ئه‌مڕۆ بیستم. حكوومه‌تی كوردی دیسان شه‌كری شكاندووه.
قه‌راره، له‌وه به‌ولا، هه‌ر كه‌سێك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه، به مه‌به‌ستی خوێندن بێت بۆ باشووری كوردستان، په‌روه‌نده (دۆسیه) كه‌ی بده‌ن به"كونسوولگه‌ریی ئێران" ـ به واتایه‌كی دیكه، په‌روه‌نده‌كه‌ی ده‌ده‌ن به یه‌كێك له لقه جاسووسییه‌كانی دیكه‌ی كوماری ئیسلامی ـ تا ئه‌وانیش به‌خێرا خۆیان په‌روه‌نده‌كانیان بۆ "ته‌رجه‌مه" بكه‌نه‌وه و بۆیان ده‌ریبخه‌ن كه، كێ به‌كه‌ڵكی وه‌رگیران له زانكۆی هه‌رێمی كوردستان دێت و كێ به‌كه‌ڵك نایه‌ت.
ئاخر ئه‌و قوڕبه‌سه‌ره‌انه ئه‌وه‌نده گوناحن، له گوناحیان ده‌ڵێی بیانگری بیانگێی!
ئه‌و به‌رێزانه فه‌رمووگیانه: ئێمه نه كاتی ئه‌وه‌مان هه‌یه، كه په‌روه‌نده‌كان ته‌رجه‌مه بكه‌ینه‌وه، نه كه‌سی وامان هه‌یه كه چه‌وتی و راستیی دۆسییه‌كانمان بۆ لێك جیا بكاته‌وه، بۆیه ئه‌و زه‌حمه‌ته ـ هه‌رچه‌ند به ئیشی ئه‌وانیش ناشێ ـ ده‌ده‌ین به كۆنه براده‌رانی هاوخه‌باتمان، به‌شكم ئه‌وانیش به‌خێرا گونی خۆیان ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌مان له‌سه‌ر شان بكه‌نه‌وه و به جارێك گایینمان له شه‌رمه‌نده‌ییان رزگارمان بێت.
له بۆكان، خاتووزنی دایكم و عومبه‌ری باوكم و مه‌ستووره و په‌روینی خوشكم و مه‌سعوود و خوسره‌وه‌ی برام و خۆشه‌ویسته‌كانیانم خۆش ده‌وێ!
له‌شوێنێكی نادیار، كابرایه‌كم به‌ناوی وسێن په‌نایی خۆش ده‌وێ!
له كۆیه، كه‌ریمه ره‌ش و وسێنه درێژ و ئاسكه و گیابه‌ند و گه‌له‌چاوشین و سازگار و چینی و ره‌وه‌ز و چاوان و ژیلا و گشت منداڵه‌كانم خۆش ده‌وێ!
له دێگه‌ڵه، ئاكۆ و تاژان و به‌یان و بینایی و گشت منداڵه‌كانی ئه‌وێشم خۆش ده‌وێ!
له به‌حره‌كه، هه‌ریر و داده په‌ریزاد و كاعوسمان و ئازاد و هێمنم خۆش ده‌وێ!
له فه‌رامۆشیا، ئه‌وانه‌ی فه‌رامۆشم كردوون و فه‌رامۆشیانه‌كردوومم خۆش ده‌وێ!
له تاران، مازووی نه‌هێنییولدۆسییه و ئه‌ره‌ستووم خۆش ده‌وه‌ێ!
له‌سنووری بانه ـ باشوور، قاچاغچییه‌كی بێسیمچیی باڵابه‌رزم خۆش ده‌وێ!
له قه‌زوین، چیمه‌نی مه‌نسوور و مسته‌فا و عه‌باسه‌توركه موحسینم خۆش ده‌وێ!
له سلێمانی، عه‌به چكۆل و هێرشه‌خڕه‌م خۆش ده‌وێ!
له زه‌نجان، ئایدا و مینا و كۆڵانه بۆمبه‌سته‌كانی پشت ره‌خشوورخانه‌م خۆش ده‌وێ!
له گه‌ڕه‌كی ناو بازاڕی كۆیه، ماڵی وه‌ستا سابیرم خۆش ده‌وێ!
له حه‌مامیان، ماڵی بابه‌گه‌وره‌م و دار به‌لالووكه‌كان و داره پسته‌كانی سه‌ر گۆڕی سواره‌م خۆش ده‌وێ!
له هه‌ولێر، كامیل و فیرووز و عه‌بدوول و شۆرش و عه‌لی و ناسری زاوای و هه‌ندێك كه‌سی دیكه‌م خۆش ده‌وێ!
له ئا‌مریكا، گوڵ به‌هار و ئاجێلیناجوولیم خۆش ده‌وێ!
له مه‌ریوان، كورده‌گیان و دڵسۆزییه‌كانیم خۆش ده‌وێ!
له توركیه، ئه‌میر و وسێنی دژهۆنی و هوومه‌نه سوورم خۆش ده‌وێ!
له رانیه، كامه‌ران و كتێبه فه‌لسه‌فییه‌كانییم خۆش ده‌وێ!
له سوورییه، "به‌شیر"ی برنج نه‌خۆر و كۆلانه‌كه‌یانم خۆش ده‌وێ!
له دیانا، سامان و نه‌هێنییه جارزكه‌رانه‌كانیم خۆش ده‌وێ!
له میاندواو، هووشه‌نگی پیر هوویی له‌رم خۆش ده‌وێ!
له میانه، نه‌وید جاكسۆنی ئه‌سغه‌رغه‌م خۆش ده‌وێ!
له سه‌رده‌شت، ماڵی كاك فایق و كه‌ماڵه‌رشه ژنعه‌جه‌مم خۆش ده‌وێ!
له ژووره‌كه‌شمدا، شاره‌كه‌ی نازدارحه‌یران و ماڵووكۆچه سێ جانتاییه ئاماده‌كه‌م و هه‌شت لاپه‌ڕه دووره‌كه‌موو، لاپه‌ڕه ره‌شكراوكانی هاوئاواڵی تری هه‌شت لاپه‌ڕه‌كه‌مم خۆش ده‌وێ!
له خۆشمدا، خه‌ونه‌كانم خۆش ده‌وێ!
له خه‌ونه‌كانیشمدا، ئه‌تۆ و ئه‌تۆ و ئه‌تۆ و هه‌رهه‌مووتانم خۆش ده‌وێ!
ئه‌شا... ئه‌شا...!
ئه‌وهه‌موووووووووووووووووووووووووووكه‌س و شته‌م خۆش ده‌وێ!!!
خۆزگه‌م به‌خۆم كات!
ئه‌من زۆر خۆشبه‌ختم!
من هه‌میشه له خۆشبه‌ختیا، مه‌ڵڵام!
دایاره ئه‌من له خۆشبه‌ختی دا، پاشمه‌ڵڵا و قڕه و جڕره‌شم هه‌ر خۆش ده‌وێ!
ئاخر خۆشبه‌ختی خۆ به‌و شتانه نییه!
خۆشبه‌ختی بۆی هه‌یه! بۆ!
به به‌خته! به‌خت!!!
به‌ختیش خۆ به‌ده‌ستی ئێمه نییه!
به‌خت كه‌رێكی باش سه‌ڕی، باش تڕی، باش ته‌رسه كه جارجاره كوتووپڕ به‌به‌رده‌مماندا، تێ ئه‌په‌ڕێ!
به‌ڵان، تا دێن بڵێن: مه‌ڵڵا!
یان تا دێین بڵێین: له‌خۆمگاته‌وه!
یه‌كێكت لێ په‌یدا ده‌بێ و ده‌ڵێ:
ـ من زووتر گوتم!
ـ نه‌خێر من زووتر كوتم!!
نه‌خێرا من زووتر گوتم!!!
ـ ده‌ی باشه فه‌رموو، دیسانیش بۆ تۆ!
به‌ڵام خۆم مات كردۆ، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یان "به‌خت" بێره‌دا تێپه‌ڕببێ، خۆمی بخه‌مه سه‌ركۆلی و به‌ر له هه‌موو كه‌سێك بڵێم:
ـ مه‌ڵڵا!
ـ من مه‌ڵڵا!
ـ نه‌خێر من زووتر گوتم!!
ـ نه‌خێرا ئه‌من زووتر گوتم!!!
ـ ده‌ی باشه هیچ نییه! ئه‌من زۆر خۆشبه‌ختم! ئه‌مجاره‌شیان...
تكایه‌ك: یان له‌چكه‌كه‌ت فڕێبده، یان كه‌سافه‌ته داپۆشراوه‌كانی ژێره‌وه‌ی!
وته‌ی سه‌ره‌تا: هه‌روه‌كوو پێشتر به‌ڵێنم دابوو، باسێكی كورت و گشتیتان له‌مه‌ڕ حیزبێك بۆ ده‌كه‌م كه ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی وڵاتێك بوو. هیوادارم ئه‌و باسه دوایین باسێك بێ كه له‌م دواییانه ـ به شێوه‌یه‌كی نه‌خوازراو ـ تووشی بووم، هه‌روه‌ها هیوادارم به كۆتایی هێنان به‌م چه‌شنه باسه خۆسووكرانه‌یه بگه‌رێمه‌وه سه‌ر رێچكه و ئامانجه گشتییه‌كانی " كونه كورد ".
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئه‌م باسه، له رونگه و تێگه‌یشتنی ئه‌منێكی ناته‌واوه‌وه‌یه، جا نازانم ئه‌نگۆ چۆن بیر ئه‌كه‌نه‌و؟! ئاواته‌خوازم چ راسته‌وخۆ چ ناراسته‌وخۆ لاگریی كه‌سم نه‌كردبێ و خوێنه‌رانی وێبلاگه‌كه‌شم به دڵێكی ئاواڵه‌تره‌وه سه‌یری ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌م بكه‌ن.
حیزبێك بوو حیزبێك نه‌بوو، ئه‌و حیزبه به‌ر له تێك چوونی، ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی وڵاتێك بوو، دوای ئه‌وه‌ی مێژوو ماندوو بوو له‌وه‌ی هێنده رۆژ و مانگ و ساڵ بدات به ئه‌و حیزبه، تووڕه بوو، هه‌ر بۆیه كونده‌به‌بوویه‌كی نارده سه‌ر شووره‌ی قه‌ڵا داڕماوه‌كه‌ی ئه‌و حیزبه و ئایه‌تی كاول بوونی به‌سه‌ردا خوێند.
ئه‌وكاته‌ی كه كونده‌به‌بووه‌كه خه‌ریكی دوبلاژی ئایه‌تی وێرانی بوو، قه‌ڵا كاولبووه‌كه دوو كوێخای له خۆبایی بوو، كه ئه‌وه‌ی بیریان لێ نه‌ده‌كرده‌وه و هیچ گونیشیان پێی نه‌ده‌چوو، داڕمان و كاول بوونی ئه‌و قه‌ڵایه بوو.
به‌ڵێ.. یه‌كێك له كوێخاكان ناوی كوێخا دێزه بوو، كوێخاكه‌ی تریشیان ناوی كوێخا قۆزه بوو. دوای ئه‌وه‌ی كاكی به‌بوو كاری ته‌واو بوو، قوێخا قۆزه و قوێخا دێزه، یه‌كی لایه‌كی ئه‌و قه‌ڵا شڕه‌یان گرت و له ناوه‌نده‌وه دایانقڵیشاند و كردیانه په‌ڕۆكۆنه‌ی قوونسڕینی منداڵه‌وركان.
لێی گه‌ڕێ بابه.. تاقه‌تی ئه‌وه‌م نییه به زمانی ئاماژه و كۆد و مۆد و شتی وا بیگێڕمه‌وه، هه‌ربۆیه رێك بۆتان له بنی كووله‌كه‌كه‌ی ده‌ده‌م و ئاوا ده‌ست پێ ده‌كه‌م:
حیزبێك نه‌بوو به‌ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی به‌تیره، به‌ڵكوو ته‌نها حیزبێك هه بوو به ناوی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران، ئه‌م حیزبه به‌ر له له‌ت بوونی (( یان به قه‌ولی براده‌رانی لایه‌نگری هیجری كه خۆیان به میراتگری راسته‌قینه‌ی ئه‌و حیزبه ده‌زانی: به‌ر له جیابوونه‌وه‌ی، گرووپێكی بچووكی لاده‌ر و جاش، كه له رێبازی د.قاسملوو لایاندا بوو ـ دیاره ئه‌وه روانگه و دوروشمێكی به‌رچاوته‌نگانه‌ی لایه‌نی هیجری بوو، كه به‌داخه‌وه ئامانجدارانه‌ش بوو، تا راده‌یه‌كیش توانیان به‌م درووشمه بیروڕای به‌شێك له خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به لای خۆیاندا رابكێشن و به جۆرێك له جۆره‌كانیش سه‌ركه‌وتنێكی رێژه‌ییان، به خۆهه‌ڵواسین به‌م دروشمه‌وه، به‌ده‌ست هێنا ـ و ده‌بوایه هه‌موویان تیرۆر بكرێن )) ببوو به حیزبێكی پاسیڤ و په‌ك كه‌وته و هیچ ده‌لاقه‌یه‌كی ئه‌وتۆی هیواده‌ری پێوه شك نه‌ده‌برا.
ئه‌وه‌ی راستی بێ و حاشا هه‌ڵنه‌گر، ئه‌وه‌بوو: دوای گووكارییه‌كانی لایه‌نی حه‌سه‌نزاده، له ساڵانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان و دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی لایه‌نی هیجری له كۆنگره‌ی 13 و داخ له‌دڵ بوونی ئه‌م براده‌رانه، بۆ تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه، له حه‌سه‌نزاده و ده‌ستووپێوه‌ندییه‌كانی ـ به‌واتایه‌كی دیكه: شۆردنه‌وه‌ی گووكاری به گووكاری ـ حیزبه بێچاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتیان به فه‌رمی له ناوه‌ڕاسته‌وه دووكه‌رت كرد.
دیسان ئه‌وه‌ی راستییه‌كی تر بێ، ئه‌وه‌بوو: حیزبی ئاماژه پێكراو ـ به پێچه‌وانه‌ی دروشمه ئامانجدارانه‌كانی لایه‌نی هیجری، كه ده‌یانگوت: ئه‌وانه تاقمێكی شه‌ش حه‌وت كه‌سین و هه‌مان لاده‌ران و نه‌یارانی پێشووی د. قاسمولوون ـ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندراوی له‌ت بوون، له‌لایه‌ن حه‌سه‌نزاده و قۆنته‌راتچییه‌كانی، حیزب رێك له ناوه‌ڕاسته‌وه دووبه‌ش بوو، تا جێگایه‌ك كه ده‌توانین به دڵنیاییه‌وه بڵێن: نه‌ك هه‌ر رێك له ناوه‌راسته‌وه دووبه‌ش بوو، به‌ڵكوو ئه‌و لایه‌نه‌ی كه پێیان ده‌گوتن كه‌مینه‌ن، له لایه‌نی هیجری زۆر زیاتریش بوون، یانی لایه‌نی حه‌سه‌نزاده نه‌ك كه‌م نه‌بوون به‌ڵكوو زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌نزاده كه‌وتن و له رێژه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تازه‌شیاندا فیفتی فیفتی بوو.ن
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه: بۆچی كرێكاره‌كانی هیجری، تا به ئێره، تا راده‌یه‌كی زۆرتر له‌وانی تر، خۆیان سه‌لماندووه و به‌رگی به‌ره‌نده‌ی گۆڕه‌پانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و رایده‌وه‌شێنن؟
وه‌ڵام، له روانگه‌ی ئه‌منێكه‌وه: ئه‌م كارتی به‌ره‌نده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، یه‌كه‌م: هیجری، دوای كونگره، ره‌وایی و زۆرینه‌ی ده‌نگه كانی كۆنگره‌ی 13 ی ـ دیاره نابێ له‌بیرمان بچێ ئه‌م به‌رێزه ئه‌و ره‌واییه‌شی به جه‌ناح بازی و ده‌سته‌به‌ندی و واده و به‌ڵێنیی فشه ـ به‌ده‌ست هێنا و بێ وچان ده‌ستی كرد به لابرن و ده‌ركردن و تۆقاندن و كه‌م كردنه‌وه و بێ ده‌سه‌ڵاتكردنی لایه‌نگرانی حه‌سه‌نزاده، كه له‌و كاره‌شدا سه‌ركه‌وتوو بوو.
تێبینی: ده‌توانین ئاماژه به یه‌كێك له نموونه تراژدییه‌كانی ئه‌م ده‌سته‌به‌ندی و جه‌ناح بازییه نامه‌نتقییه‌كانی ئه‌و پیاوه، له ئۆرگانێكی وه‌ك پارێزگاری بكه‌ین: له ئۆرگانی پارێزگاری كه منیش پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ئۆرگانه بووم، ناوی 19 كه‌سیان له لیسته‌یه‌ك دا نووسی و پێیان گوتن كه: ده‌بێ هه‌مووتان به‌یه‌گتر ده‌نگ بده‌ن و بۆتان نییه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م لیسته‌یه ده‌نگ بده‌ن!، به‌ڵێ.. له‌و نۆزده نه‌فه‌ره، كه هه‌ر هه‌موویان به‌بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا لایه‌نگرانی هیجری بوون، هه‌ر هه‌موویان ده‌نگیان هێنایه‌وه و بوون به نوێنه‌رانی پێشمه‌رگه‌ی پارێزگاری، له كۆنگره‌دا، پێكه‌نینی بوونی ئه‌و لیسته‌دانه، له‌وه دابوو، كه له‌و نۆزده نه‌فه‌ره 10 نه‌فه‌ریان سه‌وادی ئه‌وه‌نده‌شیان نه‌بوو كه ناوی خۆیان بنووسن، 9 نه‌فه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش، یه‌ك دوانێكیان نه‌بێ، ئه‌وانی دیكه‌ی هیچیان له سیكل تێ‌یان نه‌په‌ڕاندبوو. ئه‌وه له حاڵێك دابوو كه درووشمی شایسته سالاری ببوو به بنێشته خۆشكه‌ی هیجری و داروده‌سته‌كه‌ی، كه‌چی هه‌ر له‌و ئۆرگانه براده‌رێكی پرچن و زه‌لامێكی حیزبی كه مامۆستای زانكۆ بوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ی ـ خاوه‌ن شه‌ڕایه‌تی ـ حیزبی، ناویان له لیسته‌دا نه‌بوو. ئه‌م تراژدییه ئه‌وه‌م وه‌بیر دێنێته‌وه: تۆ مه‌ڵێ هیجری بۆچی به‌ر له كۆنگره‌ی 13 دژایه‌تیی پڕۆژه‌كه‌ی " بابا "ی كرد؟! ـ له‌و پرۆژه‌یه ئیمتیازبه‌ندییه دا، كه‌سانی خاوه‌ن پله‌ی خوێندنی باڵا، ئیمتیازێكی باشیان بۆ دیاری كرابوو ـ بۆ ئه‌وه بوو كه زۆر راحه‌تتر ده‌یتوانی له شان و كۆڵی كه‌سانی ساویلكه و "ئه‌قڵ له‌دڵ" وه‌سه‌ر كه‌وێ! جێگای ئاماژه‌یه مه‌لاكان و پیاوه ئایینییه‌كانیش له‌و ته‌رحه‌دا ئیمتیازێكی زۆریان بۆ دیاری كرابوو، كه ته‌نیا لایه‌نی لاوازی ـ ئه‌و پرۆژه‌یه كه باسێكی زۆری هه‌ڵده‌گرت ـ ئه‌و به‌شه‌ی بوو. دیاره له لایه‌كی دیكه‌وه حه‌سه‌نزاده‌ش دژی ئه‌و ته‌رحه به‌قه‌ول چاكسازییه‌ی " بابا " بوو، به‌ڵام لایه‌نگرانی هیجری ته‌نیا له‌به‌ر دڵی ئه‌و براده‌ره قۆزه، دژایه‌تی ته‌رحه‌كه‌یان ده‌كرد، كه‌چی ده‌كرا به هێندێك ده‌سكاری، ته‌رحێكی باشی لێ ده‌ربچێ.
