په‌ڕی 25ه‌م تا 30 هه‌م
گه‌لێك خه‌م و ئازار، خه‌فه‌ت و دڵه‌ڕاوكێ، حه‌زی به‌زییو و تامه‌زرۆیی دزێوم به شادییه‌كی ده‌مامك له چاو و به جگه‌ره‌یه‌كی درۆزن، له‌بان پێژه‌ی ته‌مه‌ن، به‌ده‌ستی دووكه‌ڵ، به "با" دا.
ئیتر به‌سه، ئه‌مجاره‌یان... ئه‌ی تاوانانه پیرۆزه‌كانی سه‌ره‌وه! گوێتان لێبێ؟! به تكا و نزا و پاڕانه‌وه‌م بایخ ده‌ده‌ن؟! ئه‌وه منم كه بانگتان ده‌كه‌مه‌وه! دڵنیا بن، له ئامێزی لاوازما جارێكی تر، به‌بێ منه‌ت له‌سه‌ر كردن، ده‌تانلاوێنمه‌وه و پێتان ده‌ڵێم: ئێوه پێویستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گری ژیانی بێ ده‌مامكی منن! گه‌ره‌كیه، تۆبه‌ی من، له‌وه‌ی كه جارێكی تر، به به‌هانه‌ی جگه‌ره، له خۆمتان دوور بخه‌مه‌وه، قه‌بووڵ بفه‌رموون! سپاس‌و ئه‌كه‌م كه گه‌ر به‌جێم نه‌هێڵن، چوونكوو خووم پێ‌و گرتووه.. تكایه.. تكا! به‌جێم مه‌هێڵن!
نازانم، چ ره‌شاییه‌ك له دوای خۆم به‌جێ بێڵم، كه نه‌بێته هۆی رشانه‌وه؟!
ئه‌ها..! با راستییه‌كت بۆ بدركێنم، هه‌ر هیچ نه‌بێ، دركاندنی ئه‌م راستییه، خۆی له خۆیدا، به‌هانه‌یه‌كه، بۆ جێ هێشتی كۆمه‌ڵێك پیت و وشه و ره‌سته و ره‌شایی بێ به‌های تر، له‌سه‌ر دڵی ئه‌م پانتاییه بێ به‌هاتره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی من بۆته دركاندنی نه‌هێنییه پووچه‌ڵه‌كانی رابردووم، به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م ئه‌مجاره‌شیان، گوێ بۆ ئه‌مه‌ش رابدێری.
راستییه‌ك:
ئه‌م پیتانه، ئه‌م وشانه، ئه‌م ره‌ستانه، ئه‌م واتا و ناوه‌رۆك و رووداوانه، هه‌ر هه‌موویان، پێشتر، له زه‌مه‌نێكی تر و له پانتایی دڵی كۆمه‌ڵێك په‌ڕه‌ی چه‌رمگی ترا، هه‌ڵڕژابوون، ئێستاش كه لێره‌دا، جارێكی تر، تۆمار ده‌بنه‌وه:
یه‌كه‌م: بۆ ئه‌وه‌یه بارێكی تاقه‌ت پڕووكێنم، له سه‌ر شانم، لابردبێ و، كۆمه‌ڵێك ره‌سته‌ی ئاڵۆز و بێ سه‌ره‌و به‌ره‌ی خۆكردی خۆمم، له ئاوزی تۆدا به‌یادگار جێ هێشتبێ.
دووهه‌م: دژبه‌ر بوون و یه‌ك نه‌خوێدنه‌وه‌ی واتا و ناوه‌رۆكی ره‌سته‌كانم، بخه‌مه ئه‌ستۆی تۆ، تا له سه‌ركۆنه ناخه‌كییه‌كانی خۆم قوتارم بێ.
سێهه‌م: بۆوه‌ی، جارێكی تر، به‌خۆم بسه‌لمێنمه‌وه، كه زۆربه‌ی ره‌سته‌ی ساكار و به رواڵه‌ت كاڵه‌مسته‌كانیش، ده‌توانن رێشانده‌ر و ئامانجپێكه‌ر بن، به مه‌رجێك سه‌ر له نوێ، ده‌ستێك به سه‌رو گوێلاكیان دابهێننه‌وه.
سا، ئێستا ده‌بێ، بۆت ده‌ركه‌وتبێ، كه بۆچ، ئه‌م هه‌موو ره‌سته یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ت، بۆ ریز ده‌كه‌م؟!
به‌ڵام، له هه‌مووی ئازارده‌ر تر، ئه‌وه‌یه: ئێسته كه خه‌ریكم، ئه‌م لاپه‌ڕانه، له‌م پانتاییه نوێیه‌دا، تۆمار ده‌كه‌م، له بڕیاره دڵته‌زێنه‌كه‌ی سه‌ره‌تام نزیكتر ده‌بمه‌وه، بڕیاری ئاگردانی گشت ده‌سنووسه‌كانی ته‌مه‌نی تاهه‌نووكه‌م، ئاخ.. كه ئازارێكی چێژده‌ر و نه‌گبه‌تییه!
هۆڕ هۆڕ گریان و باوه‌ڕم نه‌كرد، ئه‌وه منم كه ده‌گریه‌م؟! به هه‌لم زانی، ئه‌مه‌نه‌ی دیش خۆم بۆ بارانێكی بێ سه‌رپۆشی چاوه‌لم شل كرد، گریام، به‌راستی و به‌بێ ده‌نگ، گریام، زۆر گریام، به‌ڵام داخی به‌جه‌رگ، گریانه‌كه‌م له ناو كه‌شی خه‌وا به بالیفی شه‌وا به‌خشی. له خه‌ودابووم، له خه‌ودا! سه‌دهه‌زار بریا و یه‌ك خۆزیا له خه‌وا نه‌بوا! چوونكوو به‌من خه‌ونه‌كانم راگیر نابن، له‌بیر نامێنن! ده‌زانم، ده‌گریام، به‌ڵام نازانم بۆچ ده‌گریام؟! بۆیه ده‌ڵێم: بریا له خه‌وا نه‌بوا!
كاتی ماڵاوایی هاتووه، ماڵاوایی له‌چی؟! له كێ؟! نازانم...! ئه‌وه‌نده ده‌زانم ماڵاوایی وشه‌یه‌كی ناچاره‌یه، كه هه‌موو كه‌سان، به بجووڵێكی دزێو و دڵڕه‌قی ده‌بینن. به‌ڵان من ماڵاواییم خۆش گه‌ره‌كه، ماڵاوایی منی فێركردووه، زۆر جار، له كه‌شی گیرۆده‌ییه‌كی گه‌مژانه بێمه‌ده‌رێ و ئازاره به‌چێژه‌كانی گیرۆده‌ییه‌كی تر، كه كه هه‌نگاوه‌كانی نزیكترن له گیرۆده‌ییه‌كی راسته‌قینه، بچێژم.
تۆ ئاوازی دڵخوازی خۆت، له پێخه‌فی فه‌رامۆشی و له ئامێزی قێزه‌ونی تاوانێك دا، ده‌چڕی و له بیرت چۆته‌وه، كه كه‌سێك به چاوی ته‌ڕه‌وه، زه‌مه‌نێك چیرۆكی گشت ئه‌وینه‌كانی دنیای بۆ ده‌گێڕایته‌وه، كه‌چی ئێسته، بیسه‌رێكی بۆ گێڕانه‌وه‌ی، چیرۆكی فه‌رامۆش كردنی تۆی، ده‌ست ناكه‌وێ، هه‌میسان چاوه‌كانی ته‌ڕن.
نا.. تكایه.. فه‌رموو! به‌سه‌رت هێنامه‌كانی من، گێڕانه‌وه‌یان پێ ناوێ، بۆكێیان بگێڕمه‌وه؟!
ئه‌م ده‌قه ده‌رهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتووی گه‌ره‌كه، كه بتوانێ و بوێرێ، وێنه پڕ تراژدیاكانی هه‌ر به‌سه‌رهاتێك، به ئاوێته له‌گه‌ڵ مۆسیقایه‌كی دڵداڕزێن، له‌په‌نای یه‌ك ریز بكات و درامایه‌كی پێكه‌نیناویی و پڕمه‌هێنه‌ری لێ چێ بكات.
