌و بۆچرووك و نیخه نیخانه‌ی ناخم ده‌گریی؟! كاتێك به‌قوربانت بم، هه‌ستی پێ ده‌كه‌ی؟!
سڵاو ناوه‌رۆك گیان! ئه‌ی سوكنایی ده‌ری پارچه گۆشته بجووڵه‌كه‌ی ناو له‌شم! چاوه بازه‌كانت و دڵه شازه‌كه‌ت ده‌ماچم. ئه‌م ترپه ترپه نازداره هی دڵی تۆیه به‌قوربان؟!
خۆشم ده‌وێی، ئه‌ی وه‌گه‌ڕخه‌ره‌وه‌ی بازنه هه‌ڵزووڕخوازه‌كه‌ی ناخم! ئازارم مه‌ده! ئازات ناده‌م! دوڕدونگی و دڵه‌ڕاوكێكانت ئه‌بینم! بمبینه! وه‌ك خۆم، وه‌ك دڵه‌راوكێ بێ خه‌وشه‌كانی ناخی خۆت!
ئه‌ها.. وێنام كرد! رۆژه، رۆژێكی لێڵ لێڵه، هات، من نه‌بوو، جگه له‌من بوو، كه‌سێكی تر بوو، ده‌تلاوێنێته‌وه، به پیته‌كانی، مۆسیقایه‌كی نامۆت بۆ ده‌ژه‌نێ، تۆش خۆتی، خۆتی بۆ ده‌له‌نگێنی، یانی من وا هه‌ست ده‌كه‌م، جا نازانم! ئه‌ها.. بڕێك بیر ده‌كه‌مه‌وه، دوو هه‌نگاوت لێ دوور ده‌كه‌ومه‌وه، تۆ هه‌ستت به هیچ گۆڕانێك نه‌كرد، ڕۆچوو وی! ئاوڕێكت لێ ده‌ده‌مه‌وه، چاوه‌ڕوانی ئاوڕت ده‌بم، ئاوڕت نییه! نا.. ئاوڕت نه‌دایه‌وه، هه‌روا رۆچوو وی! ده‌مهه‌وێ به چاوه‌كانم شتێك بڵێم، به‌ڵام تۆ ئاگات له خۆت بڕاوه.
ماڵاوا! ماڵاواییه‌كی ساردم لێ كردی، دیاره چه‌ندی سارد بوو هه‌زار ئه‌وه‌نده بێده‌نگ!
ماچه‌كانت ئاگادار بكه‌وه، مه‌مكه‌كانت ئاگادار بكه‌وه، له گه‌رنه تامه‌زرۆكه‌ت راسپێره، به‌گشت جه‌سته‌ت مزگێنی بده، من به‌ڕێوه‌م، به‌ڕیگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م، به‌ره‌وتۆ.
ئه‌و ماڵاواییه ته‌نها وێنایه‌ك بوو، من وێناكان ته‌نها بۆ خۆته‌یاركردن له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕی نه‌خوازراو و بڕست بڕی گومان تۆمار ده‌كه‌م، بۆوه‌ی له‌ش و ناخم ڕابێ، به ئازاره چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی مه‌كته‌بی مانم!
به‌خۆت بڵێ: وا بڕیاره له‌م رۆژانه، ئوو له‌و شه‌وانه، بگاته جێ، بۆ ژوانێك، له جێژوانێكی لێكۆیی، ئوو خه‌یاڵی، گه‌ره‌كیه‌تی له ئامیزما وچان بدات، په‌یكه‌ره‌كه‌ی، په‌یكه‌ره "شه‌ڵاڵه‌رۆح" ه شه‌كه‌ته‌كه‌ی، ته‌نها وچان! ئاماده‌به! ئاماده‌به و ئابماده‌به!
پڕ به حه‌زی بێ سنووری ماسوولكه‌كانی قه‌وتم و سه‌دبارته‌قای ره‌نگاڵه‌یی دڵۆپه‌كان خۆشم ئه‌وێی!
