
بەشی دووهەم و کوتایی
بە پشیلەی کەس مەڵێن : پش پش ...
بە سەگی کەس مەڵێن : کوت کوت ...
با بەدواتاندا نەیەن..!
بەشی یەکەم
بوونەوەری تەواو لە شێتێکی پاک و خاوێن دەچێ و هەنگاوێک لە پێش خەڵکی ئاساییە.
زۆبەی بوونەوەرە مرۆیییەکان، نازانن کە شێتی بەشێکە لە ئەرکەکانی رۆژانەیان، هەر بۆیە گوێی خۆیانی لێ دەخەوێنن.
تایبەتمەندییەکان و ئەرکەکانی شێتێکی پاک وخاوێن، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1 ـ شێتی باش بیرکردنەوکانی " مەڕی " یە، یانی جۆری بیر کردنەوەکەی دەبێ وەک ماستی مەڕی بێتەوە. نابێ لەسەرەخۆیی و ئارامیی مەڕ بە فشە بگرێ. شێتی پاک وخاوێن هەوڵ دەدا بۆ ئەوەی لە دەوروبەرەکەی ئازار نەبینێ و خۆی لە "بزن" ێتی دەپارێزێ.
2 ـ شێتی چاک، کاتێک شتێکی" نەباش" بە مێشکی دەگا، چڕنووک لە خۆی ناگرێ، یانی خۆی ئازار نادا و دەزانێ : چ بی هەوێ، چ نەی هەوێ، ئەو شتەی بە زەین گەیشتووە، هەر بۆیە نە خۆی تێک دەدا، نە بیری کەرانەش دەکاتەوە.
شێتی پاک و خاوێن لە ئێستادا دەژی و تەوای هۆش وگۆشی لەلای ئەو کارەیە کە لە "ئێستا" دا دیکا.
شێتی کەر زۆبەی کاتەکان لە رابردوو تووڕەیە و لە داهاتووش سڵ دەکا.
4 ـ شێتێکی پاک و خاوێن هەمیشە هەست بە ئارامی، بە بەزەیی بوون، روو خۆشی، ئەمەک داری دەکا و کونجکۆڵێکی بێ ئازارە. شێتی کەریش هەمیشە تووڕەیە و هیچ کات حەجمینی نییە.
5 ـ ژیان رام دەکرێ، کەرە ئەو کەسەی وادەزانێ ژیان لە دەست خۆی دانییە.
6 ـ بوونەوەری کەر پێی وایە کە کێشەکانی چارەسەر ناکرێن! کێشەکان وێدەچێ چارەسەر ببن بەڵام دەبێ دڵکەرانە و لێبڕاوانە هیواداریی خۆت بپارێزی.
7 ـ بوێری و باوەر بەخۆ بوون باشن، دەبێ هەبن، چونکە ئەگەر ئەم تورەهاتە نەبن، دڵەراوکێ و بێ هیوایی قوونی پیاو دەدڕێنن.
8 ـ شێتی پاک وخاوێن زۆری کەیف بە خۆی دێ، دەزانێ تا چ رادەیەک کەرێتیی خۆێ بنوێنی و چ کاتێکیش واز لە کەرێتی بێنێ.
9 ـ بوونەوەرە ماکەر و نێرەکەرە باشەکان، رێ نادەن کەرێتی گەلێکی وەک: ترس، تووڕەیی، ئەشق، ئێرەیی، هەست بە تاوانباری کردن و دوڕدونگی تخوونیان کەوێ، ئەمە چییە ئەم قۆریاتانە خۆیان پێوە ماندوو بکەین؟!!
10 ـ شێتی پاک وخاوێن دەتوانێ و دەزانێ چۆناوچۆن لەگەڵ کەرەگەلی دەورووبەری خۆی هەڵسووکەوت بکا، دیارە فیکەی کەرەکەی خۆشی دەناسێتەوە!
11 ـ شێتی پاک وخاوێن دەتوانێ پێبکەنێ، دیارە گرنگە ئەمەیە کە هەم دەتوانێ بەتەنێ و هەم دەتوانێ لەگەڵ خەڵکیش پێبکەنێ.
12 ـ ئەم جۆرە شێتەی کە ئێمە بانگەشەی بۆ دەکەین، کاری بەوەنەداوە تۆ چکارەی، جوولەکەی موولەکەی، هەرچێکی و هەر باوەرێکت هەیە کەیفی خۆتە، ئەویش پێی وایە کە مافی خۆتە، هەر بۆیە زۆربەی کاتەکان رێز و حورمەت بۆ دەورووبەرەکانی خۆی دادەنێ.