خۆ فه‌رامۆش كردن به‌هانه‌یه.. به‌هانه!
خۆشه‌ویسته‌كه‌م، كاتێ هاتی به‌رهه‌ڵبَێنه‌ی ناخی مرخنی من هه‌ڵده‌یه‌وه، سه‌روانكه كۆنه‌كه‌ی دڵم، گه‌ر بۆ چركه‌یه‌كیش بووبێ، بۆنخۆشی كه، ئه‌وسا بڕۆ.
حه‌زده‌كه‌م باوه‌ڕبكه‌ی، ئه‌م دێڕانه و پاكی وشه‌گه‌لی پێكهێنه‌ری په‌یكه‌ری ره‌سته‌كانیان، كه له‌به‌ر دیده نیانه‌كانت تێپه‌ڕ ئه‌بن، راسپێرییه‌كی هه‌نووكه‌یی و راسپارده‌یه‌كی هه‌تا هه‌تاییان پێیه و، ئه‌م خۆ گوشین و خۆكوتان و خرۆشانانه‌یان بۆ هه‌ڵڕژان و هه‌ڵدانه‌وه و هه‌ڵچۆڕانی راستییه تسكه‌نه ترسه‌نۆكه شاراوه‌كانی ناخی منه.
به‌ڵێ سه‌ودا و خولیای رووی نیهایی ره‌سته‌كانم، پاسه‌وانی پاساوه‌كان و نوێنه‌رانی دركاندنی سه‌داقه‌تن، تا ببن به راستییه نه‌گوتراو و داپۆشراوه‌كانی پێشووی ناخی ده‌من.
به‌ڵێ.. بۆ تۆ.. بۆ تۆی میهره‌وان و ئازیز.
ئا...خ كه پاڕانه‌وه گه‌لێك گران و پێكه‌نیناوییه! بۆ؟! بۆ ده‌بێ، به‌رده‌وام، گوێچكه‌كانمان، له زرینگانه‌وه‌ی، هه‌واڵێكی بێ شه‌رمی، زه‌مه‌نێكی نادیار، ترسی هه‌بێ و، وره‌ی بیستنی راستییه‌كانی هه‌نووكه‌ی بدۆڕێنێ؟!
ئا...خ كه پاڕانه‌وه گه‌لێك گران و پێكه‌نیناوییه، كاتێك، دست به‌ره‌و بۆشاییه‌كی پووچه‌ڵ ڕاده‌دێرین و ده‌ڵێن: تكایه! تكا.. بمانپارێزه! هۆ...ێ! كاورا..! ئه...ی خودانی بۆشایی هه‌موو پووچییه‌كان! له تاوانه‌كانی عه‌شق.. له كوفره‌كانی زه‌مه‌نی گیرۆده‌ییمان، ببووره! خۆش به! تكایه! تكا!!!
هه‌ڵێت و پڵیتانه په‌ڵپت پێ ده‌گرم، ئه‌ویندارانه بۆت ده‌دوێم، به‌سه‌رتدا ده‌گوڕێنم، جوێنت پێ ده‌ده‌م، ده‌ستم هه‌ڵدێنمه‌وه بتكوتم، وه‌بیرم دێته‌وه كه دووپێی سه‌رده‌مم، دووپێی سه‌رده‌م باوه‌ڕی به توڕه‌هاتێكی كورلتووری هه‌یه كه ده‌ڵێ: لێدان هه‌ڵه‌یه، كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌یه، ده‌سته‌كانم دێنمه‌خوارێ، واز له تۆ دێنم، به مست و شه‌قه‌زلله، له جه‌سته‌ی خۆم به‌رده‌بم، تێر و پڕ له خۆم ده‌ده‌م، تف له سروودی سنووره‌كان و به‌ربه‌سته كولتوورییه‌كان ده‌كه‌م، زمانیان لێ ده‌ردێنم، وه‌ك منداڵێكی دڵشكاو و ئێره‌یی به‌ر، دمه‌لاسكه‌ی هه‌موو نه‌ریته‌كانیان ده‌كه‌مه‌وه، وه‌ك كچێكی جڵفی جوان، پشتیان تێده‌كه‌م، چه‌مۆڵه‌یان لێ ده‌نێم و چه‌پۆك به قوونم داده‌ده‌م، پێیان ده‌ڵێم: ده‌روه‌ستی هیچ یاسایه‌ك و هیچ رێسایه‌كی گواویتان نیم و نابم، كه گوایه ئه‌وانه سه‌رده‌مین و رای گشتییتان له‌سه‌ر داوه و ساغ بۆته‌وه.
نا.. من ده‌روه‌ستی هیچیان نابم و له‌سه‌رو گوێلاكی خۆم به‌رده‌بم تا به‌ڵكوو كاردانه‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی تر له خۆم دا ببینم، تا له‌و هه‌موو دووپاته‌ییه رزگارم بێ.
گیانه‌كه‌م، ده‌زانی سه‌ره‌تا و بنه‌تای هه‌موو ره‌سته خدیلكه هێنه‌ره گه‌مژه‌كان چ ره‌سته‌یه‌كه؟!
: واز ناهێنم.. له گیرۆده‌ییت، گه‌ر وازیش بێنی.. له گیرۆده‌ییم.
هه‌ركات بیر له ده‌سڕانه‌گه‌یشتنم به هه‌رمان ده‌كه‌مه‌وه، به خۆم ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر بێت و به‌ر له گه‌یشتن به هه‌رمان عه‌مه‌ركورت بم و به‌ره‌و نه‌مان بڕۆم، ده‌بێ ئاوا به‌ره‌وپیری هه‌ڕۆم:
به‌ربه‌یانێك، فێنك، له هه‌رێمێكی دوور، زۆر دوور، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تیشكی سپیی خۆر، كه هێشتا نه‌بووه دابه‌ش به‌سه‌ر حه‌وبه‌ش، ورده ورده، به‌بێ راوه‌ستان له‌سه‌ر ئاوس بوونی چ ئه‌ستێره‌یه‌ك، به وشیارییه‌كی ته‌واوه‌وه، له‌سه‌ر پشت، روو به بۆشاییه پووچه‌ڵه‌كه‌ی ئاسمان، روو به "خاڵ"ی خاڵیی لوتكه‌ی هه‌یڤی، به تاقی ته‌نێ، له دوورگه‌یه‌ك، ئوو له دووره دێیه‌ك، ئوو له دووره شارێك، به دوور له چاوی هه‌ر بوونه‌وه‌رێك، چ زیندوو، چ نازیندوو، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م زڕه‌ی زه‌نگی گوێ ته‌زێنی بێده‌نگی، هێور هێور، پێلووه‌كانم داده‌خه‌م و هێدی هێدی خۆم ده‌ده‌م به‌ده‌م بای فه‌رامۆشییه‌وه و ئارام ئارام خۆم ده‌مرێنم، زۆر به‌ساكاری و به‌بێ دڵه‌راوكێ و گومانه‌وه، زه‌ڕه به زه‌ڕه‌ی پێكهێنه‌ره جووڵه‌ره‌كانم ده‌مرێنم و ئه‌وسا زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه، به‌بێ ئازار، به‌چێژه‌وه، كۆتایی به خۆم دێنم و خۆم ده‌بڕێنمه‌وه و ئیتر ته‌واو.