با بێنه‌وه سه‌ر كه‌ر و تێڕه‌كه‌ی خۆمان!
به‌ڵێ.. باسی كارته براوه‌كانی هیجریمان ده‌كرد: دووهه‌مین كارتی براوه‌ی لایه‌نگرانی هیجری ئه‌وه بوو به‌هیچ كلووجێك حازر نه‌بوون واز له وشه‌ی پاش گری حیزبه‌كه‌یان، واته:" ئێران " بێنن.
سێهه‌مین كارتیشایان ئه‌وه بوو كه: چوونكه حكوومه‌تی هه‌رێم ناوه‌نده‌كه‌ی له هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتبوو و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێریش لایه‌نگریی له لایه‌نی هیجری ـ دیاره ئه‌م لایه‌نگرییه‌ش له شانۆیه‌كی تاڵ بۆ كاردانه‌وه و ئامانجێكی خۆویستانه، زیاتر هیچی تر نه‌بوو ـ ده‌كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان ـ لایه‌نی هیجری ـ به باشی توانییان، به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌یاندا، له رێگه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی، سه‌ر بكه‌ون.
تێبینی: دیاره هۆكار گه‌لێكی دیكه‌ش هه‌بوون بۆ ئه‌و خۆ سه‌لمانده رێژه‌ییه‌ی لایه‌نی هیجری، به‌ڵام ئه‌و سێ هۆكاره، له روانگه‌ی ئه‌منه‌وه، به‌هێزترین هۆكاره‌كان و كارته براوه‌كانی لایه‌نی هیجری بوون.
ئێستا گه‌ر ئاماژه‌یه‌ك به هه‌ندێك كارتی یارمه‌تیده‌ر و لاوه‌كیی دیكه‌شیان بكه‌ین، بریتی ده‌بن له: تاپۆ كردنی نه‌وه‌د له‌سه‌دی پۆسته گرنگه‌كانی حیزبی و ئه‌سپاردنی پۆسته هه‌ستیاره‌كانی نێو حیزب به كه‌سانی باوه‌ڕ پێكراوی خۆیان، زه‌قكردنه‌وه‌ی ئه‌و راستییه كه: له‌مێژ ساڵه ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌ده‌ست كه‌سانێكه‌وه‌یه كه له" ناوه‌ند"ی كوردستان هه‌ڵكه‌وتوون و باشوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هیچ كارێكی بۆ نه‌كراوه و فه‌رامۆش كراوه، هه‌روه‌ها پابه‌ند نه‌بوون به سوێندێك كه له دوای كۆنگه‌ره‌ی 12 به خوێنی شه‌هیدانیان خواردبوو و گوتوویان: به‌خوێنی شه‌هیدان ئیتر ده‌سته به‌ندی و جه‌ناح بازی و ناوچه گه‌رایی ناكه‌ین، كه به‌داخه‌وه جیا له لایه‌نی له‌گوێ " گا " دا نوستووی حه‌سه‌نزاده، هه‌موویان ئه‌و سۆنده‌یان شكاند.
جا ئێستاش ئه‌گه‌ر به نۆبه‌ش بێ نۆبه‌ی شیكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی لاواز بوون و ناكاریگه‌ر بوونی كارته‌كانی حه‌سه‌نزاده‌یه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی: حه‌سه‌نزاده لێكدانه‌وه‌كانی له‌مه‌ڕ پشت ئه‌ستوورییان به حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌قه‌ت بوو، یانی ئه‌و هیوایه‌ی كه به "مامه" و حیزبه‌كه‌ی مامه‌ی به‌ستبوو، بێهووده و له‌خۆڕایی بوو. ئه‌و ( حه‌سه‌نزاده ) پێی وابوو، به پشت به‌ستن، به پێگه كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی خۆی، له‌لای مامه، ده‌توانێ زۆر زوو جێگه و رێگا خۆشبكات و سه‌ته‌لایتێك دابنێ و له باری مادییه‌وه دابین بكرێن، به‌ڵام دیتمان نه‌ك هه‌ر سه‌ته‌لایت دانانیان وه‌دره‌نگی كه‌وت و بوودجه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌بڕینه‌وه، به‌لكوو وه‌سواڵ و سه‌ده‌قه كه‌وتن، له ده‌شتی كۆیه‌ش مانه‌وه و به پچڕ پچڕ هه‌ندێك شتیان له لایه‌نی هیجری سه‌ند و مامه‌ش پشتی تێ كردن.
دووهه‌م: به‌دبه‌ختییه‌كی دیكه‌ی حه‌سه‌نزاده له‌وه دابوو كه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك ئه‌و حیزبه‌یان داقڵیشاند كه پێشتر به‌شێكیان رابردووی دژایه‌تی كردن و راوه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر د.قاسملوویان هه‌بوو و رۆشتبوون حیزبێكیان به‌ناوی رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕانیان دامه‌زاندبوو، كه هه‌ر ئه‌و براده‌ره "كه‌عبه رووخێنانه"، كاتی خۆی له‌لایه‌ن شه‌خسی حه‌سه‌نزاده‌وه، له‌قه‌بی " لاده‌ر" یان به‌سه‌ردا ساغ ببۆوه ـ دیاره هه‌موومان باش ده‌زانین كه دوای ماوه‌یه‌ك، لاده‌ره‌كان فریوی زیره‌كییه‌كانی حه‌سه‌نزاده‌یان خوارد و هاتنه‌وه نێو حیزب و باش باش دۆشران و توانرانه‌وه ـ جا وه‌ره حه‌سه‌نزاده‌ی بێچاره له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه حیزب له‌ت بكه كه كۆنه لاده‌ر بوون و چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌شت بێ خه‌ڵك دانی خێرت پێ دابێنێ!.
سێهه‌م: یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ـ تا به‌ئیستای ـ لایه‌نی حه‌سه‌نزاده، له رای گشتیی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌وه بوو: به‌هیچ نرخێك حازر نه‌بوون ناوی حیزبه‌كه‌یان پاشگری " ئێران "ی پێوه بێ. دیاره ماوه‌یه‌ك تیر(ـ)ه یه‌كیان به پاشه‌ڵی ناوی حیزبه‌كه‌یانه‌وه هه‌ڵواسی بوو، كه تا راده‌یه‌كیش ئه‌وه تیره‌یه به‌كه‌ڵكیان هات، به‌ڵام له‌دوای لابردن و سرینه‌وه‌ی ئه‌وه تیره‌یه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌یان كاره‌كه له خۆ تێكدا، یانی له " حیزبی دێموكراتی كوردستان ـ ئێران " ڕا بۆ " حیزبی دێموكراتی كوردستان" ناوی خۆیان گۆڕی، بیری دانانی تیره و دواتر لابردنی "تیره" و "ئێران" پێكه‌وه، دوور بوو له‌و راستییه‌ی كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خوویان به ناوێك گرتبوو كه پێی ده‌گوترا: "حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران". تۆ وه‌ره و ئه‌و ناوه له زه‌ینی ئه‌و خه‌ڵكه بسڕه‌وه كه تا به‌ئه‌مڕۆ هه‌زاران شه‌هیدیان بۆ حیزبێك داوه كه به ئاڵا هه‌ڵگری ویسته نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی خۆیانیان زانییوه! ئه‌و كاره و پاساوه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ناوه‌یان گۆڕیوه، هیچ گه‌شبینی یه‌ك نادا به‌ده‌سته‌وه، جیا له‌وه‌ی كه خه‌ڵك له خۆ‌یا بپرینگێننه‌وه، كه واشیان كرد.
تێبینی: من كه له‌سه‌رو به‌ندی ئینشعاب دا له نێو حیزب دا بووم، لێیان پرسیم: باشه ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌رحه‌كه‌ی كه‌مینه‌ت واژۆ نه‌كردووه (( كه‌مینه ته‌رحێكی بیست خاڵیی زۆر زیره‌كانه‌یان دابوو به زۆرینه كه به‌گشتی لایه‌نگرانی حه‌سه‌نزاده واژۆیان كرد، به‌ڵام به‌راستی ئه‌و ته‌رحه جیا بوو له‌وه قسه‌یه‌ی كه لایه‌نی حه‌سه‌نزاده ده‌یانگوت: ئه‌م ته‌رحه بۆ كۆتایی هێنانی كێشه ناوخۆییه‌كانی حیزب نووسراوه )) و ناشتهه‌وێ واژۆی بكه‌ی، پێمان ناڵێ له ئه‌گه‌ریی په‌سه‌ند نه‌كردنی ته‌رحی كه‌مینه له‌لایه‌ن زۆرینه و هاتنه ئارای مه‌سه‌لی ئینشعاب، له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌وی و ئایا له‌گه‌ڵ ئینشعاب دا هه‌ی یان نا؟! له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دا من به براده‌رانی كه‌مینه‌م گوت: ئه‌وه‌ڵه‌ن من ماوه‌یه‌كی زۆره له چالاكیی سیاسی حیزبی دابڕاوم و كاره‌كه‌م بۆته كارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌ریكی ئیشكردن له‌سه‌ر لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی منداڵانم، ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌سێكی دابڕاو له پرسی سیاسی و خووگرتوو به كه‌شی سۆزدارانه‌ی ناو حیزب، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تان بده‌مه‌وه، ده‌ڵێم: نه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك ناكه‌وم به‌ڵكوو ئینشعابیشم پێ كارێكی خراپ و كاره‌ساتێكی مه‌ترسیداره، به‌تایبه‌ت كاتێك لێك دابڕانی منداڵه بێ تاوانه‌كانی حیزبی و لێك دابڕانی هاورێیه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی، له زه‌ینمدا وێنا ده‌كه‌م، دوو ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م ئینشعابه تڕاژدیكه ئازارم ده‌دا. به‌ڵام گه‌ر وه‌ك كه‌سێكی دانه‌بڕاو له كه‌شی سیاسیی حیزبی ـ كه ئه‌وه‌ش ناتوانێ راستییه‌ك بێ ـ ئه‌م پرسیاره‌م لێ بكه‌ن، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: وازه‌كه جۆرێكه ده‌بێ ئه‌م كۆمه‌ڵه نه‌فه‌ره‌ی به‌دڵی لایه‌نی هیجری نین، یان ئاشبه‌تاڵ بكه‌ین و هه‌ر یه‌كه‌و به‌لایه‌ك دا ـ پێش ئه‌وه‌ی به شه‌ق وه‌ده‌رمان بنێن ـ تێی قووچێنین، یان ئه‌وه‌ی كه ئینشعاب بكرێت و ئه‌وهه‌موو جاش و پاستاڕه به‌یه‌كه‌وه حیزبێكی دیكه دامه‌زرێنن.
تێبینی: وه‌ڵامی دووهه‌مم ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك پێی رازی نه‌بووم ـ به له‌به‌رچاو گرتنی راستییه‌ك پێ گوتن، ئه‌و راستییه‌ش ئه‌وه‌بوو: هیچ جێگایه‌ك بۆ منگه‌لێكی سه‌ربه‌ستی خواز له ناو حیزب‌دا نه‌مابوو، گه‌رچی به‌پێچه‌وانه‌ی لێكدانه‌وه دڵخۆشكه‌رانه‌كانی ئه‌وان، من وازم له حیزبایه‌تی هێنا و له بارودۆخێكی زۆر ناله‌باردا، دانیشتم و له سلێمانی ده‌ستم كرد به حه‌مباڵی.
گه‌ر به تا به‌ئێره‌ی باسه‌كه بڵێن: پێشه‌كییه‌كی كورت، رێی تێده‌چێ. چوونكه ئه‌م باسه زۆر له‌وه زیاتری لق و پۆپ لێ ده‌بێته‌وه، كه پێویسته كه‌سانی شاره‌زا و دڵاواڵای راستیبین، بێن و لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن و به‌گشتی هۆكاره‌كانی دووكه‌رت بونی حیزبه‌كان و به‌تایبه‌تی ئه‌و حیزبه‌ی كه من باسیم كرد، ده‌ستنیشان بكه‌ن.
دوای ئه‌و پێشه‌كییه كورته، حه‌زده‌كه‌م له‌رێَگه‌ی ئه‌م دێڕانه‌وه، ڵه‌گه‌ڵم بێن بۆ ناو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی به‌ر له له‌ت بوون:
له‌پێشدا له رێژه‌ی مرۆییه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م.
رێژه‌ی مرۆیی ( جه‌معیه‌ت ) ی حیزبی دێموكرات:
له ساڵی 2002 ڕا كه من خۆم له‌و حیزبه‌دا بووم تا 2007 ، ئه‌و حیزبه نزیك به هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی چه‌كداری ئاشكرای هه‌بوو، ده‌توانین بڵێن له په‌نای ئه‌و رێژه پێشمه‌رگه‌یه ـ به ژن و به پیاوه‌وه ـ، نزیك به 500 تا 700 ژن و منداڵی دیكه‌ش بوونیان هه‌بوو، كه نه‌ده‌چوونه ریزی پێشمه‌رگه كانه‌وه و ته‌نیا بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه بوون و به ئه‌وانه‌وه رێژه‌ی گشتیی مرۆیی، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له ره‌قه‌می 2000 نزیك ده‌بۆوه.
تێبینی: ئه‌و 500 تا 700 ژن و منداڵه هیچ ئینتمایه‌ك و تامه‌زرۆییه‌كیان بۆ حیزبایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی تێدا نه‌بوو، چوونكوو ژنه‌كانی ئه‌و رێژه ره‌قه‌مییه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان خه‌ڵكی باشووری كوردستان بوون و شوویان كردبوو به پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی، منداڵه "باشووری ـ رۆژهه‌ڵاتی"یه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵانه به‌رده‌وام بنه‌ماڵه‌كانیان سه‌ركۆنه ده‌كرد و رابردووی باوكانیان ده‌برده ژێر پرسیار و وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی گڵاو له پێشمه‌رگه‌یان ده‌ڕوانی و به باوكه‌كانیان ده‌گوت: پێشمه‌رگایه‌تی چی و تڕه‌ماشی چی؟! ئه‌گه‌ر ئێوه به‌دوای مه‌ڕامی خۆتان ئاواره بوون و به نه‌بوونی و چه‌رمه‌سه‌ری راهاتوون و بۆتان گرنگ نییه، ئێمه چ تاوانێكمان كردووه كه ده‌بێ به رابردووی ئێوه‌وه بسووتێین؟! ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه له ئێوه بووین، ده‌بێ وه‌ڵامی تاوانه‌كانی ئێوه بده‌ینه‌وه؟!
ده‌گه‌رێنه‌وه:
ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م نزیك 1000 پێشمه‌رگه‌یه گرووپبه‌ندی بكه‌ین، له سێ ده‌سته‌ی جیاوازدا ئاوڕێكی كورت له ژیان و دنیاكه‌یان ده‌ده‌ینه‌وه.
گرووپی یه‌كه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی چه‌كداریدا به ئاشكرا به‌شداریی شه‌ڕه‌كانیان كردووه. به واتایه‌كی تر پێشمه‌رگه‌ی "مه‌نته‌قه" بوون.
گرووپی دووهه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی دوای شه‌ڕی چه‌كداری و له‌ژێر چاوه‌دێری ـ به‌قه‌ولی مامه: داڵده‌ی ـ حكوومه‌تی هه‌رێمی باشووری كوردستان، هاتووبوونه ناو ریزه‌كانی حیزبی دێموكراته‌وه، كه ئه‌م گرووپه به‌ده‌گمه‌ن و به‌دزییه‌وه هامووشۆی رۆژهه‌ڵاتیان كردووه.
گرووپی سێهه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌دوای هاتنیان بۆ ناو حیزبی دێموكرات، ئیتر چاویان به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌كه‌وتۆته‌وه، كه پێكهێنه‌رانی ئه‌م گرووپه به‌گشتی له ساڵی 2000 ی زایینیی به‌ولاوه، روویان كردۆته ناو ریزه‌كانی حیزبی دێموكراته‌وه.
لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی گرووپه‌كان:
گرووپی یه‌كه‌م ، پێشمه‌رگه قه‌دیمییه‌كان: پێشمه‌رگه قه‌دیمییه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی چه‌كداریش به دوو ده‌سته دابه‌ش ده‌كرێن.
ده‌سته‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ن كه بارته‌قای تووكی سه‌ری ده‌سته‌ی دووهه‌م، خوێنی چه‌په‌ڵی جاش و خوێنی داگیرخوازانی ده‌سه‌ڵاتیان رشتووه و ته‌نیا یه‌ك شتیان به‌لاوه گرنگ بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: كورد، كوردستان و راونانی داگیركه‌ران.
ده‌سته‌ی دووهه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه قه‌دیمییانه‌یان پێك هێناوه كه رێژه‌یان سێ به‌رابه‌ری ده‌سته‌ی یه‌كه‌مه و به درێژایی ته‌مه‌نیان یه‌ك فیشه‌كیان دوژمنی نه‌پێكاوه و له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریشدا هه‌میشه خۆیان شاردۆته‌وه و به‌ئه‌ندازه‌ی تووكی سه‌ری ده‌سته‌ی یه‌كه‌م فیشه‌كی زراوچووانه‌یان له حه‌واو له بۆشایی ئاسمان كردووه و ته‌نیا یه‌ك شتیان بۆ گرنك بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: خۆپاراستن، خۆحه‌شاردان و نه‌كوژانیان.
تێبینی: ده‌سته‌ی یه‌كه‌م، یانی ئه‌و پێشمه‌رگه قه‌دیمیانه‌ی كه كوردایه‌تییان بۆ گرنگ بووه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان په‌ك كه‌وته و سه‌قت بووی كاتی شه‌ڕن، كه یان چاویان، ده‌ستیان، لاقیان، یان به‌شێك له جه‌سته و هۆش و گۆشی خۆیان له‌ده‌ست داوه. بۆ وێنه هه‌ندێكیان هه‌ن كه هێشتاش گوله یان "بڕه‌ئاسن"ی مه‌نته‌قه‌یان له له‌شدا ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ده‌ری بهێننه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌چنه ریزی گیان به‌ختكردووانی هه‌میشه زیندووی نیشتمانی دۆڕاومان.