***
په‌ڕی 35 ه‌م
ئه‌م دێڕانه بخوێنه‌وه. قۆڵبه‌ستكراوه‌كانی تیشكی نیگایه‌كن، وه‌ستاون. با وه‌بیرت بێنمه‌وه، ده‌ڵێن: گراوی گلێنه‌ی چاومی، براوی قوماری قاوه‌ڵتوونی، ئه‌ی بۆ نه‌هاتی پێم بڵێی: چوونی؟ یه‌كه‌م جار كه هیچ كات نه‌بوو به دوایین جار، تیشكه تامه‌زرۆكانی چاوێك، خزییه ناو بازنه‌ی بێ كۆتایی چاوه‌كانت. نا.. پێ ناكه‌نم! ئه‌مه بزه‌یه! بزه‌یه‌كی بێ ئامانج، نازانم بۆچ جارێكی پێكه‌نینم هات؟! نازانم، گه‌ر باسی ژاری نیگا و پێكانی دڵ و ئه‌وانه‌ت بۆ بكه‌م، بڕێ وشه‌كان سواو دێنه به‌رچاو، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م، جارێكی تر، تا هه‌تا هه‌تایه، گه‌رمتر و ناسكتر و رووخێنه‌رتر له‌چاوه‌لی كچانه‌ی تۆ هه‌بن! پێ ده‌چێ هه‌ش بن! نه‌ده‌بوایه، نا.. نه‌ده‌بوایه ئاوا ئه‌و قسانه‌م كردبایه! بیری لێ مه‌كه‌وه، گرنگ نییه! جوانییه‌كانی ده‌ربڕین رێژه‌یین، ده‌توانێ ئه‌مڕۆ ئه‌م وشه‌یه: "خۆشم ده‌وێی!"، مه‌زنترین وشه‌بێ، ده‌توانێ سبه‌ی دزێوترین جوێن بێ. ئه‌مه، ئه‌م هه‌واڵه، زیاتر به‌په‌نای گوێی ئه‌وینداره گراو نه‌ماوه‌وه‌كاندا تێپه‌ڕ ده‌بێ! ئازیزه‌كه‌م، ماوه‌یه‌كه، له ناسكی، دابڕاوم. نا.. رزگارم نه‌بووه، هه‌روا ماوم. هه‌ستی بووژانه‌وه‌م بۆ ساز بووه، ئاخر بیر له شتێكی ناڕوون ده‌كه‌مه‌وه!
بیر له دووكه‌ڵ، له شه‌پۆله‌كانی سه‌ر ئاگر، له نه‌مانی ناو ژیانه‌وه و هه‌رمان، بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه. ئا.. ئا.. ئه‌تۆ! رۆحێكی نوێت داوه به‌من، رۆحێك كه له گه‌مژه‌یی یه‌كم ده‌پارێزێ و به‌ره‌و گه‌مژه‌یی یه‌كی ترم پاڵپێوه‌ده‌نێ. رژانی چاییه‌ك، دابڕانێكی دڵخوازه له رشانه‌وه‌یه‌كی دڵنه‌خواز، به‌سه‌ر دێڕگه‌لێكی ئازارده‌ری بێ ئه‌نجام. با چایه‌ك بخۆمه‌وه. خورا.
حه‌زم ئه‌كرد ئێستا لێره بایه‌ی. درێژخایه‌ن و تێكه‌ڵ، دامركێنه‌ر و ئیتر سێكسێك. سێكسێك و ته‌واو. منداڵ: گه‌وره‌ترین ئامێری لاساكه‌ره‌وه‌یه بۆ گه‌وره‌ترین گه‌مژه‌گه‌وره‌كان! منداڵ: گه‌وره‌ترین شووره‌ی ده‌وری گه‌وره‌ترین رووخێنه‌رانی گه‌وره شووره‌كانه! نۆشی گیانت بێ. ئه‌م مڵچه‌یه‌شی لێ بێنه. بخۆ و بشخه‌وه، گوێ بگره و بشدوێ.
تۆ بدوێ، منیش هه‌ناسه‌كه‌ت، هانه‌سه داپلووخێنه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵده‌مژم و بۆشاییه به‌چۆك دانه‌هاتووه‌كانی سییه‌كانم ده‌كه‌م به قوربانیی فریشته رزگاریده‌ره‌كه‌ی ناخت و ده‌تژێمه‌وه.