ئه‌منێك ئاگای له تۆ ده‌بێ و ئه‌منێكی دی به‌دوای خۆمراندنی كۆتایی به گشت بوونێك دێنێ و ئاگای له تۆ نامێنێ، منی یه‌كه‌م له‌بن خۆڵه و به منی دووهه‌م پێده‌كه‌نێ، پێی پێده‌كه‌نێ كه‌پێی وا بوو به‌دوای نه‌مانی ئه‌و هه‌موو شتێك كۆتایی دێ، پێی پێ ده‌كه‌نێ چوونكوو ئه‌منی دووهه‌م ناتوانی باوه‌ڕ به مانی ئه‌منی یه‌كه‌م ببینێ، پێی پێده‌كه‌نێ چوونكه ئه‌منی دووهه‌م نازانێ كه ئه‌منی یه‌كه‌میش وه‌ك خۆی له پشووی نه‌مان دایه، ئه‌منی یه‌كه‌م به ئه‌منی دووهه‌م پێ ده‌كه‌نێ چوونكه ئه‌منی دووهه‌م نازانێ ئه‌م چه‌نشنه نه‌مانانه جۆرێك پشوون بۆ ئه‌و منانه‌ی كه ده‌یانهه‌وێ به هه‌رمان بگه‌ن، ئه‌منی یه‌كه‌م به ئه‌منی دووهه‌م پێده‌كه‌نێ، چوونكه ئه‌منی دووهه‌م نازانی، كه ئه‌منی سێهه‌م (كه ده‌كاته تۆ) هێشتا هه‌ر ماوه و قه‌راره منی یه‌كه‌م و دووهه‌م، كه هه‌ردووكمان یه‌ك منین، هه‌روه‌ها، هه‌موو ئه‌منه‌كانی دیكه‌ش ـ له‌و كه‌ساسییه‌ی له‌كاتی پشووی نه‌مانمان، بۆمان هاتۆته پیش ـ رزگار بكا.
بگه‌ڕێوه، گوێم له هه‌ناسه گه‌رمه‌كانت، هه‌ناسه گیانبه‌شه‌كانت، هه‌ناسه هه‌رمان هێنه‌ره‌كانت پڕ بكه.
به‌ڵێ ئازیزم، من ئاوا به نه‌مان ده‌گه‌م و تۆش ئاوا به‌مان، تۆ ئاوا من له نه‌مان ده‌رده‌هێنیته‌وه و منیش ئاوا له هیچییه پووچه‌كانم دێمه‌ده‌رێ.
به‌ڵێ ئازیزم ئه‌تۆ ئاوا له خوایی تێپه‌ڕ ده‌بی و ئه‌منیش ئاوا له ناخوایی. ئه‌تۆ ئاوا ئه‌من به خۆم ده‌گه‌یه‌نییت و ئه‌منیش ئاوا نووكی په‌ێكانی هه‌رمان خوازییه‌كانمان، له پانتاییه‌كی دیكه دا، بۆ گه‌یشتن به لووتكه‌ی گشت ئامانجه هه‌رمان ویستییه‌كانمان، به‌ره‌و هه‌رمانێكی هه‌تا هه‌تایی وه‌رده‌سووڕێنم و به‌ره‌و گشت هه‌رمانه‌كان، له بۆشاییه‌كی ناكۆتا ترا، وه‌ڕێ ده‌كه‌وین.
***
په‌ڕی23 هه‌م 24ره‌م
هه‌شتی هه‌شتی رێكه‌وتێكه، شه‌وه، كاتژمێر كاتێك نیشان ده‌دا، له‌سه‌ر تۆشه‌گه‌كه‌م، له‌سه‌ر زگ، راكشاوم. ره‌ش ئه‌كه‌مه‌وه، وشه‌ی ئه‌وین برووسكه‌سا له‌به‌ر چاوی زه‌ینم تێپه‌ڕ ده‌بێ، خۆیه‌ك ده‌نوێنێ، به‌ناخی نادیارتدا رۆده‌چم، گوڵه‌ندام، ره‌شایی وه‌حش، به‌ده‌ست خودانی تاریكی قورمیش كراوه، ده‌نگی لێكترازانی قورمیشه‌كانی بێده‌نگی ئاوازێكی هه‌میشه ئازارده‌رم به‌گوێدا ده‌چپێنێ.
له سه‌وه‌ته‌ی سینه‌مدا قریوه قیرو و زه‌نا زه‌نایه‌كی تۆقێنه‌ر هاوساری پساندووه و به‌خێوی هیچ كاهیناتێك راناوه‌ستێ و ناسره‌وێ.
ئازیزه‌كه‌م! هه‌ست ده‌كه‌م خۆشم ده‌وێی! پێده‌چێ یه‌كه‌م به‌هانه و دوایین به‌هانه‌ی هه‌ناوی ئاڵۆزم تۆبی! نا.. نا... نازانم! نازانم له ئه‌نجامدا ئه‌م ره‌وندییه‌م بۆكوێم راكێش ده‌كا؟! دڕدونگم، نیگه‌رانم!
میهه‌ربان! ئاگات له‌خۆت بێ، كه‌س به نه‌هێنییه‌كانت نه‌زانێ!
كه‌شی ژیانت پێم ده‌ڵێ، كه پێت بڵێم: خۆت حه‌شار بده، له پشت نه‌هێنییه‌كانی من، نه‌هێنییه‌كانی خۆشت بشاره‌وه!
ئه‌و قه‌فه‌سه زه‌به‌لاحه كه تۆ تێیایدا دیل كراوی، وام لێده‌كا هه‌ندێك جاران داوای بێ جێت لێ بكه‌م، كه‌واته بمبووره و به‌دڵی مه‌گره.
ده‌بێ بڕێكی دیش تاقه‌ت بێنی، چاوڕوان به، گه‌ر له‌من ده‌پرسی ده‌بێ بڵێم: هێشتا كاتی فڕین و رزگاریت نه‌هاتووه.
هه‌رچییه‌ك بووی، هه‌رچییه‌ك هه‌ی، هه‌رچییه‌ك ده‌بی، گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه: ده‌زانم، گه‌ر رۆژێك له رۆژان چاوه‌كانت بێنه هه‌رێمی چاوه‌كانی منه‌وه، به چامه‌لی خۆت، چاوه‌كانی منیش به‌چۆك دادێنی و به كلچێوكی راستگۆیی چاوه‌لی خۆت، چاوه‌كانی منیش ده‌ڕێژی! هه‌ر بۆیه، كه ده‌ڵێم: گیرۆده‌تم، له راستییا دانم ناوه به راستییه‌ك، ره‌سته‌یه‌ك كه ده‌مگه‌رێنێته‌وه بۆ زه‌مه‌نێك، زاتێك كه هیچكات نه‌مزانی، له‌خه‌وا بوو ئوو له بێدارییا بوو كه به راستگۆییه‌كی بێ بن له چاوه‌كانمی روانی و ـ نازانم ئه‌و چیرۆكه‌م له كه‌شێكی زیندوودا، یان له كه‌شێكی له‌چه‌شنی خه‌ودا، ئوو له پانتایی وه‌همێكی پڕ له په‌له‌قاژه‌شدا خووێدۆته‌وه؟! ـ له‌جیات ئه‌و، تۆ، به نیگا گیرۆده‌یی خولقێنه‌كه‌ت، به چاوه‌كانی منت وت: منیش خۆشتم گه‌ره‌كه! نازانم! نا.. له بیرم نایه!
جگه‌ره‌یه‌ك له زه‌ینم دا ده‌كووژێنمه‌وه، چ شتێك له خۆم قه‌ده‌غه ناكه‌م، چ ده‌گا به جگه‌ره‌یه‌ك له‌دوای شه‌كه‌تییه‌كی جگه‌ره‌خواز كه له زه‌ینم دا ده‌كووژێته‌وه، جگه‌ره‌یه‌كی به‌قه‌ولی نه‌نكم: تۆ تۆ نوو په‌ڕ
***
په‌ڕی 21ه م و22 هه‌م
شه‌وه، دره‌نگه، ئه‌ڵێی ماندووم. سه‌رم ئێشه‌كا. داهێزراوم؟ ته‌نها ده‌نگی پێلاوه‌كانی خه‌یاڵی تۆم له‌سه‌را پیاسه ئه‌كا. ده‌زانم، كه‌سێكی، هه‌ی، پاك، بێ...ێ ێ! گرێ؟! دیاره ئه‌وه‌ندی ئه‌من شاره‌زابم لێت ، جا نازانم كێیت!؟
خۆشم ده‌وێی، هه‌رچی قووڵتر و ناروونتربی، هه‌نووكه‌ی گیرۆده‌ییم زیاتر داگیر ده‌كه‌ی. گه‌ر خۆشه‌ویستیت كۆتایی پێ بێ! تێ سێ، جێ كێ... چما له زه‌مه‌نێكا له چه‌شنی وه‌همێك بوویت؟! گه‌ر له زه‌مه‌نێكی دییا، له‌به‌ر چاوم نه‌مێنیت و هیچ كاتیش نه‌گه‌رێیته‌وه، گه‌ره‌كیه بزانیت كه زه‌مه‌نی هه‌نووكه‌م، هیچ كات واز له گیرۆده‌یی هه‌مه‌كاته‌ت ناهێنێ.