ئه‌م ده‌سته‌یه به‌گشتی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبه‌وه فه‌رامۆش كراون و كه‌مترین به‌رپرسیارێتییان پێ ئه‌سپێدراوه و ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیش ناكه‌ن وه‌رن بچن له كۆیه به چاوی خۆتان ببینن كه به ده‌یان كه‌سیان له گۆڕه‌پانه كرێكارییه‌كانی شاری حاجی قادر خه‌ریكن حه‌مباڵی بۆ كه‌سانێك ده‌كه‌ن كه كاتی خۆی بۆ تایه‌ك "ئارد" و پووتییه‌ك "رۆن" ده‌هاتن هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان له بنه‌وپاڵه‌وه شه‌هید ده‌كردن، به‌ڵێ.. حه‌ماڵی بۆ كه‌سانێك ده‌كه‌ن كه كاتی خۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان ئیسكۆرت ده‌كرد تا بێنه سه‌ر " هه‌یبه‌ت سوڵتان " و خۆمپاره‌یان پێوه بنێن و تۆپبارانیان بكه‌ن. به واتایه‌كی دیكه گیانیان و مێژوویان ده‌فرۆشن بۆ پارووه نانێك تا ماڵ و منداڵه‌كانیان له برسان نه‌مرن.
ده‌سته‌ی دوو هه‌میش كه ده‌كاته هه‌مان ئه‌و ناپێشمه‌رگه قه‌دیمیانه‌ی كه كاتی خۆی له مه‌نته‌قه له‌كاتی ته‌قه له خۆیان ده‌میزتن و گوویان له ده‌رپێكانیان ده‌كرد، رێژه‌یان ئه‌وه‌نده زۆره كه هه‌وساری سه‌له‌فی گه‌ری و دوگمی گه‌ریی حیزبیان به ده‌سته‌وه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك حازر نین له ترسی پێگه له‌رزۆكه‌كه‌ی خۆیان مل بۆ هیچ ئاڵوگۆڕێك رابكێشن. ئه‌م ده‌سته‌یه كه به قه‌ولی خۆیان سیاسه‌تمه‌داره‌كان قه‌ڵه‌م زێڕینه‌كانی حیزبین، ده‌م له رۆشنبیری و تڕه‌ماش ده‌ده‌ن و هه‌ریه‌كه‌و له گۆشه‌یه‌كه‌وه خه‌ریكی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبگه‌لێكی بێ ناوه‌رۆك و مایه‌پووچن و به هه‌موو توانای نه‌زۆكی خۆیان ده‌یانهه‌وێ به خه‌ڵك بڵێن: ئێمه پیاوی قه‌ڵه‌مین، ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر رێمان لابردوون پیاوی چه‌ك بوون، ئێسته‌ش كاتی شه‌ڕی چه‌كداری به‌سه‌ر چووه و ده‌بێ شه‌ڕی قه‌ڵه‌م و دیپڵوماسییه‌ت و تڕه‌ماش بكرێت.
ئه‌وه‌ی راستی بێ ئه‌م ده‌سته پێشمه‌رگه قه‌دیمییه ترسه‌نۆكه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ئێستا له هه‌ردووك لایه‌نی حه‌سه‌نزاده و هیجریدا كورسییه‌كانی رێبه‌رایه‌تیی حیزبیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و له روانگه‌ی ماددییه‌وه وازیان باشه ـ تڕیان به‌تاق نایه ـ و ئاخرین مۆدێلی ماشێنگه‌ڵێكی وه‌ك مۆنیكا و بێنز و شتیان له‌بن پێ دایه و ماڵه‌كان و منداڵه‌كانیان له چاو ماڵ و منداڵی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان زۆر كۆك و پۆشته ترن و منداڵه‌كانیان فێر كردووه وه‌ك سه‌گێكی گڕوێی به‌ڕه‌ڵا چاو له پێشمه‌رگه بكه‌ن! پێك هێنه‌رانی ئه‌م ده‌سته‌یه له شاره جۆراو جۆره‌كانی هه‌رێمی باشووری كوردستان خه‌ریكی مامه‌ڵه و ته‌جاره‌تن و زۆریشیان سوپرماركێت و كارگه‌رگه‌ی به‌رهه‌م هێنان و بۆنگای سه‌ودایان هه‌یه.
یه‌كێك له‌و براده‌رانه كاتێك پێشمه‌رگه‌كانی دێگه‌ڵه و پارێزگاری ئاوی خواردنه‌وه‌یان نه‌بوو، له حه‌وشه‌ش ماڵی خۆی حه‌وزی مه‌له‌وانیی بۆ منداڵه‌كانی دروست ده‌كرد.
هه‌ر ئه‌و براده‌رانه‌ش بوون به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و دانی وه‌عده و به‌ڵێنی درۆ به پێشمه‌رگه كه‌م ئه‌زموونه‌كان، خۆیان له ریزه‌كانی رێبه‌رایه‌تیی " هه‌تاهه‌تایی" حیزب قایم ده‌كرد و هه‌ركه‌سیش سه‌ربزێوی كردبایه و پرسیاری بۆ ساز بوایه، به په‌یكه‌ره درۆیینه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان، به‌ڵایه‌كیان به‌سه‌ر به‌رپه‌رچده‌رانی خۆیان ده‌هێنا كه له ئه‌نجامدا به مۆركی نفووزی و جاش و به‌كرێ گیراوی كۆماری ئیسلامی و ئاژاوه‌چییان به هه‌نیه‌وه ده‌چه‌سپاندن و دوای تێر شه‌ق كردن و زیندانی كردن و ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر جووجكه‌یان ده‌گرتن و به شه‌ق ئاودیویان ده‌كردنه‌وه‌یان بۆ ئێران، له ئێرانیش ته‌شكیلاته نه‌هێنییه‌كانی خۆیان فێر ده‌كرد كه هه‌ركه ئه‌و نه‌فه‌رانه هاته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆیان و ویستیان په‌رده له‌سه‌ر گووكارییه‌كانی ئه‌وان هه‌ڵدنه‌وه، له ناو خه‌ڵك دا بیانشكێنن و پێیان بڵێن جاش و به‌كرێ گیرای رێژیم.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌سته ناپێشمه‌رگه قه‌دیمییه زۆربه‌یان له روانگه‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه لاواز و سه‌قه‌ت بوون و به‌داخێكی زۆر گرانیشه‌وه زۆربه‌یان یان "هه‌تیو باز" یان "خانم باز" یان "دز" یان "نامووس به‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر" بوون.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی منیش ره‌نگ و رووی بوختان به خۆیانه‌وه نه‌گرن، ره‌نگه بتانهه‌وێ ناوی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه ببه‌م؟! نا.. من ناوێرم ناوی كه‌س به‌رم، به‌ڵام به پێَی ئه‌وشتانه‌ی نووسیومن كۆمه‌ڵێك ئاماژه و كۆدم له ناو ره‌سته‌كاندا هێناوه كه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك له ناو حیزب‌دا بناسن و لێیان بپرسن، كۆده‌كانتان له گه‌ڵ ناوه‌كان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن.
با جارێكی دیكه‌ش بگه‌رێینه‌وه سه‌ر كه‌ر و تێڕه‌كه‌ی خۆمان:
گرووپی دووهه‌م له گرووپبه‌ندییه‌كه‌ی سێ به‌شییه‌كه‌ی ده‌سپێك و سه‌ره‌تای باسه‌كه‌مان بریتین له: ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له دوای راگرتنی شه‌ڕی چه‌كداری ـ به زه‌ختی حكوومه‌تی هه‌رێمی باشووری كوردستان ـ هاتوونه‌ته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه.
پێكهاته‌ی گشتیی ئه‌م گرووپه ساغبۆته‌وه له كۆمه‌ڵێك كه‌سی نامه‌سئوول، بێ به‌رنامه، ناكاریگه‌ر، سه‌رلێشوا و فاڵانژترین كه‌سه‌كانی نێو حیزبیشیان تێدا ده‌ست ده‌كه‌وێ. له یه‌ك ره‌سته دا ئه‌گه‌ر زێده‌رۆییم نه‌كردبێ، ده‌بێ بڵێم: بوون و نه‌بوونی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م گرووپه وه‌ك یه‌ك وایه و تا راده‌یه‌كیش به زه‌ره‌ری حیزبن.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م گرووپه ئه‌وه‌یه كه رادیۆیه‌ك به گوێچكه‌یانه‌وه ده‌گرن و هه‌رچی هه‌واڵ و گۆرانیی ده‌دنیایه‌دایه گوێی بۆ راده‌دێرن و له دوایه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان نیشان بده‌ن و بڵێن شتێكیان لێ حاڵییه، دێن له كۆبوونه‌وه جۆراوجۆره‌كانی حیزبی ئه‌وه‌ی بیستوویانه كاوێژی ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه: نا، بابه، كوڕه خۆ ئه‌وان زۆر خه‌ته‌رن؟!! ئیتر له‌بیریان ده‌چێته‌وه كه كوڕه كاكه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن و به‌سه‌قه‌تی كاوێژی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌مووی به بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا قسه‌ی كۆمه‌ڵێك فارسی پان ئێرانیستی سه‌گبابی وه‌ك نووریزاده‌یه و ئه‌ننه‌هوو ئه‌و قاحبه‌بابه دژه كوردانه فڵتاندوویانه! وا له‌و لێكدانه‌وه پۆتۆكۆپییانه‌یاندا رۆده‌چن كه پێیان وا ده‌بێ بۆ خۆیان ئه‌و لێكدانه‌وه خاوێنانه‌یان كه‌شف كردووه، یان به‌واتایه‌كی تر ئه‌و ئیختراعه‌یان كه‌شف كردووه.
له‌ناو ئه‌و گرووپه كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خولاره‌وبوو به‌ره‌و پیریی تێدایه كه له پۆستیه‌لێكی وه‌ك: راوێژكاری و به‌رپرسیی بێ كه‌ڵك و نووسه‌ری و... خه‌ریكی خۆخافڵاندنن كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له‌وه‌همی ئه‌م قسه‌یه دا: " ئه‌م به‌هاره بێته‌وه ده‌گه‌رێنه‌وه "، تل ده‌خۆن و گیریان كردووه و به بێ ئه‌وه‌ی خۆشیان هه‌ست پێ بكه‌ن كراون به پله‌كانی په‌یژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی سه‌رووی خۆیان و خه‌ریكن گووكارییه‌كانی ئه‌وان پاساو ده‌ده‌نه‌وه.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر جارێكیشمان قسه‌یه‌ك بۆ دز كردبێ ده‌بێ بڵێن: خوڵا به‌رنه‌میداره‌د له نێو ئه‌م ده‌سته‌یه‌شدا كۆمه‌ڵێكی ته‌لیژمێر بوونیان هه‌یه كه مرۆڤگه‌لێكی كراوه و بیر و بۆچوون روونن، كه به‌داخه‌وه له‌به‌ر زۆریی رێژه‌ی بێ كه‌ڵكه‌كانی ئه‌م گرووپه ئه‌وان نه‌ده‌ر ده‌كه‌ون نه مافه‌كانیان له بن پێ بۆ دێته ده‌رێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك هۆكار گه‌لی جۆراجۆر هه‌ن كه ناتوانن به هۆی بوونی ئه‌و هۆكارانه واز له پێشمه‌رگایه‌تی و حیزبایه‌تی بێنن، بڕۆن و خه‌سار نه‌بن.
تێبینی: كاتی خۆی كه ویستم واز له حیزب بێنم و بڕۆم به‌لای كارمه‌وه، یه‌كێك له‌و براده‌رانه‌ی گرووپی دووهه‌م كه له ریزی به‌كه‌ڵكه‌كانی ئه‌و گرووپه بوو، بانگی كردم و پێی گووتم: حه‌زده‌كه‌م واز له حیزبایه‌تی نه‌هێنی و چاوه‌ڕوان بی، له‌وانه‌یه حیزب ئاڵوگۆڕێكی تێدا پێك هات و... قسه‌كانیم پێ بڕی و گوتم: تكایه منیش حه‌ز ناكه‌م له بڕیاره‌كه‌م پاشه‌گه‌ز ببمه‌وه و به سپاسه‌وه داواتان لێ ده‌كه‌م كه خۆتان ماندوو نه‌كه‌ن. گوتی كه‌یفی خۆته حه‌ز ده‌كه‌ین بمێنییه‌وه. گووتم: سپاس ئه‌وجۆره‌ی كه من ده‌یبینم، بارودۆخی حیزب رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ، له تراژدیای ئینشعاب نزیكتر ده‌بێته‌وه، جا چوونكه منیش به له‌به‌ر چاوگرتنی رووحیاتی خۆم به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئینشعاب ناكه‌وم، باش وایه به‌ر له بینینی ئه‌م كاره‌ساته بڕۆم و وه‌دوای چاره‌نووسی خۆم بكه‌وم.
كاتێك كه له ژووره‌كه‌ی ده‌هاتمه ده‌رێ رووم تێ كرد و گوتم: لێم عاجز نه‌بی.. جه‌ساره‌ته.. دڵنیام ئه‌گه‌ر جه‌نابت هه‌ندێك شت ده‌ستی نه‌به‌ستبایه‌یته‌وه و ده‌للاقه‌یه‌كت بۆ خۆ رزگاركردن پێ شك هاتبایه، له من زۆر زووتر ده‌رۆشتی! وا نییه؟! هیچی نه‌گوت، سه‌ری داخست، به‌رد ئه‌و دیمه‌نه‌ی بینیبایه ده‌بوو به خۆڵ. گوتی: سه‌رچاوم هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ئاواته‌خوازم. سپاس، هه‌روه‌ها.
ئه‌وه هه‌ڵسووكه‌وتی كه‌سێك بوو كه هیچكات خێری تمه‌نێكم بۆی نه‌بووه و كه‌چی هه‌ركه له‌و دوور كه‌وتمه‌وه، چووم بۆ لای براده‌رێكی پێشمه‌رگه‌ی قه‌دیمی له سیاسی نیزامی و پێم گوت: هاتووم بۆ ته‌سفییه (ته‌حویلدانه‌وه‌ی چه‌ك)، چاوێكی لێ كردم و سه‌ری داخسته‌وه و له بنه‌وه گوتی: ناوت چییه؟ گوتم فڵانی، گوتی: شۆره‌تت؟ گوتم وانێك، گوتی: ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ جل‌و به‌رگ وه‌رتگرتووه ته‌حویلی به‌شی ماڵی بده‌وه و سه‌رچاو! ئه‌وه له حاڵێك دایه كه ئه‌و براده‌ره نه‌ك هه‌ر ناوی منی ده‌زانی به‌ڵكوو ده‌شی زانی كه بۆ دوو منداڵه‌كه‌ی چیها شه‌ونخوونی و زه‌حمه‌تم كێشاوه و چه‌نده‌م خۆ پێوه ماندوو كردوون. به‌ڵام سه‌د مه‌خابن!
ئێستاش به نۆبه بێ نۆبه‌ی گرووپی سێهه‌مه:
ئه‌م گرووپه كه له 2000 ه‌وه روویان كردۆته ناو حیزب و ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له نێوان 20 تا 30 ساڵ دایه، پێكهێنه‌رانی ئه‌م گرووپه ئێستا رێژه‌یان زۆر زۆر كه‌مه، دیاره ئه‌وه رێَژیه دووره له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا زیاتر بن.
ساڵانه زیاتر له 400 كه‌س له‌و ته‌مه‌نه‌دا روو ده‌كه‌نه ریزه‌كانی حیزبه‌وه كه‌چی له‌و 400 كه‌سه، نزیك 200 كه‌سیان وه‌رده‌گیردرێن (( سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی وه‌رنه‌گیرانی به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی روو ده‌كه‌نه ناو ریزه‌كانی حیزبه‌وه، له بابه‌تێكی دیكه‌ی كونه كورددا ـ كه له‌و بابه‌ته‌دا به‌ڵێنی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ی حازریم تێدا دابوو ـ هه‌ندێك هۆكاری وه‌رنه‌گیرانی ئه‌و كه‌سانه‌م نووسیوه، ناوی بابه‌ته‌كه ئه‌وه بوو:" بۆ/ مازوو/ مامه‌ند/ هه‌رله‌و ده‌ورووبه‌ره! )) و زیاتر له 200 كه‌سیان به هۆكاری نادیار و به‌گشتی سه‌لیقه‌یی ره‌ت ده‌كرێنه‌وه و وه‌رناگیردرێن.
ساڵانه‌ش له‌و 200 كه‌سه‌ی كه ره‌ت نه‌كراونه‌ته‌وه و وه‌رگیراون، دوابه‌دوای ته‌واو بوونی ده‌وره ئیجبارییه‌كان ـ كه ناتوانن تا ته‌واو بوونی پێج تا شه‌ش مانگ به دڵخوازی خۆیان وازبێنن ـ واز له حیزبایه‌تی دێنن و به‌شێكی هه‌ره زۆریان به نرخیه‌لێكی ئێجگار زۆر كه ده‌بێ بیده‌ن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو زاری ده‌ڕه‌نده‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و به شێكی تریشیان كه هه‌موو پرده‌كانیان رووخاندووه و بۆ ئه‌وه‌ی نابێ بگه‌رێنه‌وه، یان له ناچاری روو ده‌كه‌نه حیزبه‌كانی دیكه یان ئه‌وه‌ی روو له هه‌رێمی باشووری كوردستان ـ كه وڵاتێكی بێ منه‌ته بۆ كورده‌كانی پارچه‌كانی تر به‌تایبه‌ت بۆ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات ـ ده‌كه‌ن و ده‌ست ده‌كه‌ن به كار كرێكاری و حه‌مباڵی و ده‌سفرۆشی و... یان ئه‌وه‌یكه به یارمه‌تیی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌چن بۆ وڵاتی سێ هه‌م و به قه‌ولی كورده‌واریی خۆمان: ده‌چن بۆ خاریج.
تێبینی: من خۆم یه‌كێك له‌و كه‌سانه بووم كه له 2002 به‌ولاوه رووم كرده نێو ریزه‌كانی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێرانه‌وه. ئه‌من ده‌وره‌ی 148 ی سه‌ره‌تایی فێرگه‌ی سیاسی نیزامی بووم ـ كه دواتر هیچ كه‌س ده‌وره‌ی ناوه‌ندی و باڵای ئه‌و فێرگه سیاسی نیزامییه‌ی نه‌بینی ـ له‌گه‌ڵ 22 نه‌فه‌ری دیكه هاوده‌وره بووم، به‌دوای تێپه‌ڕ بوونی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كۆتایی هاتنی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی ئێمه، له‌و دوره 22 كه‌سییه، نزیك به 7 كه‌س له ده‌وره‌ی ئێمه مابۆوه، ئه‌وانی تر زۆربه‌یان رۆیشتنه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام له دوای یه‌ك دوو ساڵی دیكه ته‌نیا من و براده‌رێكی كه له‌و ده‌وره‌یه مابووینه‌وه.