13 ـ شێتی دڵکەر ئەوەندە پشتی پانە و بەتاقەتە کە دەتوانێ باری نالەباری ژیانی خۆی سەهلە، کورتانی خەڵکی دیش لە کۆڵی خۆی بدا.
14 ـ نێرەکەرم دەوێ بە شێتێکی پاک وخاوێن بڵێ وابکە و وامەکە؟؟! وەڵاهی وەبیلاهی وەتەڵاهی کارێکی پێ دەکا تەرس وگووی تێکەڵ بێ. "ئەرێ کاکە بەتۆ چی من چۆن بیر دەکەمەوە؟!!"ئەم قسەیە قسەی ئەو شێتە چاکەیە کە بەبێ ترس لە کۆسپ و تەگەرەکانی سەر رێی، دەڵێ : هەی تێت وەردەم! بەشەرەفی هەرچی ئینسانی بێ شەرەفە، تا قوونێی نەگێم و چاکی نەکەمەوە وازی لێ ناهێنم!!!
درێژەی هەیە ...
یه‌كه‌م شتێك كه پێش نووسین به زه‌ینم ده‌گا ـ یانی كاتێك كه ده‌مهه‌وێ بنووسم ـ وشه‌ی "نازانم" ه.
"نازانم" بۆ بیر له نووسین ده‌كه‌مه‌وه؟!/"نازانم" ئه‌وه چییه هانم ده‌دا بۆ نوسین؟!/"نازانم" ئه‌وشته كه پێنووسم پێ هه‌ڵده‌گرێ، حه‌زه یان بێزاری ؟!/"نازانم" بیر له نووسینی چ جۆر بابه‌تێك بكه‌مه‌وه؟!/"نازانم" له كوێوه ده‌ست پێبكه‌م؟!/"نازانم" چی بنووسم؟!/"نازانم" بۆچی، به چ مه‌به‌ستێك و له به‌ر كێ!؟ /"نازانم" بۆ...؟!
...؟!
ئه‌من نامرم، تۆش هه‌روه‌تر، ئێمه نامرین و ئه‌وانه‌ی مردووشن زیندوویان ده‌كه‌ینه‌وه.
من "بوونێك" م وه‌ك "خوا".
كاتێك من تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خواییم له ده‌ست دا، ناوی مر‌ۆڤم به به‌ژنی بڕا.
ئێمه لاڕێ رۆشتووین، ده‌بێ بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تای خواییمان، ده‌بێ له مرۆڤ بوون خۆ بشۆینه‌وه و خۆمان بكه‌ینه‌وه به بوونه‌وه‌ر، بوونه‌وه‌رێك كه ناوی " خوا" بوو.
به‌ڵان له چۆن و چلۆن؟!
من پێتان ده‌ڵێم:
پێش هه‌مووشتێك، ده‌بێ به خوابوونی خۆمان باوه‌ری ته‌واومان ببێ.
ئه‌من خوام، ئه‌تۆش خوای، هه‌مووشتێك خوایه، ئه‌وه‌ی ده‌بیندرێ، نابیندرێ، گیاندار و بێ گیانیشه هه‌ر خوایه.
من "خوا"یه‌كم له په‌نای كۆمه‌ڵێك خوای هاوچه‌شنی خۆم، هاو شێوه‌ی خۆم و له ناو خۆدایك دا ده‌ژیم ـ ده‌ژیین، كه ته‌نیا كارمان هێشتنه‌وه و پارێزگاری له‌و خوایه‌یه. ئه‌و خوایه‌ی كه ئێمه له‌ودا ده‌ژین، ئه‌ویش له خوایه‌كی دیكه‌دا ده‌ژی، كه ته‌نیا ئه‌ركی پاراستنی ئه‌وه. كه‌س خوای كه‌س نییه و هه‌موو خواكان له له‌یكتردا ده‌ژین. ئیتر نووكی ئه‌م په‌یكانه، به‌ره‌و پێش ده‌چێ، هه‌مووشتێك ده‌خاته ناو یه‌كتره‌وه و ئه‌ركی پارێزگاری له یه‌كتریان ده‌خاته سه‌ر شان، ئه‌م پارێزگاریه‌یه‌ش له پێناوی پاراستنی یه‌كتره، به‌و مانایه‌ی كه بوونه‌وه‌ریی ئێمه به بوونه‌وه‌ریی بوونه‌وه‌ره‌كانی تره‌وه گرێدراوه، ئه‌گه‌ر من خوایه‌ك ده‌پارێزم، بێ ئژمار خواش له ناو من دا، من ده‌پارێزن. بێ ئه‌ژمار خوای تریش، له ناو خواكانی ناو من دا هه‌ن، كه ئه‌ركی پاراستنی یه‌كه به یه‌كه‌ی خواكانی ناو منیان له ئه‌ستۆیه. به واتایه‌كی دیكه نووكی دووهه‌می ئه‌م په‌یكانه ـ كه به‌ره‌و دواوه ده‌چێ ـ وه‌ك نووكی ئه‌و په‌یكانه‌ی به‌ره‌و پێش ده‌چوو، رۆڵی ئه‌وه‌یه كه هه‌مووشتێك بخاته ناو یه‌كتره‌وه و ئه‌ركی پارێزگاری له یه‌كتریان بخاته سه‌ر شان.