***
په‌ڕی 33 هه‌م و 34 ره‌م
حه‌ز ناكه‌م وابی. به هه‌ر وشه‌یه‌ك كه دێته سه‌ر رێت، به‌ڵێنیش بده‌ی ناگرێ به‌رپێت. وه‌لایان مه‌نێ، نازانم، ده‌توانی وه‌لاشیان بنێی. ویست ویستی خۆته. من ناتوانم. له بڕیاره تاقانه‌كانی تۆ تێناگه‌م. من مافی ئه‌وه‌م نییه رێت پێ بگرم. به‌ڵام گه‌ر به‌تاقی ته‌نیا هی من بی ئه‌وه شتێكی تره! تۆ گه‌ڕیده نیت، له‌وانه‌شه ببیت! تۆ ئامێزی هیچ وشه‌یه‌كت تاقی نه‌كردۆته‌وه، پێ ده‌چێ تاقیشت كردبێته‌وه! خۆشمه‌وه‌ێیت. چ كاتێك فه‌رامۆشت نه‌كه‌م؟! خۆت بڵێ! بزانه، كه گه‌ر له‌وپڕی ناكۆتاش بی، كه‌سێك، كه ده‌بێته من، هه‌نووكه، هێشتاش، هێور هێور، به هه‌موو راستبێژییه‌كه‌وه، وه‌ك وته‌یه‌كی به‌نرخ خۆشی ده‌وێی.
بۆ وات لێ كرد؟! وازی لێ بێنه باشه! راوه‌سته با پێوانه‌یه‌كی شایان بدۆزمه‌وه، ئه‌ها...! بارته‌قای تاقه‌تی گیرۆده‌یی خۆشمه‌وه‌ێیت و لێره بوایه‌ی، به ته‌واوی بوونمه‌وه، له ئامێزما، رێكم ده‌گوشیی. پیت به پیت ده‌تخوێنمه‌وه، ره‌سته به‌ره‌سته‌ی جه‌سته‌ت له‌به‌ر چاوه‌كانم راكشاون. یه‌ك به‌یه‌كی چیرۆكه "لابا"كانی ناخت هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه. تا سه‌رئێسقان سه‌رمه‌ستی ناخه گزراوه‌كه‌تم. ده‌رشێمه‌وه له زۆر شت. له دڵۆپه، له زیاره‌ت. له‌دڵێكی ونبوودا خورده ده‌بم. ئاشقانه و به‌دوور له هه‌وه‌س، قسه‌یه‌كی ساویلكانه‌ت بۆ ده‌كه‌م: " نازانم، تۆش له‌وانه‌یه تیكانی تووتڕكه‌كانی ناخی دڵه بێ باوه‌ڕه‌كه‌ی من بی، كه‌وا باران ده‌بارێ و به‌منه‌وه ئاوا بیر ئه‌كه‌یته‌وه؟! ".
كه‌یفی خۆته. ئه‌و كه‌ی توانیویه‌تی "تۆ" به‌قه‌ت په‌ڕه‌پووشێكیش هه‌ڵبداته‌وه؟ ببووره، مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو كه به قه‌د پووشێكیش تۆی كاتۆر نه‌كردووه! نا.. گه‌مژه‌یه‌ك: "فشه‌یه‌كی خۆش بوو چیرۆكی خۆشه‌ویستیمان".
پاساو ده‌رێكی ناشی: "هه‌ر هیچ نه‌بێ به‌و فشه‌یه خۆشم ویستی، به‌بی درۆ خۆشه‌ویستیت بوو به راستی". ده‌مهه‌وێ به‌هه‌ر نرخێكیش بووبێت گیرۆده‌ت بم، بۆ گه‌یشتن به "تۆ" سێ رێگا پێشنیار ده‌كه‌م، گه‌ر به‌دڵت بوو یه‌كیان یان هه‌موویان هه‌ڵبژێره.