ئه‌وه له كاتێك دابوو كه یه‌ك دوو ده‌وره‌ی تر كه ساڵێك دوای ئێمه هاتبوون، هه‌ر هیچ كه‌سیان لێ نه‌مابوو. له ده‌وره‌ی ئێمه تا پێش له ئینشعاب ته‌نیا من و كوڕێك مابووین، كه به‌ر له ئینشعاب ئێمه‌ش وازمان هێنا.
گه‌ر هه‌ر له سه‌ر گرووپبه‌ندی گرووپی سێهه‌م بڕۆین، ئاوای درێژه ده‌ده‌ین: پێكهێنه‌رانی ئه‌م گرووپه هه‌روه‌ك گوتمان زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان دوای ماوه‌یه‌كی كورت ـ كه بۆیان ده‌ر ده‌كه‌وێ حیزبه خۆشه‌ویسته‌كه‌یان ئه‌وه نییه كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانییان لێی هه‌بوو ـ واز ده‌هێنن و ده‌سته ده‌سته روو ده‌كه‌نه‌وه ئێران و به‌شێكیشیان وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا یان له باشوور ده‌مێننه‌وه یان ده‌چن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌وانه‌ی كه ده‌شمێننه‌وه به چه‌ند هۆكاری به‌رچاو ده‌مێننه‌وه ـ دیاره گه‌ر له گرووپ به‌ندییه‌كانی یه‌كه‌م و دووهه‌م ئێمه ئاماژه‌مان به واز هێنان و رۆیشتنه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌كرد، به‌و مانایه نییه كه له‌و دوو گرووپه دا وازهێنان و دانیشتن له حیزب بوونی نه‌بێ، ئه‌و دوو گرووپه پیر و مامناوه‌ندییه‌ش وازهێنان و رۆیشتن له حیزبیان تێدا به‌دی ده‌كرێ، به‌ڵام چوونكه ئه‌وان زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ژن و منداڵایان هه‌یه و دابین كردنی بژێو له‌و وڵاته بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یه‌ی باشوور دا كارێكی ئه‌ستمه، كه‌متر وا هه‌ڵده‌كه‌وێ واز بێنن، ئه‌گه‌ریش وازهێنه‌ریان تێدا هه‌ڵبكه‌وێ رێژیان زۆر كه‌مه و له‌به‌رچاو نین ـ كه بریتین له:
1 ـ ئه‌وانه‌ی پێیان وایه به مانه‌وه‌یان و هه‌وڵدانیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی حیزب، ده‌توانن حیزب له‌و كه‌شه‌ی بێننه ده‌رێ و جارێكی دیكه رووی پیرۆز و راسته‌قینه‌ی حیزبی بگه‌رێننه‌وه بۆ حیزبه خۆشه‌ویسته‌كه‌یان. كه به‌داخه‌وه ئه‌وانه هه‌موویان خه‌یاڵیان خاوه و ئه‌سته‌مه بتوانن حیزب له‌و زڵكاوه‌ی تێدا گیری كردووه بهێننه ده‌رێ.
2 ـ ئه‌وانه‌ی كه هیچ رێگایه‌كی دیكه‌یان نه‌ماوه جیا له‌وه‌ی كه له حیزب‌دا بمێننه‌وه. كه زۆربه‌ی پێكهێنه‌رانی ئه‌م ده‌سته‌یه ته‌شكیلاته نه‌هێنییه ئاشكرا بووه‌كانن كه له سه‌ر چالاكیی حیزبی له‌ودیو گیانیان كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه و روویان كردۆته ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه و ئێستاش ناتوانن به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رابردوویه تێهه‌ڵننه‌وه.
3 ـ ئه‌وانه‌ی بۆیان لواوه و بوونه‌ته فاڵانژی یه‌كێك له لایه‌نه‌كان و قوونی هیچ كارێكیان نییه و له ده‌سته‌وستانییان ئه‌ڵێی بۆیان بگرین!
تێبینی و وته‌ی بنه‌تا: كه‌سانێكی دیكه‌ش هه‌ن كه ناچنه ریزبه‌ندی ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه و هۆكارگه‌لی تایبه‌تییان هه‌یه بۆ مانه‌وه‌یان له نا حیزب و ئه‌م هۆكارانه‌ش یان روونن و ده‌گمه‌ن یان ناروون و فره.
به‌ده‌ر له‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه كۆمه‌ڵێك گه‌نج یان جه‌وانی تێگه‌یشتوو هه‌ن كه ده‌توانین بڵێن به‌شێكیان له خاڵی یه‌كه‌م و به‌شێكیان له خاڵی دووهه‌م و به‌شی تێبنیی وته‌ی بنه‌تا پێك هاتوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانیش وه‌ك پێشمه‌رگه قاره‌مانه قه‌دیمییه‌كان هیچ رۆڵێكیان پێ ناسپێردرێ و به‌رده‌وام سه‌ركوت و سه‌ركۆنه‌یان ده‌كه‌ن ـ دیاره ئه‌وه زیاتر لایه‌نی حه‌سه‌نزاده ده‌گرێته‌وه چوونكه ئێستا ئه‌و گرووپه‌ی كه باسی ده‌كه‌ین به‌شێكی زۆریان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌نزاده كه‌وتوون و هه‌مووشمان ده‌زانین كه ناوی خۆیان ناوه "ره‌وتی ریفۆرم"، بۆیه‌ش ده‌ڵێم ته‌نها لایه‌نی حه‌سه‌نزاده ده‌گرێته‌ه چوونكه له دوای ئینشعاب ئه‌و ریفۆرمخوازانه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی هیجری كه‌وتن ئیتر ببڕاوببڕ ناوی ریفۆرمیان هه‌ر به‌سه‌ر زاریش دا نه‌هێنایه‌وه و له كه‌شی سونه‌تیی حیزبی هیجری دا توانه‌وه ـ ئه‌و سه‌ركوت و سه‌ركۆنانه‌ش كه‌سانێك ده‌گرێته‌وه كه به‌ناوی ره‌وتی ریفۆڕم به كۆمه‌ڵێك شه‌رت و مه‌رجی گۆڕان ویستانه‌وه، له‌گه‌ڵ حه‌سه‌نزاده كه‌وتن.
بۆ نموونه ئه‌و گرووپه جه‌وانه تێگه‌یشتووه ناوناتۆره‌گه‌لێكی وه‌ك: ره‌وتی عه‌لی، ره‌وتی فشه، ره‌وتی سه‌رلێ شێواو، ره‌وتی منداڵه‌وركه، ره‌وتی بێ ته‌جره‌به‌كان و... یان لێ ناون و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن مێشك بۆگه‌نه‌كان و مێشك چه‌قبه‌ستووه‌كانی دیكه‌ی پێكهێنه‌ری لایه‌نی حه‌سه‌نزاده‌وه ده‌ڕووخێنرێن و له‌لای ئه‌م و ئه‌و له كه‌سایه‌تییان ده‌ده‌ن و ده‌یانبه‌ستنه‌وه به هێزه گوماناوییه ده‌ره‌كییه‌كان.
هه‌رچه‌ند قسه كردن له‌سه‌ر چین و چۆنی ره‌وتی ریفۆرم، باسێكی زۆر و زه‌وه‌ند هه‌ڵده‌گرێ به‌ڵام به‌گشتی، ده‌كرا كه بوونی ئه‌وان دڵخۆشكه‌ر بوایه و لێیان دڵنیا بین كه چاكه و چاكسازیی حیزبێكیان ده‌وێ كه قه‌راره له داهاتوودا گوڵێك له‌سه‌ری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌سێكی وه‌ك حه‌سه‌نزاده به‌و زیره‌كیانه‌ی كه هه‌یه‌تی و به‌و مێشكه كۆنه‌پارێزه‌یه‌وه و به‌و داروو ده‌سته‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی هیچ كات ئیزن نادا ئه‌وان گه‌شه بكه‌ن و له‌وه‌ی كه هه‌ن و ده‌یانهه‌وێ ببن تێپه‌ڕن.
گه‌ر بابه‌ته‌كه‌م به كۆمه‌ڵێك ره‌سته كۆ به‌ند بكه‌م ئاوا ده‌نووسم:
ـ حیزبێك به‌ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له روانگه‌ی منه‌وه بوونی نییه و ئه‌و حیزبه‌ی كه ئه‌و ئیدیعایه‌ش ده‌كا زۆر له‌وه كه‌متره كه میراتگری ئه‌و رابردووه زێڕین وپڕشه‌نگداره بێ كه كه‌سانێكی وه‌ك پێشه‌وا و د. قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی و ماباقی شه‌هیدانی ئه‌و حیزبه تا به‌ئێستا تۆماریان كردووه.
ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانیش كه هه‌روه‌تر ناتوانێ ئه‌و ئیدیعایه بكا كه ئه‌و میراتگری ئه‌و رابردوویه‌یه و وه‌ك رۆژی روون ئاشكرایه كه رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ به‌ره‌و فه‌شه‌ل بوون و ئاشبه‌تاڵی هه‌نگاو ده‌نێن.
ـ هیچ یه‌ك له‌و دوو حیزبه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی باشووری كوردستان به هه‌ند ناگیرێن و مه‌جالی جمۆجۆڵیان له‌وه‌ی كه هه‌شه زیاتر لێ ده‌ستێنێته‌وه كه ئه‌و سڕی و كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌یه‌ش به‌رگێكی به‌ره‌نده‌یه بۆ ئه‌و دوو حیزبه باشوورییه كه له مه‌عاده‌لاتی دوارۆژ و ئاڵووگۆڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆیان بسه‌پێنن و خۆ بكه‌ن به ده‌مراستی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ـ ئه‌گه‌ر حیزب گه‌لێك به‌ناوی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران و حزبی بێ ئیران، به پێچه‌وانه‌ی لێكدانه‌وه‌كانی من بمێنن و رۆژێك له رۆژان بگه‌ڕێنه‌وه ناو خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له خه‌ڵكی بێچاره ده‌بنه داشه‌هاره و له یه‌كێتی و پاڕتی زۆر خراپتر ده‌بن.
هه‌ر بۆیه پێویسته خه‌ڵكی ئاگا و تێگه‌یشتووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر بوون و نه‌بوونی ئه‌و دوو حیزبه حسێبێكی ئه‌وتۆ نه‌كه‌ن و بڕێك واقعبینانه بڕواننه مه‌سه‌له‌كان و له ئێستاوه به‌دوای به‌دیلێك بگه‌ڕێن بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی هاوساری بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات.
وته‌ی بنكڕ:
هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌ی من چ راسته‌و خۆ چ ناراسته‌وخۆ له خزمه‌ت هیچ یه‌ك له حیزب و رێكخراوه كوردی و ناكوردییه‌كان ـ ته‌نانه‌ت په‌ژاكیش ـ دا نه‌بووبێت و به‌دڵنیاییه‌وه ئامانجیشم ئه‌وه نه‌بووه.
هیوادارم گه‌نجانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاویان نه‌قووچێنن و به بێ ئاگایی بێنه ناو حیزبه كه‌مپنیشنه‌كانی رۆژهه‌ڵات له باشوور.
هیوادارم به جاشم له قه‌ڵه‌م نه‌ده‌ن و خۆتان كۆبنه‌وه و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه نوێنه‌رانی باوه‌ڕ پێكراوی خۆتا بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان ببینێت و بگه‌ڕێته‌وه و بۆتانی باس بكات.
تێبینی: له "كونه كورد" دا هیچ سنوورێك ناپارێزرێت، ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له زمانی ده‌ربڕینی من هه‌یه، با بچێ لیوانێك ئاوی سارد بخواته‌وه.
ده‌گه‌ڕامه‌وه، له‌سه‌نته‌ره‌وه ده‌گه‌ڕامه‌وه ماڵێ. لێره به كافینێت ده‌ڵێن: سه‌نته‌ر. له گه‌ڕانه‌وه، دوێنێش هه‌ر وه‌ك زۆربه‌ی رۆژانی پێشوو، رووداوێكی نائاساییم بینی، دیاره بۆمن نائاسایی بوو، ده‌نا پێم وانییه بۆ خه‌ڵكی ئێره ئه‌م جۆره رووداوانه نائاسایی بێ. له‌م شاره ئه‌وه‌ی ناوی نائاسایی بێ، بوونی نییه، به واتایه‌كی دیكه، لێره شتی نائاسایی بینن نائاساییه! منیش خه‌ریكه وه‌ك خه‌ڵكی ئێره هه‌موو شته نائاساییه‌كانم بۆ ئاسایی ده‌بێته‌وه.
نازانم به كوردی به پیاده‌ره‌و ده‌ڵێن: چی؟! پێم وابێ پێی ده‌ڵێن "شۆسته"، به هه‌ر حاڵ! به یه‌كێك له پیاده ره‌وه‌كانی شاری هه‌ولێر دا ده‌گه‌ڕامه‌وه ماڵێ، ئه‌و شه‌قامه‌ی به پیاده‌ره‌وه‌كه‌ی دا تێپه‌ڕ ده‌بووم، ناوی "ئیسكان" ه. له پیاده‌ره‌وی ده‌ستی چه‌پی ئیسكان تێپه‌ڕ ده‌بووم، دیاره ده‌ستی چه‌پ له گه‌ڕانه‌وه‌دا، ده‌نا هه‌ر ئه‌و پیاده‌ره‌وه له چوونم دا بۆ سه‌نته‌ر، ده‌كاته پیاده‌ره‌وی ده‌ستی راست.
ورده ورده كه خه‌ریك بووم ده‌گه‌یشتمه ناوه‌ندی پیاده‌ره‌وه‌كه، چاوم به دوو نه‌فه‌ر كه‌وت، روو به‌رووم ده‌هاتن، نا بابه.. مه‌ترسن! نه ئه‌من ئه‌وانم ده‌ناسی، نه ئه‌وانیش ئه‌منیان ده‌ناسی، ئه‌وانیش رێبوار بوون. نازانم.. ده‌بێ بۆ ئێوه‌ش هاتۆته پێشێ یان نا؟! جاری وایه كه ده‌تهه‌وێ له شوێنێكی ته‌نگه‌به‌را تێپه‌ڕ بی، مه‌جبووری لاشانێكت خوار بكه‌یه‌وه‌وه و رێگه به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بده‌ی كه ئه‌و له‌پێشدا تێپه‌ڕ بێ، له‌م كاتانه‌دا تۆ ناچار ده‌بی یه‌ك دوو چركه راوه‌ستی، یان به هه‌ڵته‌ك هه‌ڵته‌ك و سه‌رسم دان رێگا بۆ به‌رامه‌ره‌كه‌ت چۆڵ بكه‌یت و بڕۆیت.
به‌ڵێ.. منیش خۆم دانابوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو نه‌فه‌ره لێم نزیك كه‌وتنه‌وه، لاشانێكیان بۆ بخه‌وێنم و له پێشدا مه‌جالی تێپه‌ڕ بوون به‌وان بده‌م، ئاخر ئه‌وان ته‌مه‌نیان له من زیاتر دیاریی ده‌كرد. هه‌ركه لێك نزیك كه‌وتینه‌وه.. نازانم ئێوه‌ش قه‌ت ئه‌وه‌تان بۆ پێش هاتووه یان نا؟! مه‌نزوورم ئه‌وه‌یه كه كاتێك كه‌سێك به‌رامبه‌رتان دێت، قه‌ت وابووه هه‌ردووكتان به‌یه‌كه‌وه لایه‌ك بگرن و بۆ دووسێ چركه لووتتان له‌به‌رمبه‌ر كه‌پۆی یه‌كتر بوه‌ستی و هێنده‌ی نه‌مێنێ تێك بته‌قێن؟! جا له‌م كاته‌ش دا تێدا بمێنن كه كامتان بۆ مه‌جال پێكدان ده‌ست پێشخه‌ر بن؟! بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكتان زووتر له‌وه‌ی دیكه‌تان ره‌د بێ؟! دیاره ئه‌وه شتێك نییه بۆ كه‌س پێش نه‌هاتبێ، به‌ڵام مه‌به‌ستم له‌و زۆربڵه‌ییه ئه‌وه بوو: هه‌ركه گه‌یشتمه نزیك ئه‌و دوو براده‌ره، لای چه‌پی پیاده ره‌وه‌كه‌م گرت و پێم وابوو ئه‌وان لای راست ده‌گرن، به‌ڵام نازانم به ئانقه‌ست بوو، ئوو به هه‌ڵكه‌وت؟! یه‌كیان رێك ئه‌و لایه‌ی گرت كه من خۆم دانابوو پێیدا تێپه‌ڕبم. به هه‌رحاڵ! هه‌ردووكمان به هه‌ر هۆیه‌ك بووبێت یه‌ك لای هاوبه‌شمان گرت و رێك له به‌رده‌م یه‌كتر وه‌ك كۆڵه‌كه چه‌قیین، بۆ دوو چركه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر راوه‌ستاین و چاوێكی ناراسته‌خۆمان به ئازای ئه‌ندامی یه‌كتر داگێڕا و تێدا ماین كه كاممان زووتر له‌سه‌ر رێگه‌ی ئه‌وه‌ی دیكه‌مان لابچێت، تا تێپه‌ڕ بین!؟ هه‌روا كه ناراسته‌خۆ سه‌یرم ده‌كرد، گوتم: ببووره!؟ هیچی نه‌گوت. نازانم بۆچی ئه‌و هیچ مه‌یلێكی بۆ مه‌جال به‌مندان نه‌بوو، جیا له‌وه‌ش چركه‌یه‌ك زیاتر خۆی مه‌حته‌ل كرد؟! هه‌ر بۆیه مه‌جبوور بووم ئه‌من له‌پێشدا لاشانی بۆ چۆڵ بكه‌م و مه‌جالی تێپه‌ڕبوونی پێ بده‌م. له‌و چركه ساته‌ی كه خه‌ریك بوو شانه‌كانما هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌روگوێلاكمان یه‌كتریان به‌جێ ده‌هێشت و لێك دوور ده‌كه‌وتینه‌وه، گوێم له ده‌نگی ئه‌و براده‌ره رێبواره بوو، رووی كرده براده‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی و به ته‌وسه‌وه قسه‌یه‌كی كرد. جوان تێ نه‌گه‌یشتم چی گوت، به‌ڵام چوونكه پێشتر، یه‌ك دوو ساڵ، له نێو تور‌كان دا ژیابووم، به زمانه‌كه‌یان را زانیم ئه‌و براده‌رانه توركن و به واتایه‌كی تر" دوو هاووڵاتیی به‌رێزی توركن"، جا چوونكه منیش به قه‌ولی براده‌رێكی كوردی باشووری گوته‌نی: "كوردی بیانی" بووم، نه‌موێرا بگه‌رێمه‌وه و پێیان بڵێم: ئاخر سه‌گ بابینه خۆ من داوای لێ بووردنم لێ كردن! ئه‌دی بۆچی ئێوه جنێو ده‌ده‌ن؟! چه پۆكێكم به ته‌پڵی سه‌ری خۆم دادا و به خۆمم گوت: تف له رووت! باشه رۆڵه! جا تۆشه‌ره‌فت ئه‌تۆش به خۆت ده‌ڵێی به‌شه‌ر؟! جاوه‌ر تۆبی ئه‌و خودایه‌ی به هه‌قی ده‌ناسی قه‌ت ئه‌وه كاره؟! دوو سه‌ر توركی كه‌ری كه‌رباب، له وڵاتی خۆشت دا، ئه‌وه‌نده له خۆیان مایه دانه‌نێن، هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌گه‌ر به پیاویشیان نه‌زانیوی و مه‌جالی تێپه‌ڕ بوونیان پێ نه‌داوی، لائه‌قه‌ل له جیات وه‌ڵامی داوای لێبووردنه‌كه‌ی من جنێویان نه‌دابایه! یانی ئێمه ئه‌وه‌نده سووك و چرووكین كه مافی له‌پێشدا تێپه‌ڕ بوونیشمان، له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی خۆشمان‌دا نییه؟!
