های له قنگیان بم!
له‌به‌رده‌م بینا زه‌به‌لاحه‌كه‌ی كۆڕی زانیاریی كوردستان، نوسراوه: كۆڕی زانیاری كوردستان.
هه‌ولێره
من: له سه‌ری كۆڵانه‌كه‌ی ئێمه‌وه تا سه‌ری كۆڵانه‌كه‌ی خوارێ، ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر، كاره‌كه‌ری فیلیپینییان هه‌یه.
شۆفیر تاكسی: براده‌رێكم هه‌یه سووندی خوارد و گێڕایه‌وه: جیرانێكمان كاره‌كه‌ره‌كه‌ی خۆیان ده‌گێ، من بۆ ئه‌وه‌م پێ ناخۆش نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌م پێ ناخۆش بوو كه گووتی: كوڕه‌كه‌شی به‌و كاره‌كه‌ره فێره! ئاخر مامۆستا كوو وا ده‌بیتن كوڕێك دایكی خۆی بگێتن؟!
من: بۆ هه‌ركه‌س بابی كه‌سێك بگێ، ئه‌و كه‌سه ده‌بێ به دایكی؟!
شۆفیر تاكسی: ئه‌دی كوو مامۆستا!؟
پیاوێك ده‌ناسم.. ژنێكی هه‌یه.. چێشتی پێ لێده‌نێ.. قاپی پێ ده‌شوا.. له‌هه‌مووی سه‌یرتر:
ده‌شیگێ!
تۆش ڕاتكردووه؟!
ئێوارێی ئه‌وڕۆیه، نازانم چ رۆژێكی حه‌وتوویه! مێشكم ئارامه، ده‌ڵێی بتاڵ به‌تاڵه!
وێده‌چێ قه‌ت هیچی تێدا نه‌بووبێ! ئێستا ته‌پڵی سه‌رم نایه‌شێ! له‌شم سووك و گیانم ویشك ویشكه! پێده‌چێ نه له ناوه‌وه، نه له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌م، قه‌ت شتێك به‌ناوی ته‌رایی تێپه‌ڕ نه‌بووبێ! په‌نجه‌كانیشم گه‌رمن، ده‌نووسم.. بۆیه گه‌رمتر داهاتوون.
به‌یانی له‌گه‌ڵ كه‌ریمه ره‌ش چووین بۆ تاناكۆڕا. ئاخر زستانه و ده‌بێ خۆمان پۆشته بكه‌ین! ئه‌وساڵ نه‌خۆشخانه ده‌بێ گومنان بگرێ چوونكه هێنده‌مان جلووبه‌رگی گه‌رم كڕیوه نه‌بێته‌وه!
راوه‌سته با درۆیه‌كی ئه‌ده‌بی بكه‌م: كه چووینه ناو كۆنه فرۆشه‌كان بۆنێك له ده‌ركه‌ی ده‌سپێكه‌وه كاسی كردین، ده‌ڵێن ئه‌و بۆنه كێچ و ئه‌سپێ ده‌كووژێ و زێدی عه‌فوونه‌ته‌كانه! نا.. له‌وانه‌یه وا نه‌بێ، پێده‌چێ بۆنی كه‌ڵه‌كه‌بووی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كانی ئه‌و جلانه بێ كه تێكه‌ڵ بوون! وێشده‌چێ كاتێك قوله‌ره‌شه‌كان جله‌كانیان فڕێداوه نه‌یانشۆردبێ و به پیسی فڕێیاندابێ! ئاخر گوایه قوله ره‌شه‌كان بۆنی پیووی كوڵاویان لێدێ! نازانم.. واده‌لێن! له چیرۆكێك دا خوێندمه‌وه، پێم وابێ چیرۆكی كابرا باڵته‌زه‌رده‌كه بوو!؟ نازانم.
كه له كۆنه فرۆشه‌كان دوور كه‌وتینه‌وه، جگه‌ره‌یه‌كم پێ كرد، وه‌بیرم هاته‌وه قه‌رار بوو واز بێنم!؟ لێی گه‌رێ ئه‌وه باسی به‌یانی بوو! ئێستا و به‌یانی شه‌ش گۆچانیان به‌ینه!؟ كێشام.
له‌سه‌رێ گوتم درۆ، مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو، ده‌مهه‌ویست كه‌شی چوونه ناو تاناكۆڕاكه جۆرێك باس بكه‌م و به‌وێنای بكێشم كه واهه‌ست بكه‌ی من چه‌نده وردبین و رۆمانسیم! یانی ده‌مهه‌ویست هه‌ستێكی ده‌سكردت له‌مه‌ڕ بینینی كه‌شی ته‌ناكۆڕاكه بۆ وێنا بكه‌م، ده‌مهه‌ویست له هه‌ستێك بنووسم كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌سته‌م بۆ ساز نه‌ببوو، له‌بیریشم نایه چ هه‌ستێكم هه‌بوو، ده‌مهه‌ویست هه‌ر ئێستا چاوم بنووقێنم و كه‌ش وهه‌وای ئه‌و كۆنه‌فرۆشانه بێنمه به‌رچاوم و جۆرێكت بۆ باس بكه‌م كه تۆ سه‌رت له وه‌سفه‌كانی من سووڕ بمێنێ و به‌خۆت بڵێی: جوانه! ئه‌وه هه‌ستێكی ته‌واو رۆمانسیانه‌یه! كه‌متر كه‌سێك له وه‌ها شۆن گه‌لێك ورد ده‌بێته‌وه!