نا.. تا كاتی ده‌ست رانه‌گه‌یشتن به هه‌رمان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و چۆك دادان له‌به‌رامبه‌ر نه‌مان، هه‌ر گیرۆده‌تم! خرۆكه خێوینه‌كانی گیرۆده‌ییت، گه‌ر نه‌شبن له شاده‌ماره‌كانی له‌شما، هه‌ستیان پێ ده‌كه‌م و كڕنۆشیان لۆده‌به‌م.
ئه‌م دێڕانه پڕن له بێگه‌ردییه‌كانی ناخم و لێوڕێژن له رێڤییه‌تییه نه‌خوازراوه‌كانی وجوودم، كه‌واته به‌بێ دۆردونگی و ترسه‌وه بمخوێنه‌وه! تۆ سه‌ربه‌ستی! له وێنا كردنی رووی راسته‌قینه‌ی ویسته‌كانی من له ناخی خۆتدا سه‌ربه‌ستی و حه‌زده‌كه‌م ده‌روه‌ست نه‌بی، بۆ چ چوارچێوه‌یه‌كی پێناسه‌كراوه‌ی من هه‌ڵبه‌ست نه‌بی!
شه‌وه، به‌داخه‌وه، زه‌نیم تادێ به‌تاڵ ده‌بێ، له تۆ، له خۆم، له گشت شتێ، ته‌نها هه‌ست به گه‌رمایه‌كی كه‌سك ده‌كه‌م كه ده‌روونمی داگیر كردووه، سوكانییم دێ به نووشته‌یه‌ك! داده‌مركێ كوڵی دڵی پڕ له ئاااااا...، به نووشتوویه‌ك، گه‌ر بمهه‌وێ ئه‌م مه‌رهه‌مه له‌سه‌ر برینه‌كانی ناخم نه‌بێته وه‌رهه‌م، ده‌بێ بگه‌رێمه‌وه بۆ سه‌رده‌مێ كه زارۆ بووم و نووشته‌یه‌كی سێ قه‌دی كه‌سكم هه‌بوو، ئه‌وێ ده‌مێ، له ژووره تاریك و خوار و خێچه‌كه‌مان، له سووچی چه‌وتی، لای سه‌ره‌وه‌ی، تاقه سێ سووچه‌كه، ده‌بێ نووشته‌یه‌ك بێنمه خوارێ و به ده‌رزیله ژه‌نگاوییه‌كه‌یه‌وه، جارێكی تر له‌سه‌ر لاشانی چه‌وتی لادڵمی بده‌م و به لیك و به‌رلیكه‌وه، به مه‌مكه مژه و پاتۆڵه نێفه‌ك خواره جیره‌كه‌مه‌وه، به هه‌ڵاتن بچم بۆ لای دایكم و پێی بڵێم: دایه! دایه... دایه! ئه‌وه نووشته‌یه! دایه نوشته‌یه! نووشته دایه‌یه!
" هه‌ما، هه‌مال، هه‌مۆله، هه‌لا، هۆلا، هۆرماله، هه‌رمێلۆ، هه‌رمانۆ، هه‌نووكه، هه‌رمانه"
ئه‌مه ناواخنی نووشته‌كه‌بوو! ئه‌و نووشته‌یه‌ی به بچیكی و به مه‌زنی، گشت كاتێك بیرم به‌لایه‌وه ته‌وه‌لایه و له گشت شتم خۆشتر ده‌وێ.
ئاخ .. كه پڕم له تووڕه‌یی و له شایه‌ری قورحانه‌كان! تفێك له‌وه‌ی یه‌كه‌م نووشتووی له‌به‌ر چاوى ده‌من ده‌خست و ده‌كوشت! گه‌ر ئه‌وكاته ده‌مزانی، نووشته كه‌سكه‌كه‌ی منداڵیم، وڕێنه‌ی بوونه‌وه‌رێكی دووپێیه، كه له هه‌رمان نزیك بۆته‌وه...! گه‌ر ده‌مزانی هه‌رمان به‌قه‌ت هه‌رمێله‌یه‌كی سه‌رده‌می منداڵیم، بۆ هه‌نووكه‌م به‌بایخ و تامه‌زرۆیی شكێن ده‌بێ، هیچ كات، له‌و شتانه‌ی ئه‌وكات، پێیان ده‌گوتن "شه‌وله‌بان" و" خورافات" وازم نه‌ده‌هێنا و له‌و شه‌وله‌بانانه‌دا كه زۆر له حه‌قیقه‌ته‌كان به هه‌رمان نزیكتر بوون، ده‌حه‌لیام و ده‌مامه‌وه و ده‌مامه‌وه و ده‌مامه‌وه و ده‌مامه‌وه و ...
یه‌ك ره‌ستیله‌ی بنگڕیله: پێویستیم پێته نازداریله!
***
په‌ڕی19ه هه‌م و 20ه م
زۆر هیلاكم، ده‌مهه‌وێ بڕێك بخه‌وم، نا.. نا.. ناوێرم چاوه‌كانم بنووقێنم، خه‌یاڵت لێ ناگه‌ڕێ، خه‌و له چاوه‌لم ده‌تارێنێ.
ئازیزم خه‌ونه‌كانم هه‌موو شه‌وێك دووپات ده‌بنه‌وه، هه‌موو شه‌وێك خه‌ون به ئاگردانێكی سارده‌وه‌بوو ده‌بینم، ده‌بینم كه‌سێك ـ كه له پشته‌وه ده‌ڵێی منه ـ سه‌ری به‌سه‌ر ئاگردانێكی سارده‌وه‌بوودا شۆڕكردۆته‌وه و به بێده‌نگی له خۆڵه‌مێشی ئاگردانه‌كه ده‌ڕوانێ، ته‌نها شتێك كه ئازارم ده‌دا ئه‌وه‌یه: من سه‌ت هه‌نگاو له پشت سه‌ری منه‌كه‌ی دیكه‌ی ناو خه‌ونه‌كه‌مم، كه‌چی هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و منیش خۆڵه‌مێشه سارده‌وه‌بووه‌كان ده‌بینم و به‌خۆم ده‌ڵێم : تۆ بڵێ ئه‌و چاوانه‌ی له خۆڵه‌مێشه سارده‌وه‌بووه‌كان ده‌ڕوانن، چاوی كامێك له منه‌كان بێ؟ چاوی ئه‌و منه‌یه كه گومان له من بوونی هه‌یه؟! یان چاوی ئه‌و منه‌یه كه له پشت سه‌ری منه‌گوماناوییه‌كه وێستاوه؟! ئه‌گه‌ر ئه‌وی سه‌ر ئاگردانه‌كه منی راسته‌قینه‌یه كه‌واته ئه‌م منه‌ی سه‌ت هه‌نگاو له پشت سه‌ری منی سه‌ر ئاگردانه‌كه كێیه؟ ئێسته ئه‌وه‌ی خۆڵه‌مێشه‌كان ده‌بینێ منی دوور له ئاگردانه‌كه‌یه یان منی نزیك له ئاگردانه‌كه؟ ئه‌گه‌ر منی سه‌ر ئاگردانه‌كه منی دوور له ئاگردانه‌كه نییه، ئه‌ی چۆن ئه‌و منه‌ی دوور له ئاگردانه‌كه چاوی به خۆڵه‌مێشه سارده‌وه‌بووه‌كان ده‌كه‌وێ؟ یانی ئه‌و منه دووره‌ش هه‌ر ئه‌و منه نزیكه‌ی سه‌ر ئاگردانه‌كه‌یه؟ باشه چۆن ده‌كرێ له یه‌ك كات دا من دوودانه من بم كه یه‌كیان دووره له ئاگردانه‌كه و ئه‌وی دیكه‌یان نزیكه له ئاگردانه‌كه؟! ئاخر خۆ ئه‌گه‌ر واش بێ، یانی له یه‌ك كات دا هه‌م منی دوور له ئاگردان و هه‌م منی نزێك له ئاگردان هه‌ر یه‌ك من بن، هێشتاش هیچ مه‌نتقێكی تێدانییه كه منی دوور له ئاگردان خۆڵه‌مێشه‌كه ببینێ! كه‌واته ئه‌و منه‌ی سه‌ر ئاگردانه‌كه كام منه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و منه دووره‌ی سه‌ر ئاگردانه‌كه منی راسته‌قسنه‌یه، ئه‌ی ئه‌و منه دووره‌ی دوور له ئاگردانكه كێیه؟