پێشنیاری یه‌كه‌م: جارێ باسی هیچ شتێكم بۆ مه‌كه، پێشنیاری دووهه‌م پێشنیاری سێهه‌مه، پێشنیاری سێهه‌میش پێشناری یه‌كه‌مه: ده‌بێ یه‌كمان خۆش بوێ. هه‌ڵدێن، ده‌ڕۆین، بۆ شۆنێكی دوور، زۆر دوور، زۆر زۆر...
هه‌ڵێین؟! بڕۆین بۆ شوێنێك كه شوێن بێت؟! ناشوێن نه‌بێت؟! بمێنینه‌وه، بمێنینه‌وه با یه‌كمان خۆشمان بوێت، یه‌كتر، یه‌ك، جا ئه‌و یه‌كه هه‌روه‌كوو گوتم هه‌ر شتێكه!؟ بمێنیه‌وه، بمێنینه‌وه یان ده‌رمان بكه‌ن؟! بڕۆین بۆ شۆنێك دوور بێ؟! به‌ڵام با شوێن بێ، ناشوێن نه‌بێ!
بڕۆین، بڕۆین و له‌یه‌كێك له هه‌رێمه‌كانی ئه‌م پانتاییه خۆشبه‌زه، له یه‌كێك له ئاوه‌دانییه‌كانی ئه‌ولا، خه‌ریك بین، خه‌ریكی بینخواردنه‌وه‌یه‌كی شاز، بۆ شاره‌زایی له ژه‌نینی بلوێری ژیان.
ئه‌مانه بڕیار نین و پێشنیاریش هه‌روه‌تر، به‌ڕای من، پاڕانه‌وه‌یه‌كی بێ سنووره له خۆمان، زۆر شت گرنگ نییه، گرنگ یه‌ك شت و دوایین وته‌یه، شته‌كه دڵه و وته‌كه ئه‌وه‌یه: ئێمه به‌رگه ده‌گرین، به‌رگه ده‌گرین، به‌رگه...
***
په‌ڕی 31 ه‌م و 32 هه‌م
سڵاو! كاتژمێرێكی شه‌وه، رووناكیی نییه، گوێم له ده‌نگی كۆرانی بێژێكه، خه‌ریكی ره‌ش كردنه‌وه‌م، له‌به‌ر رووناكییه‌كی كز.
سه‌ره‌تا به‌ر له هه‌ر شتێك، ده‌بێ بڵێم: زۆرم خۆش ده‌وێی، ئه‌وه‌نده!
گیانه! له‌و رۆژه‌وه گۆرانییه‌ك له گوێما ده‌زرینگێته‌وه، ئه‌وڕۆژه 30 چركه ژیام، جار جاره بڕێك ده‌ژیم، پێم وایه ئه‌و چركانه تۆن، تۆش پێت وانییه؟!
ئازیز! ئه‌م شه‌و، خه‌یاڵم ئاڵۆز نییه، ئارامه، ده‌مهه‌وێ به دوور له وشه‌ی "وه‌س" له‌گه‌ڵتا بدوێم.
زۆز خۆ ویستی، واتا گیان! رۆڵه بۆ ئه‌واهیت لێ كردم؟! لۆ ئه‌مهه‌مگه گیرۆده‌ی خۆتت كردم؟! بۆ گه‌یشتن به تۆ كام به‌هێ ماوه تاقی بكه‌وه؟! باوه‌ڕبكه، گیرۆده‌تم، زێده‌رۆییم نه‌كردووه، نا... ده‌زانم!
كارم به‌وه‌ی نییه، تا ئێستا چ بوو؟ چۆن بوو؟ من گوتوومه رابردووتم بۆ گرنگه؟! رابردووی هه‌ركه‌سێك گرنگه؟! ئه‌من ده‌ڵێم: نازانم، له‌وانه‌یه، به‌ڵام من له رابردووی واتا ناكۆڵمه‌وه، گرنگ نییه، هه‌نووكه نووكه‌ی گرنگه.