هه‌ر بۆیه درۆ نه‌كرده‌كه‌م وه‌رده‌گرمه‌وه و ده‌ڵێم: به‌یانی له‌گه‌ڵ كه‌ریمه ره‌ش چووین بۆ تاناكۆڕا، له‌بیریشم نایه چ هه‌ستێكم هه‌بوو، ئه‌وساڵ نه‌خۆشخانه ده‌بێ گومنان بگرێ چوونكه هێنده‌مان جلووبه‌رگی گه‌رم كڕیوه نه‌بێته‌وه! له كۆنه فرۆشه‌كان دوور كه‌وتینه‌وه، جگه‌ره‌یه‌كم پێ كرد، وه‌بیرم هاته‌وه قه‌رار بوو واز بێنم!؟ كێشام.
ـ باشه ئه‌گه‌ر رۆژێك بێت و هیچ شتێك نه‌مێنێ بۆ باس لێ كردن.. چ قورێك وه‌سه‌ر خۆمان بكه‌ین؟
ـ چاو لێكه!
ـ نا.. نا.. تۆ جوابی من بده‌وه! له‌و قسانه گه‌ڕێ!
ـ خۆ پێم گوت.. به‌شه‌ره‌ف من زۆر به تووڕه‌ییه‌وه پێم گوت! خه‌ریك بوو زگ بدا! شێتم كرد شێت!
ـ تۆ گوێ بگره گوێ!
ـ به‌سه‌ری بابم خه‌تای من نه‌بوو! باشه.. باش.. با وای دابنێین و خه‌تای منیش بووبێ ئه‌ی بۆچی لیچی داشۆڕاندبوو ده‌تگوت خوله‌گه‌وادی ئایشێ عه‌جمه؟ ها؟!
ـ ماڵت به‌قوڕ نه‌گیرێ هه‌ی! ده به‌سیكه به‌س! ده‌مت داخه ده‌ی.. هه‌ی ده‌م سه‌گ!
ـ نا.. من وازی لێ ناهێنم! ئه‌وه تازه هیچ نه‌بووه! راوه‌سته! به‌خوێنی ئه‌و كاك حه‌مه نازداره‌م كه‌وا تێدا چوو! ئاوای ناخوا!
ـ كوڕه ده‌باشه هه‌ی گه‌واد! قورمساخ! بێشه‌ره‌ف! ده وازبێه! ئه‌وه بۆ لێمان بووی به‌گونی قۆڕه‌وه؟!
ـ باشه كاكه گیان! تۆ براگه‌وره‌ی.. تۆ حه‌قت به‌سه‌رمه‌وه‌یه.. ئه‌وه‌نده‌ش سپڵه نیم و چاكه‌تم له‌به‌ر چاوه! به‌ڵام..!
ـ دیسان گوتت به‌ڵام!؟ كوڕه ئه‌خه هه‌ر ئێستا نه‌تگوت: باش! ده واز بێنه و باشه‌كه‌ت با باش بێت.. تێی مه‌ڕی!
ـ به‌چاوان.. به‌چاوان..! كاكه تۆ ته‌نیا ئیزنم بده با دایكی كه‌سێكی دیكه بگێم ئیتر دڵم سوكنایی پێ دێ! لێم گه‌رێ به‌م رق هه‌ستانه‌دا شتێكم وه‌بیر هاته‌وه! كوڕه كاكه..! كاكه..! كوڕه ده‌ڵێم گه‌ڕێ جارێ با قوزی دایكی ئه‌و گانده‌ری گه‌وادبابی عه‌ره‌بگاوه بگێم!
ـ كێ؟ كێ..؟! كوره ئه‌وه بۆ خۆت كه‌ر كردووه؟! ئه‌رێ سه‌ری خۆت ئه‌و كه‌ره‌كه‌ره‌ت له چییه؟!
ـ كاكه..! كاكه..! ئه‌وڕۆژه ئه‌وژنه‌تیوه قوزدڕاوه‌ی گه‌ڕكه‌كه‌ی خوارێ هاتبووه ده‌رێ.. عاله‌مێكی له‌خۆی هاڵاندبوو.. ئه‌وه‌ی ده‌یگوت نه‌ی ده‌گوته‌وه.. ئه‌و قه‌ره‌جه قوزدڕاوه.. پڕ به‌گه‌روو ده‌یگوڕاند.. خه‌ریك بوو بنی داكه‌وێ.. هه‌رچه‌ند ئێستا حه‌وزه‌مانه بنیان داخستووه! باوه‌رت بێ بڕ به گه‌رووی هاواری ده‌كرد و ده‌یگوت خه‌ڵكی گه‌ره‌كی سه‌رێ هه‌موویان ئاژاوه‌چین و ده‌بێ وه‌ك چاوێكی نه‌خۆش له‌چاوی خۆمانیان كه‌ینه‌وه! ده‌یگوت ئه‌وانه تووشی گون ره‌شی خۆیان نه‌بوون! ده‌یگوت ئه‌وانه پیاوخۆرن! گه‌وادن! ده‌لێم گه‌رێ با قوزی ئه‌ودایكه‌ی بگێم .. چ بكه‌م قوزی خۆی به‌كه‌ڵكی گایین نایه!