كاكه راوه‌سته...! راوه‌سته! را...!!! تۆشه‌ره‌فت گووی زیادی مه‌خۆ! ئه‌و قسه تڕنانه بۆ من مه‌كه.. مه! ئه‌من ئه‌و قسانه‌م به گوێدا ناچێ! باس له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌وت و نه‌زانیین و بێ مه‌به‌ستی نییه!! نا..! باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه: ئێمه له توخمی سه‌گین و دوژمه‌نه‌كانیشمان له توخمی كتك! ئێمه هه‌میشه ده‌بێ سێحه‌بێكمان هه‌بێ كه لێی بترسین و كلكه سووته‌ی بۆ بكه‌ین، جا بۆ قوربه‌سیشمان سێحه‌به‌كانی ئێمه هه‌میشه پشیله بوون و بێ منه‌ت لێمان! ئێمه هه‌میشه خۆمان پێ كه‌م بووه و چاومان له‌وه‌یه كتكه‌كانمان سه‌وله‌ی برشاویمان بۆ بخه‌نه به‌رده‌م و بۆیان بوه‌ڕێین، ئیتر له‌بیرمان چۆته‌وه: ئه‌رێ بابه خۆ ئێمه كه‌ڵپه‌مان هه‌یه، نینۆخی زیادیمان هه‌یه، به له‌شی ناخێرمانه‌وه سه‌گی گورگ خنكێنین! ئه‌ی كوا ئه‌و هه‌موو وڕه وه‌ڕه زیادییه‌مان؟! بوو به‌چی؟! چ ئه‌نجامێكی لێ كه‌وتۆته‌وه؟! بۆ ده‌بێ له‌م دارستانه پڕ له سه‌گ و توڵه‌یه‌ی خۆشمان‌دا رێگه‌ی بۆ كتك و پشیله‌ی سپڵه چۆڵ بكه‌ین تا ئه‌وان به لووت به‌رزی و به تێرادیووی له خۆیان بۆ هه‌مووشتێك، ته‌نانه‌ت بۆ به‌رێگادا رۆشتنێكی ئاساییش رێگه نه‌ده‌ن ئێمه به‌ر له‌وان بڕۆین و كه‌چی ئێمه‌ش له‌ولاوه به‌و چاوه بلبۆقه كوێرانه‌مانه‌وه زه‌ق زه‌ق له هه‌موو خۆ به‌كه‌م بینییه‌كانما بڕوانین و كلكمان له نێوگه‌ڵمان نه‌هێنینه ده‌رێ؟! ها؟! تۆ پێم ناڵێی بۆ؟!
شەش ساڵ لەوە پێش کە چووم بۆ ناو حیزب، لە پرسگە، یەکەم قسەم ئەوە بوو: ئەمن لەسەر خۆپیشاندانێکی سێنفی، لە زانکۆ دەرکراوم، تکایە دەکرێ لێرە درێژە بە خوێندنەکەم بدەم!؟ ئەوەندە بەم قسەیەم پێکەنیین خەریک بوو ببوورێنەوە. وەڵامیاندامەوە: بۆ تۆ چی زیادە لە ئێمە؟! بڕۆ چەکەکەت لە شانت بکە و نیگابانیی خۆتی بۆ بدە و جارێکی دیکەش لەو قسانە نەکەیەوە! گوتم: باشە. نەدەکرا بڵێم: نەباشە. چووم بۆ شۆنێک بەناوی پەزیرش، لەوێ سێ مانگ چاوەڕوان بووم، لەماوەی ئەو سێ مانگە زیاتر لە 20 نەفەریان بە هۆکاری نادیار وەرنەگرت و بەڕێیان کردنەوە، دیارە بەگشتی دەیانگوت ئەوانە نفووزی بوون، بۆیە ئێمە درمان کردوون. بەڵام هەر یەکێک لەو برادەرانەی بەناوی نفوزی ده ریان کرد ناوی "نادر" بوو که چی ئه لحان لە یەکێک لە کۆمەڵەکان بەرپرسیارێتییەکی گرنگی بەئەستۆوەیە، یەک دووجارم سەردان کردووە و لە نزیکەوە ئاگادارم کەسێکی بەتوانا و سەرکەوتوویە. برادەرێکی دیکەی جیرانی دوو کۆڵان ئەوبەرتری ئێمەیان دەرکرد بەهۆی ئەوەی چاوی زەعیفە. برادەرێکی دیکەیان دەرکرد لەبەر ئەوەی بەرەچەڵەک خەڵکی شارۆچکەیەکی نزیک بە کەرکووک بوون، بەڵام بۆخۆی لە نەغەدە لەدایک ببوو. برادەرێکی دیکەیان دەرکرد کە گوایە ئەو برادەر داوای لە برادەرێکی بەرپرسی حیزبی کردبوو کە بیگێت! کە دوایی دەرکەوت نەخێر بابە ئەو برادەرە بەرپرسی حیزبییه بۆخۆی نەخۆشە و هەر گەنجێکی قۆز و جوان ببینێ داوای گانیان لێ دەکا، کە دواتر لەسەر ئەو کارە قۆڕانەشی لە سەر کارەکەی خۆی لایان برد و کارێکی دیکەیان پێ ئەسپارد، مەردانە بپرسن ئەو برادەرە کاری چی بوو؟! بەڵێ .. ئەو برادەرە کاری ئەوەبوو بە بڕیاری حیزبی هەرکەس کە هاتە نێو حیزب لیباسەکانی پێ داکەنێ و بیپشکنێ کە مەبادا ژەهری لە گیانی دا شارد بێتەوە، تا ئەو رادەیە کە کونی قوونیشیان چاو لێ دەکردین. من کە بۆخۆم سێ جاریان رووت کردمەوە بەڵام شانسم هێنا بەدڵیان نەبووم و قوونم لەسایەی سەری تووکەکانی پاشەڵم رزگاری بوو. برادەرێکی مەریوانیی دیکەیان دەزانی چۆن دەرکردبوو؟ پێیان گوتبوو: سیروان گیان چەند جارت قوون داوە؟ گوتبووی هیچ! گوتبوویان: چەند جارت کچ یان ژن گاوە؟ سیروان بەر لەوەی جوابی پرسیارەکەیان بداتەوە، پرسیارێکی لێ کردبوون، گوتبووی ئەگەر راستییەکەی بڵێم دەرم ناکەن!؟ گوتبوویان: ئەوە قسەیە تۆ دەیکەی؟! ئێمە چۆن کەسێک کە راستگۆ بێ دەری دەکەین! سیروان گوتبووی: لە تاران کاتێک کرێکاریم دەکرد زۆرجار کچ و ژنی فارس و تورکم گاوە! هەروەها سوێندی خواردبوو کە ئەو بەس فارس و تورک و شتی وای گاوە نەک کورد، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو کچێکی کوردی بە چاوی خۆشکی خۆی سەیر کردووە. ئەوەانیش گوتبوویان: سەرچاوم، بەواتایەکی دیکە: سەروملەکەی( پێ دەچێ ئەو کەسانەی سیروانیان دەرکرد، لە کورد بوونی ژنەکانی خۆیان گومانیان هەبووبێت! ئەی دەنا بۆچی دەریان دەکرد؟!).
دیارە ئێستا بەس ئەوەندەم لەبیرە، دەنا شتی سەیر تر و پێکەنینی تریشم دەزانی، ئەگەر برادەرانی فاڵانژی ئەمبەر و ئەوبەر تیرۆرم نەکەن لەوانەیە لە داهاتوو دا پەڕتووکێکی لەسەر بنووسم، لەسەر ئەوشتانەی کە بە چاوی خۆم دیتم و بە بەشداریی خۆم کرا.
بەڵێ لێرە دابووین، کە دەمهەویست باسی بەهەند گرتنی زانست بکەم لە ناو کەشی حیزب دا:
دوای سێ مانگ پەزیرش و سێ مانگ فێرگە، نەک هیچ فێر نەبووم، ئەوەی دەشمزانی لەبیرم چۆوە، جاران 85 کیلۆ بووم لە فێرگە بە نۆک و پەتاتە و لووبیا و برنج بووم بە 95 کیلۆ.
کە لە فێرگە رزگارم بوو، بردمیانە مەقەرێک، لەسەر شاخێکی نزیک بە کۆیە، کە ئێستا تێک دراوە، هەرکە دابەزیم، شەش پێشمەرگە لە پێشمەرگەیەکیان هەڵدەدا و پێدەکەنین، دەیانگوت ئەوە پیرۆزبایی پێ دەڵێن لەوەی کە لەو پەلە رزگاری بووە و تۆیان هێناوەتە جێگەکەی ئەو و ئەویش دەبەنە شوێنێکی باشتر، لە دڵی خۆم دا گوتم: خوا رەحم بکا من هیچ کات لێرە نەگوازنەوە، چوونکوو ئەگەر ئەو شەپانە رەسم بێ، بەدڵنیاییەوە جیقم دێتە دەرێ، جا ئەوە کەی شۆخییە خواماڵێکتانە؟!
بەڵێ بەتەواوی دا نەنیشتم کە برادەرێکی گۆرانی بێژ و پێشمەرگەی حیزبی لە پەنام دانیشت و گوتی: خەڵکی کوێی؟ گوتم: بۆکان! گوتی: ئەگەر وایە " لەبابت بم! "، لە دڵی خۆم دا گوتم: حەتمەن ئەوەش جۆرێک بەخێرهاتن کردنەوە و بەشێکە لەو هەمەموو کردار و هەڵسووکەوتە عاجباتییەی ئێرە و رەسمێکە کە دەبێ منیش بیپارێزم، بەڵام هەرچی قەوەم رەخۆم دا نەمتوانی جنێو بەبابی بدەم و گوتم: زۆر سپاس تۆ راحەت بە، هەرکەست پێ خۆشە بیگێ بەڵام من ناتوانم جنێوت پێ بدەم، دەبێ ئەم جەسارەتەی من قەبووڵ بفەرموون!
بەڵێ.. با لەوش گەرێین! دوای دوومانگ لەو پەل ( مەقەر ) ە، رۆژێکی بە درۆ گوتم ملاقاتم هاتووە و خۆم گەیاندە هەولێر، لەوێ چووم بۆ زانکۆی سەلاحەدین، گوتم: من لە ئێران خوێندکار بووم، دەمهەوێ بخوێنم، دەبێ چی بکەم؟! گوتیان: دۆسیە( پەروەندە ) کەت بێنە و ناونووسی بکە، گوتم: من تەنیا کارتی خوێدکاری ( دانشجوویی ) و ریزێک نومرەی سێ ساڵەی دەبیرستانم پێیە! گوتیان: زۆر باشە ئەگەر بچی بۆ ناو حیزب و پشتگیرییەک بێنی کە ئەو قسانەی دەیکەی راستە و بەوانیشت هەر وا گوتووە و لە لێکۆڵینەوەکانی حیزبی سەرکەوتوو هاتوویەتەدەرێ و پێشمەرگەی ئەو حیزبەی، قەبووڵت دەکەین. هاتمەوە بۆ کۆیە، بەهەزار ترس و لەرز و دڵەراوکێوە گوتم: لە زانکۆ شتێکی وا دەڵێن! خەریک بوو بەکێوم دا بکەن و بەبووکیم بەرن، هەر باش بوو دەریشیان نەکردم، دوایی بۆ ئەوەی دڵنەواییم بدەنەوە گوتیان: تۆ بڕۆ دووساڵ پێشمەرگایەتی بکە، ئەوجا وەرە پشتگیریت پێ دەدەین، گوتم: باش! دووساڵ، شەو و رۆژ، خەریکی خزمەت کردن بە منداڵانی حیزبی بووم، خۆ ماست نییە بەڵێومەوە دیار بێ! بڕۆن لە منداڵی سەر بێشکەشیان بپرسن ناوی من دەزانن. دیارە مەنزوورم لە دوو ساڵ، ئەوەیە دووساڵ دوای ئەو بەڵێنەی حیزب پێی دابووم، دەنا دوای ئەویش سێ ساڵی دیکە من لەلە و تەڵخەکی منداڵانی حیزبی بووم، بەڵێ.. دووساڵ تەواو بوو، چوومەوە بۆ هەولێر. سڵاو حاجی مەنعیم! حەلێکە سڵاو! فەرموو! گوتم: دەمهەوێ بخوێنم! گوتی: دۆسییەکەت؟! گوتم: فەرموو! گوتی: ئەوە کەمە! گوتم: پێرار فەرمووتان ئەوەندە بەسە، گوتی: نەک ئەوەندە بەس نییە ئەگەر پشتگیریشت هێنابایە هەر بەس نەبوو. گوتم: باشە بۆ؟! گوتی: دەبێ بچی لە پۆلی یەکی سەرەتاییەوە تا بەڵگەی قەبوولیت بۆ زانکۆ بهێنی جا ئەوسەفەر وەردەگیردرێی، گوتم: ئاخر من نە سەربازیم کردووە نە بە شێوەیەکی ئاسایی هاتوومەتە دەرێ! گوتی: هەر ئەوەیە کە من دەڵێم! گوتم: زۆر باشە ماڵاوا! رۆشتم، ئەوساڵەش بوو بە هیچ، یاڵا دیسان وەدووی منداڵان بکەوەوە: کوڕە مەکە! کچێ دانیشە!
ساڵی دواتر بەماڵەوەم گوت: پەروەندەکانم بۆ بێنن، دوای هەڵات هەڵاتێکی زۆر، رۆژێک کە ئاخرین چرکەکانی کاتی کاری دەبێ، براکەم دەگاتێ و داوای پەروەندەکەم دەکات، ئاغای بەماڵم، ئەو برادەرە بەرپرسەی ( ئامووزش و پەروەرش ) لە پەلە پەلیان ئاگای لە خۆی نابێ و پەروەندەکەم بەبێ ئەملاو ئەولا تەحویلی براکەم دەدا و یەکەم شانسی تەمەنم لەو چرکانەدا تۆمار دەکرێ.
بەڵێ پەروەندە هات، چوومەوە بۆ هەولێر، وازی حیزب باشتر ببوو، هەندێک دروشمی نوێ خوازی و ئەوجۆرە توڕەهاتەی کە باوەڕیشیان پێی نەبوو، لە ئارادابوو. لە رووبەرووی خۆمان هیچیان پێ نەده گوتین، ئەمن و شەش حەوت نەفەری دیکە، لە هەولێر ناونووسیمان کرد، فۆرممان پڕ کردەوە، هەواڵەکەی بە گوێی حیزب گەیشتبۆوە، حیزب زۆری پێ ناخۆش ببوو، حیزب ئۆرگانی ئەمنییەتی ئاگادار کردبۆوە، ئۆرگانی ئەمنییەتیش نامەیەکی نەهێنیی بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ ناردبوو، ناوی نزیک بە 10 کەسیان دابوو، بە خۆشییەوە ناوی منی تێدا نەبوو، بە سەرۆکایەتیی زانکۆیان گوتبوو: ئەو کەسانەی بەو ناونیشانانەی بۆمان ناردوون هەموویان بەکرێ گیراوی کۆماری ئیسلامین و نابێ لە زانکۆکەتان وەریان بگرن! بەڵێ ئەوانیش ئەو برادەرانەی دیکەیان ـ جیا لە مەحموود شێرزاد ـ لە خوێندن راگرت و نەیان هێشت بچنە زانکۆ، منیش وەبەر لافاوی پیاو خراپیی پێشمەرگەکانی حیزبی کەوتم و بە پیاویان نەزانیم ئەو ساڵەش وەرنەگیرام. ئەوە لەحاڵێک دابوو کە هەر ئەو برادەرانەی ئەو بڕیارەیان دابوو، بە مەدرەکی جەعلی ـ کە کۆڕِێک بەناوی لوقمان ـ بۆی ساز کردبوون چوونە زانکۆ و تەنانەت نەیانهێشت ئەو کاک لوقمانە بە مەدەرەکی خۆشی بچێتە زانکۆ، هەر ئەو برادەرانە دوای دوو ساڵ خوێندن لەبەر تەنبەڵی و تێنەگەیشتنی خۆیان لە زانکۆکان دەرکران و ئاهی کاک لوقمان و برادەرانی بێچارەی وەک من گرتیانی!!!
بەڵێ دوای ئەوەش ساڵی داهاتوو هەر وازم نەهێنا و بۆ پێکەنین چوومەوە بۆ زانکۆ تا ناونووسی بکەم، کاتێک پەروەندەکەم تەحویل دا 1500 کەس لە ئێرانەوە هاتبوون ناونووسیان کردبوو، پێم وابێ من 1525 مین نەفەر بووم. جا وەرە و لە نێوان هەزار و پێنسەد و قوسوور کەس، تۆش لە نێو ئەو 120 نەفەرە دابە کە قەراربوو وریان بگرن! ئاخر هەر ئەوەندە کورسییەیان بەشی رۆژهەڵاتییەکان دابوو. ناوم نەهاتەوە چوونکوو دەستم نەدەرۆیشت و واستە ( پارتی ) م نەبوو.