كاتێك له ناو خه‌وا ئه‌و پرسیارانه له‌خۆم ده‌كه‌م و به هیچ ئه‌نجامێك ناگه‌م، به خێرایی خۆم ده‌گه‌یه‌نمه سه‌ر منه نامۆكه‌ی سه‌ر ئاگردانه‌كه و وه‌به‌رشه‌ق و پێلاقه‌ی ده‌ده‌م، یه‌كه‌م شه‌ق كه له خۆمه نامۆكه‌ی سه‌ر ئاگردانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ده‌م، ژانێكی زۆر به منه شه‌ق وه‌شێنه‌كه ده‌گا و هاوكات له گه‌ڵ شه‌قه‌كه و خولار بوونه‌وه‌ی منه نامۆكه‌ی سه‌ر ئاگردانه سارده‌وه بووه‌كه، بۆ ناو خۆڵه‌مێشه‌كان، ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موویان به جۆرێكی دیكه هورووژمم بۆ دێنن و له یه‌ك چركه‌سات دا و له كاتی به‌ربوونه‌وه‌ی منی نامۆ، بێ ئه‌ژمار پرسیار له خۆم ده‌كه‌م و پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ومه سه‌ر خۆڵه‌مێشه‌كان، ئه‌و منه‌ی سه‌ر ئاگردانه‌كه به خۆی ده‌ڵێ: ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ربۆوه منی سه‌ر ئاگردانه‌كه نییه بۆ ژان به منی سه‌ر ئاگردانه‌كه گه‌یشت؟ بۆ منی سه‌ر ئاگردانه‌كه هه‌ست ده‌كه‌م كه خه‌ریكم به‌رده‌بمه‌وه؟ هه‌موو شه‌وێك پێش ئه‌وه‌ی منی خولاره‌وبوو به‌ره‌و ئاگردان بگاته سه‌ر خۆڵه‌مێشه سارده‌وه‌بووه‌كان، هاوار له منه‌كه‌ی سه‌ر ئاگردانه‌كه ده‌كا و به ده‌نگێكی ترسێنه‌ر و تۆقێنه‌ر ده‌ڵێ : ئه‌ی هاوار منی گه‌مژه، بۆ خۆت به‌رداوه؟!! بۆ منی خۆت به‌رداوه؟! ئه‌ی هاوار كه ئێسته ئاگردانه سارده‌وه‌بووه‌كه به جه‌سته‌ی من ده‌بووژێته‌وه! كاتێك من به زیقه زیق به‌رده‌بمه‌وه سه‌ر خۆڵه‌مێشه‌كان وه‌ك نه‌وت به پۆلووی نووستوو دابكه‌ن، ئاگردانه‌كه گڕ ده‌گرێ و له جیات منی ناو ئاگردانه‌كه منی سه‌ر ئاگردانه‌كه گڕی تێبه‌رده‌بێ و منێكی دیكه له پشته‌وه به خێرایی دێت و شه‌قێك له منی گڕتێبه‌ربووی سه‌ر ئاگردانه‌كه هه‌ڵده‌دات و منه گر ِتێ به‌ربووه‌كه ده‌كه‌ومه ناو ئاگردانه سارده‌وه بووه‌كه و ده‌كووژێمه‌وه و پڕ به گه‌روو به منه شه‌ق وشێنه‌كه‌ی سه‌ر ئاگردانه‌كه پێ ده‌كه‌نم و له‌گه‌ڵ پێكه‌نینی من ئه‌ومنه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ئاگر ده‌گرێ، تا به‌ری به‌یانی بێ ئه‌ژمار منی دوور له ئاگردان منی گڕگرتووی سه‌ر ئاگردان وه‌به‌ر شه‌ق ده‌دات و ده‌مخاته ناو ئاگردانه سارده‌وه‌بووه‌كه و منی به‌ربۆوه‌ی سارده‌وه‌بوو به منه شه‌ق وه‌شێنه ئاگر تێبه‌ربووه‌كه‌ی سه‌ر ئاگردانه‌كه پێ ده‌كه‌نم، تا كاتێك به‌رزیی پێكه‌نینه‌كانی منی كووژاوه‌ی ناوئاگردان ـ كه ته‌نیا ئێسك و پرووسكم پێوه ماوه ـ ئه‌وه‌نده به‌رز ده‌بێته‌وه، گوێی منی تازه ئاگرتێبه‌ربوو كه‌ڕ ده‌كا و مێشكی منی خه‌وتوو له دنیای دووپێیه‌كان تا سه‌ر لووتكه‌ی ته‌قینه‌وه دێنێ و وه‌خه‌به‌ر دێم.
جۆرێكم، نازانم بۆ وام لێ هاتووه؟! نا.. ده‌زانم..! ئه‌وه فیتنه‌ی بوونه‌وه‌ره نادیاره چه‌په‌ڵه‌كانه، ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ من واز له گیرۆده‌یی واتا، واته: خۆم، بێنم.
***
په‌ڕی17ه هه‌م و18ه هه‌م
سڵاو هاورێم، باش بیت، ئومێد ده‌كه‌م هه‌نووكه‌ش هه‌روه‌ك پێشوو پله‌كانی پێژه‌ی ته‌مه‌نی هاورێیه‌تیمان هه‌روا به‌رده‌وام و قایم مابێ. من گه‌لێك خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه تۆ توانیوته بڕیارێكی مه‌زن بده‌ی. ئاواته‌خوازم له بڕینی سنووره ئه‌سته‌مه‌كانی ته‌مه‌ن، هه‌روه‌ك هه‌میشه، بێ وچان، ئه‌سپی خۆش به‌زی لووتكه خوازت تاو بده‌ی.
به‌ڵام هاورێم! ئه‌مه ره‌سمی خوێن پارێزی نه‌بوو، ماڵاوایی له‌ناو گشت بوونه‌وه‌ره راسته‌قینه‌كان، یانی: جێ هێشتنی به‌شێك له رۆحی خوێنینی به‌رزه‌فڕیمان، بۆ ئه‌مكداری به په‌یمانی پیرۆزی هاوخوێنیمان.
هێشتاش گۆناكانی دایكم ته‌ڕه، دڵه‌راوكێی ئێمه‌و فرمێسكه دڵهه‌ژێنه‌كانی دایكمان، دیمه‌نی دوو په‌یك شه‌ڕابی هه‌زار ساڵه و تێك شكانی خێڵێكی هه‌میشه قاره‌مانی دۆڕاوم دێنێته به‌رچاو كه خه‌ریكی دیلان و چۆپیی گه‌ڕانه‌وه‌ن. به‌ڵام تۆ شادبه! نه‌مده‌ویست بریندارت بكه‌م. ئێسته كه تۆی بزرمان دۆزیوه‌ته‌وه، دایكمان ئه‌هون ده‌كینه‌وه.
هاورێم واتا گیان! زۆرم حه‌ز ده‌كرد بتبینم، به‌ڵام ئیزنیان پێ نه‌دام كه بێمه‌لات. پێ ده‌چێ ئه‌وان تۆیان له ئێمه خۆشتربوێ. هیچ چه‌شنه دۆڕدونگییه‌ك به دڵت رێ مه‌ده، به ئێره‌یی نه‌بێ، خۆزگه ئاگات له دڵی ئێمه‌ش ده‌بوو!