ـ باشه بۆ؟ رۆڵه بۆ؟ پێم ناڵێی بۆچی ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد؟
ـ كاكه.. گه‌ره‌كی سه‌رێ ماڵه عه‌جه‌مێكی تێدایه..
ـ ده‌ی..
ـ ئه‌و ماڵه عه‌جه‌مه له‌وه‌تی هاتوونه‌ته ئه‌و گه‌ره‌كه..
ـ ده‌ی.. ده‌ی.. ئه‌وه‌ی ده‌زانم!
ـ ده‌ی چی ده‌زانی؟! ده نازانی ! ده‌نازانی و ناشهێڵی من گوویه‌كه‌م بخۆم! تۆ هه‌ر ده‌زانی دۆێنێ چ قه‌وماوه؟! ها؟!
ـ ناوه‌ڵا! بۆ چ قه‌وماوه!
ده‌ئه‌گه‌ر وایه لێم گه‌رێ با گوویه‌كه‌م بخۆم!
ـ باشه رۆڵه.. ده‌ی زووكه بازانم ده‌ڵێی چی؟
ـ ئه‌و ماڵه عه‌جه‌مه گه‌واده دووسێ كوڕی خوێڕی و كۆڵان گه‌ڕیان هه‌یه!
ـ ده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌زانم!
ـ ماوه‌یه‌كه مه‌زانه خه‌ڵكی گه‌ره‌ك هیچیان پێ نه‌گووتوون غه‌ڕه بوون و خه‌ریكن په‌لاماری خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك ده‌ده‌ن!
ـ چۆن؟
ـ چۆنی بۆچییه؟ له‌و رۆژانه‌دا به‌رده‌رگایان به كا مه‌حموودی كوێره‌دێ گرتبوو!
ـ بۆ رۆڵه؟ بۆ؟
ـ به كاك مه‌حموودیان گوتبوو ده‌بێ ئه‌و گه‌ڕه‌كه چۆڵ بكه‌ی ده‌نا ده‌رپێ ژنه‌كه‌ت پێ داده‌كه‌نین و دۆخینی خۆشت ده‌بڕین!
ـ ئای له‌و گه‌وادانه ! باشه بۆ؟
ـ بۆ ئه‌وی كاك مه‌حموود زۆری به‌دمه‌وه‌داون! ئه‌و بێ شه‌ره‌فه له‌وه‌تی ئه‌و گه‌وادانه هاتوونه‌ته ئه‌و گه‌ڕه‌كه هه‌ر گووكاریی ده‌یانكرد به نێو بژیوانی نه‌ی ده‌هێشت چی‌یان پێ بڵێن.
ـ ده‌ی باشه ئه‌و بۆ؟ زیاده له‌و عاله‌مه بۆ به‌ربینگیان به‌و گرتبوو؟
ـ ئاخر گوایه پێرێ په‌لاماری كچی خات ئاڵتوونی قوڕه‌به‌رازیان داوه و ئه‌ویش له‌سه‌ریان وه‌جواب نه‌هاتووه و پڕ جنێوی كردوون!
ـ هه‌ی ده‌سته‌كه‌ی خۆش بێ! گه‌وادی وا كوا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێ له‌سه‌ریان وه‌جواب بێی!؟
ـ حه‌ح.. چا كاكم! كوڕه كاكه ئه‌وه ده‌ڵێی چی؟ له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ست بده‌یه تێڵایه‌ك و بچی قوزی دایكی سێحه‌بیان بگێی ده‌لێی ده‌ستی كاك مه‌حموود خۆش بێ؟! وه‌ڵا ته‌واومان كرد!
ـ ده‌ی رۆڵه جا بۆ شه‌ڕی خه‌ڵكیشمان پێ نافرۆشی؟
ـ كوڕه كاكه خه‌ڵكی چی و شتی چی؟! ئه‌وه ئه‌وڕۆ په‌لاماری كچی خات ئاڵتوونیان دا، سبه‌ی په‌لاماری فه‌وزێی خوشیكیشمان ده‌ده‌ن و كه‌سیش نییه بڵێ كه‌رتان به‌چه‌ندی!
ـ وه‌ڵا فه‌وزێ سه‌هله.. هه‌ر ببیستم ناویشی بێنن.. كه‌وڵیان ده‌كه‌م و له‌سه‌ر كه‌وڵه‌كه‌یان قوزی دایه‌ی سێحه‌بیشیان ده‌گێم!