رۆژێک دیسان هەروا بۆ پێکەنین و بۆ ماجەراجوویی چووم بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ و ئیعترازم نووسی تا بزانم هۆکاری وەرنەگیرانی من چی بووە، ئیعترازم نووسی، گوتیان دوای دوو حەوتوو وەرەوە بۆ وڵامەکەی، گوتم: باش، چوومەوە، گوتم: بوو بەچی؟ گوتیان: بڕۆ بۆ لای کاک نەزهەت ساڵح، گوتم: باش، کاک نەزهەت بەرپرسی قوتابییانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، برادەرێکم دەیگوت: ئەو کاک نەزهەتە لە نەغەدە گەورە بووە و بەداخەوە لەو بنەماڵانە بووە کە بە دەسکەنە و سێ‌و چنین و پەتاتە هەڵقەندنەوە بۆ عەجەمان بژێوی خۆی دابین کردووە. بەڵێ چووم بۆلای کاک نەزهەت، گوتم: سڵاو، سەرقاڵی تەلەفۆن بوو، زۆری قسە کرد، دانیشتم، دوای نیو ساعەت تەواو بوو، گوتی: ئیشت چییە؟! گوتم کاک نەزهەت من ئیعترازێکم نووسی بوو کە بزانم بۆچی ناوم نەهاتۆتەوە؟! گوتی: درەنگ نووسیوتە، دەبایە حەوتوویەک لەوە پێش نووسیبایەت، گوتم: بەرێز من دوو حەوتوو لەوە پێش ئیعترازم نووسیوە، گوتی: ئەگەر وایە تۆ کێشەت هەیە، گوتم: چ کێشەیەک؟! گوتی: کێشەی سیاسی یان ئەمنی! گوتم: نەخێر ئەو کێشەیەم نییە، ئەگەر کێشەی ئەمنیم هەبوایە کارتی حیزبی دێمۆکراتم لەگیرفاندا نەدەبوو، فەرموو ئەوەش کارتەکەم، گوتی: حەتمەن موعەدیلت کەم بووە! گوتم: نەخێر موعەدیلیشم کەم نەبووە، گوتی: موعەدیلت چەندە گوتم 2/71 ، گوتی: کەمە! گوتم: ئاخر من نەفەرم دیتووە و دەشیناسم و موعەدیلیشی 64 رە و وەریش گیراوە، گوتی: ئێستا تۆ چیت دەوێ؟! گوتم: دەمهەوێ بزانم بۆچی وەرنەگیراوم؟! گوتی: بڕۆ دەرێ! گوتم: بۆ؟ گوتی: موراجی وەک تۆ خۆڕیم نەدیتییە! گوتم: بۆ خوێڕیم؟! گوتی: من هەرچی دەیڵێم تۆش جوابم دەدەیەوە! گوتم: ئەی جەنابت بۆ لێرە دانیشتووی؟ مەگەر جیا لەوەیە کە دەبێ وەڵامی خەڵک بدەیەوە؟! گوتی: بڕۆدەرێ خۆڕی! یاڵا بڕۆدەرێ خۆڕی!!! بڕێک راوەستام و پێکەنینێکی تاڵم کرد و هیچم نەگوت، بۆم هەستا سەرپێ و بە سووکایەتییەکی بێشەرمانەوە گوتی: دەڵێم بڕۆ دەرێ خۆڕی دەنا بۆت هڵدەستم و بەشەپ دەتخەمە دەرێ! منیش چاوێکم لە چاوی کرد و بە پێکەنینەوە گوتم: لەو زانستە بم کە قەرارە ئێوە فێری منی بکەن! شەق دەرگام پێوەدا و هاتمە دەرێ، لە دڵی خۆم دا دەمگووت: ئێستا کاک نەزهەتی بەرێز لە پشتەوە فیشەکێکم لە مێشکی دا خاڵی دەکا و دووتڕ بەگۆڕم دەبێ، بەڵام بەداخەوە ئەوەندە پیاوەتییەی کرد و بەدوام دا نەهات، ئێستاش کە ئێستایە ئەو حاڵەتە( یانی ئەوەی کە هەست دەکەم کەسێک لە پشت سەرمەوەیە و دەیهەوێ تیرم تێدا خاڵی بکا ) لە زەینم دا ماوەتەوە و بەردەوام ئەو هەستە دەکەم.
بەڵێ دیسانیش وازم نەێنا و ئەوسەفەر ئەمساڵ، لەرێگەی پارتییەوە هاتمە گۆڕەپان و دەستم کرد بە هەوڵدان بۆ وەرگرتنم لە کۆڵێژی هونەرە جوانەکان، پێنج مانگ لەوە پێش دەستم بە هەڵات هەڵات و پارتی دۆزینەوە کرد، زیاتر لە 20 پارتی بە رەچەڵەک پارتیم دۆزییەوە و یارمەتییان کردم تا ئەو جێگایەی کە نزیک بە مانگێک لەوە پێش گوتیان: زۆر باشە تۆ هەمووشتێکت تەواوە و وەرە با تاقیت بکەینەوە بزانین دەتوانی لەو تاقی کارییە سەرکەوتوو بی! گوتم: زۆر باشە، لە خۆم رادەبینی، چوونکوو گەلێک ساڵە کاغەز رەش دەکەمەوە، چوومە سەر جەلسەی تاقی کاری، لە پڕ دەستێک لە تاریکی ڕا هات و هەمووشتێکی ڕاماڵی، کچێکی ناشیرینی سەگ باب کە پێمان وابوو ئەو کارەکانمان بۆ رێک دەخا و ئاسانکاریمان بۆ دەکا، چووبوو بە سەرۆکی زانکۆ گوتبوو: یا شێچ! ئەو کوڕە ئیرانییە! ئەوساڵیش هیچ ئیرانییەک لە هیچ جێیەکی هەرێم وەرنەگیرایە وه نابێ ئەویش وه ربگرن! شێخی قوڕبەسەریش گوتبووی: پێی بڵێن: سەرووملەکەی! بەڵێ.. کێشەکە ئیرانی بوون و نا ئیرانیی بوونی من نەبوو، تۆ مەڵێ ئەو کچە ناشیرینە تورکمانە و چاوی بە رەزای کورد هەڵنایەت، چاو لەو قوڕ بەسەرییەی ئێمە کە کاتی خۆی لە ئێران لەبەر ئەوەی کورد بووین کەس گووی بە کڵاوی نەدەپێواین و ئێستاش لە وڵاتی خۆماندا لەبەر ئەوەی کوردین گوو دەکەنە کڵاوەکەمانەوە، هەی لەو ژیانە بم و لەوەش بم دڵی بەوەژیانە خۆشە!!
ئەدی کوو مامووستا مازوو!
ئەدی کوو مامووستا " هەر لەو دەوروو بەرەوە "!
ئەدی کوو مامووستا مامەند! ( جا تۆش هەر بڵێ واز بێنە! )
لەوە بەولا کارێک ده که م کاکی" دەورووبەر" ئەوەندەی دیکە بێ هیوا بێت و مازووش ئەوەندە برشێتەوە تا یەکێک لە خاوەن کافینێتەکان بیگرێت و رەزگی نێت و لە مەجهوولوول هەویەییەی بێتە دەرێ و خۆشم بە یەکجاری ئەو وەهمەی کە قەرارە لەپشت سەرمەوە بمکوژن، لەسەرم وەڕاست گەڕێ و نەجاتمان بێ لەو هەموو شوورەییە!!!
ببوورن ئەی گەلی لەقوڕچەقوی کورد!!!
ببوورن!
یەک: ئێمە پێنج کەسین. لە خانوویەکی کرێ دا دەژین. سێ مانگە کرێ خانووەکەمان نەداوە. جاران بەڕواڵەت هیچ ناکۆکییەکمان نەبوو. ئێستا ناکۆکیمان هەیە. جاران دەستمان بە دممان رادەگەیشت. ئێستا بۆ پاروویەک نان کێشەمان هەیە. جاران چاوپۆشیمان لە هەمووشتێک دەکرد. ئێستا چاوپۆشی لە ئەگەرەکانیش ناکەین. جاران هەموومان بە گشت شتێ رازی بووین. ئێستا لە هیچ شتێ رازی نین. جاران پێمان وابوو دەسەڵات پشت و پەنامانە. ئێستا بۆمان دەرکەوتووە دەسەڵات پشتی شکاندووین. جاران کۆبوونەوەکانمان بە بەشداریی هەموومان بەرێوە دەچوو. ئێستا کۆبوونەوەکان کەشی فەرمییان لەدەست داوە و دووقۆڵی بەرێوەدەچن. جاران لە کۆبوونەوەکانماندا باسی پڕۆژەکانمان دەکرد. ئێستا لە کۆبوونەوەکانماندا باسی یەکتر دەکەین. جاران دڵمان زۆر فراوان بوو، کەموو کۆڕییە ئاساییەکانی یەکترمان بە ئاسایی دەبینی. ئێستا دڵمان لەیەک رەشە، ئەو کەمووکۆڕیانەی کە خۆشمان تێدا دەخیل نەینن، بە ئەستۆی یەکتری دادێنین.
جاران جاران بوو، ئێستاش ئێستایە، پێم بڵێ بزانم:
ـ چەند جارت نەوت کردۆتە کوورەکەوە؟
ـ چەند جارت عەلاگە خستۆتە سەتڵی زبڵەوە؟
ـ چەند جارت سەتڵی زبڵ بردۆتە دەرێ تا سفوور بیبات؟
ـ چەند جارت ناوماڵ ماڵیوە( گسک لێداوە؟)
ـ چەند جارت چێشتخانە ( ئاشپەزخانە ) هەڵوەژاردووە؟ ( جەموو جۆر کردووە؟ )
ـ چەند جارت شووشە چرا و شووشە پەنجەرە و سەر میز و کورسی و تەلەفزیۆن خاوێن کردۆتەوە؟
ـ چەند جارت شێو ( شام ) فراوین( نەهار ) نان و چای بەیانی ساز کردووە؟
ـ چەند جارت قاپ و قاچاغ شۆردۆ؟
ـ چەند جارت جێگەوە بانەکەت خڕ کردۆتەوە؟
ـ چەند جار شپڕێوی و شپرزەیی و ئاڵۆزیی ناو ماڵەوەت رێک و پێک کردووە؟
ـ چەند جارت چا دەم کردووە؟
ـ چەند جارت ئیستیکانەکان ( ناڵبەکییەکان ) شوشتووە؟
ـ چەند جارت پێ گوتراوە ددان و گەروو و دەمووچاوت لە سەر کاسە شۆرییەکە خاوێن مەکەوە و تەشریف بەرە بۆ مستەڕا؟
ـ چەند جارت شەوانە کاتی خەو لامپەکان کووژاندۆتەوە؟
ـ چەند جار گۆرەوییە بۆگەنەکانت شەوانە لە بن لووتی من هەڵگرتۆتەوە و بردووتە شۆردووتە؟
ـ چەند جارت حەمام خاوێن کردۆتەوە؟
چەند جارت مستەڕا خاوێن کردۆتەوە؟
چەند جارت بەردەگای ماڵێ گسک داوە؟
چەند جارت دەرکە لەسەر میوان هەڵگرتووە؟
هێچ؟! ئەی ئەگەر وایە بۆ بەیەکەوە بژین؟! ها؟! لەوەی بەم ئەم وازە قەبووڵ دەکا! وڵڵاهی من خیسکی ناو کەوشم پێ قەبووڵ دەکرێ بەڵام ئەم وازەم پێ قەبووڵ ناکرێ!
ئەتۆ ئێژی چە؟!
دوو: برادەرێکم هەواڵێکی پێدام. هەواڵێکی قێزەونی پێدام. هەواڵێکی شەرم هێنەری پێدام. هەواڵێکی دڵتەزێنی پێدام. هەواڵێکی پیسی پێدام. هەواڵێکی گورچووبڕی پێدام. هەواڵێکی پێکەنیناوی پێدام. هەواڵێکی نازانم چ ناوێکی لێ بنێمی پێدام!؟
گووتی: کوونسوولگەریی کۆماری ئیسلامی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی باشووری کوردستانی عێراقی دیموکراتی فیدیراڵی فرەلایەنی فرە حیزبیی نوێ، بەرپرسانی دەرەجە یەکی هەرێمی کوردستانی بۆ رێوەرسمی بیستوو دووی بەهمەنی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کەڵەگای نێونەتەوەیی، بانگهێشت کردووە و لەهەمووی خۆشتر ئەوەیە کە داوەت نامەکەی بە زمانی عەرەبی بۆ ناردوون!!!
دەزانن ئەوە یانی چی؟!
یانی: لە دڵی خاکە بێ فڕ و بێ نەمەکەکەشتاندا دانتان پێیاناهێنین و پێمان شەرمە داوەتنامەکەمان بە زمانی کوردی بنووسین.
یانی: ئێوە عەرەبن و ئێمەش بۆ ئەوەی ئێوە بتوانن لە دەعەوەتنامەکەمان تێ بگەن، مەجبوورین بە زمانی فەرمیی و دان پیانراوی عەرەبی داوەتنامەتان بۆ بنێرین.
یانی: ئێمە کەڵەگاین و لە خاکی خۆشتاندا بە پیاوتان نازانین!
سێ: ئەدی کوو ... مامووستا!!!
کاکە حەزدەکەم لە جیات ئەوەی رێک لەسەر بابەتەکەت بنووم، هەندێک بابەتی بێ پێوەندیتان بۆ باس بکەم.
لەو قەڵا بە رواڵەت پڕ شانازیەی پێرە هەولێر،لە 1/6 پاردا، کە دەکاتە رۆژی جیهانیی منداڵان، یەکەیمن فستیڤاڵی منداڵانی هەرێمی کوردستان، بۆ رێز گرتن لەو رۆژە پیرۆزە، بەرێوە چوو، بەڵام لە هەمووی تراژدیاتر ئەوە بوو، کە لە جیاتی سروودی نەتەوەیی " کورد " سروودی نەتەوەیی " کۆرە" دەسپێک و کردنەوەی فستیڤاڵەکەی بۆخۆی تەرخان کرد و لە جیات وەزیری رۆشنبیریی منداڵان ( کە فەحەیەکی بەتەواو مانایە و لە نزیکەوە دەیناسم ) بە قسەکردنی دەرەجەدارێکی نیزامیی کۆریایی، فستیڤاڵەکە دەستی بەکار نومایشەکانی کرد، هەر لەو قەڵایەی کە جەنابت باست کرد، ئاڵای کوردستان تەنها بە زەڕەبین دەدۆزرایەوە، ئەوە لە حاڵێک دابوو کە لەبەر ئاڵای کۆریای و ئامریکایی و... خشتە پیرەکانی قەڵای هەولێر هەر بەدیارەوە نەبوو، بەواتایەکی تر، هەرچی جوانیی مێژوویی ئەو قەڵایە بوو، لەبەر "یۆبیل" و "ئاڵا "و "مارکی کۆریایی" داپۆشرابوو. لە دوو کاتژمێری ترخانکراو بۆ رۆژی یەکەمی فستیڤاڵەکە، کاتژمێر یک و نیوی سەرەتای فستیڤاڵەکە، لە خزمەت هونەر نوێنیی کۆریاییەکاندا بوو، ئەوە جیا لەوەیە کە چەند کچی یۆنیفۆرم لەبەری کۆریایی و ئامریایی لە بەر دەرگا راوەستابوون و هەر منداڵێکی کورد دەهاتە ژوورەوە، بانگیان دەکرد و لە سەر کوڵم و ناوچاوان و دەستیان و باسکیان ئارمی پیرۆزی !! کۆریاییان نەققاشی دەکرد و دەیانکێشاوە!
هەروەها کەسایەتییە کوردەکان لەدوای کەسایەتییە جیاجیا ناکوردەکان، هاتن و ناوتارەکانی خۆیان پێشکەش کرد.
نازانم چۆن بوو من ئەوکات دڵم نەتۆقی، لەبیرمە کە هاتمەوە بە کوڕەکانم گوت: ئەرێ پێتان چۆنە شتێکی لەسەر بنووسم؟ گوتیان: جارێ کلکمان بۆ بەفەرمی کردنی ”ناوەند" ە جوانەمەرگەکەی " ناوەندی خۆرهەڵاتی نوێ بۆ دێمۆکراسی " لەبەر دەستی وەزارەتی رۆشنبیری ( گەمژە بیری ) دایە و نابێ کارێک بکەین لێمان بکەنە هەشتی پاک و نۆی پیس، خودا بەرنەمیدارەد، کوڕەکان ئەوکات گوتیان: جارێ راوەستە با ئیزنی کارکردنی ناوەندەکەمان پێ بدەن جا ئەوکات هەرچی ویستت بینووسە/ بەڵام ئێستا هەستیارە و نابێ بەقەولێک سووتی بدەین. گوتم: باش، نەمنووسی، شەش مانگیشان هێناین و بردین و ئاخرییەکەشی هەر گووشیان بەکلاو نەپێواین و منیش بەراستی زەوقی نووسینەوەی ئەو بابەتەم نەمابوو، تا ئەوەی جەنابت باسی پاراستنی هەندێک شتت لە قەڵای داگیرکراوی هەوڵێر کرد و منیش ناچار بووم ئەو دووسێ دێڕە بنووسم.
تا لەبیرم نەچۆتەوە با هەندێک شتی دیکەی پێوەندی دار‌ت بەو فستیڤاڵە بۆ باس بکەم: فەلەکەدین کاکەیی کە وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستانە، بێننە بەرچاوتان، کە سەری بۆ دەڵخەکێکی کۆریایی هێناوەتە خوارێ و ئەو دەڵخەکەش خەریکە ملوانکەیەکی هەڵگری هێمایەکی نەتەوەیی ( کە شەیتانۆکەیەک بوو ) کۆریایی دەکاتە ملی و ئەویش تا کۆتایی رێورەسمەکە لە ملی ناکاتەوە، چ حاڵەتێکتان بۆ ساز دەبێ؟! من کە دڵم دەتۆقێ شەیتانۆکەیەکی کۆریایی بکەمە ملمەوە، ئەگەر حەنباڵێکی سەرشۆستەش بم!
ئەوە ملوانکەیە هەر نەکرا ملی ئەو بەرێزەوە، بڵکوو کرا ملی گشتی کاربەدەستە حکوومییەکانی کوردستان ( کە لەوێ ئامادە بوون ) و ئەگەر مرۆ برێکی دەرک هەبێ دەزانێ کە چ بێ رێزیی و بێحورمەتییەکی پێ کراوە و هیچ پاساوێکیش هەڵناگرێ، ئەوە جیایە لەوەی هەرچی نەستەلە و نووقل و شیرنی ئەو رێورەسمەش بوو بە ئاڵا و یۆبیلی کۆریایی رازاندرابۆوە و کڵاوی زریقە و بریقەداری منداڵ راکێشیشیان پێ بوو کە ئاڵای کۆریایی لەسەر کێشرابۆوە و دەیانکردە سەری منداڵەکانمان.
ئەو رێورەسمە شەش رۆژی خایاند، ئەگەر باسی ناواخنی رێورەسمەکە بکەم جیا لە سەداقەت و پاکی منداڵەکان هیچ شتێکی شایانی شانازی و گێڕانەوەی تێدانەبوو، بەڵام دەتوانم بەدەیان لاپەڕە لەسەر سووکایەتی پێکرانمان ـ چ راستەوخۆ چ ناراستەوخۆ ـ لەسەر ئەو فستیڤاڵە بنووسم کە هەرکوردێکی بەراستی کورد لە هێڵجا سەری هەڵکەندرێ!
ئەوە لەوەیان!
بەڵام کوردە گیان، ئێستا کە هاتم بۆ کافی نێت، لە سەر کۆمپیووتێڕێک دانیشتم کە پێش من وادیار بوو قەیرە کچێکی کوردی لەسەر دانیشتووە، دەزانی چۆنم زانی؟ لێرە بە کارت و بە رەمز دەتوانی یەک کاتژمێر دانیشی و ئەگەر کارتەکەت کوتووپڕ تەواوبێ و ئاگات لە خۆت نەبێ و مایل و شتەکەت نەبەستی، هەرکەسێک لەدوای خۆت بێت، دەتوانێ چاو لە شتەکانت بکات.