ئێستا كه زانیمان "بوون" وه‌ك په‌یكانێكی دووسه‌ر وایه كه هه‌ردووك سه‌ری په‌یكانه‌كه له یه‌ك "خاڵ" دا به‌ناوی ئێستا، یه‌كتر به‌جێ ده‌هێڵن و له یه‌كتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه. ده‌بێ چۆن له ئێستا بڕوانیین؟!
روانین له ئێستا روانینێكی خوایانه‌ی ده‌وێ، من خوا، تۆ خوا، هه‌ر هه‌موومان خواین و ته‌نیا ئه‌و شته‌ی كه نامرێ و دایكی داهاتوو و رابردوویه، خاڵی نێوان دووسه‌ری په‌یكانه‌كه‌یه، یانی ئه‌و خاڵه سووره‌ی كه ناوی" ئێستا"یه. جا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به " هه‌رمان" یان "جاودانه‌گی" یان " نه‌مری" بگه‌ین، پێویسته ئێمه‌مانان كه له ئێستادا ده‌ژین، ئه‌وه‌نده‌ی گرینگی به داهاتوو ( نووكی زه‌ردی په‌یكان ) ده‌ده‌ین، ده‌بێ به هه‌مان شێوه و به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش گرینگی به رابردوو ( نووكی سه‌وزی په‌یكان) بده‌ین.
ئه‌گه‌ر تا به ئێستا خواكان به نه‌مان گه‌یشتوون، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه كه بوونه‌وه‌ره خواییه‌كان ئێستایان به جێ هێشتووه‌وه ورێیان داوه زۆر دڵره‌قانه ئێستا ببێ به "رابردوو" ئه‌وه‌ش زوڵمێكی گه‌وره‌و گرانه كه خواكان له دنیای خوایی خویانیان كردووه و بوونه‌ته هۆی نه‌مانی "خوا"كانی هاو شێوه‌ی خۆیان و دواتر خۆشیان.
بۆ ئه‌وه‌ی "ئێمه‌ی خوا" به نه‌مان نه‌گه‌ین، ده‌بێ چه‌ند كارێكی زۆر جددی بكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وانه‌ن:
1ـ به هیچ نرخێك "ئێستا" بۆ "داهاتوو" به‌جێ نه‌هێلین.
2ـ به هیچ نرخێك نابێ "ئێستا" بكه‌ین به "رابردوو" .
3ـ ده‌بێ له "خاڵی ده‌سپێكی ئێستا"وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانسته‌كان و ده‌سكه‌وته‌كانی داهاتوو سه‌فه‌ر بكه‌ین و به ده‌ستی پڕه‌وه بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر خاڵی سووری په‌یكانی بوونه‌وه‌ریمان، كه ناوی "ئێستا" یه.
4ـ ده‌بێ له " خاڵی سوور ـ خاڵی ده‌سپێكی ئێستا" وه بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی رابردوو سه‌فه‌ر بكه‌ین و به ده‌ستی پڕه‌وه بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر خاڵی ئێستا.
له كۆتایی دا ده‌بێ بڵێم: من ده‌زانم كه من و هه‌موو بوونه‌وه‌ر و نه‌بوونه‌كانیش هه‌ر "خوا"ین، هه‌ر بۆیه بۆ پاراستنی " ئێستا"ی خوایی خۆم و پاراستنی ئه‌و خوایه‌ش كه له‌ناویا ده‌ژیم هه‌وڵ ده‌ده‌م. به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نیا كێشه و ئاخرین كێشه‌ی من بۆ گه‌یشتن به " هه‌رمان" ئه‌وه‌یه كه كه‌س نازانی بۆ خۆی "خوا"یه.
داوا له هه‌موو بوونه‌وه‌ران و نه‌بوونوه‌كانی دنیا ده‌كه‌م كه باوه‌ر به خوایی خۆیان بێنن با رزگارمان بێ له نه‌مان و مه‌دن!!!