ـ په‌ح كه چه‌نده ئازای! كاكه به‌خێرێیه‌وه! كوڕه ئه‌وه وردوو درشتی ئه‌و گه‌ڕه‌كه نه‌ماوه په‌لاماری نه‌ده‌ن و سووكایه‌تییان پێ نه‌كه‌ن! دوێنێ به‌یانی له‌سه‌ر رێگای مه‌دره‌سه پێشیان به كچۆڵه‌كه‌ی كاك وسێنی میراوێ گرتووه و به‌زۆری گرتوویانه وخۆیان پێوه‌ناوه! خودا‌و راستان به‌هێ ملباریكی قاله‌سووری چاوی پێوه‌ده‌بێ و ده‌یكاته هه‌را!
ـ ده‌ی..!!!
ده‌ی سڵامه‌تی.. خه‌ڵكیش.. له‌به‌ر ئه‌و ده‌سته‌یان ده‌مرم.. هاتبوونه ده‌رێ و تا توانیبوویان تێ‌یان هه‌ڵدابوون و شه‌ڕوالیان له‌به‌ر داكه‌ندبوون و تابه‌ر ده‌ركی ماڵه خۆیان به قوونی رووتی وه‌به‌ر شه‌پانیان دابوون، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بیانگێن، باییزی مام سڵه‌مان گوتبووی ئه‌گه‌ر لێم گه‌ڕێن هه‌ر له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك ده‌یانگێم! كوڕ هه‌ر نیوه مردوویان كردبوون.. نیوه مردوو..!!!
ـ ده‌ی..!!!
ـ ده‌ی ئێستاش ئه‌و قوزدڕاوه عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م گاوه هاتووه و له‌سه‌ریان وه‌جواب دێ! نازانم گاویانه چی؟ وا ئاوا له‌سه‌ریان وه‌جواب دێ!
ـ خۆ ئه‌و دێڵه حیزه بابیان به نووكه شه‌قی عه‌جه‌مان تێدا برد! یانی ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و قورمساغانه وه‌جواب دێ؟!
ـ ئه‌ی چۆن! ئه‌ی پێت وایه من له‌خۆڕا هار بووم!؟
ـ كوڕه هه‌ر ئیستا ده‌چم! ده‌چم له‌ماڵه‌وه‌یان دێنمه‌ده‌رێ و له‌به‌ر چاوی چاك وخراپ ده‌رپێیان پێ داده‌كه‌نم! دایك و خوشكیان ده‌گێم و ده‌شیانتۆپێنم و ناشیان نێژم!
ـ كوڕه كاكه راوه‌سته! راوه‌سته! كوڕه نه‌كه‌ی! وه‌ره مه‌ردی خودابه! ئێستا جاش و پاسداری ئه‌و شاره‌یان ده‌ماڵێ دایه! نه‌كه‌ی بۆخاتری خودا!!!
ئه‌رێ ساعه‌ت چه‌نده؟
ئه‌رێ ئه‌وڕۆ چه‌ند شه‌ممه‌یه؟
ئه‌رێ ئه‌وڕۆ چه‌ندی مانگه؟ به هه‌تاوی!
ئه‌رێ ئه‌م مانگه چه‌ندی زایینییه؟
ئه‌رێ ناوی ئه‌م مانگه به فارسی نا، به عه‌ره‌بیش نا، به ئینگلیزیش نا، به كوردی چییه؟
ئه‌رێ تۆش وه‌ك من رقت له رۆژانی هه‌ینییه؟
ئه‌رێ تۆش ئێوارانی پێنج شه‌ممه دڵت ده‌گیرێ و حه‌ز ده‌كه‌ی بچییه ده‌رێ؟
ئه‌رێ تۆش رقت له به‌یانییانی شه‌ممه‌یه؟
ئه‌رێ تۆ چ چێشتێكت پێ خۆشه؟
ئه‌رێ تۆ رقت له چییه؟
ئه‌رێ تۆ رقت له چ خواردنێكه؟
ئه‌رێ تۆش شه‌وانه درێنگ خه‌وت لێ ده‌كه‌وێ؟ مه‌به‌ستم كاتێكه كه ده‌چییه ناو جێ خه‌وه‌كه‌ته‌وه!
ئه‌رێ تۆ چ وه‌رزێكت پێ خۆشه؟
ئه‌رێ باشه بۆ زۆركه‌س ده‌ڵێ وه‌رزی پاییزم پێ خۆشه؟
ئه‌رێ تۆ پرچی درێژت پێ جوانه یان هی كورت؟
ئه‌رێ پرچ چه‌وری بكه‌ی جوانه یان هه‌ر وه‌ك خۆی بێ؟
ئه‌رێ پرچی درێژ پیاو ژنی بۆ هه‌یه؟
ئه‌رێ چه‌ند خوشكت هه‌یه؟
ئه‌رێ پیاو سمێڵی هه‌بێ زیاتر وه‌ك پیاو ناچێ؟
ئه‌رێ خۆشكت هه‌یه شووی نه‌كردبێ؟
ئه‌رێ ئه‌ی برا چی؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ژنی هێنابێ!
