هاتمهوه
بۆسۆی لێ دههات
سوكناییم دهنێ به فڵتهی خۆتان
ماڵاوایی
حەزم نەدەکرد ماڵاواییتان لێ بکەم، بەڵام بەداخەوە دیکەم.
ماڵاوا
خۆشەویتانی کونە کورد! من دەرۆم، بەڵام گەڕانەوەم...
یا زوو.. یا درێنگ .. یا هیچ کات .. ە دەبێ!
بیرتان دەکەم، لە بیرتان ناکەم...
ـ دایە ئەوە کێ بوو؟
ـ جندۆکە رۆڵە!
(( 20 خولەک دڵەراوکێی بەر لە دەسپێک + 2 کاتژمێر 4 دەست + 4 قل جگەرە + پەشیمانییەکی ئاوێتە لەگەڵ دڵەراوکێی بەر لە دەربازبوون ))
ـ دایە رۆی؟
ـ ئەرێ، سەرت دەقوڕنێ!
سەرۆکی بەشی شێوەکاریی گۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی باشووری
کوردستانی گەورە،
عەرەبە!
لە قوزی دایکی بم.
پهیكی یهكهم:
ههژار: به خۆشیی كفن، چوونكه گیرفانی نییه!
دوایین پهیك:

جار جارە هەست دەکە هێشتا ماوم!
خۆشە، وا دەڵێن، دەلێین ژیان خۆشە!
هێشتا لە گوو کردن نەکەوتووم، گوو
خۆشە، دیارە کردنەکەی لەگەل سیگار،
دیارە کێشانەکەی، چاوەروانیش هەروەتر،
دەژیم هێشتا هەر دەژیم لێرە ولەوێ، دەکەم:
میز، گان، شەر، تەرس و گوو، دیارە تێکەڵ،
ژیان جوانە: ئەوە کەرە پیاوێک دیگوت، کەر
بەڵام ئاقل: ئەستەمە شتی وای بۆ هەڵکەوێ و
نەیگێ!
دەژیم...
جارجارە دەچم بۆ پارک
چاو لە گەڵ وباشماغی خەڵک دەکەم
خەڵکیش پێیان خۆشە
خەڵک
ژنە
کچە
ئەوشتانەیە
دەژیم...
درۆ دەکەم
درۆی وا کە وەک گا دەبۆرێنێ
کێ بەکێ یە؟!
هێشتا قوونم نەداوە
بەمنداڵی ویستم بیدەم
خاڵم بەسەرمان داهات و فریا نەکەوتم
قەرارە بیدەم
دیارە ئەگەر گەیشتمە دەرێ!
دەرەوە
دەژیم...
جارجارە بە سوال وسەدەقە
دەخۆمەوە
بیرە
ویسکی
لەو جۆرە شتانە
دەژیم...
هێشتا هەر دەژیم
جارجارە دەسپەر دەکەم
زیاتر بە خات خەجیجەوە
خات خەجیجی
جیرانمان
بەمنداڵی هەمیشە پێی دەگوتم:
ناسر گیان وەرە بەقوربانی ئەو گونەت بم بچۆ
دووسێ دەسکم کەوەر بۆ بێنە
دەژیم...
زۆر جار دەتڕم
لەلای باوکیشم تڕم کەندووە
بابیشم زۆری تڕکەندن پێ سەیربوو
ئەویش تڕکەن بوو
وەک
خۆم
دەژیم...
شاییەک
پەناباتێک، قرانێک، فلسێک، تمەنێک: چییە؟!
لە گیرفانم دانییە
دیارە ئێستا شۆرتم لەبەردایە
بەڵام
لە پارکیش هەر ئەوە وەزعمە!
دەژیم...
جارجارە شەقلی پەقلییەک دەکێشمەوە
بۆخۆم پێی دەڵێم تەراحی
نازانم بۆ
زیاتر حەز دەکەم دەموفلچی بەشەر بکێشمەوە
بەشەر
پێدەکەنم.. ئائا
ئەیچۆن هەر ئێستا پێدەکەنم!
دەژیم...
کراسم هەیە، پاتۆلم هەیە.. نانا.. پاتۆڵم نییە
ئەوە هەولێرییەکانن بە شارواڵ دەڵێن
پاتۆڵ
جووتێکیشم کەوشی ئادیداس شاردۆتەوە
ئەگەر چووم بۆ وەرزش وەدەریان دەخەم
وەرزش!
دەژیم...
سیگار دەکێشم
ئاو دەخۆم
دەخەوم
ب
.
.
.
دەژیم...
پێدەکەنم، دیارە هەمیشە
بەڵام گوێفیچێکی رفیقم هەیە هەمووجارێ لە زەوقم دەداو دەڵێ:
ئەشا.. ئەشا..
پێکەنینەکەی ئێژی شیوەن ورچە!!!
پێدەکەنم
بەڵام
قۆر
دەژیم...
بۆیە نەمردووم:
چوونکە دەژیم!
دەژیم...