وێڕای سڵاو و ماندوونەبوونی لە ئێوەی بەرێز و ماندوونەناسی" ک ئا ت گ"!
من" ن ف "، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، دانیشتووی باشووری کوردستان، چالاکی بواری منداڵان، شتێکم لەمەڕ تەکنۆلۆژیی کومپیوتەر مۆسیقاو زمان بە مێشک گەیشتووە بەڵام زۆر کرچ وکاڵە ـ جا چوونکە من زانیارییەکی ئەوتۆم لە لایەنی فەنی و تەکنیکی کۆمپیو تەر نییە ـ هەر بۆیە بەم شێوەییەی کە لەخوارێ دا هاتووە ئەم بیرۆکەیە پێشکەشی ئێوەی بەرێز دەکەم هیوادارم ئێوە بتوانن دەرەقەتی وە ئەستۆگرتنی ئەم ئەرکە بێن.
ئەگەر هاتوو بەباشی لە مەبەستەکەی من تێنەگەیشتن دەتوانن بە ئیمەیلی
oooo_o57@yahoo.com پێوەندیم پێوە بگرن
هەواڵێکی دڵخۆشکەرمان لە سەرچاوەیەکی نەهێنی بە دەست گەیشت کە دەتوانێ جیهانی داهێنان و داهێنەرانی داهاتووی مان دڵخۆش بکا و ببێتە رەچە شکاندنێک بۆ داهێنەرانی داهاتووی وڵاتەکەمان.
بەپێی ئەم هەواڵە داهێنەرێکی کورد بە تێکەڵکردنی سێ تەکنیکی کۆمپوتەر و مۆسیقا و زمان، ئامێرێکی چێ کردووە کە هاتنی ئەو ئامێرە بۆ نێو بازار دەبێتە جێی سەرسووڕمانی هەموو پسپۆڕانی بوارە ئاماژەپێکراوەکان.
ئەگەر بە گشتی و بە کورتی باسێک لە سەر ئەم ئامێرە و کەڵکە سێحراوی و سەر سوور هێنەرەکەی بەدەستەوە بدەین، بەم شێوەیەیە:
ئەم داهێنەرە خۆشەویستە سەرەتا بیرۆکەکەی وەک فکر لە "ن.ف" چالاکێکی بواری منداڵان وەرگرتووە و بە عەمەلی کردنی لایەنە تەکنیکی و فەنییەکانی ئەم بیرۆکەیە، توانیویەتی ئامێری ئاماژە پێکراو تەواو بکا و قەرارە لە داهاتوویەکی نزیک دا ئەم دیارییە گەورەیە پێشکەشی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بکا.
یەکەم : داهێنەر، بۆ لیستۆک Keyboardی کۆمپیوتەر زمانێکی مۆسیقای دارشتووە کە بەمشێوەیەیە: هەر پیتێکی سەر لیستۆک نۆتێک ( دەنگێکی مۆسیقایی ) بۆ دابەزاندووە. یانی کاتێک تایپکەر دەست لەسەر هەر پیتێک دابنێ مۆسیقایەکی تایبەتی لێ بەرز دەبێتەوە، هەر وەک ئەو نۆتانەی دەسگرە( گووشی) ی تەلەفوونەکان لەسەریانە، بەڵام ئەمە جیاوازتر و پێشکەوتووترە و ئاماجێکی گەورەتر و دەسکەوتێکی گەورەتری لە پشتە.
دووهەم: داهێنەر، لەیەکەم هەنگاو دا بۆ کۆمەڵێک هاچەروشە ( وشەی کلیدی )ی نێو زمانی کوردی دەنگێکی تایبەتی دیاری کردووە کە بەدڵنیاییەوە لەداهاتوو بۆ گشتی وشەکان ـ لە هەموو زمانەکان ـ یک مۆسیقایەکی تایبەت درووست دەبێ و جیا لەوەش بۆ ئەوکەسانەی لەم بوارەش دا کار دەکەن بۆیان دەبێتە بابەتی رۆژ و وای لێ دێ ْ رۆژ بەۆژ شاهیدی دەوڵەمەند بوونی ئەم بوارە دەبین ـ دیارە بە تایبەت بۆ ئەو کۆمپانیایەی لەلایەن داهێنەری سەرەکی ئەم ئامێرە مافی درووستکردنی پێ بەخشرابێ، بۆ وێنە هاچەروشەیەکی وەک" تووڕەیی" کە لە هەموو زمانێک دا بوونی هەیە.
بەڵێ! لە جێی وشەی" تووڕەیی" دەنگێکی توورە بەدوای تایپی ئەم وشەیە بە گوێ دەگا.
سێهەم: داهێنەر، بە جورئەتەوە بە زمانی خوێندنەوەی بابەتەکان، لەرێگەی چاو، هەروەها بە زمانی بیستنی وشەکان لەرێکەی دەنگە دسکردە ئەمڕۆیەیەکان دەڵێ هەتا زووە بارگەوبنەتان بپێچنەوە و وەدەر کەون!
لە یەک رەستە دا قسەکردن بەزار کۆتایی پێ دێ، دیارە جاری یان باشترە بڵێن سەرەتا ئەم بابەتە رادیۆکان و کاناڵە تەلەفزیۆنییەکان دەگرێتەوە، تا بزانین لە داهاتوو دا قوتابیانی ئەم بوارە چ گوڵێکی دیکە لەسەری کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەدەن؟!
لەراستی دا ئەم ئامێرە کارێک دەکا کە ئیتر وردە وردە مرۆڤ لە زمانی هەموو دەنگە سرووشتی و موسیقاییە دەسکردەکانیش تێدەگا و پێش هەمووشتێک دان بە زمانی هەموو بوونەوەرانی دیکە دادەنێ و لێشیان تێدەگا.
لە کۆتایی دا پێویستە بگوترێ بەداوای لێبووردنەوە ئەو هەواڵەی سەری هەمووی درۆ بوو، بەڵام ئەوی کە کەسێک بەناوی ن. ف ئەم بیروکەیەی بە زەین گەیشتووە درۆ نییەو شتێکی حاشا هەڵنەگرە، جار هەر بۆیە ـ بە هۆی ئەوە کە خۆم هیچم لە دەست نایە ـ ئەم بیرۆکەیە، سەرەتا بە هەموو مرۆڤایەتی دواتر بە ئەوکەسەی لایەنە تەکنیکی و زانستییەکانی چێ دەکه ن و لە خولیا و ئارەزووی دەردێنێنن و دەیکه ن بەراستی، پێشکەش بێ!
هیوادارم ئەم بیرۆکەیەی من لە داهاتوودا لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی مرۆڤایەتی دابێ نەوەک دژی ئازادیەکانی!