ئه‌رێ تۆ برا گه‌وره‌ی یان نێونجی یان دوایین منداڵی ماڵه‌وه‌ی؟
ئه‌رێ بابت چكاره‌یه؟
ئه‌رێ توش وه‌ك من دایكت زۆر خۆش ده‌وێ؟
ئه‌رێ بۆ وایه هه‌میشه خاڵ له مام خۆشه‌ویستتره؟
ئه‌رێ بابه‌گه‌وره‌ت ماوه؟
ئه‌رێ ئه‌ی نه‌نكت؟
ئه‌رێ وازی ماڵێتان چۆنه؟
ئه‌رێ تۆش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ی كه پیاوی فه‌قیر هه‌ر بۆ گایین باشه؟
ئه‌رێ رۆژانه چه‌نده‌ت ده‌رامه‌د هه‌یه؟
ئه‌رێ تۆ قه‌ت كاتی به‌تاڵت هه‌یه؟
ئه‌رێ تۆ كاته به‌تاڵه‌كانت چۆن پڕ ده‌كه‌یه‌وه؟
ئه‌رێ تۆ شێعر خوێندنه‌وه‌ت پێ چۆنه؟
ئه‌رێ زیاتر حه‌زت له چ جۆر فیلمێكه؟
ئه‌رێ له ئه‌كتره به‌ناوبانگه‌كانی هۆلیوود و بالیوود كێ ده‌ناسی؟
ئه‌رێ تۆش وه‌ك من حه‌زت له ئانجێلینا جوولییه؟
ئه‌رێ تۆش وه‌ك من فیلیمی هێندیت پێ قۆڕه و به‌ڵام هه‌میشه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ی چاوی لێ بكه‌ی؟
ئه‌رێ تۆ چ هونه‌رێكت هه‌یه؟
ئه‌رێ ئه‌و كه‌سه‌ی هیچ هونه‌رێكی نییه چییه‌تی؟
ئه‌رێ تۆ ده‌نگی چ گۆرانی بێژێكت پێ خۆشه؟
ئه‌رێ تۆ فه‌رق به گورانی بێژی كورد و غه‌یه‌ره كورد ده‌كه‌ی؟
ئه‌رێ تۆ ئیمه‌یلت هه‌یه؟
ئه‌رێ تۆش وه‌ك مه‌ن ئیملات خراپه؟
ئه‌رێ جیا له زمانی كوردی زمانێكی دیكه‌ش ده‌زانی؟
ئه‌رێ راسته ده‌ڵێن هه‌ركه‌س عه‌ره‌بی و ئینگلیزی نه‌زانێ بێ سه‌واده؟
ئه‌رێ شتێكی سه‌یر تر ساڵان ده‌یانگوت هه‌ركه‌س كومپیووتێڕ نه‌زانێ بێ سه‌واده، كه‌چی ئێستا ده‌ڵێن هه‌ركه‌س له ئینترنێت نه‌زانێ بێ سه‌واده، باشه بۆ ئینترنێتیش لێ زانینی ده‌وێ؟
ئه‌رێ ژماره ته‌له‌فوونه‌كه‌ت چه‌نده؟
ئه‌رێ تۆ ئێس ئێم ئێسی خۆشت بۆ دێ؟
ئه‌رێ هه‌نده‌كه‌ی تۆ جۆره‌كه‌ی چییه؟
ئه‌رێ به‌راستی تۆ چه‌ند ساڵته؟
ئه‌رێ تۆ زیاتر چ ره‌نگێكت پێ جوانه؟
ئه‌رێ باشه ماڵت نه‌شێوێ ده‌زانم هه‌موو ره‌نگه‌كان جوانیی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام من ده‌ڵێم جوانترین ره‌نگ له‌لای كامیانه؟
ئه‌رێ تۆش چوونه‌به‌ر بارانت پێ خۆشه؟
ئه‌رێ تۆ چ جۆره جلوو به‌رگێكت پێ جوانه؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ساده بێ یان له‌گه‌ڵ مۆدی؟
ئه‌رێ تۆ كه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی پێك بێنی؟
ئه‌رێ به‌شه‌ری كز جوانتره یان هی قه‌ڵه‌و؟
ئه‌رێ تۆش وه‌ك من باوه‌رت به‌وه‌یه كه ده‌بێ تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ده‌توانی له 30 ساڵی به‌ولاوه ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنی؟ دیاره ئه‌گه‌ر هاتییه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه مه‌جبووری!