برام واتا! با دوو هه‌واڵی دڵهه‌ژێنت بۆ بگێڕمه‌وه، یه‌كه‌م: من له‌گه‌ڵ كچی دره‌خت زه‌ماوه‌ندم كرد، به‌ڵام كه‌شی زه‌ماوه‌نده‌كه‌مان به‌هۆی نه‌بوونی تۆ، له چه‌شنی پرسه‌یه‌كی بێ مردوو به‌رێوه‌چوو. به‌ڵام برام! دووهه‌م هه‌واڵ زۆر دڵ رووخێنه: هێشتا رۆژه‌كانی رۆیشتنی تۆ، ژماره‌یان به "زۆر" نه‌گه‌یشتبوو، هاوكات له‌گه‌ڵ پرسه‌ی من و كچی دره‌خت، هه‌روه‌ك چۆن شیناوه‌رده بچكۆله‌كه‌ی حه‌وشه‌ی نه‌نه‌مان، به هاتنی هێستره سووره بێ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی خوارێ، به‌جووتێك سم سڕایه‌وه، په‌ریی كۆشكه رووخاوه‌كه‌ی مه‌ش به‌ده‌م ئاگره‌وه رۆشت و شووی به دووكه‌ڵ كرد.
هاورێم! كیشه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كان و ئازاره هه‌زار به‌هه‌زاره‌كان هه‌ر هه‌موومانی تاساندۆ! بێ به‌ڵابی، گه‌ر به هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی تۆی بگۆڕینه‌وه...!
هاورێم خه‌یاڵێكی گڵاو و هه‌ڵوێستێكی دوارۆژ ناروون، قورقوڕۆچكه‌می گرتووه و هزر و مێشكی به‌زیومی به‌كرمۆڵی تا بڕبڕۆچكه‌ی ئاسمان بردۆ و چركه به‌چركه ده‌مڕمێنێ.
واتاگیان! خه‌ریكه له‌ژێر زه‌ختی ئازاره‌كان ده‌پڵیشێمه‌وه، له ناره‌حه‌تییا ئه‌ڵێم دین بم! به جارێك له دوان كه‌وتووم و كاتێك ده‌دوێم ده‌ڵێ سه‌گه گه‌ڕۆڵه به‌ڕه‌لاكه‌ی منداڵیی خۆتم كه هار بووم و به هه‌مووكه‌س ده‌وه‌ڕم! به‌گشت شت جنێو ده‌ده‌م.
چ بكه‌م؟! خۆزیا ئیزنیان بدایه كه بتبینم! تا له ئامێزتا ته‌مومژی ئازاره‌كانم جێ هێشتبایه و هه‌یهاتم بۆ فرمێسكه قه‌تیسه‌كانی چاوه‌لم نه‌چڕیبایه. هه‌یهات بۆ هۆڕ هۆڕ گریانێكی به‌كوڵ و دامركاندنێكی بێ به‌ربه‌ستی ئازاره‌كانم.. هه‌یهات!
برام! په‌یكه‌ره پیرۆز و به‌رزه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌مان به‌یه‌كجاری تێك قرماوه و ...
واتاگیان! ئه‌و هه‌یكه‌ل و هه‌رێمه‌ی گشت هه‌رێمه‌كانی تر ئێرییان پێ ده‌برد و خۆزگه‌یان بۆ ده‌خواست، ئێسته وه‌ك سووتكی جگه‌ره‌یه‌ك له ته‌پڵه‌كی چاره‌نووسدا بۆته ته‌نووره‌ی گۆمێكی قووڵ و له‌جیات چوونه خواره‌وه ـ به‌ده‌م باوه ـ وه‌ك گه‌رده‌لوول، به‌ره‌و ئاسمانی بێ به‌زه‌یی به‌رهه‌ڵا بووه.
برام واتا! بمبووره كه گه‌ر ئارامیتم ئاڵۆز كردبێ! نازانم چ بكه‌م؟! تكایه رێنوێنیم بكه! یان بگه‌رێوه لامان یان نامه‌یه‌كی ئومێد به‌شمان بۆ بنێره.
ـ باشه به‌چاو، ده‌گه‌رێمه‌وه، به‌ڵام نه‌ك جارێ، به‌ڵكوو دوایی!
ئه‌م نامه‌یه، بگا به ده‌ستی برامه‌زنه‌كه‌م و خۆشه‌ویسته مه‌زنه‌كانی ناو بازنه به‌رته‌سكه‌كه‌ی دڵم:
سڵاو!
ئارام بن ئازیزه‌كانم .. ئارام بن.. ئارام...
تا سێ ئه‌ستێره‌ی دیكه و نامه‌یه‌كی تر ماڵاوا...
واژۆ: واتایه‌كی تر
***
په‌ڕی 15ه‌هه‌م و 16ه هه‌م
هه‌وڵ ده‌ده‌م باش بم. چۆن؟ باش بم! گشت وشه شاراوه‌كانت، ناخی ره‌سته نه‌گوتراوه‌كانت، رازه نه‌هێنییه‌كانی دڵت، گه‌رای هه‌زاران هۆنراوه‌ی نه‌هۆنراوه‌یان بۆ من به‌دمه‌وه‌یه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌ر له‌وپه‌ڕی ساكاری و ساناییشا بدوێین، هێشتا وشه‌كان له قووڵاییه‌كی گوماناوی و كوشه‌نده‌ی خۆیاندا ده‌مانخنكێنن.
تۆ خۆتی و گه‌ر له‌سیخوڕی و سه‌رمای دڵته‌زێنی وشه‌كانیش زویربی، هه‌ر خۆتی و به ناخی منی ره‌سته‌كاندا رۆده‌چی. نابێ به قووڵیی وشه‌كان شاگه‌شكه بی! كه‌واته، ئه‌مجاره‌شیان هه‌ربژیی و بێ به‌ڵابی...
ئه‌م تووله رێ زریان مه‌زه‌بی وشه‌رواڵه‌تیانه، تووڕه‌ن و به هیچ ره‌سته‌یه‌كی زه‌ریایی رێ ناده‌ن به ده‌ڤه‌ری ره‌سته یاخییه‌كاندا راببرن.
ببووره گه‌ر جارجاره وشه‌كانم درنجانه ده‌تڕه‌نجێنن! چ بكه‌م؟! حه‌ز ناكه‌م ئه‌م ده‌مامكه تۆزاوییانه كارتێكه‌رم بن.
پێ ده‌چێ ئه‌م وشانه، كه‌ره‌سه‌ی گرێدان و كردنه‌وه‌ی گرێپووچكه‌ی وه‌ڵامه بێ وه‌ڵامه‌كانیان تێدا حه‌شار درابێ و خۆشم نه‌مزانیبێت، بۆیه...
مافی خۆته... بێَ به‌ڵابی، گه‌ر پێم بڵێی: وشه‌كانت ئازارده‌رن، مافی خۆته، پێده‌چێ وابێ، له‌وانه‌یه، تۆ هیچ كات ئه‌م ره‌سته‌یه‌ت به‌سه‌ر زارا نه‌هاتبێ، هه‌ر بۆیه ئه‌مجاره‌شیان ده‌یڵێمه‌وه: و ...
سپاس بۆ دیارییه مه‌زنه‌كانت. جارێكی تریش. له زه‌مه‌نێكی تریشدا. پێویسته داوای لێبووردنت لێ بكه‌م، چوونكه ئازاردان، بۆته به‌شێك له بوون و ده‌روونی رووخاوی هه‌میشه‌ییم، بمبووره‌وه!
ئه‌وه‌ی راست بێ، زوو زوو واز و تاقه‌تی قسه‌كردنم لێ ده‌بڕێ و به‌خۆم ده‌ڵێم: گه‌ر دنیا گۆڕه‌پانێكه بۆ هه‌ره‌شه له وته‌كان، بۆ؟! بۆ ده‌بێ فه‌یله‌سووفه كورتان دووه‌كان، گشت ته‌مه‌نی خۆیان بۆ دوورینی كوتانی وته‌ی به‌نرخ، خه‌سار بكه‌ن؟!
یه‌خته‌ن. بێ په‌رده‌ن. رووی راسته‌قینه‌ی ناخی كشت وشه‌كان، له‌لایه‌ن نابوونه‌وه‌ره دووپێ كانی ئه‌م هه‌رێمه مه‌ڕمه‌رێنه، به زۆره ملێ به‌نه‌خوێنیان پێ كراوه‌ته‌وه و ئه‌تك كراون.