گیانه‌كه‌م واتا گیان! گه‌ر تابه‌ئێستا، هاوكات له‌گه‌ڵ منا، سه‌دان وشه‌ی بێ ناوه‌رۆك و به ناوه‌رۆكیش ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ كردبێتی ، گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ سه‌ربه‌ستی، تۆ ده‌ربه‌ست نه‌بوویته! هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌م سه‌ربه‌ستییه‌ت نه‌به‌ستمه‌وه به وشه‌ی چه‌په‌ڵ و بێ فڕی "ئازادی"! با وابێ، من خۆ له‌هیچ شتێ هه‌ڵناقورتێنم، گشت شتێك پێ خۆشبوونه، چێژه، به هه‌ر چه‌شنێك كه گه‌ركته ئه‌م چێژه بلێسه‌وه، بیسه‌لمێنه، بچه‌سپێنه! كه تۆ سه‌ربه‌ست تری له ئازادی، له گشت شتێ.
من چاوه‌شی زه‌ماوه‌ندێكی گه‌وره بووم، سه‌رمیان له له‌ش جیا نه‌كرده‌وه، شه‌پێكیان له ده‌ركی قوونێ هه‌ڵنه‌دام، هیچم نه‌گوت، “تۆ”یه‌ك له‌وێ نه‌بوو، تۆش هیچت نه‌گوت، دیلانه‌كه‌م جێ ده‌هێشت و له بن دیوارێك هه‌ڵترووشكاوم. هۆڕ هۆڕ، گریه، بۆ خۆم، بۆ تۆ، بۆ ئه‌و گۆرانی بێژه‌ی كه قه‌راربوو بیڵێم و نه‌مگووت، نه‌یانهێشت، گریان، ده‌گریم...!
من شه‌ڕ ناكه‌م، هه‌ڕه‌شه‌ش هه‌روه‌تر، گوڕه‌شه‌ش نازانم، ده‌نا هه‌ر ئه‌وكاته‌ی كه تێ‌یان هه‌ڵنه‌دام، هه‌ڵده‌گه‌ڕامه‌وه و خۆم تێر شه‌ق ده‌كرد، به‌ڵام گه‌ر تۆ بتهه‌وێ چاره نه‌داره‌م كێ! له خۆم به‌رده‌بم، ده‌نگی خرینگه خرینگی عه‌شقم له گیرفانه‌وه دێ.
من و تۆ له زه‌مه‌نێكی ترا، له گۆشه‌ی تابلۆیه‌ك راده‌وه‌ستین و وێنه‌یه‌ك ده‌گرین. له‌بیرم نایه گۆرانی به‌رزی به‌رزم پێ كورت بووه یان نا؟! ده‌نگی ده‌نگبێژی ئه‌م سترانه دێت. وێنه‌یه‌ك ده‌گرین و ئیتر ده‌ڕۆین.
ناوه ته‌نه‌كه‌ییه‌كانمان، بۆ تۆقاندنی كه‌ره سه‌ربه‌سته‌كان، به پاشه‌ڵی زه‌مه‌نه‌وه، هه‌ڵواسراوه و له‌به‌ر خێرایی ئه‌م زه‌مه‌نه‌گه‌وجه، مه‌جالی تف و به‌نه‌حه‌لت كردنی خۆشمان نییه. كه‌سیش نییه له خۆی پرسێ بكات: ئاخۆم ئه‌من ئه‌م قریوه قریو و ته‌قه ته‌قه‌م له چییه؟! بۆ خۆم به پاشه‌ڵی ئه‌م كه‌ره بێ خاوه‌نه‌دا هه‌ڵواسیوه؟ ئاخر ئێمه چ گووخۆرێكی زیایی بووین كه‌وا نه‌ماتوانی هه‌وساری "كه‌ری هه‌رمان" به‌جێیه‌كه‌وه گرێ بده‌ین؟! ها...!؟ تا كه‌ی ده‌بێ به‌دوای ئه‌م كه‌ره تۆقیوه‌دا به راكێش راكێش و ته‌ق وكوت رابكه‌ین و رانه‌وه‌ستین؟!
من دڵنیام، ئێمه، به‌یه‌ك ده‌گه‌ین، جا ئه‌و یه‌كه هه‌رچییه‌كه، هه‌ر تشتێكه، بلا ببێ، بلا ببێ...
***