بەڵێ.. منیش کە هاتم دانیشتم و رەمزی کارتەکەی خۆم داخڵ کرد، تەماشام کرد بەڵێ، یاهوو مسنجرێک و ئێس ئیم مسنجرێک و چەتێکی ناتەواو و مایلێکی کراوە و دوو وێنەی ( عەکس ) کچێکی قەیرەی کورد، لەسەر کۆمپیووتێڕەکە ماوەتەوە.
لەپێشدا مسنجرەکەم داخست و دوایە ویستم ئەوانی دیکەش داخەم بەڵام بەداخەوە زۆر نامەردانە و بەپێی ئەو نەخۆشییەی لە رابردوو را حیزب فێری کردووین، واتە لێکۆڵینەوە لەشتەکان و فزوولیی ئەمنییەتی لەسەر خەڵک، منیش فزوولییەکەم گوڵی کرد و لەپێشدا لە چەتە ناتەواوەکەوە دەستم پێ کرد، بە کورتی ئاوا بوو: کوڕێکی کوردی 44 ساڵە لە یەکێک لە وڵاتانی ئیسکاندیناوی، هاتبۆ چەت روومی گشتی و پەیامی بۆ ئەو خانمەی هەولێر دانابوو و پێکەوە ئاشنا ببوون، دوای کۆمەڵێک پرسیاری سەرەتایی، لەیەکتریان پرسی بوو کە: ژنت هێناوە _ شووت کردووە؟! هەردووکیان گوتبوویان: نا ! هەردووکیشان گوتبوویان : بۆ؟ بەڵام بەداخەوە ماوەی کارت مەجالی قسەکردنی بە کچەکە نەدابوو و کچەی بێچارەش هەستابوو رۆیشتبوو. سەرەتا چەند پرسیارێک بە زەینم گەیشت:
ئەو کچە بۆ شووی نەکردووە؟
ئەو کچە لە روومە گشتییەکان بە خۆی و 33 ساڵ تەمەنەوە، لە شوو گەڕاوە یان بۆ سەرگەرمی چۆتە روومی گشتییەوە؟
ئەو کچی کە زۆری بۆ گرنگ بووە کە بۆ چی ئەو کوڕە کوردە لە دەرێ بە 44 ساڵییەوە ژنی نەهێناوە، ئەی بۆ نەچووە کارتێکی دیکەی نەکریوە تا درێژە بە باسەکەیان بدەن و بەشکم خێرێک بۆ هەردووکیان بێتە ئاراوە؟!!
تۆ بڵێی ئەو کچەش وەک من بێ پارە بوو بێ و نەی توانیبێ کارتی دووهەم بکڕێ؟ نا.. گەمان نەکەم چوونکوو لە سەروو وازی وێنەکەی ڕا وا وێنەدەچوو!
ئەی باشە بۆ کارتی نەکڕیوەتەوە؟ تۆ بڵێی ئەو باسەی بۆ گرنگ نەبووبێت؟
نا.. گەمان نەکەم بۆی گرنگ نەبووبێت! چوونکوو لە چەتەکەیان را وا وێدەچێ کە زۆری بۆ گرنگ بووە؟
تۆ بڵێی، لە ترسی برا گەمژەکەی، یان لەترسی کەسووکارە هەمیشە موسەلەحەکەی، کافینێتی بەجێ نەهێشتبێ؟ !
وەڵا پێ دەچێ! چوونکوو فەقیرانە ناحەقیشیان نییە، هێنەدەیان لەسەر درەنگ چوونەوە و ئەو جۆرە شتیە هیچ و پووچانە کوژراون و سووتێندراون، سەیر نییە ئەو قوڕبەسەرەش لەو ترسانە رای نەکردبێ.
من جارێکی لە بابەتێکی دیکەم دا بڕێکم بێ حورمەتی بە کچی ئەم هەرێمە زبڵینە کردبوو، ئەوکاتیش دەمزانی فەقیرانە خەتای خۆیان نییە کە ئاوا بێ رۆح و ساردن، بەڵام نەدەکرا لەو بابەتە دا باسی تاوانبار نەبوون و زوڵم لێکرانیان بکەم، بەڵام ئێستە کە ئەو وێنەیەم لەبەر چاوە و دەبینم، قەیرە کچێکی کوردی زۆر جوان، کە کەس نازانێ بۆچی قەیرە بووە، یان بۆی گرنگ نییە بۆ قەیەرە بووە، یان بۆی گرنگ نییە کە تا کەی دەبێ قەیرە بمێنێ، یان بۆ کەس گرنگ نییە چارە نووسی ئەو کچە کوردە بۆکوێ دەچێ؟! و هەزار و یەک پرسیاری دڵتەزێنی دیکە، هورووژمم بۆ دێنن و پێم دەڵێن: هۆش... راوەستە! ئەوە بۆ لەخۆڕا قەپاڵ بەو کچە بێچارانەدا دەکەی؟! وادیارە خۆت زۆر پێ...
کوردە گیان باروەڕ بکە بەو وێنەیە زۆر تێک چووم، نازانم بە چ زمانێک باسی ئەو حاڵتە دەروونییەی خۆم بکەم؟!
ئاخر بۆ قوربەسەری بۆخۆشم هەزار و یەک گرفتاری و قوربەسەری و خەم و خەفەت و ... م هەیە، کەچی دەبێ خەفەتی هەنگا و بەهەنگاوی ئەم وڵاتە کاولبووەش بخۆم؟!
ئێستە کە خەریکم ئەو بابەتەی تۆ دەخوێنمە هەر ئەوەندەیە دڵم دەرنایەت و مێشکی سەرم ناتەقێ، کوڕە کاکە گیان چ قورێک بەسەرە خۆمان بکەین؟! وایە.. ئەرێ وەڵڵاهی وایە و ئەولاتریش!
بە سەری خۆم نا بەسەری تۆش نا بەسەری مازوو کە هەمیشە پێم دەڵێ: کوڕە نەکەی ناسر خۆت نەکووژی!!
دەبێ بڵێم: کاکە کوڕە بۆ کاممان زیندووین و رۆحمان دەبەر دایە، تا خۆمان بکووژین؟! جا لەوە مردووتر و بێ فڕتر و بێ کەڵکتریش دەبین؟ نا بە سی چووزمەی قۆرغان!!!
شتێکی تریش: ئەوە چەند رۆژە دەنگۆی ئەوەهەیە کە، قەرارە لەو رۆژانەدا "پرۆفسۆر عەباسی وەلی" سەرۆکی زانکۆی کوردستان ( کە تەنها زانکۆیەکی بەکەڵکی ئەم هەرێمە بووە ) لەسەر ئەوەی گەندەڵی نەکردووە و بەبەهانەگەلێکی قۆڕ، لەسەر کار دەری بکەن و ژناڕالێکی نیزامیی بەرەچەڵەک ئینگلیزی، بەجێگای ئەو دابنێن. ههههااااا ها ها ها ... لەو کەربازارییە!
شتێکی تریش: ماوەیەک لەوە پێش هونەرمەندێکی گەورەی کورد بەناوی " نیاز بەیاتی" کە دیزاینێرە و لە هەر پێنج قارەکەی گۆی زەوی لە زانکۆ بەناوبانگەکانی وڵاتانی هەڵکەوتوو لەسەر ئەو پێنج قارەیە دەرس دەڵێتەوە، هاتبۆوە بۆ کوردووستان، بەڵام بەداخێکی گرانەوە چووکترین داواکاریی ئەو گەورە پیاوە ( بەهەزینەی ماددیی خۆشی ) بە هەند نەگیراو ئیتر رۆشت و نەگەڕایەوە، چوونکوو گیانی لەمەترسی دابوو!
جێگەی ئاماژەیە مامۆستا نیاز بەیاتی، خاوەنی داهێنانێکی گەورەیە، کە لە تەواوی دنیا دا، تەنها ئەوە کە ئەو شتە دەزانێ و کەسی تر نەیتوانییوە فوورموولی کارەکەی ئەو بدۆزێتەوە، یانی بە لیکاو ( عوسارە ) ی گژ و گیا و میوەجات، کاغەزێکی سازکردووە کە دەکرێ بۆ سازکردنی هەموو کەرەسەیەکی بچووک و گەورە کەڵکی لێ وەربگیردرێت، لە یەکێک لە وڵاتانی ئیسکاندیناوی ئەو مامۆستا بەرێزە ویلایەکی بەو ماددەیە ساز کردووە کە هەموو پێکهاتەکانی دەرەوە و ناوەوەی ئەو بینایە لەو ماددەیەیە و وەک گرانبەهاترین خانووی دنیا ناوزەد کراوە.
شتێکی تریش: قەرارە هەرچی مامۆستای زانکۆیە و لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوون ، بەهۆی ئەوەی شناسنامە ( جنسییە) ی ئێراقییان نییە لەسەر کار دەر بکەرێن و ئیتر چەند ساڵیان رابردووی کاری هەیە و چەندە بەکڵک بوون و چەندە پینەیان لە قوونی سیستمی پەروەردەی ئێرە داوە .. بەگونیان!!!
ئەوە لە کاتێک دایە کە ئێران بەتازەیی کونسوولگەریی لە هەولێر کردۆتەوە و قەرارە بە بۆنەی 22 بەهمەن، لەو رۆژانەدا، رێورەسمێک بۆ رێزگرتن لە شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێوە ببات و دڵنیام هەموو کەسایەتییە سایاسییەکانی کورد زۆر بەخۆشحاڵییەوە دەچن و بەشداری دەکەن و نووقڵی ئەو سەرکەوتنە مەزنەی کۆماری ئیسلامیش دەخۆن؟!
لە کۆتایی دا دەبێ بڵێم: بڕۆخێ رێژیمی کۆنەپەرەستی هەی بەهەرمێ بەهەرمێ دوچم گوێزت بۆ دێنم!!!
ئەدی کوو.. مامووستا..!!!؟؟؟
دوای دوو حەوتوو، ئەمڕۆ بە تەواوی هێز و وزەی خۆم هاتمە سەنتەر ( کافی نێت ) پێنج ئیمەیلم بۆ هاتبوو و پێنج فڵتە ( نەزەر )یشیان بۆ دوایین بابەتی وێبلاگەکەم ( کونە کورد ) دانابوو، لە عەیبەتی فڵتەی پێنجەم نەتوانیم وەڵامی نامەکانی نازدار حەیران بدەمەوە، نە توانیم بۆچوون بۆ هاورێیانی بلاگ نووسی خۆم دابنێم.
فڵتەی پێنجەم وای لێ کردم بابەتێک بنووسم و واز لە وەڵامی نازدار حەیران و بۆچوون نووسین بۆ هاورێیانم بێنم.
برادەرێکی کورد کە بەناوی " 1 کورد " بۆی فڵتاندبووم، داوای لێ کردبووم سەردانی بکەم، بەڵێ منیش دڵیم نەشکاند و چووم سەردانێم کرد، دوایین بابەتی ئەو برادەرە کوردە فارسی نووسە بەجارێک تێکی دام، ئەگەر لێم نەرەنجێ دەبێ بڵێم " رشاندمییەوە "!
ناوی بابەتی ئەو یەک کوردە خۆشەویستە ئەوە بوو" سادەگی یان تەنبەڵی " ئەوەش ناونیشانی وێبلاگەکەی http://1kurd.wordpress.com/ ".
بەڵێ حەزدەکەم سەرەتا بڵێم: کاکی یەک کوردی خۆشەویست، ئەگەر تۆ کوردێکی و نازانی بە زمانی زگماکی خۆت بنووسی، دەبێ بە تێبینییەوە بەخۆت بڵێ کورد، لۆمەت ناکەم لەوانەیە نەزانی بە زمانی کوردی بنووسی و ئەو نەزانینەش هەموومان باش دەزانین کە هۆکاری زۆرە و دەکرێ سەرەکیترین هۆکاریشی بگەرێنینەوە بۆ " سادەگی و تەنبەڵی " هەر کوردێک بە تایبەتی بۆ تۆی بەرێز کە هاتووی بە قسەی زل خەسار ناسيی بلاگ نووسيی کوردیت کردووە!
کاکی بەرێز تۆ وادیارە زۆر کۆک و پۆشتە و تێر و تەسەلی، چوونکوو لە ناواخنی بابەتەکەت و لە زریقە و بریقەیی وێبلاگەکەت را دەردەکەوێ وازت زۆرخۆشە!
گیانەکەم! ئەگەر بە دڵی نەگری، پێم وابێ تۆ بەهەڵە سەرت لە پانتایی وێبلاگ نووسی کوردی دەرهێناوە؟! چوونکوو هیچ لە کەشی بلاگ نووسی و گرفتەکانی ئەم بلاگ نووسییە ـ چ لە روانگەی دەوونی و چ لە روانگەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ... ـ حاڵی نیت و کەچی زۆر بە لەخۆ بینی و پسپۆڕئاساییەوە هاتووی و رەخنە دەگری.
گەر سەرەتایەکم بۆ وەڵام دانەوەی جەنابت نووسی بێ دەبێ ئاوا دەست پێ بکەم: بەڕای من بە گشتی سێ جۆر بلاگ نووسی کورد هەیە
یەکەم: ئەو بلاگ نووسانەی کە تەنیا بە کوردی دەنووسن ـ جا بە هەر مەبەستێک بێ، واتە: دژی بەرژەوەندی یان لە پێناو بەرژەوەندی کورد یان بە بێ لەبەرچاو گرتنی هەر چەشنە ئامانجێکی دیاری کراو ـ و هیچ زمانێکی دیکەیان بەلاوە گرنگ نییە!
دووهەم: ئەو بلاگ نووسانەى بە دوو زمانی جیاواز یان چەند زمانی جیاواز وەک : کوردی ـ فارسی ،کوردی ـ تورکی ، کوردی ـ عەرەبی ، کوردی ـ ئینگلیزی و ... دەنووسن کە بەگشتی ئەم بلاگ نووسانە، ئاماجدارانە دەنووسن و هەموومان باش دەزانین ئەم ئامانجانە بۆ بەرژەوەندی کورد و نەتەوەی کورد ، بەشێکیان چەپەڵ و بەشێکیان پیرۆزن ، بەڵام وەک خۆم پێم باشە ئەم جۆرە وێبلاگانە ـ بە هۆکارگەلێکی زۆر کە ناکرێ بە هاسانی وبەخێرایی بەسەری دا تێپەڕ بین، ئێستە باسی ناکەین ـ خۆیان یەکلا بکەنەوە و تەنیا بە یەک زمان بنووسن، جا زمانەکە گرنگ نییە حەتمەن کوردی بێ.
سێهەم: ئەو بلاگ نووسانەی کە بە یەک زمانی جیا لە زمانی کوردی دەنووسن ـ کە ئەو کەسانەش هەر مەبەستدارانە و بۆ ئامانج گەلێکی دیاری کراو لەلایە خۆیان یان لەلایەن کەسانی شوناس شاراوە، دەنووسن ـ كه زۆربەی ئەو کەسە کوردانەی لە خاڵبەندی سێهەم دان بە زمانی فارسی دەنووسن.
تێبینی : دەکرێ حاڵەتی جیاوازیش هەبێ کە بچنە خاڵبەندنی چوارەم و ... بەڵام ئەوەندە بە زەينی منی کڵۆڵی ناتەواو کەیشتووە، حەز ناکەم وا بیر بکەنەوە منیش خوام و موتڵەق بیر دەکەمەوە!
جا کاکی برا بەگوتنی ئەم کورتە سەرەتایە، حەز دەکەم جوان گوێ راگری: ئەگەر بە قەولی خۆت " ئەمن و ئێوە کوردین "!
ـ دەبێ کوردانە بیر بکەینەوە و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی کورد دا بنووسین، جەنابت ئەگەر بەرژەوەندی کوردت بەلاوە گرنگە، کاتێک بە زمانی فارسی دەنووسی، دەبێ لەبیرت نەچی بەر لە هەمووشتێک نووسینەکانی تۆ دەبێ بۆ فارسیەل بێ نەک بۆ کورديل! چوونکوو هیچ کوردێکی خراپیش زمانی فارسی بەسەر زمانی کوردی به شیاوتر نازانێ،
گەر قۆڵت هەڵماڵیوە و دەتهەوێ بۆ ناساندنی کو‌لتوور و نەریتە جوانەکانی نەتەوەی کورد، بە فارسەکان، شتێک بنووسی، دەبێ ئەوەشت لەبیر نەچێ "جۆری نووسین"ی کوردێکی باش بۆ فارسەکان و نەتەوەکانی دیکە ـ بە زمانی ئەو نەتەوانە ـ جیاوازە، لە " جۆری نووسین " ی کوردێکی باش بۆ نەتەوەی خۆی و خەڵکی خۆی، ئەگەر بەزمانی فارسی بۆ کورد دەنووسی دەبێ بڵێم: کاکی خۆم هەر ئێستە لە پانتایی بلاگ نووسی کوردی مالاوایی بکەو سەرچاوم .. خراپ هاتووی. ئەگەریش کوردێکی باشى و بە زمانی فارسی بۆ نەتەوەی فارس دەنووسی، دەبێ زۆر هەستیار بی، چوونکوو گەلێک ساڵە کورد وەک وەحشییەکی سەر بڕ و وەک بوونەوەرێکی ناو ئەشکەوتی و بێ فەرهەنگ لە نێو نەتەوەکانی ئێران و دەورووبەرىدا ناسراوە ـ دیارە ئەوەش هۆکارەکەی روونە و هەموومان باش دەزانین نەیارانی کورد، ئەم دیمەنەیان لە کورد چێ کردووە ـ و ئەگەر جەنابت زۆر دڵسۆزی كوردى و دەتهەوێ ئەم بیرۆکە دزێوانەی لەمەڕ کورد هەیە بسڕییەوە، دەبێ تەنها راستييه جوانەکانی نەتەوەی کورد بە نەتەوەکانی دیکە بانسێنی و هەوڵ بدەی ئەوەهەموو دزێوییەی نەیارانمان لەروخساری ئێمەیان وێنا کردووە بسڕییەوە، نەوەک بێت بەزمانی فارسی کەموو کۆڕییەکانی بلاگ نووسی کوردی بۆ فارسەکان بنووسی، خۆ ئیشەڵڵا ناتهەوێ فارسەکان بێن و بۆمان چارەسەر بکەن؟! بۆ بۆخۆمان گول و قۆڕین نەتوانین کێشەکانی خۆمان چارەسەر بکەین؟!!
هەروەک گوتم لەوانەیە جەنابت زۆر کۆک و پۆشتە بیت و هەموو رۆژێک بتوانی سەردانی وبێلاگەکەت بکەی و زريقە و بریقەی وێلاگەکەت زیاتر بکەی بەڵام برام! بەراسی پێم وا نەبێ هیچ کوردێکی بەراستی کورد، بتوانێ هەموو رۆژێ سەردانی وێبلاگەکەی بکات و بابەتی نوێ دابنێ، ئەوەش لەبەر چەند هۆکار:
یەکەم: ئەو کورد‌و بەراستی کورد بێ، رووت و رەجاڵە و بۆ تمەنێک و دینارێک هەمیشە ئامانە خانمێتی و کێچ لە گیرفانەکانی دا سەوزەڵێ دەچڕێ.