بۆم بنێره ده‌یخوێنمه‌وه. گه‌ر ده‌تهه‌وێ له‌خۆبایی و شاگه‌شكه بم، په‌ڕتووكێكم بۆ بنێره كه كۆتاییه‌كه‌ی بێ به‌زه‌یی و ده‌سپێكه‌كه‌ی گورچووبڕ بێ!
گه‌ر ده‌تهه‌وێ هێڵه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌م پنچكه گۆشته به‌ره‌و بازنه هه‌ستیاره‌كه‌ی دڵت وه‌رێ كه‌وێ، له دووره‌وه بمخوێنه‌وه، تا به‌ڵكوو منیش له ناخمدا ره‌شت كه‌مه‌وه (بتنووسمه‌وه).
گه‌ر به ئه‌رك نه‌بێ، بڕۆ بۆلام و پێم بڵێ: ئه‌من ده‌مگوت: تاده‌توانی مه‌خوێنه‌وه! گشت په‌ڕتووكه‌كانی ئه‌م ددانه كرمۆڵه، بێ به‌هان و دووپێ نه‌خۆشه‌كانی نووسیویانن.
به وته‌ی فێدارێكی گه‌ڕۆك : " دنیا، یه‌كێك له ددانه كرمۆڵه‌كانی ئه‌سپێكی ره‌سه‌نی وه‌همییه، كه له‌لایه‌ن پاشای هه‌رێمی مه‌ڕمه‌ڕه زێڕنه‌كانه‌وه، به‌دیاری بۆ نیشتمانی دووپێ كڵۆڵ و گه‌مژه‌كان، نێردراوه ".
***
په‌ڕی 13ه‌هه‌م و 14ه‌هه‌م
ئه‌رێ.. ده‌توانێ سه‌ردێڕێك بێ، ئه‌مه :" ئه‌م ئاخه‌گه‌له پێده‌شتیگن لۆ له‌هه‌ڕگگیرانی بارگینه گوێدرێژه‌كان ". سه‌ردێڕێكی سه‌رنج په‌لكێش، بۆ رۆمانێكی نه‌نووسریاگ، كه‌وا بڕیاره هه‌موو لاپه‌ره‌كانی، به‌و ره‌سته‌یه، پڕ بێته‌وه. ئه‌رێ ئه‌مه، یه‌كه‌م رۆمان و دوایین رۆمانه، كه پێویست به خوێندنه‌وه‌ی ناكات. به‌ڵام ، هه‌موومان، به‌شانازییه‌وه، ده‌بێ بتوانیین بڵێین: ئا.. ئا... ئه‌منیش كاره‌كته‌رێكی چالاك بووم، له ناو ئه‌م رۆمانه‌یا!
با له‌م قسانه خۆش بین... یه‌كه‌م دانیشتمان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین: دێڕانێكه باسی گیرۆده‌یی ده‌كرێ و دێڕانێكی تریش قه‌راره درێژه‌دانێكی بێ وچانمان له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته هه‌بێ. "واتا"و"ناوه‌رۆك" دوو هه‌ڵشێله‌ری سه‌ره‌كیی زه‌ینی ئێستا، رابردوو و داهاتوومان ده‌بن. "پرسیار"یش جاروبار، به‌هۆی هه‌موو خزمه‌ته خه‌یانه‌تاوییه‌كانی رابردووی، ئیزنی خۆنوێنیی پێ ده‌درێ.
واتاگیان! ناوه‌رۆكی خۆشه‌ویست! حه‌زده‌كه‌م جارێ له باڵا به‌رزه‌كه‌ی "داهاتوو" هه‌ڵنه‌گه‌رێین و بچینه ناو "باڕ" ی "هه‌نووكه"وه و په‌یك یه‌لی " له‌وانه‌یه " و "گۆڕان" له‌یه‌ك بده‌ین. ئیتر ئه‌وكات ئه‌گه‌ر خۆشمان خسته سه‌ر پشتی "چوونكه" و لاره لار خۆمان به شووره‌كانی "ناكۆتا"ش دا كوتا، كه‌س لۆمه‌مان ناكات!
خۆت ده‌زانی ناوه‌رۆك گیان! بۆ تۆماركردنی گیرۆده‌یی، گه‌لێك واتا پێویسته. دیاره نابێ له‌بیریمان بچێ، بۆ وته‌كانی دیرۆك و رابردووش، ده‌خوازێت سه‌مفوونییه‌كی پڕشكۆی زوڕنا ژه‌نینیش وه‌ڕێ بخرێت. ئیتر ئه‌وسا، گه‌ر له گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و هه‌رمان، له‌سه‌ر رێمان، تێروپڕ سه‌داقه‌ت و راست بێژیش كاوێژ بكه‌ین، كه‌س نییه پێمان بڵێ: له‌بان چاوه‌لت گه‌نه‌موو ده‌ركه‌فتگه!
وام داناوه: گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه، من گرێپووچكه‌ی ئامێزه‌كان ده‌كه‌مه‌وه و ئێوه‌ش پشتوێنی "ئاواڵه"كان سێ گرێ كه‌ن.
من گیرۆده‌یی خۆم به‌چاوی خۆم داده‌ده‌مه‌وه و ئێوه‌ش پێوانه‌كانی ئاوده‌ست بكه‌ن به په‌خشان و هه‌ڵبه‌ست.
من سه‌رسوڕمانه‌كان له‌سێداره ده‌ده‌م و ئێوه‌ش له ره‌گه‌زی پیره راوچییه گه‌مژه‌كان بكۆڵنه‌وه.
من دڵی ساردی لاپه‌ڕه‌كان ره‌ش ده‌كه‌مه‌وه و ئێوه‌ش حه‌زی پرسیاره مرخنه‌كان كوێر بكه‌نه‌وه.
شه‌وه، گوێم له ده‌نگی خه‌وه، سێحری بینین ئاواتێكی پووچه‌ڵه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان راگیراون، من و واتا و ناوه‌رۆكیش...
***
په‌ڕی 11ه‌هه‌م و 12ه‌هه‌م:
هه‌موومان داڵده‌ی ئه‌شقین و گیرۆده‌ی وشه‌كانی " هه‌یه" و " نییه".
به‌نامه نه‌نووسراوه‌كانی ئه‌وێده‌مێت تێكچڕژاوم. ده‌زام، چاكت گیركردووه. به‌ڵام ده‌بێ تێپه‌ڕی. جاروبار بیر له پشوویه‌كی دوور و پشوویه‌یكی درێژ بكه‌وه.
پێم هه‌ڵنایه له‌ئاست بووكه‌ڵه وانه‌بێژه بێناوه‌كه‌ی زارۆییم، تا به‌ره‌و چه‌وتییه‌كی خۆش وه‌رێكه‌وم.
گه‌ر ئه‌مجاره‌یان، گه‌رای چیرۆكێكی نه‌گوتراوت بۆ ناردم، له كه‌شی ئه‌زموونه‌كانی هه‌نووكه‌ت وه‌ره‌ده‌رێ و زه‌ینت بده‌ره به‌ر زه‌مه‌نی ناڵ و بزمار!
ئێمه، باوه‌ڕمان به دووپێ ئیفلیجه‌كان و دروشمه گێڕه‌كانیان نه‌بووه و ناشبێ. كه‌واته گوێ مه‌ده‌رێ، له‌به‌ر سێ خاڵ:
یه‌كه‌م: ره‌شكردنه‌وه‌یه‌كی بازاڕییه، به‌سه‌رهات و چیرۆكی "ئه‌گه‌ر"ه نه‌زۆكه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه!
دووهه‌م: دروشمه دوور له گیرۆده‌یی هێنه‌ره‌كانی دنیای دووپێكان، به‌زگماك لار و له‌وێر و گێڕن.
سێهه‌م: تا به نووكه، به‌و دروشمانه، چ خاڵێكی هاوبه‌ش و هاوچه‌شنی نێوان حه‌ز و ئه‌وینی من و تۆیان پێ هه‌ڵنه‌فڕێندراوه!