ئه‌رێ تۆ چ كچێكت پێ جوانه؟
ئه‌رێ باڵای كورت یان باڵای به‌رز له پیاو و ژن دا چه‌نده به‌لای تۆوه گرینگی‌یان هه‌یه؟
ئه‌رێ مرۆڤی ره‌ش ئه‌سمه‌رت پێ جوانه یان سپی كه‌ڵه؟
ئه‌رێ تۆ پێت وایه بۆچی كچان كه‌متر جگه‌ره ده‌كێشن؟
ئه‌رێ تۆ رۆژی چه‌ند پاكه‌ت جگه‌ره ده‌كێشی؟
ئه‌رێ تۆ چۆن فێری جگه‌ره كێشان بووی؟
ئه‌رێ ئه‌گه ژنت هێنا و زانیت ژنه‌كه‌ت خه‌یانه‌تت پێ ده‌كا چ هه‌ڵوێستێكت ده‌بێ؟
ئه‌رێ بۆ كچان تا شوو نه‌كه‌ن ده‌مووچاویان هه‌ڵناگرن؟
ئه‌رێ ئه‌گه‌ر تۆ خه‌یانه‌تت به ژنه‌كه‌ت كرد و ژنه‌كه‌ت پێی زانیی چ ده‌كه‌ی؟
ئه‌رێ تۆش وه‌ك من دین و ئیمانت منداڵه؟
ئه‌رێ تۆ زیاتر چ جۆره كتێبێك ده‌خوێنییه‌وه؟
باشه تۆش وه‌ك من تاقه‌تی رۆژنامه خوێندنه‌وه‌ت نییه؟ دیاره من نه‌ك له‌به‌ر بێ تاقه‌تی به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێم شتێكی قۆڕه نایانخوێنمه‌وه!
ئه‌رێ تۆ سه‌ری خۆت تا ئێستا سێكسیت كردووه؟
ئه‌رێ باشه بۆ چی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشق ده‌بن یه‌كم عه‌شقیان سه‌رناگرێ؟
ئه‌رێ به‌ڕای تۆ خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌شق چ جیاوازییه‌كیان هه‌یه؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌شقه‌ت پێ گه‌وره تره یان خۆشه‌ویستی؟
ئه‌رێ تۆ قه‌ت عاشق بووی؟
ئه‌رێ تا ئێستا دۆستت هه‌بووه؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه تابه‌م ته‌مه‌نه‌ت چه‌ند دۆستت گرتووه؟
ئه‌رێ تۆ له تاریكی ده‌ترسی؟
ئه‌رێ باشه تۆ چۆن ده‌روانییه ئایین؟
ئه‌رێ تۆ باوه‌رت به خوا هه‌یه؟
ئه‌رێ تۆ سه‌فه‌رت پێ خۆشه؟
ئه‌رێ قه‌ت ئاره‌زووت كردووه بچی بۆ خاریج؟
ئه‌رێ تۆ ده‌زانی ماشێن لێخوڕی؟
ئه‌رێ ئه‌ی دووچه‌رخه و ماتۆڕ چی؟
ئه‌رێ تۆ مه‌له ده‌زانی؟
ئه‌رێ تۆ قه‌ت ته‌قه‌ت به ده‌مانچه و تفه‌نگ و شتی وا كردووه؟
ئه‌رێ یه‌كه‌م جار كه مردووت بینی چ حاڵه‌تێكت بۆ پێش هات؟
ئه‌رێ چاره نووسمان لێره چی لێدێ؟
ئه‌رێ ده‌زانی پرسیار شتێكی قۆڕه؟
ـ مه‌گه‌ر به‌تۆم نه‌گوت له هه‌ردووك دیوی لاپه‌ڕه‌كه مه‌نووسه؟!
باشه ئه‌وه چ مه‌ڕامێكه؟! ئه‌وێ رۆژێ له 8ی به‌یانییه‌وه..
ـ وه‌ره‌خوارێ له‌وسه‌ره، ده‌كه‌وی لاقێك جێیه‌كت ده‌شكێ!
ئاڵای مه‌باره‌كی به ده‌ستی خۆی هه‌ڵكرد بوو و ..
ـ راست ده‌فه‌رمووی، ئێوه زه‌حمه‌تێكی بێحه‌د و حیسابتان كێشاوه!
ده‌ستی كرد به نوتق كردن، به‌راستی نوتقێكی زۆر به‌تین و باشی پێشكه‌ش فه‌رموو..
ـ باشه جارێ له‌وقسانه گه‌رێ، گوێت له‌و ناڵه ناڵه نییه؟! با ئه‌وان رزگاركه‌ین .. بۆدوایه .. بۆدوایه!
هه‌ر له‌وێ به كۆی ده‌نگه‌كان په‌سه‌ندكرا كه ئاغایانی فرووهه‌ر و كه‌ریمی خه‌ڵكی بێسه‌واد كۆكه‌نه‌وه تا شه‌وانه له قوتابخانه‌كه‌ی خوار ماڵی ئێمه كوردی فێر بن..
ـ زۆر باشه.. هه‌سته با برۆین.. ئومێد ده‌كه‌ین یارمه‌تیمان بكه‌ن!
بڕیار وابوو هه‌ركه‌س كوڕ و كچی هه‌بێ كه ته‌مه‌نی بۆ خوێندن بشێ، ده‌بێ بینێرێته قوتابخانه، هه‌ڵبه‌ت هه‌ركه‌س له‌و ئه‌مره ده‌ربچووبایه به‌توندترین شێوه سه‌ركۆنه ده‌كرا!
ـ ئه‌گه‌ر خوا مه‌یلی لێ بێ رێ‌یان نیشانده‌دا.. هه‌سته بابرۆین دوژمن زۆری هێناوه!!!