تێبینی: لەوانەیە کوردی کۆک و پۆشتەش هەبن، کە هەموو رۆژێ بتوانن بێنە سەر ئینترنێت و بابەت و نەزەر بۆ خەڵک دابنێن، کە ئەگەر کوردی واش هەبێ و بەراستی کوردبێ ئەوەندە کەمن کە لە ئەژمار نایەن، دەنا لەوانەیە کوردی کۆک و پۆشتەی دیکەش زۆر بن کە هەموو رۆژێ بتوانن وێبلاگەکانیان تازە بکەنەوە، کە بەدڵنیاییەوە ئەو کوردانە ئاگایان لە مەحموودی بێزەوادی کۆمەڵگاکەی خۆیان نییەو و هەر بای زگیان خاڵی دەکەن، هیوادارم کە تۆ لەو کوردە پۆشتانە نەبی.
دووهەم: کوردی بەراستی کورد، ئەوەندەی پینەوپەڕۆ بەقوونییەوەیە و ئەوەندە بێکەس و قوربەسەرە، هەر کاتی ئەوەی نییە دەست بە سەروگوێلاکی خۆشی دابێنێ، چ دەگا بەوەی بێت و وێبلاگەکەی زریقە و بریقاوی بکا.
تێبینی: کاتێک دەڵێى: بەدەلایلی نامەعلووم وێبلاگی سادە و بێ خەلاقییەتیان هەیە، دەر دەکەوێ، بەراستی جەنابت هەر لەواغ دا نیت. کاکی خۆم بۆ دیار نییە هۆکارەکان چین؟! ئەی فەقیریی ئابووریی، فەقیریی دەسەڵات، فەقییریی کەسایەتی، فەقییریی ئازادی، فەقریی گیرفان، کەمه بۆ ئەوەی کورد نەتوانێ گرنگی بدا بە لایەنە لاوەکییەکانی بلاگ نووسی کوردی؟!
سێهەم: کورد بەر لەهەمووشتێک کاتێک دەنووسێ نووسین و کاردانەوەی نووسین و مەبەستە شاراوە و ئاشکرا‌کانی نووسینی بۆ گرنکە ـ دیارە ئەکەر خۆم نەکردبێتە وەکیل و سیعی کوردی بیچارە! ـ کە بەگشتی نووسنەکانیشی لە پێناوی پینەکردنی کەمووکۆڕییە جۆراوجۆرەکانی دا خۆ دەنوێنێ، بۆ وێنە کوردی قوربەسەر وڵاتێکی سەر بەخۆی نییە و تەنیا دڵی بە حیزبەکانی خۆشە، کەچی حیزبەکانیش وا لە خۆیان بوونەتە داشەهارە و خەریکی خۆ خۆرین، نه بيتەوه!
تۆ پێم دەڵێ؟! ئایا هەییە کوردێکی بەراستی کورد، دڵی بۆ هیچ حیزبێک و رێکخراوێکی کوردی لێ نەدا؟ ئەی باشە پێم دەڵێ ئایا قوونی کامیەک لە حیزبەکانمان خاوێنە و دڵمان بەکامیان خۆش بکەین؟ ناکا تۆش باوەرت بە خەباتی مەدەنی هەیە و دەڵێ دەبێ کورد بۆخۆی رێگەی خۆی به مەدەنیت بیدۆزێتەوە؟ ئەی پێم ناڵێی کاکی مەدەنیت خواز قەرارە لە داهاتوودا کێ هاوساری ئەو نەتەوە بێسەرەوبەریە كاميەك له حیزبەکان و رێکخراوه مەدەنیت خوازێك بەدەستەوەى بگرێ؟
ئەم سەلێ شێواوييەت بينيوه؟!
لەوانەیە تۆ بەم قسانە هەر تەقەت لەسەری بێت، بەڵام من و زۆربەی بلاگ نووسە کوردە قوربەسەرەكان بەم قسانە خەریکە مێشکی سەرمان بتەقێ! ئەرێ بەم وازەشەوە ناتهەوێ مەملی مەمانی مەمۆت بۆ بڵێم و وەک خەڵکی ئەم زبڵستانە ـ بەقەول رزگار بووە ـ ی باشوور بیست و چوار ساحەتەی خوا هەڵپەڕم و جووتە و تەقەڵەت بۆ لێدەم؟!
چوارەم: باسی نەزەر یان هەمان راو بۆچوونت کردبوو، کاکە گیان! بەسەری برای خۆشەویستی خۆم نەبێ بەسەری کەرێ، ماوەیەک لەوە پێش بەهۆی کارەکەمەوە مەجالێكى زۆرترم بۆ گەڕان لە ناو بلاگە کوردییەکان دا، هەبوو، ئەوکات کە سەرم بە هەموو کونەکان دا دەکرد و بۆچوونی گشتیانم دەخوێندەوە، هەندێک شتم بۆ دەرکەوت: خەمۆکییەکی قووڵ بەسەر کەشی گشت بابەتەکاندا کشاوە، ناهومێدی و بێ هیواییەکی زۆر لە چارەنووسی ئێستا و داهاتووی گەلی کورد باڵی بەسەر کەشی کشت بلاگە کوردەکاندا کێشاوە، بێ دەرتانی و بێ کاتی و بێ پارەیی و بێ کەسی و بێ دەسەلاتی و ساوایی و ... هەزارو یەک كێشه و تراژدیای دیکەم لە کەشی بلاگە کوردییەکان دا بینی، ئیتر کاتێک کەسێک بەو تایبەتمەندیانەوە دەنووسێ، منی قوربەسەریش کە دەچم بۆ سەردانی وێبلاگى برادەرەكەم یەکەم شت، لە باری رۆحییەوە، بەتەواوی دەرکی پێدەکەم و دواتر هیچ قسەیەکم بۆ گوتن نامێنێ و تەنیا دەتوانم بڵێم: ئافەریم بەراستی چاکت نووسییوە، بارەقەڵا کوشتووتە، دەستت خوش، دەستت نەرزێ، راست دەفەرمووی، وەڵاهی وەبڵاهی حەق بەدەستە، ئاخ...! کە نازانم چی بنووسم! شەرت بێ بەشەرتی خوا و رەسوولان، منیش وەک تۆ سەرم لێ شێواوە و ...
ئیتر کاکی برا! مەجالی چی بۆ لێ دوان لەسەر بابەتی نووسراو و پارە کوا بۆ دانیشتن لە کافی نێت؟
باوەر بکە دەتوانم بە جورئەتەوە بڵێم: 100% بلاگ نووسانی کورد، بۆ یەک کاتژمێر دانیشتن لە کافینێت، کێشەی مادییان هەیە، تکایە ئەگەر تۆ وازت باشە برێک پارە بۆ من بنێرە بەشەرەف لەسەر هەرچی بابەت و نووسراوەی ئەو دنیایەیە نەزەری شاز و رەخنەی بەنازت بۆ دنووسم و ناهێڵم کەس بێ بەش بێت!!!
چوارەم: کاکی خۆم باسی سیستمی پێشکەوتووم بۆ دەفەرمووی کە لە گووگل و مووگل بینەر بۆ خۆمان زیاد بکەین، بۆ کاکە ئێمە پێمان دەکرێ سەردانی هاورێیان( ترکەنە کان )ی لینک کراوی خۆمان بکەین تا بتوانین وەڵامی هاورێی تازە و دۆستی زووتێپەڕی دیکەش بدەینەوە، تکات لێ دەکەم واز بێنە و بەشەکانی دیکەی مەنووسە کە ئەوەندەی من بزانم بەکەڵکی هیچ کامێکمان نایەت!
لە کۆتایی دا دەبێ بڵێم کاکی یەک کوردی خۆشەویست تکنۆلۆژی پێشکەشی خۆت و ئەگەر زوو نەگەمەوە ماڵێ و بایەی هەزار دینار نان و شەش هێکە نەگەیەمە فیرووزی هاورێم ـ کە لە بەیانییەوە لەبەر بێ پارەیی هیچی نەخواردووە و نەیتوانییوە بچێ بۆ زانکۆ دەرس بڵێتەوە ، چوونکە پارەی کرێ ماشێنی پێ نەبووە ـ حەتمەنە لە برسان دەمرێ.
لەماڵێوە تا دەگەمە سەنتەر، لە رێی چوون و گەڕانەوەم، جار و بار گوێ بۆ قسەو قسەڵۆکی ئەو خەڵکانەی بەپەنایاندا تێپەڕ دەبم هەڵدەخەم:
ـ داکت دەگێم ئەوە کوو ئاوها دەبیتن؟!
ـ لە قۆزی خوشکت بم خوشک حیز!!!
ـ ناپیاو هۆی ناپیاو؟! ( بەمنیان دەگوت، گوێم نەدانێ، هەر ئەنەهوو لەگەڵ منیشانە! ئاخر ئەگەر ئاوڕم دابایەتەوە لەوانەبوو ناپیاوی خۆم بسەلماندبایە! )
ـ هەی لە باکت ( باوک ) بم!
ـ کوو کوڕ حیز جوێن بەباکم دەدەی؟ چەن جارم پێ گوتیتە؟ باک پشتە پشت! خۆ وەکی داک و خوشک نییە بەکەیفی خۆت بیگێی، هەی لە داکت بم خوشک حیز! ( هەردووکیان ها ها ها ها ااااا پێکەنین و منیش لێیان دوور کەوتمەوە ) !!!
ـ کوڕی باش فڵانە جیگا لە کوێیە؟ ئێ تووش وەکی من خەڵکی ئێرە نیت؟ ئێ باشە کوڕ! باشە!
ـ فەرموو! فەرموو! فەرموو! فەرموو! فەرموو! فەرموو! ( شەقامێکی دوور و درێژە هەتا دەگەیە کۆتاییەکەی، ئەمبەر و ئەوبەر خواردنگەیە و نەفەرێک لەبەر دەرگە راوەستاوە و دەڵێ: فەرموو، فەرموو... هەر ئەوەندەی ماوە دەستت بگرن و راکێش راکێش بەتبەنە ژوورێ و تۆش هاوار بکەی ئەی هاااااااااااااااااااوار کاکە ناخۆم!! ناخۆم!! ناخۆم خۆ زۆری نییە! ئەویش تۆ بڵێ کەی؟! کاتژمێر یازدە و دوازدە و یەکی شەو!!! بە قەولی کامیل:"" ئەو سەگبابانە شەو لەماڵێ شێوەکەیان دەخۆن و دێینەدە رێ بۆوەی هەزمی بکەن شەش " لەفە" ش دەخۆن!"" لەفەش چ لەفەیەک؟ کوڕە گۆشتێکی سووری جیڕ ـ کە کەس نازانی گوشتی چ پاتاڵێکە ـ چەور چەور، قەپاڵی پێدا دەکەن دەڵێ قەپاڵ بە قوزی نەنەی سێحەبایان دادەکەن! )
ـ کاکە تۆ ناتوانی بچییە ژوورەوە! ـ بۆ؟ ـ تۆ ئاییلە ( خانەوادە ) ت لەگەڵ نییە! ( لەولاوە ئاگام لێ بوو دوو کچە عەرەبی قاحپەباب کە شەوانە بەڕەڵادەبن چوونە ژووری شاری یارییەکە! لە دەڵی خۆم دا گوتم: هەی لە قوزی نەنەتان بم بۆ یاسا و رێسای داتانناوە! ئەی ئەو دوو کچە عەرەبە چۆن چوونە ژوورێ؟ هەر دیسان لەدڵی خۆم دا گوتم: ئاخ بۆ بستێک قوز!!! خۆزگە منیش چنچکێکم قوز پێوەبوایە و بمتوانییایە بچمە ناوەوە!! لێرە هەرکەس غەریبە بێ و قزی پێوەبێ حیسابی عاییلەی بۆ دەکەن، ئاخر پێش ئەوەی لەوسەرەوە بێنەوە دەرێ خانەوادە دەخەنە قزییەوە! بە قولی برادەرێکی دەخۆن: های لە پزووی نەنەیان بم!!!)
ـ کوڕی باش چەرخت پێیە؟ ـ بەڵێ! ئادەی بمبەرێ با جگەرەیەکی پێ پێکەم! ـ فەرموو! ـ ئەوە کوو ئەم ریشەت هێشیتەوە، مامووستا؟ ( پێ کەنیم و دیسان لە دڵی خۆم دا گوتم: ئەرێ سەگبابی خوێڕی بەتۆ چی من ریشم هێشتۆتەوە! ئەوە بۆ بە دوو قسە خۆت کردە برای بابم و خەرێکە نسیحەتم دەکەی؟ های لەترێت بم باشە رۆلە!! ؟)
ـ ئەڵاین ساخڵە سەن، بیور بیور!! لا تەفەزەل، موو مووشکیلە!! کووجا باید بڕەویم؟ ئوونجا ئوون سەیارەیی قرمز را می بینی؟ میکونەد! ( سەگباب جاری وایە بەئاواتەوە م گوێم لە دەنگی کوردێک بێ کەچی بەس تورک و تورکمان و عەرەب و فارس و پلپینی و مەسیحی و ... دەڵًێی ئەو شارەیان داگیر کردووە! )
تۆشەرەفتان من نا هەرکەسێکی دیکە لەو شارە دا بژیەت هەر شێتیش نابێ؟
کوڕە لە هەمووی خۆشتر پاڕتی و پاڕتی بازی ( واستە و واستەکاری) گوڕی بابی منی گاوە! بۆ هەر شۆنێک دەچی و روو لە هەر شۆنێک دەکەی دەبێ پێشتر 50 نەفەر سفارشی تۆیان کردبێ دەنا هەر جوابی سڵاویشت نادەنەوە، ئەگەر بزانن کەسێکیش سفارشی کردوو هەر ئەوەندە نامێنی گونت ماچ بکەن! گرانی و لووت بەزی و ئەو شتانەی دیکەش کە بەرپێی دووپێ دەگرێ لەلایەکی دیکە با رابوەستێ.
شارەکەیان بەقەد گونم نابێ سێهەزار مزگەوتی لێیە! کەکاتی بانگ لێدان دێ ئەوشارە دەبێتە چەقەخانەیەکی گەورە و حەمامێکی ژنانەی بێ خاوەن!
سوراری تاکسی دەبی هەر موعینە بێرەو بەوێ دادەڕۆی هەر نانسییە، عەبدوول باسیتە، برایم تاتەلیسە، شەکیرایە... بەسەری کەرێ هەرئەوندەیە بەناو بەشارەکانی ئەم باشووری زبڵستانە دەڵێن شاری کورد، دەنا نیوە کورکیش تەواو نین!
ئەوەی ناوی راگەیاندن و میدیاشیانە بە دەستی رۆژهەڵاتی و باکووری و خۆرئاواییە و خۆیان دەڵێ لە کەر بەربوونەتەوە هەڕە لەبڕەی هیچ ناکەن
تۆشەرەف کێیە حەق بە سەدام وسێن نەدا کە ئاوا سەری هەموویانی پان دەکردەوە؟!!
وەڵاهی وەبیلاهی یەکی ساغیان تێدا هەڵنەکەوتووە و هەر بەحووکمی ئەو خوا سەگبابەی سەرەوە بەرێگادادەڕۆن و بەقەولی بابم هەر باشە تەرسیش ناکەن!! هەرچەند من پێم وایە رۆژ حەتاکوو ئێوارە تەرس دەکەن و قسەکردنەکەشیان بۆخۆی جۆرێک لەتەرس کردنە!!!
لەوانەیە ئەوانەی من کەمتا کورتێک دەناسن و دەزانن وازیەتی من چۆنە پێیان وابێ لەعەیبەتانە ئەو قسانە دەکەم و هیچ مەنتقێکی لەپشتەوە نەبێ! نا .. درووستە لە عەیبەتەوە ئەو قسانە دەکەم بەڵام بەشەرەفم نامەنتیقی ترین قسەشم بۆخۆی قسەیەکی مەنتقییە، دیارە ئەوکەسانەی یەک کاتژمێر لەم زبڵستانە ژیابن دەزانن دەڵێم چی!
سەگباب دەوڵەمەندی وای تێدایە نیوەی شاری هەولێری کڕیوە و دەیهەوێ نیوەکەی دیکەشی بکڕێ هێشتا پێی کەمە، ئەوە لە ماوەی ساڵێک و دوو ساڵیش دا ئاوای لێ هاتووە!
ئاخر بێسەرەو بەرەیی تا ئەو رادەیە؟
دەسەڵات دارەکان و کەسایەتییە سیاسییەکانیشیان خودا دولار پارەیان هەیە و کەچی لە تورکییە و ئێران و وڵاتانی عەربی و ئامریکایی و ئورووپایی و ... دا سەرمایەیان داچەقاندووە و لەو وڵاتانەدا کارخانە و مارخانەو شتی وایان داناوە و دەبێ منیش لێرە کون بەکون بەدوای حەنباڵی دا بگەرێم!!!
گوویەکم خوارد و خۆم خستە دینای بێگەردی منداڵانەوە و خەریکی کارکردن بووم لەو بوارەدا، بەڵام بۆ هەر بنکەیەکی بەناو پەروەردەیی و تاریک بیری منداڵان لەم زبڵستانەدا چووم، کۆمەڵًێک پیر و پاتاڵ و گێڕ و وێڕ و ئیفلجی جەستەیی و مێشکی تێدا کاریان دەکرد، کە بەشێکی هەرە زۆریان ناکورد بوون یانی تورکمان و عەرەب و شتی وا بوون، ئەوەی کوردیش بوو خۆدۆڕاوێکی بەتەواو مانا و گەمژەیەکی ئاو نەپاڵێۆ بوو!
کچەکانیان لە کچ نەبێ لە هەموو پیساییەک دەچن و کوڕەکانیان خۆم ئاسایی بیست و چوار ساحەتی ئەو خوا گەوادەی کیر و قوز و گوویان لەسەر زارە، دایک و خوشکی یەکتری بەتەغار دەگێن و کەسیش ناوێرێ جنێو بەبابیان بدا چوونکە بابیان پشتیانە و دایکیان بێگانەیە!
زۆر تووڕەم و تکاتان لێ دەکەم مەڵێن کاکە ئارام بە! چوونکە تازە فاتیحام خوێدراوە و دووتر بەگۆرٍم بوو و هەر بەجارێک مردووم لەم زبڵستانەدا.
کەر کەرێنێکە نەبێتەوە
هەموو رۆژێ کە ڵەماڵەوە دێمەدەرێ تا ئەو کاتەی دەگەرێمەوە بۆ کەلاوەکەم هەست دەکەم نەفەرێکم بەدواوەیە و دەیهەوێ 75 تیرییەکم لە پشتەوە لە مێشکی دا خاڵی بکا!!
بەقەولی برادەران
ئەرێ وڵڵا ئەوەش نەقڵێکی بچووکی ئەم زبڵستانە کاول بووە.