ئه‌رێ.. هه‌موویان، ره‌شكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه، به بارگینی رێكلام به‌ناوبانگ بون و هیچ كات له رشانه‌وه به‌سه‌ر روومه‌تی په‌ڕتووكه‌كان ناپرینگاونه‌ته‌وه. ئاخر ئه‌وان وه‌ك ئه‌و بارگینه له‌قوڕگیراوه وان، كه له‌ترسی پسانی كلكیان نه‌ده‌وێری ده‌ریانبهێنییه‌وه، نه له‌ترسی نێوك داكه‌وتنی خۆت ده‌توانی رزگاریان بكه‌ی!
هونه‌ر؟! نا.. نا... ئه‌م نه‌پرینگانه‌وانه‌ی ئه‌وان هونه‌ر نییه! به‌ڵكوو به‌سه‌رهاتی به‌رزه‌فریی مێشكێك گه‌لێكی بۆگه‌نه، كه ئه‌مجاره‌شیان پێویسته هه‌ر خۆت بێ به‌ڵابی...
ئا... خ! چی‌یان لێ بكه‌م...؟ چی...؟! ئه‌م دێڕانه! ئه‌م دێڕه نه‌گبه‌تیانه!؟ ئا.. ئا.. تاوانی ئه‌من چ بوو كه زوو به‌ڵێنی ده‌ربازبوونیانم ـ له هه‌رێمێك بۆ هه‌رێمێكی تر ـ پێ دان؟! ئه‌م نه‌گبه‌تییه سه‌ره‌خۆرانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، ده‌ربازبوون به‌ده‌ست خۆیانه، كه‌چی، منیان وه‌ئامان هێناوه و هه‌مووشه‌وانێكی ته‌مه‌نی پڕ له نه‌گریسیم، به‌سواری كه‌ره‌شه‌له‌ی گومان، دێنه ناو خه‌ونه‌كانمه‌وه و وێڕای كه‌ره‌كانیان ده‌ست ده‌كه‌ن به سه‌ڕه زه‌ڕ و په‌له‌قاژه و جووته هاوێتن. تا به‌ڵكوو، جارێكی تر، ده‌ستێك به‌سه‌ر و گوێلاكیاندا بێنمه‌وه و ده‌ربازیان بكه‌م. نا.. نا...
تو؟! ئه‌رێ تۆ ده‌ڵێم! خۆت به پووچییه‌كانی هه‌رێمی دڕك و كورتان مه‌به‌سته‌وه. ده‌زانم..! به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا، پێویسته له ناختا، له هه‌رێمێكی ده‌ست لێ نه‌دراو بگه‌ڕێی و به‌رده‌وام ئه‌م ره‌سته‌یه له مێشكتدا بزرێنگێنیه‌وه:
ئه‌شق شووره‌ییه‌كی مه‌زنه، له‌چه‌شنی نیشتنه‌وه‌ی خه‌یاڵێكی چه‌په‌ڵی باڵ شكاو، له‌سه‌ر پانتایی دڵێكی پڕ له هه‌نسكه فێنكه‌كانی " به‌ڵام ".
***
ئه‌م گشته وشه‌یه و ئه‌م كۆمه‌ڵه دێڕ و ره‌سته‌یه و ئه‌م هه‌مگه په‌ڕه‌ی كه وه‌ناو" شێته شه‌پۆله‌كانی سه‌ر ئاگر" نووسراون، پێشكه‌ش به((.....)) ، ته‌نها وشه‌یه‌ك كه هیچكات ناوه‌رۆكی ناخی واتای "هه‌رمان"ی لێ جیا نابێته‌وه و به‌رده‌وام ئه‌م واتایه ده‌زێته‌وه.
په‌ڕی 9هه‌م و10هه‌م:
گه‌ر به‌م هانك هانك و نیخه نیخه‌ی ئێستام بگوترێ ژیان، ده‌بێ بڵێم: هێشتا ده‌ژیم.
ئه‌م ئێواره‌یه‌ش، وه‌ك گه‌لێك خۆراوای تر، نه‌متوانی بچمه‌ده‌رێ. ده‌گه‌رێمه‌وه، بۆ ئێواره‌یه‌ك .. ئێوارێه‌ك كه دایكم رۆحی جه‌مام ببوو، ده‌نگێك ـ كه ده‌تگوت ده‌نگی ئه‌وه ـ له نادیاره‌وه، پێی ده‌گوتم: هێ ی .. گه‌لحۆ! بۆ ناچییه ده‌رێ؟!
له‌م چه‌شنه تابڵۆیه‌م پێشتریش بینیوه: له‌حه‌وشه بوو، له ژوورێ نه‌بوو، له‌په‌نجه‌ره‌ی متبه‌خه‌وه چاوی له ده‌رێ ده‌كرد، بۆیه با‌نگم نه‌كردی.
ره‌نگه‌كانی ناخم به‌ره‌و كاڵه‌وه‌بوون به‌رێوه‌ن، حه‌زی بینینت، خۆزیایه‌كی كوشه‌نده‌ی بوونمه و ناتوانم.. ناتوانم بتبینم. له تارماییه‌كی قووڵی ره‌نگه‌كاندا لێم بزر بووی، ئومێد ده‌كه‌م له هه‌ڵاوهه‌نگامه‌ی ره‌نگه‌كان دا گومت نه‌كه‌م!
به‌ڵێنم داوه نه‌هێنییه‌كانی شه‌و به‌لای كه‌سه‌وه نه‌دركێنم. شه‌واره، وشه‌یه‌كی جوانه... دڵم به‌وه‌نده خۆشه، ئه‌م نه‌هێنییانه ته‌نها ئه‌من ده‌یانزانم. ده‌زانم، كه‌س نازانێ، بوونم به‌وێنه‌ی ده‌سته‌خوشكێكی شێتی شه‌و، له ناخم دا بزر بووه.
ناتوانم سواری پاتاڵی گێڕانه‌وه نه‌بم، ناوی مانگه‌كان و وه‌رزه‌كان، هێڵنجه‌كانم توندتر ده‌كه‌ن و به‌ره‌و رشانه‌وه‌یه‌كی ئه‌به‌دی هانم ده‌ده‌ن. بێ به‌زه‌ییم!
له‌خۆڕا رفێده‌یه‌كی لووت به‌رزم به‌زه‌ین ده‌گا، بێ به‌ڵابی... كاتێك په‌روه‌رێنی رۆحم وانه‌ی به‌زه‌یی، له خشته‌ی وانه‌كانیدا، ده‌خاته سه‌رسه‌ره‌وه، ئیتر من كێم؟!
ئه‌م دێڕانه‌ش، قه‌راره له‌گه‌ڵ هاوئاواڵه‌كانی تری، سنوور ببه‌زێنن و ژماره‌كانی سووچی سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی ئه‌وێ ده‌مێت بۆ زۆر بكه‌ن. تا رۆژێك، یان شه‌وێك له شه‌وان هه‌موویان پێكه‌وه، هه‌رێمێك بۆ هه‌رێمێكی تر جێ بهێڵن و له پانتاییه‌كی نوێ‌دا له‌من بۆتۆ و له‌تۆ بۆمن بدوێن.
ئه‌رێ..! هه‌ر ئه‌م ژمارانه‌شن..! گه‌وره‌ترین بیردۆزه بێ به‌زه‌ییه‌كانی ته‌مه‌نمان! كه چه‌ركه به‌چركه ئازارمان ده‌ده‌ن، مێشكمان ده‌كۆڵن و وازمان لێ ناهێنن.
ئێستا له‌به‌رده‌م سنووره‌كانی بێ سنووریت وێستاوم و ده‌مهه‌وێ سنوورێك بۆ گیرۆده‌ییه ناكۆتاكانی خۆزگه و حه‌زیامان دیاری بكه‌م. دیاره خۆت باش ده‌زانی، كه ئه‌م هه‌ڵوێسته ته‌نیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووی گومان گیراوه و ئیتر هیچی تر!
یازده و په‌نجا و پێنج خوله‌ك، تا دووسیفر و دووسیفری هه‌موو شه‌وانی ته‌مه‌نێك، ده‌مخوێندییه‌وه، دڵم.. دڵت...
دوور له گومان و سه‌رخۆش له ئارامییه‌كی پووچه‌ڵ و سه‌رڕیژ له سه‌رسووڕمان و پرسیار خۆشم ده‌وێی!
***