نوسینی: ن.ف
واژۆ راگیراوه
تێبینی: له‌سه‌رده‌می كۆمار، كاتێك نووسه‌رێك حه‌زی نه‌كردبا ناوه‌كه‌ی له‌ژێر بابه‌ته‌كه‌ی بڵاوبێته‌وه، له داوێنی بابه‌ته‌كه‌ی ده‌ی نووسی: امضا راگیرێ (واژۆ راگیرێ)
ـ من ئه‌وانه‌م پێ مه‌تڵه‌ب نییه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه مه‌ودایه‌كی ئه‌وتۆمان نه‌بڕیوه.
باشه تۆ پێت وا نییه سه‌ركزی و سه‌ربڵندی ته‌نیا جگه‌ره‌كێشانێكیان مه‌ودا هه‌یه و ئه‌م هه‌ودایه‌ش به هه‌نسكی خۆره‌تاوه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه؟!
ـ ها؟!
من ده‌زانم ئاكامی ئه‌م سێڵاوه ته‌نیاو ته‌نیا خنكان و نوقم بوونی سه‌ربه‌ستییه‌و هیچی تر.
ـ به‌ربه‌ره‌كانێ بۆكێ؟ بۆچی؟ له‌به‌ر...؟
به‌سیه ئیتر هیوا، منیش بڕستم لێ بڕاوه، وه‌ڕامی خۆم پێ نادرێته‌وه، له‌وه‌ڕامی پرسیاری نوێنه‌رانی گه‌مژه‌ی خوا، له‌سه‌ر زه‌وی بگه‌رێم؟!
ـ سه‌رۆكه قسه‌تڕنه‌كان و كاربه‌ده‌سته حه‌په حۆله‌كانیان چاوه‌دێری له من و له تۆده‌كه‌ن؟!
ها؟!
ـ ده‌لێم گه‌ڕێ...
خوا سه‌ری خۆت وازم لێ بێنه! ئه‌م گووه لك و پۆپی هه‌موو به‌رزاییه‌كانیشی گرتۆته‌وه.
ـ هه‌راو هوریا و شریخه‌ی چه‌پڵه‌رێزانی حۆله‌كان، هه‌زار جار پتریان رشاندوومه‌ته‌وه!
قه‌دری ئه‌وكاتم نه‌زانی، خۆزگه ئه‌وكات كه ده‌تویست دسرێژم لێ بكه‌ی له‌به‌رت نه‌پاڕابایه‌مه‌وه! ئه‌وسا ئیتر هیچ شتێك.. هیچ..
هیچ شتێك نه‌ده‌بوو پاساوی بۆ بهێنمه‌وه...
سێ به‌سه‌رهات
1 ـ له ده‌رێ ده‌هاتمه‌وه، له‌سه‌ر رێگای هاتنه‌وه‌م، دوو منداڵم بینی جگه‌ره‌یان ده‌كێشا، مژی وایان لێده‌دا ده‌تگوت روحی بنیاده‌م ده‌كێشن.
كوتم: ئه‌وه خه‌ریكی چین؟ وه‌ڵڵا ئاوا برواته پێشێ و بگه‌ن به ته‌مه‌نی من به ته‌واوی په‌كتان ده‌كه‌وێ.
یه‌كیان كوتی: لێمان گه‌ڕێ خاره.. خه‌فه‌تمان زۆره!!!
كوتم: خه‌فه‌ت؟!
گوتیان ئه‌دی كوو! ئه‌مساڵ سێهه‌م ساڵه " ساقیت " ده‌بین. ئه‌ی ئه‌وه خه‌فه‌ت نییه چییه؟
دانه‌یه‌كم به‌لا ملمدا كێشا و كوتم: ئه‌شهه‌دوو بیلڵاهی مافی خۆتانه، ئه‌گه‌ر وایه به قوربانانه بكێشن بكێشن! وه‌ڵڵاهی چاك چاك ده‌كه‌ن! هه‌ی رووی بابوو سپی بێ! به‌راستی جا خه‌فه‌ت له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه؟!!! ناوه‌ڵڵا!!!
تێبینی: لێره به كه‌سێك كه له قوتابخانه"ره‌ت" ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێن: ساقیت بووه.
2 ـ ئه‌ورۆژه له بازار ده‌هاتمه‌وه، سورای تاكسی ببووم، تاسكی ده‌ربه‌ست لێره مه‌سیری به 2500 تمه‌نی ئێرانه. ئه‌و رۆژه سواری تا‌كسیی مه‌سیر به مه‌سیر بووم، تا‌كسیی مه‌سیر به مه‌سیریش به 500 تمه‌نی بۆكانه، پێنج كه‌س بووین، ئه‌وه‌نده پێكه‌نیبووم نه‌بێته‌وه، به‌شه‌ره‌فی مامه‌ند، هه‌ریه‌كه‌و له هه‌وایه‌ك لێیان ده‌دا، كه‌ركه‌رێنێك بوو نه‌بێته‌وه، ئاغای به‌ماڵم، خۆ شكوور لێره رێگا‌و بانی ساغی لێ نییه! نێو زگی هه‌موو شه‌قام و كۆڵانێكیان هه‌ڵدڕیوه. گه‌یشتینه شه‌قامێكی له چه‌شنی ده‌ۆڵمه هه‌ڵوه‌شاوه‌كه‌ی پوورم، داشقه‌یه‌ك به‌ره‌وروومان ده‌هات، رێگاكه زۆر ته‌نگ بوو، به حه‌قیش بایه به حه‌قی قورحان نۆره‌ی كابرای داشقه‌چی بوو، به‌ڵام كاكه.. كاكی نارنده وه‌ك كه‌ری دێزه لاقی له سه‌ر تورمز چه‌قاندبوو به هیچ كلووجێك رێگای نه‌ده‌دایه بڕوات، كابرای داشقه‌چی پێوابوو ئه‌و تاوانباره، سه‌ری داخستبوو له ئه‌لف نه‌ده‌هاته بێ، شۆفیر تاكسیش هه‌ر زوو زوو سیگناڵی بۆ لێده‌دا و ده‌یگووت: ئه‌رێ ئه‌وه بۆ لاناچی ماڵتم به قوڕ نه‌گرت؟! ئه‌وه كوێری؟! نابینی ئێمه پێنج كه‌سین؟! ئه‌شا ئه‌شا جا تۆخوا قه‌ت ئه‌وه قسه‌یه؟!
تێبینی: ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌ڵێ:" ئه‌شا ئه‌شا تۆ خوا قه‌ت ئه‌وه قسه‌یه"، زۆر قسه‌یه، جوان سه‌رنجی بده‌یه مازووی لامه‌سه‌ب!
۳- ئه‌گه‌روایه.. بۆ وایه؟
مامه‌ند گیان حه‌وسه‌له‌ی "شان" لێدانم نییه، ته‌نیا له به‌ر بێ تاقه‌تی برێكت بۆ ده‌فڵتێنم.
ئه‌ورۆژه چووبووین بۆ ته‌وێڵه و بیاره، خۆش بوو، دیاره زیاتر شاخ و داخه‌كه‌ی خۆش بوو، چونكه زۆربه‌ی كاته‌كانمان له ناو ترۆمبێل دا تێپڕ بوو، به قه‌د جاشكێكی تازه‌بارگر ماندوو بووم.
كوره خۆشه‌كه‌ی له‌وه‌دابوو یه‌ك دوو كچمان له‌گه‌ڵ بوو، له گه‌ڕانه‌وه تڕێكم بۆ یه‌كیان دا، باوه‌ركه له‌وێ خه‌ریك بوو ببوورێته‌وه، ساعه‌تێك پێكه‌نیووه و ئاوی له چاوی هاتووه و قسه‌ی بۆ نه‌هاتووه. كچه‌كه سنه‌یی بوو، سنه‌یی به پێكه‌نین ئێژن: كه‌نین، گوتم: فڵانی دانه‌یه‌ك بكه‌نم؟
گوتی: تۆ له به‌یانییه‌وه ئه‌كه‌نی ئێستاش بكه‌نه!
ژماره‌ی پێچه‌وانم بۆ لێ نه‌دا و نه‌مكرده نامه‌ردی و بێ سێ و دوو " تڕ" ێكی چاكم بۆ كه‌ند، حه‌په‌سابوو نه‌ی ده‌زانی چ بكا، زیاتر له 60 چركه هه‌روا تێدا مابوو چ حاڵه‌تێك له خۆی نیشان بدا. له پڕ ده‌ستی به‌به‌ر چاوی گرت و هه‌ڵات له دوور دوور له‌سه‌ر گاشه به‌ردێك دانیشت، پشتی له من بوو، بۆخۆم خه‌ریك بوو ده‌ته‌قیم ئه‌وه‌نده پێكه‌نی بووم، له خواره‌رێ دانیشت بوو شانه‌كانی ده‌جووڵانه‌وه و ده‌ستی به ده‌موو چاوی گرتبوو هه‌موو وایان زانی خه‌ریكه ده‌گری، كه لێی چوونه پێشێ دیتیان نا بابه ئه‌وه‌نده پێكه‌نیووه شین و ره‌ش بۆته‌وه.
یادی به‌خێر، خۆزگه ئه‌م وێبلاگانه جێگای په‌یامی ده‌نگیشیان هه‌بوایه، ئێستا ترێكی زۆر مه‌شتم پێیه، هیچ نییه به نووسین پێشكه‌شتی ده‌كه‌م مامه‌ند گیان، به‌ڵام حه‌تمه‌ن ده‌نگه‌كه‌ی له زه‌ینی خۆت دا به جوانی وێنا بكه : تڕڕڕڕڕڕڕڕڕ...
تێبینی: ئه‌م به‌سه‌رهاتم پێشتر له به‌شی ڕا و بۆچوونه‌كانی مامه‌ند كه ناوی وێبلاگه‌كه‌ی " هه‌سته به‌شان" ه بڵاو كردبۆوه. ببوورن!